.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















به‌رنامه‌ی بورجه‌کان و خۆدانه ده‌ست خورافیات
به‌رنامه‌ی بورجه‌کان که له‌رۆژنامه‌و گۆڤار‌و ته‌له‌فیزیۆنه‌کاندا هه‌ریه‌که‌و به‌ناوێکی جیاوازه‌وه که‌هه‌ر بۆخۆیان بێبناغه‌ن و دوورن له‌ڕاستییه‌وه بڵاوده‌کرێنه‌وه ، ده‌یان گه‌نجی خوێندکاری کوڕ و کچیان تووشی مه‌راق و دوودڵی کردووه.
وه‌ک ئه‌وه‌ی گوێبیست ده‌بین یان ده‌یخوێنینه‌وه ، که له‌دایکبووانی بورجی ته‌رازوو یان دووپشک یان قرژاڵ له‌م هه‌فته‌یه‌دا یان له‌م مانگه‌دا تووشی فڵان خۆشی یان ناخۆشی ده‌بن و بواری سۆزدارییان به‌مجۆره ده‌بێت یان ڕێگه‌ی بورجه‌که‌ت و کاتی له‌دایکبونته‌وه ده‌زانرێت که ئاخۆ تۆ چه‌ند ساڵ ده‌ژیت و که‌ی ده‌مریت!!
ئاشکرایه ئێستا سه‌رده‌می پێشکه‌وتنی زانست و ته‌کنه‌لۆجیایه ، که‌چی تازه به‌تازه خه‌ڵکانێکی بێ‌ئاگا ده‌یانه‌وێت به‌هۆی بورجه‌که‌یانه‌وه بزانن چی‌یان لێبه‌سه‌ردێت و چۆن پاره‌یان ده‌ست ده‌که‌وێت؟!! بێگومان ئه‌گه‌ر موسوڵمانه مولته‌زیمه‌کان بڕوایان پێببوایه ئه‌و کاته ئه‌وان ده‌یان وت: موسوڵمانه‌کان خه‌ڵکی ده‌گێرنه‌وه بۆ بیری ئه‌فسانه‌و خورافییات.
گومانی تێدانییه ئه‌م بورجانه‌ش جۆرێکن له فاڵچێتی، به‌ڵام ئێستا به‌رگێکی سه‌رده‌میانه‌یان به‌به‌رداکردووه و ده‌شچنه چوارچێوه‌ی شیرکی بچوکه‌وه . له‌مه‌سه‌له‌ی جادووگه‌ری و فاڵچێتیدا هه‌ندێک جار بیستومانه که‌سێک دزیلێکراوه و دزه‌که نه‌ناسراوه ، وه‌کاتێک ده‌چنه لای جادوگه‌رو کتێبگره‌وه‌یه‌ک پێیانڕاده‌گه‌یه‌نێت که‌دزه‌که شێوه‌و جل‌و به‌رگی وه‌هاو وه‌هایه ، کابرای ماڵبراویش گومانی ده‌چێته سه‌ر که‌سه نزیکه‌کانی سه‌ره‌نجام ناکۆکی و دووبه‌ره‌کی له‌نێوان ئه‌و دووکه‌سه‌دا به‌خۆڕایی دروستده‌بێت ، یان جاری واهه‌بووه فاڵچیه‌که ناونیشانی دزه‌که‌ی داوه ئاشکرابووه، یان هه‌ندێ جار قسه‌ی ئه‌و فاڵچییانه ڕاستده‌رده‌چێت ئایا ئه‌مه تا چڕاده‌یه‌ک ڕاسته‌و چۆن کتێبگره‌وه‌که ئه‌م شته‌ی زانی ؟!! ئه‌م فه‌رمووده‌یه وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه ده‌داته‌وه: دایکی بڕواداران خاتوو عائیشه (خوا لێی ڕازیبێت) ده‌فه‌رموێت: چه‌ند که‌سێک هاتنه خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر (د.خ) و له‌باره‌ی قاڵچی و کاهینانه‌وه پرسیاریان لێکرد ئه‌ویش فه‌رمووی (لیسوا بشیء) واته : هیچ نین ، وتیان : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (د.خ) جارجار قسه‌کانیان ڕاستده‌رده‌چێت ئه‌ی ئه‌وه چییه؟ ئه‌ویش پێی فه‌رموون : ئه‌و قسه‌یه‌ی که کابرای فاڵچی ده‌یڵێت و ڕاستده‌رده‌چێت ،ئه‌وه‌یه که جنۆکه‌کان گوێهه‌ڵده‌خه‌ن بۆ گفتوگۆی فریشته‌کان و قسه‌که له‌ده‌می ئه‌وان ده‌فڕێنن ئینجا وه‌ک مریشکێ بڵێ قرت ئاوا ده‌یچپێنێت به‌گوێی براده‌ره فاڵچییه‌کانیاندا، فاڵچییه‌کانیش له‌گیرفانی خۆیانه‌وه سه‌د درۆی تری پێوه ده‌نێن و بڵاویده‌که‌نه‌وه.
لێره‌وه پرسیارێک دێته ئاراوه که‌ئایا به‌چ شێوه‌یه‌ک جنۆکه‌کان قسه‌ی فریشته‌کان ده‌دزن و به‌فاڵچییه‌کانی ڕاده‌گه‌یه‌نن؟ له‌م فه‌رموده‌یه‌دا که ئیمامی بوخاری فێڕاویه‌ته‌وه وه‌ڵامه‌که‌ی ده‌رده‌که‌وێت :
خاتو عائیشه (خوالێی ڕازیبێت) ده‌فه‌رموێت ڵه‌پێغه‌مبه‌ر (د.خ)ی خوام بیستووه که‌ده‌یفه‌رموو ( أن الملائکه تنزل فی العنان وهو السحاب فتذکر الأمر الذی قضی فی السما‌ء ، فیسترق الشیطان السمع فیسمعه ، فیوحیه الی الکهان فیکذبون معها مائة کذبة من عند أنفسهم) واته: فریشته‌کان له‌نو په‌ڵه هه‌وردا له‌ئاسمانه‌وه دێنه خواره‌وه ،له‌ناوخۆیاندا باسی ئه‌و کاروبارانه بۆیه‌کتری ده‌که‌ن که‌له‌ئاسماندا بڕیاری له‌سه‌ر ده‌رچووه ،جنۆکه شه‌یتانه‌کانیش به‌دزییه‌وه گوێیانلێده‌گرن و ئه‌و په‌یامه ده‌بیستن و دوایی ده‌یچپێنن به‌گوێی فاڵچییه‌کاندا ئه‌وانیش له‌لای خۆیانه‌وه سه‌د درۆی تری پێوه‌ده‌نێن . ئه‌مه ڕاستی فاڵچێتی بورجه‌کانه که‌بێگومان موسوڵمانی ڕۆشنبیرو چاوکراوه به‌زانست و بڕواکه‌ی نابێت خۆی بداته ده‌ست ئه‌م ئه‌فسانه‌و و شته بێبنچینانه‌و عه‌قیده‌و ئیمانه‌که‌ی له‌که‌دار بکات، چونکه ته‌نها خودای گه‌وره خۆی زانایه به نهێنییه‌کان
ئاماده‌کردنی شازاده شه‌نێ
تایبه‌ت به کوردژین


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








دةستةكانت خوش خاتوو شةنى
بابةتيكى زور جوانة


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه