.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1

نابێت موسڵمانی له‌ش گران له ناو مزگه‌وتدا بمێنێته‌وه چ به وه‌ستان بێت یان به دانیشتن بێت ، به‌ڵام ده‌توانێت به ناویدا تێپه‌رِ ببێت .
[وَلاَ جُنُبًا إِلاَّ عَابِرِي سَبِيلٍ حَتَّىَ تَغْتَسِلُواْ] [سورة النساء : (43)] .
واته : ئه‌و كه‌سه‌ی كه له‌شی گرانه نابێت بچێته ناو مزگه‌وته‌وه ئیللا مه‌گه‌ر به پێپه‌رِ بوون نه‌بێت تاوه‌كو خۆی ده‌شوات .
2 ـ وه ده‌توانێت زیكری خواش بكات چ به یان هه‌ر زیكرێكی تر بكات .
زیكر خوێندن و دوعا كردن و قورئان خوێندن و شایه‌تومان هێنان له كاتی له‌ش گرانیدا دروسته ، به به‌ڵگه‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌یه كه دایكه عائیشه رِه‌زای خوای لێبێت فه‌موویه‌تی : : (كان رسول الله صلى الله عليه وسلم يذكر الله على كل أحيانه) [سلسلة الأحاديث الصحيحة رقم : (406)] واته : پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم له هه‌موو حاڵه‌تێكدا زیكری خوای ده‌كرد .
به‌ڵام باشتر وایه زیكر كردن به له‌ش پاكی و به‌ڵكو له‌وه‌ش زیاتر به ده‌ستنوێژه‌وه ئه‌نجام بدرێت ، به به‌ڵگه‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌یه كه پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم فه‌موویه‌تی : (إنـي كرهتُ أنْ أذكرَ الله إلاَّ على طهارة) [صحيح أبي داود رقم : (17)] واته : من پێم باش نىیه زیكری خوا بكه‌م ئیللا به پاكی (واته : به ده‌ستنوێژه‌وه) نه‌بێت .
وه ئه‌وه‌ش بزانه كه به‌كارهێنانی ئه‌م ووشانه درووست نى یه :
ـ شه‌یتانی بوون .
ـ له‌ش پیس بوون .
به‌ڵكو ده‌وترێت له‌ش گرانی ، چونكه ووشه‌ی (شه‌یتانی بوون) جوان نى یه .
هه‌روه‌ها ووشه‌ی (له‌ش پیس بوون) رِاست نى یه چونكه ئیماندار پیس نابێت وه‌ك له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا هاتووه :عن أبـي هريرة (رضي الله عنه) قال : ((لقيني رسول الله صلى الله عليه وسلم في طريق من طرق المدينة وأنا جنب فاختنست فذهبت فاغتسلت ثُم جئت ، فقال : أين كنت يا أبا هريرة ؟ قال قلت إنـي كنت جُنبا فكرهت أن أجالسك على غير طهارة ، فقال : سبحان الله ! إنَّ الـمسلم لا ينجس)) صحيح أبـي داود رقم : (231) .
واته : ئه‌بو هوره‌یره ده‌ڵێت گه‌یشتم به پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم له سه‌ر رِێگایه‌ك له رِێگاكانی مه‌دینه‌دا و منیش له‌شم گران بووم ، بۆیه خۆم لێدزیه‌وه و رِۆیشتم خۆم شوشت ئه‌نجا هاتم بۆ لای ، قه‌رمووی : ئه‌وه له كوێ بوویت ئه‌ی ئه‌بو هوره‌یره ؟ وتم : من له‌ش گران بوون بۆیه پێنم ناخۆش بوو له گه‌ڵ تۆدا دابنیشم له كاتێكدا كه پاك نیم ، پێغه‌مبه‌ریش صلى الله عليه وسلم فه‌رمووی : (سبحان الله) واته پاكی بۆ خوا به‌رِاستی موسڵمان پیس نابێت .
كه‌واته ده‌بێت بڵێیت : (له‌شم گران بوو) نه‌ك : (شه‌یتانی بووم یان له‌شم پیس بوو) !
ئه‌م پرسیاره له لایه‌ن (مامۆستا محمد عبد الرحمن) ه وه وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
