❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / خوشكى به‌رِێزم ئایا ده‌زانى باڵانه‌پۆشینت یانى چى؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-03-13 17:20:53

chraxan
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-24
دواترین سه‌ردان: 2013-08-20
په‌یامه‌كان: 1078
WindowsXPMSIE7

خوشكى به‌رِێزم ئایا ده‌زانى باڵانه‌پۆشینت یانى چى؟

ئاماده‌كردنى : مامۆستا عدنان بارام


خوشكى به‌رِێزم : داواكارم ئه‌گه‌ر بتوانى به‌ گوێى دڵ گوێبیستى ووته‌كانم بیت ، و هه‌ست و بیرى خۆتم بده‌یتێ ، له‌ چه‌ند خوله‌كێكى ژیانت ، بۆ ئه‌وه‌ى چه‌ند ئامۆژگاریه‌كت به‌ گوێدا بده‌م ، كه‌ هه‌موویان ئامۆژگارى دڵسۆزن بۆ كه‌سێكى خۆشه‌ویستى خۆى ، له‌ لایه‌ن كه‌سێكى په‌رۆش له‌ سه‌ر دوا رِۆژ و ژیانت ، له‌ رِۆژگارێكدا كه‌ ئامۆژگاریكاران تێدا كه‌م و به‌ده‌گمه‌نن ، ئامۆژگاریه‌كانیشم به‌ شێوه‌ى پرسیار ده‌بن ، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو پرسیارێكى زه‌نگێكى بیداركارى بێت ، و چیتر له‌ خه‌وى غه‌فڵه‌ت بێدارت بكاته‌وه‌ ، و به‌ ئاگا بیت ، و قۆڵى خواناسانه‌ى بۆ هه‌ڵماڵیت و په‌شیمان ببیته‌وه‌ له‌وه‌ى كه‌ رِۆژێك له‌ رِۆژان كه‌مته‌رخه‌میه‌كت نوواندبێت له‌ باڵا پۆشیتدا ، كه‌ نیشانى برِوادارى حیشمه‌ت و جوانى تۆیه‌ له‌ دونیاى كۆتاى هاتوو ، هۆكارى رِزگار بوونى هه‌تا هه‌تاییته‌ له‌ ئاگرى دۆزه‌خ ، ئه‌و دۆزه‌خه‌ى كه‌ خواى په‌روه‌ردگار له‌ وه‌سفیدا فه‌رموویه‌تى :[ فَاتَّقُواْ النَّارَ الَّتِي وَقُودُهَا النَّاسُ وَالْحِجَارَةُ ] ( سورة البقرة : 24 ) ، واته‌ : له‌و ئاگره‌ بترسن كه‌ سووته‌مه‌نیه‌كه‌ى خه‌ڵك و به‌رده‌ ، خواى په‌روه‌ردگار په‌ناى من و تۆش بدات له‌وه‌ى كه‌ خۆمان به‌ ده‌ستى خۆمان بۆ دونیا و خۆشیه‌كى كاتى بكه‌ین به‌ سووته‌مه‌نى ئه‌و ئاگره‌ ، بۆیه‌ داواكارم ئه‌گه‌ر تا ئه‌م رِۆش كه‌مته‌رخه‌میه‌كت له‌ باڵاپۆشه‌كه‌تدا كردبێت ، دوواى بیستنى ئه‌م ووتانه‌ برِیارى یه‌ك لاى خۆت بده‌یت و باڵاپۆشیه‌كه‌ت به‌ باشترین شێوه‌ و به‌و مه‌رجانه‌ى كه‌ پێویسته‌ له‌ باڵا پۆشه‌كه‌تدا هه‌بێت ئه‌نجام بده‌یت ، و سه‌رده‌مى سستى و ته‌مبه‌ڵى به‌لاوه‌ بنه‌یت ، بزانى كه‌ مانه‌وه‌ت له‌ دونیادا كاتى و كه‌مه‌ ، به‌ڵكو هه‌ر زۆر كه‌مه‌ ، و سه‌رده‌مى لاوێتى ده‌رِوات و نامێنێت ، و جوانیه‌كه‌شت به‌هه‌مان شێوه‌ له‌ ناو ده‌چێت و نامێنێت ، و گه‌شى و دره‌وشاوه‌یى له‌ ناو ده‌چێت ، ئه‌وه‌ش : به‌ مردنێكى نزیك و خێرا ، یان به‌ پیریه‌ك كه‌ له‌ رِێگه‌ى هه‌مووانه‌ و دێت ، و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌رچوون نیه‌ له‌ ده‌ستى ، خواى په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تى : [ وَاتَّقُواْ يَوْمًا تُرْجَعُونَ فِيهِ إِلَى اللّهِ ثُمَّ تُوَفَّى كُلُّ نَفْسٍ مَّا كَسَبَتْ وَهُمْ لاَ يُظْلَمُونَ ] ( سورة البقرة : 281 )  ، واته‌ : خۆتان بپارێزن له‌و رِۆژه‌ى كه‌ ده‌گه‌رِێنه‌وه‌ تیایدا بۆ لاى خواى په‌وره‌دگار ، پاشان هه‌موو كه‌سێك پاداشت ده‌درێته‌وه‌ له‌و كردارانه‌ى كه‌ ئه‌نجامى داون ، و دڵنیاش بن كه‌ كه‌س له‌و رِۆژه‌دا سته‌مى لێ ناكرێت .
ئه‌مه‌ش ئامۆژگاریه‌كانن :
* ئایا ده‌زانى باڵانه‌پۆشینت سه‌رپێچى كردن و شكاندنى فه‌رمان و ووته‌ى په‌روه‌ردگارته‌ كه‌ فرمانى پێكردوویت :[ يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ قُل لِّأَزْوَاجِكَ وَبَنَاتِكَ وَنِسَاء الْمُؤْمِنِينَ يُدْنِينَ عَلَيْهِنَّ مِن جَلَابِيبِهِنَّ ... ] ( سورة الأحزاب : 59 ) ، واته‌ : ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم به‌ خێزان و كچه‌كانت و ئافره‌تى برِواداران بڵێ با باڵا پۆشه‌كانیان بده‌ن به‌ خۆیاندا .
وه‌ هه‌روه‌كو فه‌رموویه‌تى :[ وَلَا تَبَرَّجْنَ تَبَرُّجَ الْجَاهِلِيَّةِ الْأُولَى ] ( سورة الأحزاب : 33 ) ، واته‌ : له‌كاتى ده‌رچونتاندا خۆتان رِووت نه‌كه‌نه‌وه‌ ، هه‌روه‌ك چۆن ئافره‌تان له‌ سه‌رده‌مى نه‌فامیدا خۆیان رِووت ده‌كرده‌وه‌ .
* وه‌ ئایا ده‌زانیت ئه‌و كاره‌ت هۆكارى ئازاردنى خۆته‌ ، هه‌روه‌كو خواى گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تى :[ يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ قُل لِّأَزْوَاجِكَ وَبَنَاتِكَ وَنِسَاء الْمُؤْمِنِينَ يُدْنِينَ عَلَيْهِنَّ مِن جَلَابِيبِهِنَّ ذَلِكَ أَدْنَى أَن يُعْرَفْنَ فَلَا يُؤْذَيْنَ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَّحِيمًا ] ( سورة الأحزاب : 59 ) ، واته‌ : ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم  به‌ خێزان و كچه‌كانت و ئافره‌تى برِواداران بڵێ با باڵا پۆشه‌كانیان بده‌ن به‌ خۆیاندا ، ئه‌وه‌ش نزیك تره‌ بۆ ئه‌وه‌ى كه‌ به‌ رِه‌وشت به‌رز و به‌ حه‌یا و حیشمت بناسرێنه‌وه‌ ، و ئه‌زیه‌ت و ئازار نه‌درێن ، په‌روه‌ردگارى تۆش لێبوورده‌ و میهره‌بانه‌ .
* وه‌ ئایا ده‌زانیت به‌و كاره‌ت چاوى گورگه‌ برسیه‌كان ، و كه‌سانى دڵ نه‌خۆش تێر ده‌كه‌یت ، و ده‌بیته‌ى هۆى ئه‌وه‌ى سه‌ده‌ان له‌و گورگانه‌ ته‌ماحت تێ بكه‌ن ؟! هه‌روه‌كو خواى گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تى : [ فَلَا تَخْضَعْنَ بِالْقَوْلِ فَيَطْمَعَ الَّذِي فِي قَلْبِهِ مَرَضٌ ] سورة الأحزاب : 32 ) ، واته‌ : پێویسته‌ له‌ سه‌رتان له‌ هه‌موو رِێگه‌یه‌كى حه‌رام و قه‌ده‌غه‌كرا و خۆتان بپارێزن ، له‌وانه‌ش قسه‌ نه‌كردنه‌ به‌ نازه‌وه‌ له‌گه‌ڵ پیاوانى نامه‌حره‌مدا ، بۆ ئه‌وه‌ى كه‌سانى ده‌روون نه‌خۆش ته‌ماحتان تێنه‌كه‌ن ، ووته‌شتان با ووته‌یه‌كى ئاسایى بێت ، ئه‌مه‌ ئه‌گه‌ر ووته‌كانت ئه‌وه‌نده‌ كاریگه‌ر بن ، ئه‌ى ئه‌بێت باڵا نه‌پۆشینت چۆن بێت ؟!! جا ئامان نه‌كه‌ى خوشكه‌كه‌م خۆت بكه‌یته‌ جێی ته‌ماحى گورگه‌ برسیه‌كانى ئه‌م رِۆژگاره‌ .
* وه‌ ئایا ده‌زانیت كه‌ باڵا نه‌پۆشینت پێچه‌وانه‌ بوونه‌وه‌ى ووته‌ى پێغه‌مبه‌ره‌ى خوایه‌ صلى الله عليه وسلم  ، و رِازیكردن و شوێنكه‌وته‌ى ووته‌ى شه‌یتانه‌كانى جنۆكه‌ و مرۆڤه‌ ؟! پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم  فه‌رموویه‌تى : " يا أسماء إن المرأة إذا بلغت المحيض لم يصلح أن يرى منها شيء إلا هذا وهذا – وأشار إلى وجهه وكفيه " ( حسنه الألباني في صحيح الجامع ، برقم : 7874 )  ، واته‌ : ئه‌ى ئه‌سما ئه‌گه‌ر ئافره‌تى موسڵمان گه‌شته‌ ته‌مه‌نى باڵغ بوون نابێت جگه‌ له‌ ده‌سته‌كان و رِوومه‌تى زیاتر ده‌ركه‌وێت .
وه‌ خواى په‌روه‌ردگار بۆمان ده‌گێرِێته‌وه‌ كه‌ شه‌یتان له‌گه‌ڵ باوكه‌ ئاده‌م و دایكه‌ حه‌وادا چى كردووه‌ ، كه‌ فه‌رموویه‌تى :     [ ... فَبَدَتْ لَهُمَا سَوْآتُهُمَا ... ] ( سورة طـه : 121 ) ، واته‌ : به‌ هۆى ئه‌و تاوانه‌ى كه‌ پێی كردن ، عه‌وره‌تیان ده‌ركه‌وت .
* وه‌ ئایا ده‌زانیت به‌و كاره‌ت خۆت به‌ ئه‌هلى دۆزه‌خ داده‌نه‌یت ، و خۆت ده‌خه‌یته‌ رِێزى دۆزه‌خیانه‌وه‌ ، خواى په‌روه‌ردگار پارێزه‌رت بێت له‌ ئاگرى دۆزه‌خ ، پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم  فه‌رموویه‌تى :" صِنْفَانِ مِنْ أَهْلِ النَّارِ لَمْ أَرَهُمَا ... وَنِسَاءٌ كَاسِيَاتٌ عَارِيَاتٌ مُمِيلاَتٌ مَائِلاَتٌ رُءُوسُهُنَّ كَأَسْنِمَةِ الْبُخْتِ الْمَائِلَةِ ... " ( رواه مسلم )  ، واته‌ : دوو كۆمه‌ڵ هه‌ن له‌ ئه‌هلى دۆزه‌خ نه‌مبینیوون ... كۆمه‌ڵێكیان ئافره‌تێلێكن داپۆشراون به‌ناو له‌ رِاستیدا رِووتن ، به‌له‌نجه‌ولار ده‌رِۆنه‌ رِێوه‌ ، و سه‌رنجى پیاوان بۆ خۆیان رِاده‌كێشن ، و پرچیان به‌ شێوه‌یه‌ك به‌ سه‌ر سه‌ریانه‌وه‌ ده‌به‌ستن وه‌كو بان پشتى ووشتر وایه‌ ... وه‌ زانایان فه‌رمویانه‌ : : (( أراد صلى الله عليه وسلم  النساء اللواتي يلبسن من الثياب الشيء الخفيف ، الذي يصف ولا يستر ، فهنَّ كاسيات بالإسم ، عاريات في الحقيقة )) ( جلباب المرأة المسلمة : 127 ) ، واته‌ : مه‌به‌ستى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم ئه‌و ئافره‌تانه‌یه‌ كه‌ جل و به‌رگى ناسك ده‌كه‌نه‌ به‌ر ئه‌و جۆره‌ پۆشاكانه‌ له‌ رِاستیدا له‌شیان ده‌رده‌خات ، نه‌ك ئه‌وه‌ى كه‌ دایان بپۆشێت ، ئه‌و جۆره‌ ئافره‌تانه‌ به‌ ناو داپۆشراون ، كه‌چى له‌ رِاستیدا رِووتن .
* وه‌ ئایا ده‌زانیت به‌ ئه‌و كاره‌ت وا له‌ خۆت ده‌كه‌ى كه‌ به‌ر نه‌فره‌تى موسڵمانان بكه‌ویت ـ خواى په‌روه‌ردگار په‌نات دات ـ نه‌فره‌تیش ، واته‌ : دوورى و ده‌رچوونت له‌ رِه‌حمه‌تى خواى به‌ به‌زه‌یى ، هه‌روه‌كو پێغه‌مبه‌رى خوا فه‌رموویه‌تى :: " ... ، نساؤهم كاسيات عاريات على رؤوسهن كأسنمة البخت العجاف العنوهن فإنهن ملعونات ... " ( صححه العلامة الألباني في السلسلة الصحيحة ، برقم : 2683 ، وفي صحيح الترغيب والترهيب ، برقم : 2044 )  ، واته‌ : ئافره‌ته‌كانیان داپۆشراون به‌ناو له‌ رِاستیدا رِووتن ، به‌سه‌ر سه‌ریانه‌وه‌ وه‌كو پشتى ووشتر هه‌یه‌ ـ واته‌ : پرچیان به‌ شێوه‌یه‌ك به‌ سه‌ر سه‌ریانه‌وه‌ ده‌به‌ستن ـ نه‌فره‌تیان لێ بكه‌ن ئه‌وانه‌ نه‌فره‌ت لێكراوون .
* وه‌ ئایا ده‌زانیت به‌باڵا نه‌پۆشینت خۆتى پێ بێ به‌ش ده‌كه‌ى له‌ به‌هه‌شتى به‌رینى خواى په‌روه‌ردگار ، هه‌روه‌كو پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم  ئاماژه‌ى به‌وه‌ داوه‌ و فه‌رموویه‌تى : " صِنْفَانِ مِنْ أَهْلِ النَّارِ لَمْ أَرَهُمَا ... وَنِسَاءٌ كَاسِيَاتٌ عَارِيَاتٌ مُمِيلاَتٌ مَائِلاَتٌ رُءُوسُهُنَّ كَأَسْنِمَةِ الْبُخْتِ الْمَائِلَةِ لاَ يَدْخُلْنَ الْجَنَّةَ وَلاَ يَجِدْنَ رِيحَهَا وَإِنَّ رِيحَهَا لَيُوجَدُ مِنْ مَسِيرَةِ كَذَا وَكَذَا " ( رواه مسلم ) . واته‌ : دوو كۆمه‌ڵ هه‌ن له‌ ئه‌هلى دۆزه‌خ نه‌مبینیوون ... كۆمه‌ڵێكیان ئافره‌تێلێكن داپۆشراون به‌ناو له‌ رِاستیدا رِووتن ، به‌له‌نجه‌ولار ده‌رِۆنه‌ رِێوه‌ ، و سه‌رنجى پیاوان بۆ خۆیان رِاده‌كێشن ، و پرچیان به‌ شێوه‌یه‌ك به‌ سه‌ر سه‌ریانه‌وه‌ ده‌به‌ستن وه‌كو بان پشتى ووشتر وایه‌ ، ئه‌وانه‌ نارِۆنه‌ به‌هه‌شته‌وه‌ ئه‌گه‌ر چى بۆنى به‌هه‌شت له‌ دوورى ئه‌وه‌نده‌ و ئه‌وه‌نده‌شه‌وه‌ ده‌بیسترێت .
* وه‌ ئایا ده‌زانیت به‌و كرداره‌ت تاوانى ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌خه‌یته‌ ئه‌ستۆه‌ خۆت كه‌ تۆ له‌ خشته‌یان ده‌بیت ، و ده‌یانخه‌یته‌ تاوانه‌وه‌ ، خواى په‌روه‌ردگار فه‌رمویه‌تى :[ لِيَحْمِلُواْ أَوْزَارَهُمْ كَامِلَةً يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَمِنْ أَوْزَارِ الَّذِينَ يُضِلُّونَهُم بِغَيْرِ عِلْمٍ أَلاَ سَاء مَا يَزِرُونَ ] ( سورة النحل : 25 ) .
واته‌ : له‌ رِۆژى دواییدا تاوانباران تاوانى خۆیان به‌ ته‌واوى هه‌ڵده‌گرن ، له‌گه‌ڵ تاوانى ئه‌وانه‌ى كه‌ گومرِایان ده‌كه‌ن به‌ بێ زانین ، به‌رِاستى ئه‌وه‌ تاوانباریه‌كى زرۆ خراپه‌ .
* وه‌ ئایا ده‌زانیت به‌و كاره‌ت خۆت ده‌خه‌یته‌ رِیزى دوو رِووانه‌وه‌ ـ خواى په‌روه‌ردگار په‌ناده‌رت بێت له‌و كاره‌ ـ هه‌روه‌كو له‌ فه‌رمووده‌دا هاتووه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم  فه‌رموویه‌تى : " وشر نسائكم المتبرجات المتخيلات ، وهن المنافقات ، لا يدخل الجنة منهن إلا مثل الغراب الأعصم "   ( صححه العلامة الألباني في : الصحيحة ، برقم : 1849 )  ، واته‌ : خرابترینى ئافره‌ته‌كانتان ئه‌و ئافره‌تانه‌ن كه‌ جوانیه‌كانى خۆیان ده‌رده‌خه‌ن ، و خۆ ده‌رٍِازێننه‌وه‌ ، و له‌ خۆ رِازین و فیز و ته‌كه‌بور ده‌كه‌ن به‌ سه‌ر ئافره‌تانى تردا ، به‌رِاستى ئه‌وانه‌ خۆ ده‌شوبهێنن به‌ دوو رِووان ، هیچ یه‌كێك له‌وانه‌ نارِواته‌ به‌هه‌شته‌وه‌ ، ئیللا وه‌كو قه‌ڵه‌ بازه‌ڵه‌ نه‌بێت ( كه‌ جۆرێكه‌ له‌ قه‌ڵه‌ رِه‌ش باڵه‌كانى یان پێكانى سپین ) ، هێنانه‌وه‌ى ئه‌م شێوه‌یه‌ له‌ قه‌ڵه‌ رِه‌ش به‌ نموونه‌ به‌ هۆى كه‌میانه‌وه‌یه‌ ، بۆ ئاماژه‌ كردنه‌ به‌ كه‌مى ئه‌و ئافره‌تانه‌ى كه‌ ده‌رِۆنه‌ به‌هه‌شته‌وه‌ ، ئه‌گه‌ر باڵا پۆش نه‌بن .
له‌ كۆتایدا پێت ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر تاكو ئه‌م رِۆ نه‌تزانیبێت ، ئه‌وا ئه‌م رِۆ ئه‌و تاوانه‌ت لا ئاشكرا بوو ، به‌ڵام نائومیدیش مه‌به‌ له‌ رِه‌حمه‌تى خواى میهره‌مان ئه‌گه‌ر تۆبه‌یه‌كى رِاسته‌قینه‌ت كرد و گه‌رِایته‌وه‌ بۆ لاى ئه‌و ، هه‌روه‌كو فه‌رموویه‌تى :[ قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِن رَّحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ ] ( سورة الزمر : 53 ) ، واته‌ : بڵێ به‌و به‌ندانه‌ى كه‌ زیادرِه‌ویان كردووه‌ له‌ تاوان كردندا ، بێ ئومێد و مه‌ئیووس نه‌بن له‌ رِه‌حم و به‌زه‌یى خواى په‌روه‌ردگار ، چونكه‌ خواى په‌روه‌ردگار له‌ هه‌موو تاوانێك خۆش ده‌بێت ، هه‌ر ئه‌ویشه‌ لێبورده‌ ، و به‌ به‌زه‌یى یه‌ به‌رامبه‌ر به‌ به‌نده‌كانى .
جا خوشكى به‌رِێزم : بیرێك له‌م ووتانه‌ بكه‌ره‌وه‌ ، وبرِیار بده‌ كه‌ ئایا دواى بیستنى ئه‌م ووتانه‌ هێشتا هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بیت له‌ سه‌ر باڵا نه‌پۆشینت ، وهێشتا دڵت رِانه‌چه‌ڵه‌كیوه‌ ؟! یان چى ؟!



وَآخِرُ دَعْوَاهُمْ أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ

سایتى به‌هه‌شت

Kurdzhin
گەورەترین هەڵە کە لەلایەن زۆرینەی مرۆڤەکانەوە دەکرێت ئەوەیە :
تەنها گوێ لە نیوەی دەگرن، لە چارەكێکی تێدەگەن و دوو ئەوەندەش قسەدەکەن !!!!!! "

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-05-05 10:12:57

dana_shaqlawae
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: shaqlawa
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-25
دواترین سه‌ردان: 2013-11-20
په‌یامه‌كان: 77
WindowsXPFirefox

Re: خوشكى به‌رِێزم ئایا ده‌زانى باڵانه‌پۆشینت یانى چى؟

rayan-taqana ده‌ست خۆشیت لێ ده‌که‌م به‌رێزه‌کام  داوات لێ‌  ده‌که‌م ئه‌م وێنانه‌ لا ببه‌یت زۆر ناسیرینه‌ له‌ گه‌ل بابه‌ ته‌ ئه‌ینیه‌کان ئه‌و دوو وێنه‌یه‌ی جێگای وواژ و وێنه‌ی بچکۆله‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-05-05 12:50:23

KcHa..MrWaRi
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: share halamtw qwrbani
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-08
دواترین سه‌ردان: 2013-07-23
په‌یامه‌كان: 735
WindowsXPMSIE

Re: خوشكى به‌رِێزم ئایا ده‌زانى باڵانه‌پۆشینت یانى چى؟

ده‌ستت خۆش ماڵه‌که‌م  زۆر به‌سوده‌

خوا هیدایه‌تمان بدات

Kurdzhin
~~کاتێک زمان کراوه‌یه‌~~
~~ناکرێت ده‌رگای دڵمان دابخه‌ین~~


http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13042836961.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-05-07 15:45:39

derin
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-07
دواترین سه‌ردان: 2013-08-02
په‌یامه‌كان: 497
WindowsMSIE7

Re: خوشكى به‌رِێزم ئایا ده‌زانى باڵانه‌پۆشینت یانى چى؟

dastt xosh bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-05-07 17:00:18

Hamwar A.Ali
کازیوەی یانە
شوێن: ☻ کوردستان☺
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-16
دواترین سه‌ردان: 2014-01-25
په‌یامه‌كان: 2537
WindowsXPMSIE

Re: خوشكى به‌رِێزم ئایا ده‌زانى باڵانه‌پۆشینت یانى چى؟

ده‌س خۆش کاکه‌ رایان
هه‌ر بژیت

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-d60e1e0a34.jpg
♥..... BesT FriendS ArE HArD To FinD CuZ ThE VerY BesT OnE Is AlreadY MinE......♥

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2010-09-08 09:46:46

chraxan
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-24
دواترین سه‌ردان: 2013-08-20
په‌یامه‌كان: 1078
WindowsXPMSIE7

Re: خوشكى به‌رِێزم ئایا ده‌زانى باڵانه‌پۆشینت یانى چى؟

zorsupas hawrekanm

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net