.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه









دوای دامەزراندنی بزووتنەوەی زمان و پەروەردەی كوردی TZP، كۆمەڵەی گەشەپێدان و لێكۆڵینەوەی زمانی كوردی Kurdî- Der دەیەوێ پەرە بە زمانی كوردی بدات لە باكووری كوردستان و، لە چەند شارێك لقی كردووەتەوە.
لقی كۆمەڵەی ناوبراو لە شاری جزیرە ماوەیەكە دەستی بە چالاكی كردووەو بەنیازە لە نەورۆزدا گۆڤارێك بەنێوی (برجا بەلەك) دەربكات. میرزا رۆنی، كە بەڕێوەبەری لقی جزیرەی كۆمەڵەكەیە رایگەیاند ئامانجیان ئەوەیە بۆچوونێكی ئەرێنی سەبارەت زمانی كوردی لە نێو خەڵكدا دروستبكەن و كۆرسی فێركردنی زمانی كوردی بۆ منداڵان و گەنجان بكەنەوە. میرزا رۆنی گوتی "لەرێگەی ئەم خولانەوە منداڵ، لاو و هەركەس بیەوێ خۆی فێری زمانی كوردی بكات، ئێمە فێری دەكەین".
كڕین و فرۆشتن بە توركییە
وەك میرزا رۆنی ئاماژەی پێدا گەورەترین گرفتیان توانەوەی زمانی دایكە لە باكووری كوردستان، كە خەڵكێكی زۆر زمانەكەیان لەنێو بۆتەی زمانی توركیدا تواوەتەوەو بە توركی قسە دەكەن "تاوەكو ئەمڕۆش سیاسەتی توواندنەوە لە توركیا بەردەوامە، ئەوە گەورەترین كێشەیە بۆ ئێمە".
هەرچەندە میرزا رۆنی دڵخۆشە كە ئەمڕۆ دەبینێ خەڵكێكی زۆر دوای ئەو هەموو ساڵە لەسیاسەتی توواندنەوە هێشتا بە زمانی كوردی قسە دەكەن، بەڵام دەڵێت "بەداخەوە خوێندن و نووسین بەكوردی زۆر كەمە". نابراو ئاماژە بە گرفتی یاساییش دەدات كە لەكاتی كاركردنیان دێتە رێگەیان" لەبەرئەوەی هێشتا بوار بۆ زمانی كوردی نەكراوەتەوەو دەستووری توركیا مافی خوێندن و پەروەردە بە زمانی كوردی نادات، بۆیە زۆرجار ناتوانین بە ئازادانە چالاكی بكەین".
ئێستا لە باكووری كوردستان چەندین رێكخراو و كۆمەڵەی تایبەت بە فێركردن و گەشەپێدانی زمانی كوردی دامەزراون، كە دیارترینیان بریتین لە TZP و Kurdî-Der، كە بەشێوەیەكی بەرچاو كار بۆ زیندووكردنەوەی زمانی كوردی دەكەن. بەڵام وەك میرزا رۆنی ئاماژەی پێدا تائێستا ئەو كۆمەڵانە نەگەیشتوونەتە ئەو ئاستەی زمانی كوردی لە ناوچەكە باڵا دەست بكەن "ئەمڕۆ لەزۆر ناوچەی ئێمەدا توركی زمانی باڵادەستە و قسەكردنی نێو بازاڕ بووەتە توركی، بۆ نموونە لە شارێكی گەورەی وەك ئامەد كەم كەس لەكاتی كڕین و فرۆشتندا بەكوردی قسە دەكات".
لە بۆتان كوردی باڵا دەستە
بەڵام سەبارەت بە رەوشی زمانی كوردی لە شارەكانی باكووری كوردستان، رۆنی دەڵێت "لە بۆتان و سەرحەد زمانی كوردی باڵادەستە، بۆ نمونە ئەگەر لە شارە گەورەكان قسەكردن 40%بەكوردی بێ، لەشارەكانی وەك جۆلەمێرگ، سێرت و شرنەخ قسەكردن 90% بە كوردییە. بەڵام لەبواری خوێندن و نووسیندا بەمشێوەیە نییە، زۆر كەمە".
كچان زیاتری كوڕان بە
توركی قسە دەكەن
بەرپرسی لقی جزیرەی Kurdî-Der مخابنی خۆی بەرامبەر گەنجانی جزیرە نیشاندا كە خۆیان لە زمان و كولتوری كوردی دوور دەخەنەوە "ئەمەش كێشەیەكی زۆر گەورەیە"، میرزا رۆنی دەڵێت "ئەمڕۆ لە جزیرە دۆخی لاوان لەبواری نزیكبوونەوە لە كولتوورەكەیان زۆر لاوازە، ئەویش لەبەر كاریگەری كولتووری باڵادەست، گەنجان بەكەمی بۆ فێربوونی زمانی كوردی سەردانی كۆمەڵەكەمان دەكەن، ئەمەش ئەوە دەردەخات كە نزیكبوونەوەی گەنجان لە شاری جزیرە بۆ زمان و كولتوورەكەیان زۆر كەمە. بەتایبەتیش كچان لەنێو ماڵەكاندا بە زنجیرە دراماكانی توركی دەتوێنەوە". رۆنی گوتیشی "كچان زیاتری كوڕان لەگەڵ یەكتر بە توركی قسە دەكەن، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی كە لە كولتوورەكەیان دوور بكەونەوە".
میرزا رۆنی، گلەیی لە سیاسەتمەدارانی كورد هەیە و بە "خەمسارد"یان دەزانێ و دەڵێت "سیاسەتمەدارانمان زۆر گرنگی بە پەروەردەو فێركردنی زمانی كوردی، دەبێ سیاسەتمەدارانی ئێمە گەڕانەوە بۆ زمان و كولتووری كوردی لەنێو خەڵكدا بڵاوبكەنەوەو كۆبوونەوەكانیان بە زمانی كوردی ئەنجامبدەن".
لهسهر هێڵ نییه








dasto panjat xosh bet azaem har sarkawto bet

لهسهر هێڵ نییه








dasto panjat xosh bet azaem har sarkawto bet

لهسهر هێڵ نییه