.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















"ماوه‌یه‌كی گرنگه بۆ شاره‌زابوون له‌یه‌كتری له‌رووی رۆشنبیری‌و ئه‌خلاقی‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌وه"
راژان نه‌وزاد ته‌مه‌ن 21 ساڵ كه‌چووه‌ته ناو پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریه‌وه‌و ماوه‌ی ده‌سگیرانیه‌كه‌ی ساڵێك بووه وتی "به‌بڕوای من ئه‌م ماوه‌یه كاتێكی زێڕینه ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌ك له كوڕ‌و كچه‌كه بیانه‌وێ به‌شێوه‌یه‌كی باش سودی لێوه‌ربگرن، چونكه به‌بێ ترس‌و دڵه‌ڕاوكێ به باشی ده‌توانن له‌ناخی یه‌كتر بگه‌ن‌و له خاڵه ناكۆكیه‌كانیان بگه‌ن".
راژان ئاماژه به‌وه ده‌دات له‌ماوه‌ی ده‌ستگیرانداریدا هه‌ندێ یادگاری جوان دروست ده‌بێت كه له‌پێشتر ئه‌م یادگاریانه دروست نه‌بووه، ده‌بێته هۆی دروست بوونی خۆشه‌ویستی له‌دوای پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری.
كوڕان‌و كچان‌و بیروڕای جیاوازیان هه‌یه ده‌رباره‌ی ماوه‌ی ده‌ستگیرانداری، هه‌ندێكیان حه‌ز ده‌كه‌ن ماوه‌كه‌ی درێژ بێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن زیاتر شاره‌زای كه‌سایه‌تی یه‌كتربن‌و ژماره‌یه‌كیشیان ده‌ڵێن تا ماوه‌كه‌ی كورت بێت باشتره، پسپۆرانی ئایینش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن ماوه‌ی ده‌ستگیرانداری دیاری نه‌كراوه‌و ده‌كه‌وێته‌سه‌ر هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌كه.
سه‌ربه‌ست نادر خوێندكاری زانكۆی سلێمانی به‌شی خوێندنی ئیسلامی ژیانی هاوسه‌رگیری پێكهێناوه‌و وه‌ك خۆی ده‌ڵێت ماوه‌ی ده‌ستگیرانیه‌كه‌ی شه‌ش مانگ بووه، وتی "له‌ماوه‌ی ده‌ستگیرانیدا زۆر سه‌ركه‌وتوبووین، چونكه له‌م ماوه‌دا توانیمان تێگه‌شتنێكی بنه‌ڕه‌تی دروست بكه‌ین وه‌ك پایه‌یه‌ك‌و پشتگیریه‌ك له ئه‌مڕۆدا به‌كاری ده‌هێنین، ماوه‌یه‌كی گرنگه بۆ شاره‌زابوون له‌یه‌كتری له‌رووی رۆشنبیری‌و ئه‌خلاقی‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌وه".
سه‌ربه‌ست ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه گه‌نجان ده‌توانن سوود له‌م كاته ببینن، چونكه ئه‌گه‌ر خاڵه ناكۆكیه‌كان زیاتر بوون ده‌توانن به ئاسانی به‌بێ كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی زوو له‌یه‌كتر جیابنه‌وه له‌سه‌ر ڕای هه‌ر دوو ره‌گه‌ز.
ژماره‌یه‌كی تر پێیانوایه كه پێویست ناكات ماوه‌ی ده‌ستگیرانداری درێژبكرێته‌وه، مه‌ترسی دروستبوونی كێشه‌یان هه‌یه له ماوه‌ی ده‌ستگیرانداریدا، به‌مه‌ترسییه‌كی ده‌بینن بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی هاوسه‌رگیریه‌كه‌یان.
محه‌مه‌د ره‌سوڵ ته‌مه‌ن 22ساڵ خوێندكاری زانكۆی سلێمانی قۆناغی چواره‌مه له‌به‌شی ئینگلیزی، سه‌باره‌ت به ماوه‌ی ده‌ستگیرانی ئاماژه به‌وه ده‌كات تائێستا نه‌چۆته ناو پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریه‌وه، وتی "به بڕوای من ماوه‌ی ده‌ستگیرانی نابێت به‌بێ هۆ درێژ بكرێته‌وه، چونكه ده‌بێته هۆی دروستبوونی كێشه‌و گرفت".
محه‌مه‌د پێیوایه كێشه‌كان جیاوازه له‌كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر ده‌گۆڕێت وه‌ك ئاسایبوونه‌وه‌ی پرۆسه‌كه له‌لایه‌ن یه‌كێك له‌ڕه‌گه‌زه‌كان، یاخود كێشه‌كه كۆمه‌ڵایه‌تیه له‌ڕیگه‌ی یه‌كێك له خزمانی كوڕه‌كه بێت یا كچه‌كه دێته ناو مه‌سه‌له‌كه‌وه ده‌بێته هۆی دروستبوونی كێشه.
محه‌مه‌د وتی "ئه‌گه‌ر من بچمه ناو ئه‌م پرۆسه‌یه‌وه ماوه‌ی ده‌ستگیرانی درێژ ناكه‌مه‌وه هه‌وڵده‌ده‌م پێشتر له هه‌موو رووه‌كانه‌وه كچه‌كه بناسم".
ئه‌حمه‌د تۆفیق ته‌مه‌ن 35 ساڵ خاوه‌نی دوو كوڕ‌و كچێكه، به‌بڕوای ئه‌حمه‌د ئه‌و كوڕ‌و كچانه‌ی كه ده‌چنه ناو ئه‌م پرۆسه‌یه‌وه هیچ پێویست ناكات ئه‌م ماوه‌یه درێژ بكه‌نه‌وه له‌ناو كلتوری كوردیدا كه‌مه‌و ناگونجێ.
ئه‌حمه‌د تۆفیق وتی "ئه‌گه‌ر من ژن بۆ كوڕه‌كه‌م بهێنم یاخود كچه‌كه‌م بده‌م به‌شو ئه‌وا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێ ماوه‌ی ده‌ستگیرانیه‌كانیان درێژ بێت ده‌بێ له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا ماره‌بڕین‌و ئاهه‌نگی گواستنه‌وه ته‌واوبێت". هه‌رچه‌نده له‌ڕووی ئایینیه‌وه سنور بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كوڕوكچ دانراوه، به‌ڵام مامۆستایانی ئایینی‌و پسپۆرانی ئایینی ده‌ڵێن ماوه‌ی ده‌ستگیرانداری درێژ بێت باشتره، به‌ڵام له‌سنوره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه تێنه‌په‌ڕێت.
مامۆستا محه‌مه‌د به‌شی خوێندنی ئیسلامی زانكۆی سلێمانی، وتی "به‌بڕوای من ماوه‌ی ده‌ستگیرانی درێژبێت باشه، به‌ڵام له ئه‌مڕۆدا به‌هۆی ئه‌و ئازادیه ته‌واوه‌ی كه هه‌یه كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر پرۆسه‌كه ده‌بێت، وا باشتره پێش ماره‌بڕینه‌كه له‌ڕوی چه‌ند خاڵێكه‌وه كوڕ‌و كچه‌كه شاره‌زای یه‌كتربن، به‌ڵام له‌سنوری ئاین ده‌رنه‌چێت".
مامۆستا محه‌مه‌د ئاماژه به‌وه ده‌كات له ڕوانگه‌ی ئاینی ئیسلامه‌وه به كارێكی خراپ دانانرێت، به‌ڵام له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه لایه‌نی خراپه‌ی زۆرتری هه‌یه له‌لایه‌نی باشه.
م. مادح شێخ خالید موفتی ئیمام‌و خه‌تیبی مزگه‌وتی عومه‌ر كوڕی خه‌تاب له سلێمانی سه‌باره‌ت به كورت‌و درێژی ماوه‌ی ده‌ستگیرانی له‌دوای ماره بڕینی شه‌رعی له ڕوانگه‌ی ئاینی ئیسلامه‌وه به‌ده‌ستووری وت "سه‌باره‌ت به ماوه‌ی كورت‌و درێژی دوای ماره‌كردن ئه‌وا له ئاینی ئیسلامدا دیارینه‌كراوه كه چ كاتێك پێویسته بگوازرێته‌وه‌و چ كاتێك نه‌گوازرێته‌وه به‌پێی بارودۆخی كه‌سه‌كان‌و كلتوری عورفی كۆمه‌ڵگه ده‌گۆڕێ، له ئه‌مڕۆدا كاری باش هه‌تا زوو بكرێت باشه، به‌ڵام جاری وا هه‌یه كێشه‌یه‌ك دێته پێشه‌وه پێویسته هه‌وڵی زۆرترین چاره‌سه‌ركردنی بۆ بدرێت.
dastor

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه




dastt xosh bet frisha
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه