.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه







له‌ڕووی گرنگیپێدان و ته‌ندروستی پێسته‌وه، سوده‌كانی ڤیتامین E بێشومارن.
له‌ڕاستیدا به‌رهه‌مه‌كانی گرنگیپێدانی پێست كه ڤیتامین E یان تێدایه بونه‌ته به‌شێكی ریشه‌یی گرنگی پێدانی ته‌ندروستی پێست.
دژه ئۆكسێنه‌ره
سه‌ره‌تا به هۆی دالاكی دژه ئۆكسێنه‌رییه‌وه ڤیتامینE زۆر پێویسته بۆ پاراستنی خانه‌كانی پێست له‌تیشكی سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یی و پیس بون و ده‌رمان و ماده‌كانی تر كه ده‌بنه هۆی دروست بونی ڕه‌گه سه‌ربه‌سته خانه تێكشكێنه‌ره‌كان.
رێكخه‌ری ڤیتامین A یه
سوده‌كانی ڤیتامین E بۆ گرنگیپێدانی ته‌ندروستی پێست توانای رێكخستنی كاری ڤیتامین A یشی هه‌یه، كه ئه‌میش زۆر گرنگه بۆ ته‌ندروستی پێست.
سوده‌كانی ڤیتامینE بۆ دژه پیربوون:
ڤیتامین E كه ده‌كرێته كرێم و رۆنی چه‌وركردنی پێست و به‌رهه‌مه‌كانی پاراستنی پێست و هه‌روه‌ها وه‌ك خواردنیش رۆڵێكی گرنگی له دژه پیربوونی پێست ده‌گێڕێت و وا له پێست ئه‌كات كه گه‌نجتر ده‌ربكه‌وێت ئه‌ویش به كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌ركه‌وتنی خه‌تی پێست و چرچولۆچی.
ره‌گه سه‌ربه‌سته‌كان رۆڵێكی گرنگ ده‌گێرِن له پیربوونی پێست به‌ڵام چالاكی دژه ئۆكساندن به هۆی ڤیتامین E یه‌وه دژی ئه‌م كاره ده‌وه‌ستێته‌وه، ئه‌م كرێم و رۆنانه یه‌كسه‌ر كارناكه‌ن به‌ڵكو ده‌بێت له پێست بدرێن بۆ ماوه‌ی 20 خوله‌ك پێش چوونه‌به‌ر خۆر بۆ ئه‌وه‌ی توێژی ده‌ره‌وه‌ی پێست به ته‌واوه‌تی كرێمه‌كه هه‌ڵمژێت.
چاره‌سه‌ركه‌ری نه‌خۆشی پێسته
ڤیتامین E یارمه‌تی چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی جۆراوجۆری پێست ده‌دات. سودێكی بریتییه له چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی پێست كه په‌ڵه دروست ده‌بێت سوور ده‌بێته‌وه و توێژ فڕێده‌دات.
خواردنی ڤیتامین E به شێوه‌ی ده‌رمان یارمه‌تی چاره‌سه‌ركردنی (ئیره سیما) ده‌دات كه بریتییه له هه‌وكردنی پێست و ده‌بێته هۆی سوربونه‌وه و ئازار‌و تلۆق.
چاره‌سه‌ركردنی جێی برین
ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له سوده‌كانی ڤیتامینE ، ڤیتامین E زۆر به‌سووده بۆیه رێگرتن و چاكبونه‌وه‌ی جێی برین ( برینی زیبكه ،برینی نه‌شته‌رگه‌ری ) وه چاكبونه‌وه‌ی پێست له شێوازی جۆراوجۆری زیان پێگه‌یشتنی پێست وه‌ك سووتاوی.
شێرپه‌نجه‌ی پێست:
یه‌كێكی تر له سوده هه‌ره‌گرنگه‌كانی ڤیتامینE بریتییه له رێگرتن له شێرپه‌نجه‌ی پێست، ئه‌مه‌ش به هۆی توانای ڤیتامین E یه‌وه‌یه له پاراستنی پێست له خۆر و هه‌بونی تایبه‌تمه‌ندێتی به‌هێزی دژه ئۆكسێنه‌ر كه یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌و رێگرتنی زیان پێگه‌شتنی پێست ده‌كات.
سوده‌كانی تر
به‌رهه‌مه‌كانی ڤیتامین E یارمه‌تی كه‌م كردنه‌وه‌ی ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌ی كشانی پێست ده‌ده‌ن، رێگره له ده‌ركه‌وتنی خاڵی پیربونی پێست و یارمه‌تی هێشتنه‌وه‌ی بالانسی چه‌وری پێست ده‌دات له ماوه‌ی پاككردنه‌وه‌دا.
• كه‌مبوونی ئاوی پێست كه‌م ده‌كاته‌وه وه كاری به‌رگری پێست زیاد ده‌كات.
به‌كارهێنانی ئه‌و كرێم و رۆنانه‌ی كه ڤیتامین E یان تێدایه كاریگه‌ری زیاتریان ده‌بێت بۆ پێست وه‌ك له خواردنی، هه‌رچه‌نده خواردنیشی سوودی زۆری هه‌یه بۆ ناوچه‌كانی تری له‌ش.
بۆچی ڤیتامین E گرنگه؟
چه‌ند سودێكی تری ڤیتامین E هه‌یه بۆ له‌ش، هه‌ندێك لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه كه‌وا وه‌رگرتنی رێژه‌یه‌كی زۆری ڤیتامین E بۆ چاره‌سه‌ركردن یان رێگرتن له‌م نه‌خۆشیانه به‌سه‌ده:
*ئازاری سوورِی مانگانه
* كه‌م بوونه‌وه‌ی
هه‌ڵاوسانی شانه‌كانی چاو
تانه‌ی چاو
ئازاری قاچ یان به‌گیروه‌ستانی ماسولكه
مێشك تێكچوون
له‌رزۆكی
رۆماتیزمی جومگه‌كان
ره‌بۆ (ته‌نگه‌نه‌فه‌سی درێژخایه‌ن)
جۆره‌جیاوازه‌كانی شه‌كره
نه‌خۆشی ده‌ماره‌كانی دڵ
شێپرۆستات و مه‌مك
سه‌رچاوه‌كانی ڤیتامین E:
•تۆوی گه‌نم
•رۆنی رووه‌ك
•ئه‌ڤۆكادۆ
•به‌رهه‌مه‌كانی دانه‌وێڵه
•زه‌ردێنه‌ی هێلكه
•چه‌ره‌سات
•جگه‌ر
•كه‌ره‌ی بسته
•رۆنی ماسی
•قه‌یسی
•به‌هێزكه‌رێك كه له دانه‌وێڵه وه‌رگیرابێ.
genderkurd

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







dastakant xosh bet hadi geyan bo am zanyarriya baswda
ba heway berdewamy hawre geyan


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه