.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















یانه‌ی بایرن مونشن جارێكی تر پێشه‌نگی ریزبه‌ندی خولی ئه‌ڵمانیای گرته‌وه، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی له‌یاریگای ئه‌لیانز ئه‌رینای تایبه‌ت به‌یانه‌كه (2-1) له‌یانه‌ی فرایبۆرگ-ی برده‌وه، ئه‌م یارییه یه‌كێك بوو له‌یارییه‌كانی هه‌فته‌ی بیست و شه‌شه‌می خولی بۆندس لیگای ئه‌ڵمانیاو تیایدا یانه‌ی بایرن به‌هۆی یارینه‌كردنی فرانك ریبێر ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه به‌هۆی پێكانه‌وه، پشتی به‌ئارین رۆبین-ی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا به‌ستبوو، ئه‌میش له‌لای خۆیه‌وه دوو گۆڵی بردنه‌وه‌ی به‌لێدانێكی راسته‌وخۆ له‌ده‌قیقه‌ی (76)و په‌نالتییه‌ك له‌ده‌قیقه‌ی (83)دا بۆ یانه‌كه‌ی تۆماركرد، به‌مه‌ش یانه‌ی بایرن مونشن به (56)خاڵ بۆ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی گه‌ڕایه‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه موحه‌مه‌د زیدانی ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی میسر رابه‌رایه‌تی یانه‌ی بوروسیا دۆرتمۆند-ی كرد به‌گه‌یشتن به‌پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی و توانیان (4-1) له‌یانه‌ی بوخۆم ببه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها یانه‌ی فۆڵفسبۆرگ-ی پاڵه‌وانی وه‌رزی پێشوو توانی له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی (4-0) له‌یانه‌ی بوروسیا مونشن گلادباخ بباته‌وه.
گۆڵه‌كانی یانه‌ی فۆڵفسبۆرگ له‌لایه‌ن میسمۆڤیچ له‌ده‌قیقه‌ی (41)و ئادین دزیكۆ له‌ده‌قیقه‌كانی (49، 82)و گێنتنه‌ر له‌ده‌قیقه‌ی (58) تۆماركران.
ئه‌مه‌ش ریزبه‌ندی خولی بۆندس لیگای ئه‌ڵمانیاو گۆڵكه‌رانی ئه‌و خوله‌یه:
-1بایرن مونشن(26)یاریی (56)خاڵ.
-2شاڵكه(26)یاریی (54)خاڵ.
-3بایه‌ر لیڤه‌ركوزن(25)یاریی (50)خاڵ.
-4بوروسیا دۆرتمۆند(26)یاریی (45)خاڵ.
-5هامبۆرگ (25)یاریی (43)خاڵ.
ئادین دزیكۆ له‌یانه‌ی فۆڵفسبۆرگ (15)گۆڵی تۆماركردووه، كیڤن كورانی له‌یانه‌ی شاڵكه (14)گۆڵ و ستیڤان كیسلینگ له‌یانه‌ی لیڤه‌ركوزن (14)گۆڵ و لوكاس باریۆس له‌یانه‌ی بوروسیا دۆرتمۆند (13)گۆڵی تۆماركردووه و‌ئێستا گۆڵكه‌ری ئه‌و خوله‌ن.
kurdistani nwe

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








dasto panjat xosh bet azezm har sarkawto bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه