.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















تهلسكۆبێك به‌قه‌باره‌ی بازه‌لیا
زانایان توانیان له‌ئه‌مریكادا تهلهسكۆبێكی شووشه‌یی بچوك به‌قه‌باره‌ی ده‌نكه بازهلیایهك بهرههمبهێننو له‌تۆڕی چاودا، بۆ چاره‌سه‌ركردنی په‌ڵه‌ی زه‌ردی چاو بچێنرێت، كه ده‌بێته هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خۆش بهڕوونیهكی باش بخوێنێته‌وه‌و ته‌ماشای ته‌له‌فزیۆنی پێ بكات.
هۆكاری دروستبوونی ئه‌و نه‌خۆشیه له‌ئه‌نجامی گرژبوونی ناوچه‌یه‌كه، كه پێنج میلیمه‌تر دووره له‌ناوچه‌ی به‌رپرسی بینین له‌تۆڕی چاودا.
پێگه‌ی (هلس دای نیوز) ی ئه‌مریكی له‌زاری پرۆفیسۆر (ئه‌لین هێل) له‌سه‌نته‌ری (فینگین كیری بۆ چاو) ڕایگه‌یاند، له‌ئه‌نجامی چاندنی نه‌شته‌رگه‌ری هاوێنكهیهكی بچوكدا له‌بری عه‌ده‌سه‌ی سرووشی، هاوێنكهكه وێنه‌كان به‌گه‌وره‌یی له‌ڕێگه‌ی تۆڕه‌وه ڕه‌وانه‌ی خانه‌كانی چاو دهكاتو به‌باشی شته‌كان ده‌بینرێت.
(جانێت سزیلك) به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری ناوه‌ندی (شیكاگۆ لایت هاوس بۆ چاو) وتی:"هیوادارم ئه‌م ته‌كنیكه نوێیه ببێته چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی بهساڵاچوونو په‌ڵه‌ی زه‌رد له‌سه‌ر چاویانه".
ڕوونیشیكرده‌وه، به‌كارهێنانی ئه‌و ته‌كنیكه چاره‌سه‌رێكی ته‌واونیه، به‌ڵام كاتێك نه‌خۆش سه‌یری كه‌سێك ده‌كات به‌ته‌نها په‌ڵه له‌سه‌ر ده‌می یان لووتی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ده‌بینێت، به‌پێچه‌وانه‌ی پێش به‌كارهێنانیه‌وه، كه هه‌موو شتێكی وه‌ك تارماییه‌ك ده‌بینى.
radoi nawxo

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌ست خۆش هاوڕێ گیان

له‌سه‌ر هێڵ نییه