❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / تایتانیك به‌ شێوه‌ی سێ ره‌هه‌ندی له‌ سینه‌ماكانی جیهان نمایش ده‌كرێت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-03-13 14:40:06

Hamno_
جوانی کوردژین
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-02-28
دواترین سه‌ردان: 2010-04-02
په‌یامه‌كان: 753
WindowsXPMSIE7

تایتانیك به‌ شێوه‌ی سێ ره‌هه‌ندی له‌ سینه‌ماكانی جیهان نمایش ده‌كرێت

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-029a411a7c.png

PNA- "جیمز كامێرۆن" ده‌رهێنه‌ری ناودار به‌ نیازه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ نمایشكردنی به‌رگی سێ ره‌هه‌ندی فیلمی "تایتانیك"، فیلمی "ئاڤاتار"یش بۆ جارێكی دیكه‌ له‌ ینه‌ماكانی جیهان نمایش بكات.


به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌رِی "ورایتی"، ئه‌و به‌رگه‌ی "ئاڤاتار" كه‌ برِیار وایه‌ له‌ وه‌رزی هاوین بۆ جارێكی دیكه‌ نمایش بكرێت، چه‌ندین جیاوازی له‌گه‌ڵ به‌رگی پێشووی ئه‌و فیلمه‌ كه‌ له‌ سینه‌ماكانی جیهان نمایش كرا، هه‌یه‌.

به‌رگی نوێی "ئاڤاتار" به‌ ناونیشانی "ئاڤاتار: پێداچوونه‌وه‌ی ده‌رهێنه‌ر" نمایش ده‌كرت، هه‌روه‌ها فیلمی "تایتانیك" له‌ رۆڵگێرانی "لئۆناردۆ دی كاپێریۆ" و "كیت وینسێلت" به‌ شێوه‌ی سێ ره‌هه‌ندی نمایش ده‌كرێت.

"كامێرۆن" له‌وباره‌وه‌ رایگه‌یاند: "فیلمی ئاڤاتار ئه‌و كاته‌ی له‌ سینه‌ماكانی جیهان نمایش كرا، ئه‌و شته‌ نه‌بوو كه‌ من خوازیاری بووم، به‌ڵكوو له‌ رێگای داواكاری به‌رهه‌مهێنه‌ران ناچار بووم هه‌ندك به‌شی ئه‌و فیلمه‌ كه‌م بكه‌مه‌وه‌، به‌ڵام ئێستا هه‌موو به‌شه‌كانی ئه‌و فیلمه‌ نمایش ده‌كه‌ین".

"ئاڤاتار" سه‌ره‌رِاَی سه‌ركه‌وتنی له‌ بواری داراییه‌وه‌، له‌ رێورِه‌سمی ئۆسكار نه‌یتوانی خه‌ڵاتێكی ئه‌وتۆ به‌ده‌ست بێنێت و خه‌ڵاتی باشترین فیلم و باشترین ده‌رهێنه‌ر پێشكه‌ش به‌ فیلمی "The Hurt Locker" و خاتوو "كاترین بیگلۆ" كرا.

به‌رگی سێ ره‌هه‌ندی فیلمی "تایتانیك" له‌ ده‌رهێنانی "جیمز كامێرۆن" هاوكات له‌گه‌ڵ فیلمی "ئاڤاتار" له‌ وه‌رزی هاوین له‌ سینه‌ماكانی جیهان نمایش ده‌كرێت.










PAYAMNER

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net