❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / تکایه‌ پێویستم به‌ ته‌قریری زینده‌وه‌رزانیه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

  •  » هــاوکـــاری
  •  » تکایه‌ پێویستم به‌ ته‌قریری زینده‌وه‌رزانیه‌


#1 2010-03-04 18:21:29

darin-kurdish
ناچالاک کراوه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-05-29
دواترین سه‌ردان: 2010-03-19
په‌یامه‌كان: 76
WindowsXPMSIE

تکایه‌ پێویستم به‌ ته‌قریری زینده‌وه‌رزانیه‌

سڵاو هاوڕێیان.....

به‌ڕێزان پێویستم به‌ ته‌قریره‌ له‌سه‌ر زینده‌وه‌رزانی له‌سه‌ر بابه‌تی خانه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌بێ هه‌ر بابه‌تێکی زینده‌وه‌رزانی بێت زۆر سوپاستان ئه‌که‌م

چاوه‌ڕێی هاوکاری ئێوه‌ی به‌ڕێزم.......

Kurdzhin
کام گووڵ له‌م دنیا زۆر جوان و ئاڵه‌
له‌ چاو جوانی تۆ هێشتاکه‌ کاڵه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-03-05 05:57:39

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: تکایه‌ پێویستم به‌ ته‌قریری زینده‌وه‌رزانیه‌

سڵاو

دارین به‌رێزم ، ئه‌گه‌ر بابه‌تی ترت ده‌وێت له‌سه‌ر زینده‌وه‌رزانی ناوه‌که‌ی بنوسه‌ تا یارمه‌تیت بده‌ین ، بۆ مه‌وزوعی خان زۆر گه‌ڕام به‌ڵام هیچم ده‌ست نه‌که‌وت ، ،  خۆت ناوی چه‌ند بابه‌تێک بنوسه‌ تا بۆت په‌یابکه‌م گه‌ر هه‌بێت له‌ناو نێت ..

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-64c9bb37e3.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-03-05 08:39:59

darin-kurdish
ناچالاک کراوه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-05-29
دواترین سه‌ردان: 2010-03-19
په‌یامه‌كان: 76
WindowsXPMSIE

Re: تکایه‌ پێویستم به‌ ته‌قریری زینده‌وه‌رزانیه‌

زۆر سوپاس شازاده‌ شه‌نێ گیان
وه‌ڵا هه‌ر وه‌ک نوسیومه‌ هه‌ر بابه‌تێک بێت له‌سه‌ر زینده‌وه‌رزانی کێشه‌ نیه‌
له‌سه‌ر مرۆڤ بێت یان ئاژه‌ڵ وه‌ڵا هه‌ر بابه‌تێک بێت په‌یوه‌ندی به‌ زینده‌وه‌رزانیه‌وه‌ بێت زۆر سوپاس ئه‌که‌م

هاوکاریکردنتان جێگای ڕێزو سوپاسه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-03-05 08:50:22

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: تکایه‌ پێویستم به‌ ته‌قریری زینده‌وه‌رزانیه‌

دارین گیان عه‌ره‌بییه‌که‌و فوله‌؟

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-03-05 08:57:26

darin-kurdish
ناچالاک کراوه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-05-29
دواترین سه‌ردان: 2010-03-19
په‌یامه‌كان: 76
WindowsXPMSIE

Re: تکایه‌ پێویستم به‌ ته‌قریری زینده‌وه‌رزانیه‌

نه‌وه‌ڵا دوکه‌ڵ ئه‌کات هههههه

وه‌ڵا گیان بۆیه‌ لێره‌ داوام کرد به‌ کوردی بێت ئه‌گینا له‌ google عه‌ره‌بیم ده‌ست ئه‌که‌وێ
ئه‌گه‌ر ئه‌کرێ به‌ کوردی بێت سوپاست ئه‌که‌م
داوای لێبوردن ئه‌که‌م عه‌زێتیشم یایت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2010-03-05 08:59:00

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: تکایه‌ پێویستم به‌ ته‌قریری زینده‌وه‌رزانیه‌

نا عه‌زێت نییه‌ ئازیزم ، له‌خزمه‌تانداین هه‌میشه‌ ، ده‌ی کێشه‌ نییه‌ بزانه‌ ده‌رباره‌ی مێشکی مرۆڤ بابه‌تێکم په‌یاکرد سودی هه‌یه‌ ؟؟
به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ڕه‌نگ کاریگه‌ری ده‌کاته سه‌ر پڕۆسه‌کانی مێشك: ڕه‌نگی شین هانی زیاتری داهێنان ده‌دات، له‌کاتێكدا ڕه‌نگی سوور ئاستی سه‌رنجی مرۆڤ به‌رز ده‌کاته‌وه. تا پێش ئه‌‌م زانیارییه نوێیه پشکنینه زانستییه‌کان بۆ زانینی کاریگه‌ری ڕه‌نگ یه‌ك بۆچوونیان نه‌بووه. "Rui Zhu" و هاوه‌ڵه‌کانی پێیانوایه، که ئه‌نجامه نوێیه‌کان ده‌توانن بۆ بواری ڕێکلامکردن و سه‌رنجڕاكێشانی مرۆڤه‌کان گرنگی تایبه‌تی خۆیان هه‌بێت.

توێژه‌ران شه‌ش تاقیکردنه‌وه‌یان ئه‌نجامدا، تا به ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌که‌یان گه‌یشتن. به‌‌شداربووانی لێکۆڵینه‌وه له‌به‌رده‌م کۆمپیته‌ردا دانیشتن و چه‌ند چالاکییه‌کیان به‌ئه‌نجام گه‌یاند. ڕه‌نگی باکگراوندی مۆنیته‌ری کۆمپیته‌ره‌کان شین یان سوور یان سپی بوون. له‌کاتی ڕاستکردنه‌وه‌ی لیستی ئه‌ده‌رسه‌کاندا، ئه‌وانه‌ی له‌به‌رده‌م باکگراوندێکی سووردا دانیشتبوون، زۆر به‌باشی خوێندیانه‌وه. هاوکات ئه‌و به‌شداربووانی باکگراوندی مۆنیته‌ری کۆمپیته‌ره‌کانیان ڕه‌نگی شینی هه‌بوو، له‌ماوه‌ی چه‌ند خووله‌کێکدا توانییان چه‌ندین پێشنیاز پێشکه‌ش بکه‌ن.

ڕه‌نگ کاریگه‌ی ته‌واوی له‌سه‌ر توانا هزرییه‌کانی مرۆڤ هه‌یه، هه‌روه‌ك ده‌روونناسانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه ئاماژه‌ی پێده‌ده‌ن. "Rui Zhu" ئاماژه به‌وه ده‌دات، که مرۆڤه‌کان فێربوون به بینینی ڕه‌نگی سوور هۆشیارییان ده‌ستبکه‌وێت، نموونه بۆ ئه‌وانه‌ش ڕه‌نگی سووری "Stop" و "Error". هاوکات ڕه‌نگی شین ئاماژه‌یه‌كه بۆ ئاسمان و ئاو، که به‌تاماشاکردنیان ئارامی و هێمنییه‌ك به ژیانی مرۆڤ ده‌به‌خشن.

له‌ژێری کاریگه‌ری ڕه‌نگ بۆ سه‌ر چالاکی مرۆڤ ده‌توانرێت ڕه‌نگ بۆ ڕازندنه‌وه‌ی ژووره‌کانی خه‌‌وتن، دانیشتن، کارکردن و هتد هه‌ڵبژێردرێت.

سه‌رچاوه‌/وه‌رگیراوه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2010-03-05 09:03:22

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: تکایه‌ پێویستم به‌ ته‌قریری زینده‌وه‌رزانیه‌




ئه‌مه‌ش وه‌ک بابه‌تێکی سه‌رنج ڕاکێش ده‌توانیت به‌کاری بێنیت..

هه‌تا ساڵی 2029 توانای مێشکی ده‌ستکرد له‌گه‌ڵ مێشکی مرۆڤ ده‌گاته‌ یه‌ک ئاست
ری کورزۆویل داهێنه‌ری ناسراوی ئه‌مریکی پێش بینی ده‌کات که‌ هه‌تا ساڵی 2029 مێشکی ده‌ستکرد له‌گه‌ل مێشکی مرۆڤ ده‌گاته‌ یه‌ک ئاست.

ئه‌م زانایه‌ ده‌ڵێت: مرۆڤ به‌دوای داهێنانی رۆبۆتی زۆر بچووکه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ناو مێشکی مرۆڤ دابنرێت و له‌م ڕێگایه‌ ئاستی زانستی مرۆڤایه‌تی زیاتر بکرێت. پێشبینی ده‌که‌م که‌ هه‌تا ساڵی 2029 ڕۆبۆته‌کان له‌ ڕووی زانستییه‌وه‌ له‌ مرۆڤ زیره‌کتر ده‌بن، ئه‌م زیره‌کیه‌ بواری هه‌ستی مرۆڤیش ده‌گرێته‌وه‌. له‌داهاتوو نانۆ ڕۆبۆتی زۆر زیره‌ک له‌ مێشکی مرۆڤ داده‌نرێت که‌ ده‌بێته‌ هۆی زیاتر بوونی ئاستی زیره‌کی مرۆڤ.

وه‌رگیراوه‌

_____

ئه‌مه‌ش بابه‌تێکیتر ..
مێشکی مرۆڤ له‌ته‌مه‌نی (39)ساڵی دا ده‌گاته‌ لوتکه‌ی کارکردن

لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نوێ ده‌ری خستوه‌ که‌ مێشکی مرۆڤ له‌و په‌ڕی توانای هێزو کارکردن دایه‌ که‌ ده‌گاته‌ ته‌مه‌نی (39) ساڵی پاشان زۆر به‌ خێرایی ئاستی کارکردنی دێته‌ خواره‌وه ، زانایا ن پاش چه‌ندین تاقیکردنه‌وه‌ له‌ سه‌ر چه‌ند که‌سێک گه‌شتنه‌ ئه‌م ئه‌م ئه‌نجامه‌ که‌ ته‌مه‌نیان له‌نێوان (23) بۆ( 80) ساڵی دا بوو ‌

وه‌رگیراوه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2010-03-05 09:07:00

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: تکایه‌ پێویستم به‌ ته‌قریری زینده‌وه‌رزانیه‌

مێشکی مرۆڤ خوای گه‌وره‌ به‌ شێوه‌یه‌کی وا دروستی کردووه‌

له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که‌ کیشه‌که‌ی له‌ مرۆڤێکی ئاسایدا

هه‌زارو چوار سه‌د و په‌نجا گرامه‌ و به‌شێکه‌ له‌ 50 به‌شی

کێشی مرۆڤ ، له‌ هه‌مان کاتدا توانایه‌کی بێسنوری هه‌یه‌

ده‌توانێ   1000000000000زانیاری هه‌ڵبگرێت و بیپارێزێ

به‌شێوه‌یه‌ک که‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و زانیاریانه‌ بخرێته‌ سه‌ر کاغه‌ز

ئه‌وا کتێبخانه‌یه‌کی یه‌کجار گه‌وره‌ی لێ پێک دێ که‌

هه‌زاران کتێبی له‌خۆ گرتبێ زانایان ده‌ڵێن:

ئه‌گه‌ر ئه‌و زانیاریانه‌ی که‌ مێشک له‌ توانایدا هه‌یه‌

هه‌ڵی بگرێ بخرێته‌ سه‌ر کاغه‌ز 90 ملیۆن (مجلد)کتێبی

لێ ده‌رده‌چێ ئه‌گه‌ر ئه‌و کتێبانه‌ بخرێته‌ پاڵ یه‌کتر

درێژیه‌که‌ی ده‌گاته‌ 450 کیلۆ مه‌تر.

جگه‌ له‌مه‌ش مێشک هه‌موو چرکه‌یه‌ک ده‌توانێ فێری

10 شت بێ که‌ له‌خوله‌کیکدا ده‌گاته‌ 600 دانه‌...

وه‌ ئه‌گه‌ر مرۆڤ به‌رده‌وام هه‌وڵ بدات شه‌وو ڕۆژ

بۆ فێربونی زانیاری وه‌کو میلی کاتژمێر نه‌وه‌ستێ

ئینجا به‌ 60 ساڵ نیوه‌ی مێشکی پڕ ده‌بێ....



زانایان ده‌ڵێن مرۆڤ دوای ئه‌و هه‌موو داهێنان کاریه‌ نوێانه‌ی

که‌ پێشکه‌شی کردووه‌ تازه‌ توانیویه‌تی 1% مێشکی به‌کار بهێنێ

تا ئێستا 99% مێشکی مرۆڤ به‌ لۆکی ماوه‌ته‌وه‌.....

وه‌ ئه‌گه‌ر هه‌رچی تۆڕی گه‌یاندنی جیهانی هه‌یه‌

کۆی بکه‌یته‌وه‌ له‌ مێشکی مرۆڤدا شوێنی ده‌نکه‌ فاسۆلیایه‌ک

ده‌گرێت.....





له‌ مێشکی مرۆڤدا شتێک هه‌یه‌ پێی ده‌وترێ

(القشرة المخیه‌) بارستاییه‌که‌ی له‌ میلگرامێک زیاتر نییه‌

به‌ڵام 14 ملیار خانه‌ی تێدایه‌، سه‌رجه‌م ئه‌و خانانه‌ش

له‌گه‌ڵ له‌ دایک بوونی مرۆڤدا له‌ دایک ده‌بن...


شایه‌نی باسه‌ ئه‌و گۆڕانانه‌ی که‌ به‌سه‌ر خانه‌کانی

لاشه‌ی مرۆڤدا دێت ، سه‌رجه‌م خانه‌کانی مێشکیش

ده‌گرێته‌وه‌ هه‌تا ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوش هه‌ندێک

له‌ زانایان وای بۆ ده‌چون که‌ گوایه‌ یاسای گۆڕانی خانه‌کانی

لاشه‌ی مرۆڤ خانه‌کانی مێشک ناگرێته‌وه‌ به‌ڵام دواتر

بۆیان ده‌رکه‌وت که‌ خانه‌کانی مێشکیش به‌رده‌وام

ده‌گۆڕێن و نوێ ده‌بنه‌وه‌و له‌ ژیانی مرۆڤدا ده‌یه‌ها جار

ئه‌و گۆڕانه‌ ڕووده‌دات ، ئه‌وه‌تا زانای به‌ناو بانگی فه‌ره‌نسی

(فلاماریۆن) ده‌ڵێ: هه‌موو ئه‌ندامێک له‌ ئه‌ندامه‌کانی له‌شی مرۆڤ

له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگێکدا ده‌گۆڕێن ، ته‌نانه‌ت ئه‌م گۆڕان و

نوێ بونه‌وه‌یه‌ ، مێشکی مرۆڤیش ده‌گرێته‌وه‌ ، هه‌روه‌ها

هه‌موو ئه‌و گه‌ردیله‌و خانانه‌ش ده‌گرێته‌وه‌ که‌ له‌ماوه‌ی

مانگه‌دا دروست بوون......

جێگه‌ی سه‌رسورمانه‌ که‌ ملیۆنه‌ها زانیاری له‌ خانه‌ له‌ناو

چووه‌کانه‌وه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ خانه‌ تازه‌ دروست بووه‌کان

به‌ بێ ئه‌وه‌ی که‌وا هیچیان لێ بفه‌وتێ......




ئه‌گه‌ر به‌راوردی مێشکی مرۆڤ بکه‌ین له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترین

کۆمپیوته‌ری جیهانی دا که‌ کۆمپیته‌ری -کری-یه‌ ده‌بینین:


کۆمپیته‌ری -کری-:

کێشه‌که‌ی 7 ته‌نه‌

ده‌توانێ 400 کاری کۆمپیوته‌ری ئه‌نجام بدات

له‌ یه‌ک چرکه‌دا بۆ ماوه‌ی 100 ساڵ..


مێشکی مرۆڤ :

کێشه‌که‌ی 1.450کیلۆ گرامه‌..



هه‌موو ئه‌وکارانه‌ی کۆمپیوته‌ری کری ئه‌نجامی

ده‌دات له‌ماوه‌ی 100 سال مێشک له‌ ماوه‌ی 60 چرکه‌

ئه‌نجامی ده‌دات....

زاناکان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ شتێک دروست بکه‌ین

وه‌ک مێشکی مرۆڤ وابێ

پێویستمان به‌ شوێنێک هه‌یه‌ که‌ 7 جار

له‌م گه‌ردونه‌ گه‌وره‌تر بێ.....

ئه‌مه‌ گه‌وره‌یی به‌دیهێنه‌ری ئه‌و مێشکه‌مان بۆ ده‌رده‌خات..
چۆن مێشکت به‌هێز ده‌که‌ی؟؟؟؟





1- ئاو خواردنه‌وه‌ی زۆر به‌ شێوه‌ی له‌سه‌ر خۆیی.

مێشکی مرۆڤ له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی 80% ی له‌ ئاو پێک هاتووه‌

پێویستیه‌کی زۆری به‌ ئاو هه‌یه‌و ده‌مارێکیش له‌ مێشکدا

هه‌یه‌  په‌یوه‌ندی به‌ زیره‌کی و بیر تیژی مرۆڤه‌وه‌ هه‌یه‌ و

به‌ ته‌ڕ بونی زیره‌کی له‌ مرۆڤدا زیاد ده‌بێ...

2- هه‌وای پاک و ژینگه‌ی خاوێن.

3- هه‌ناسه‌ هه‌ڵمژینی قوڵ به‌ لووت و دانه‌وه‌ی به‌ ده‌م

4-ئاوازی خۆش و ده‌نگی هێمن و له‌سه‌رخۆ..

وه‌ک ده‌نگی بولبول و خوڕه‌ی ئاوو ده‌نگی هه‌وا ....

5- پێکه‌نین به‌ تایبه‌تی زه‌رده‌خه‌نه‌..

6-بیر کردنه‌وه‌و خستنه‌گه‌ڕی ژیری.

7-ڕاهینانی بیر بۆ نمونه‌:

له‌ماوه‌ی 30 چرکه‌دا 12 ناو بڵی که‌ به‌ (س) ده‌ست پێ بکات

8- ته‌رکیز کردن له‌سه‌ر شتێک بۆ ماوه‌یه‌ک.

9-نوێژ کردن ، به‌تایبه‌تی ڕوانینه‌ شوێنی کڕنۆش بردن.




10-خه‌وی پێش نیوه‌ڕوان (القلیوله‌) یان دوای نیوه‌ڕوان.

11-شه‌وان زوو خه‌وتن و به‌یانیان زوو له‌خه‌و هه‌ڵسان.

12-خوێندنه‌وه‌ی زۆر.

13-شت زۆر له‌به‌ر کردن به‌تایبه‌تی قورئان.

14-بیر کردنه‌وه‌ له‌ شتی پێچه‌وانه‌

ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی مێشک به‌هێز ده‌کات و ته‌رکیزی زیاد

ده‌کات ، ده‌بێته‌ هۆی داهێنان کاریش ئه‌وه‌تا ده‌بینین

بیرۆکه‌ی داهێنانی قه‌له‌م له‌ بیر کردنه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌وه‌ داهێنرا

ئه‌وه‌ بوو یه‌کێک له‌ زاناکان کاتێک بینی قه‌ڵه‌م له‌ناو مه‌ره‌که‌بدایه‌ و

ئه‌و دار و قه‌میشه‌ی که‌ نوسینیان پێ ده‌کرد نوکه‌که‌یان له‌ مه‌ره‌که‌ب هه‌ڵده‌کێشا

تا پێی بنوسن ، ئه‌م زانایه‌ بیری له‌وه‌ کرده‌وه‌ با له‌جیاتی ئه‌وه‌ی قه‌له‌م له‌ناو

مه‌ره‌که‌ب دا بێ با مه‌ره‌که‌ب له‌ ناو قه‌له‌م دابێ ئه‌م قه‌ڵه‌مه‌ی ئێستا

ئێمه‌ ده‌ینوسین له‌و بیرۆکه‌وه‌ سه‌ریهه‌ڵداو داهێنراوه‌..


15-مه‌له‌وانی و خۆشۆردن.

16-زوو زوو قاچ فێنک کردنه‌وه‌ به‌تایبه‌تی دوای ماندوو بوون.

17-له‌به‌ر کردنی ره‌قه‌م به‌تایبه‌تی ره‌قه‌می مۆبایل.

18-وه‌رزش کردن.

19-گرنگیدان به‌چه‌ند شتێک له‌یه‌ک کاتدا.

20-ده‌ست نیشان کردنی خاڵی لێک چوو له‌ نێوان دوو شت یا دوو وێنه‌

21-لێکدانه‌وی که‌ره‌سته‌و پارچه‌ئامێر و شتی لێک ترازاو.

22-لێکدانه‌وه‌ی ژماره‌.

23-خواردنی هه‌نگوین.

24-خواردنه‌وه‌ی ئاوی زه‌مزه‌م به‌ نیازی بیر تیژی

25-ئه‌م خواده‌مه‌نی و میوانه‌ش زۆر به‌سوودن بۆ به‌هێز کردنی مێشک:

مۆز ، سێو ، چه‌ره‌زات ، باوی ، گویز ، سه‌وزه‌وات ، تریی ره‌ش ، مێووژ ،

کونجی ، گۆشتی ماسی ، جه‌رگ ، مێشکی ئاژه‌ڵ ، په‌نیر و که‌رێ و قشته‌ ،

خورما ، گیزه‌ر ، هه‌نجیر ، گیلاس ، زه‌یتوون...



وه‌رگیراوه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2010-03-05 09:44:55

darin-kurdish
ناچالاک کراوه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-05-29
دواترین سه‌ردان: 2010-03-19
په‌یامه‌كان: 76
WindowsXPMSIE

Re: تکایه‌ پێویستم به‌ ته‌قریری زینده‌وه‌رزانیه‌

زۆر زۆر سوپاس شازاده‌ گیان2
ده‌ست خۆش..... 8

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2010-03-05 09:57:34

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: تکایه‌ پێویستم به‌ ته‌قریری زینده‌وه‌رزانیه‌

سوپاسی ناوێت ئازیزم
به‌هیوای ئه‌وه‌ی سودت لێوه‌رگرتبێت ..
سه‌رکه‌وتو بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#11 2010-03-09 17:50:04

love2
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-06
دواترین سه‌ردان: 2010-09-13
په‌یامه‌كان: 5
WindowsXPMSIE

Re: تکایه‌ پێویستم به‌ ته‌قریری زینده‌وه‌رزانیه‌

رابؤرتي كيميا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#12 2010-03-13 13:47:41

darin-kurdish
ناچالاک کراوه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-05-29
دواترین سه‌ردان: 2010-03-19
په‌یامه‌كان: 76
WindowsXPMSIE

Re: تکایه‌ پێویستم به‌ ته‌قریری زینده‌وه‌رزانیه‌

به‌ڕێزم ڕاپۆرتی کیمیای چی؟مه‌به‌ستت چییه‌؟

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 
  •  » هــاوکـــاری
  •  » تکایه‌ پێویستم به‌ ته‌قریری زینده‌وه‌رزانیه‌


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net