❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / كلینیت ئیستوود فیلمێك له‌باره‌ی ئێف بی ئای به‌رهه‌م دێنێت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-03-14 16:38:53

Hamno_
جوانی کوردژین
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-02-28
دواترین سه‌ردان: 2010-04-02
په‌یامه‌كان: 753
WindowsXPMSIE7

كلینیت ئیستوود فیلمێك له‌باره‌ی ئێف بی ئای به‌رهه‌م دێنێت

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-4833d18fc0.jpg

PNA – "كلینیت ئیستوود" ده‌رهێنه‌ری ناوداری ئه‌مه‌ریكی له‌ نوێترین پرۆژه‌ی سینه‌مایی خۆی، كار له‌ سه‌ر "FBI"(به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ئه‌مه‌ریكا) ده‌كات.


به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌رِی "جامی جه‌م"، نوێترین به‌رهه‌می "كلینیت ئیستوود" كه‌ تاكو ئێستا ناونیشانی كاتی "هوور"ی بۆ ده‌ستنیشان كراوه‌، ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری له‌ راگه‌یاندنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌بووه‌.

ئه‌و پرۆژه‌ سینه‌ماییه‌ ئاماژه‌ به‌ ژیانی "جی ئێدگار هوور" له‌ به‌رپرسانی پێشووی به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ئه‌مه‌ریكا(FBI) ده‌دات. شاره‌زایانی سینه‌مایی له‌ سه‌ر ئه‌و برِوایه‌ن، "ئیستوود" له‌ رێگای ئه‌و پرۆژه‌یه‌دا كێشه‌ و گیروگرفتی زۆر بۆ "FBI" دروست ده‌كات".

سه‌ره‌تا برِیار وابوو كۆمپانیای "یونیڤرساڵ" كاری به‌رهه‌مهێنان بۆ ئه‌و پرۆژه‌یه‌ بكات، به‌ڵام به‌رپرسانی ئه‌و كۆمپانیایه‌ دوای خوێندنه‌وه‌ی سیناریۆی ئه‌و فیلمه‌ رایانگه‌یاندووه‌، ئاماده‌ نین كار له‌ سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یه‌ بكه‌ن. سیناریۆی ئه‌و فیلمه‌ له‌ لایه‌ن "داستین لێنس بله‌ك" نووسراوه‌ته‌وه‌.

"رۆن هاڤارد" ده‌رهێنه‌ری ناوداری ئه‌مه‌ریكی، به‌نیازه‌ له‌ كۆمپانیای فیلمسازی خۆی كاری به‌رهه‌مهێنان بۆ ئه‌و فیلمه‌ بكات.

سیناریۆ ئه‌و فیلمه‌ ئاماژه‌ به‌ ژیان و چالاكییه‌كانی "جی ئێدگار هوور" له‌ سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی چالاكییه‌ پۆلیسییه‌كانی له‌ ساڵی (1924) تا كۆچی دوایی له‌ ساڵی(1972) ده‌دات.

"هوور" له‌ سه‌رده‌می چالاكییه‌كانی خۆی له‌ لایه‌ن رۆژنامه‌كان و چالاكوانانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ره‌خنه‌ی زۆری ئاراسته‌ ده‌كرا و به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كرا كه‌ له‌ رێگای پۆسته‌كه‌ی خۆی كێشه‌ و گیروگرفتی بۆ چالاكوانانی سیاسی و خه‌ڵك دروست كردبوو.









PAYAMNER

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net