❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / به‌هۆی‌ به‌كتریایه‌كه‌وه‌، منداڵێك ماوه‌ی‌ پێنج مانگ به‌ به‌رده‌وامی‌ ده‌پژمێت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

  •  » جیـهانی هه‌مه‌ڕه‌نگ
  •  » به‌هۆی‌ به‌كتریایه‌كه‌وه‌، منداڵێك ماوه‌ی‌ پێنج مانگ به‌ به‌رده‌وامی‌ ده‌پژمێت


#1 2010-03-13 10:37:22

cendrella
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-05
دواترین سه‌ردان: 2011-10-06
په‌یامه‌كان: 1220
WindowsVistaMSIE7

به‌هۆی‌ به‌كتریایه‌كه‌وه‌، منداڵێك ماوه‌ی‌ پێنج مانگ به‌ به‌رده‌وامی‌ ده‌پژمێت

– به‌هۆی‌ حاڵه‌تێكی‌ سه‌یر كه‌ زانایان هۆكاره‌كه‌یان بۆ شینه‌كرایه‌وه‌، كچه‌ منداڵێكی‌ ئه‌مریكی بۆ ماوه‌ی‌ پێنج مانگ به‌به‌رده‌وامی‌ تووشی پژمینی‌ به‌رده‌وام بوو، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی‌ له‌سه‌ر خۆ له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دواییدا پژمینه‌كه‌ به‌ریدا.
كچه‌ منداڵیكی‌ ئه‌مریكی به‌ناوی‌ "لۆرین جۆنسۆن" به‌هۆی‌ به‌كتریایه‌كی‌ ده‌گمه‌نه‌وه‌ تووشی پژمینی‌ به‌رده‌وام بوو، حاڵه‌ته‌كه‌شی زانایانی‌ تووشی سه‌ربامبوون كردوو هۆكاره‌كانیان بۆ شینه‌ده‌كرایه‌وه‌، تا گه‌یشتن به‌وه‌ی‌ حاڵه‌ته‌كه‌ به‌هۆی‌ نه‌خۆشیه‌كی ده‌گمه‌نه‌وه‌یه‌ كه‌ خودی زاناكان سروشته‌كه‌یان نه‌زانی.
لای‌ خۆیه‌وه‌ "لین جۆنسۆن"ی‌ دایكی ئه‌و كچه‌ منداڵه‌ رایگه‌یاند"كچه‌كه‌م ئێستا له‌نه‌خۆشخانه‌دایه‌ بۆ چاودێری‌ كردنی‌ حاڵه‌ته‌كه‌ی‌، دوای‌ ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی‌ پێنج مانگ به‌به‌رده‌وامی‌ تووشی پژمین بووبوو، پژمینه‌كه‌ش له‌خوله‌كێكدا پانزه‌جار بوو به‌بێ وه‌ستان.
دایكی كچه‌كه‌ دوپاتیشی كرده‌وه‌"لۆرین به‌شێوه‌یه‌كی‌ له‌سه‌ر خۆ له‌ماوه‌ی‌ 36 سه‌عاتدا پژمینه‌كه‌ی‌ كه‌م بوه‌وه‌ تا به‌ته‌واوی‌ وه‌ستاوه‌".
لۆرین له‌مانگی‌ تشرینی‌ دووه‌می رابردوو تووشی پژمینی به‌رده‌وام بوو، پزیشكانیش له‌سه‌ره‌تادا بۆ ئه‌وه‌ چون مه‌سه‌له‌كه‌ ته‌نها حه‌ساسیه‌ت بێت‌و ویستیان له‌و رووه‌وه‌ به‌به‌كارهێنانی‌ "ستروید"‌و ڤاكسین چاره‌سه‌ری‌ بكه‌ن، به‌ڵام هیچ سوودێكی‌ نه‌بوو".
ئه‌وه‌بوو له‌ مانگی‌ كانونی یه‌كه‌می رابردوو پزیشكان نه‌خۆشیه‌كه‌ی‌ لۆرینیان ته‌شخیس كرد به‌وه‌ی‌ تووشی جۆره‌ به‌كتریایه‌كی‌ ده‌گمه‌ن بووه‌ له‌قورگیدا، كه‌ ئه‌وه‌ش ده‌رهاویشته‌ی‌ خراپی هه‌یه‌ بۆ ده‌ماره‌كانی‌ مێشك، كه‌ پژمینی به‌رده‌وام یه‌كێكه‌ له‌و ده‌رهاویشتانه‌ی‌ ئه‌و كچه‌ تووشی بووبوو.
دواتر پزیشكان ڤاكسینی‌ پلازمایان به‌كارهێنا له‌رێگه‌ی‌ ده‌ماره‌وه‌ بۆ لۆرین‌و بۆ ماوه‌ی‌ 20 سه‌عاتی به‌رده‌وام، ئه‌وه‌ش سه‌ركه‌وتووبوو له‌راگرتنی‌ پژمینه‌كه‌ بۆ یه‌كه‌مجار بۆ ماوه‌ی‌ 3 خوله‌كه‌و ئه‌وه‌ش هیوایه‌ك‌و به‌ڵگه‌یه‌كی‌ به‌خشی به‌سه‌ركه‌وتنی‌ چاره‌سه‌ركردنه‌كه‌.


xandan

Kurdzhin
xwaia nury ma7abat basar mnda bbarena
dargay ra7mm le bkarawa ba agrt mamsutena

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-03-13 13:30:30

Hamno_
جوانی کوردژین
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-02-28
دواترین سه‌ردان: 2010-04-02
په‌یامه‌كان: 753
WindowsXPMSIE7

Re: به‌هۆی‌ به‌كتریایه‌كه‌وه‌، منداڵێك ماوه‌ی‌ پێنج مانگ به‌ به‌رده‌وامی‌ ده‌پژمێت

DaStaKant XoSh GyaNa Bzhi

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 
  •  » جیـهانی هه‌مه‌ڕه‌نگ
  •  » به‌هۆی‌ به‌كتریایه‌كه‌وه‌، منداڵێك ماوه‌ی‌ پێنج مانگ به‌ به‌رده‌وامی‌ ده‌پژمێت


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net