❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / كاریگه‌ری‌ نه‌خۆشی‌ شه‌كره‌ له‌ چاودا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-03-15 15:50:37

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

كاریگه‌ری‌ نه‌خۆشی‌ شه‌كره‌ له‌ چاودا

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-ed689ebb55.jpg
 

نه‌خۆشیی‌ شه‌كره‌ یه‌كێكه‌ له‌ نه‌خۆشییه‌ باوه‌كان له‌ جیهانداو كاریگه‌ریی‌ بۆ سه‌ر زۆربه‌ی‌ ئه‌ندامانی‌ له‌شی‌ مرۆڤـ هه‌یه‌و یه‌كێك له‌و ئه‌ندامانه‌ چاوی‌ مرۆڤـه‌.

له‌ وڵاته‌ یه‌كگرتوه‌كانی‌ ئه‌مریكا بۆ له‌ده‌ستدانی‌ بینین له‌ نێوان ته‌مه‌نی‌ (20- 70) ساڵیدا نه‌خۆشیی‌ شه‌كره‌ هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كییه‌و له‌دواڕۆژدا به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌ به‌ رێژه‌ی‌ (90%) كاریگه‌یی‌ بۆ سه‌ر بینین‌و چاو ده‌بێت.
بینین بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی‌ كه‌ تووشی‌ نه‌خۆشیی‌ شه‌كره‌ ده‌بێت زۆر گرنگه‌و پێویستی‌ به‌ بینینی‌ نوسراوی‌ سه‌ر ده‌رمان، بینینی‌ ده‌رزی‌ ئینسۆلین، خوێندنه‌وه‌ی‌ رێژه‌ی‌ شه‌كر له‌خوێندا، سه‌یركردنی‌ نووسراوی‌ سه‌ر خۆراك بۆ زانینی‌ رێژه‌ی‌ چه‌وریی‌‌و شه‌كرو هه‌مووشیان هۆكارن بۆ پاراستنی‌ ته‌ندروستیی‌‌و له‌شساغی‌.
شێوازه‌كانی‌ كاریگه‌ریی‌ شه‌كره‌ بۆ سه‌ر چاو:
1. له‌ سه‌ره‌تای‌ توشبوون به‌نه‌خۆشیی‌ شه‌كره‌ هیچ نیشانه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت ده‌رناكه‌وێت.
2. به‌هۆی‌ گۆڕانی‌ رێژه‌ی‌ شه‌كر له‌خوێندا به‌رده‌وام رێژه‌ی‌ بینین ده‌گۆڕێت‌و ده‌بێته‌ هۆی‌ گۆڕانی‌ نه‌خۆشی‌ چاو له‌ دووربینینه‌وه‌ بۆ نزیكبینین یا به‌پێچه‌وانه‌وه‌و ده‌بێته‌ هۆی‌ گۆڕانی‌ گلێنه‌ی‌ چاو، هاوێنه‌ی‌ چاو و گۆڕان له‌ بینیندا، بۆیه‌ تووشبووانی‌ نه‌خۆشی‌ شه‌كره‌ زوو زوو چاویلكه‌ ده‌گۆڕن‌و زۆر جار پێش دانانی‌ چاویلكه‌ پێویست ده‌كات نه‌خۆش كۆنتڕۆڵی‌ شه‌كره‌كه‌ی‌ بكات‌و دووجار پشكنینی‌ چاویلكه‌كه‌ی‌ بۆ بكرێت.
3. له‌ده‌ستدانی‌ بینیی‌ سێنته‌ری‌ تۆڕی‌ چاو به‌هۆی‌ ئاوسانی‌ سه‌نته‌ری‌ بینینه‌وه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ بینین.
4. دابه‌زینی‌ بینین به‌شێوه‌یه‌كی‌ زۆر به‌رچاو به‌هۆی‌ دروستبوونی‌ ده‌ماری‌ تازه‌ی‌ خوێن‌ که‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ دروستبوونی‌ تانه‌ له‌سه‌ر تۆڕی‌ چاو.
5. تێكچوونی‌ جیاكردنه‌وه‌ی‌ ره‌نگه‌كان به‌ تایبه‌تی‌ له‌ نێوان ره‌نگی‌ زه‌ردو شیندا رووده‌دات.
6. كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ پانتایی‌ بینین به‌هۆی‌ له‌ده‌ستدانی‌ به‌شێكی‌ زۆر له‌ تۆڕی‌ چاو، نه‌خۆش ناچار ده‌بێت به‌ سێنته‌ری‌ چاو سه‌یر بكات‌و بینین له‌ ده‌وروبه‌ری‌ سێنته‌ر كه‌م ده‌بێته‌وه‌ بۆیه‌ لێخوڕینی‌ ئۆتۆمۆبێڵ به‌تایبه‌تی له‌شه‌ودا زۆر ترسناكه‌.
7. له‌ده‌ستدانی‌ جیاكردنه‌وه‌ی‌ رووناكیی‌‌و ورده‌كارییه‌كانی‌ ده‌وروبه‌رو ده‌بێته‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ زۆر به‌ قورسی‌ نه‌خۆش بتوانێت ده‌موچاو، شێوه‌و چه‌نده‌ها شتی‌ تر جیابكاته‌وه‌.
8. شه‌وكوێری‌ به‌تایبه‌ت له‌و نه‌خۆشه‌ی‌ كه‌ چاره‌سه‌ری‌ به‌ له‌یزه‌ر بۆ كراوه‌.
9. دروستبوونی‌ ئاوی‌ سپی‌.
10. دروستكردنی‌ ئاوی‌ ره‌ش.
خۆپاراستن:
زوو ناسینه‌وه‌ی‌ نه‌خۆشیی‌ شه‌كره‌: ئه‌گه‌ر توانرا هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ نه‌خۆشییه‌كه‌ بناسرێته‌وه‌ (90%)ی‌ كاریگه‌رییه‌ خراپه‌كانی‌ كه‌م بكرێته‌وه‌، چونكه‌ زۆرجار شه‌كره‌ هیچ نیشانه‌یه‌كی‌ ده‌رناكه‌وێت‌و له‌سه‌ره‌تای‌ نه‌خۆشییه‌كه‌دا هه‌موو نه‌خۆشێك ئه‌گه‌ر كێشه‌ی‌ چاویشی‌ نه‌بێت، ده‌بێت ساڵی‌ یه‌ك جار پشكنینی‌ چاوی‌ بۆ بكرێت‌و ئه‌گه‌ر به‌هۆی‌ شه‌كره‌وه‌ نه‌خۆش كێشه‌ی‌ چاوی‌ هه‌بوو زیاتر له‌ جارێك پشكنینی‌ بۆ بكرێت به‌و پێیه‌ی‌ كه‌ پزیشك بۆی‌ داده‌نێت.
بۆ خۆپاراستن ئه‌م خاڵانه‌ی‌ خواره‌وه‌ ده‌بێت ره‌چاوبكرێن:
1. كۆنترۆڵكردنی‌ رێژه‌ی‌ شه‌كر له‌خوێندا گرنگترین خاڵه‌.
2. كۆنترۆڵكردنی‌ په‌ستانی‌ خوێن‌و چه‌وری‌ خوێن.
3. ژنی‌ سكپڕ كه‌ نه‌خۆشی‌ شه‌كره‌ی‌ هه‌بێت، ده‌بێت زیاتر سه‌ردانی‌ پزیشك بكات.
4. ره‌چاوكردنی‌ جۆری‌ خواردن‌و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ خواردنی‌ چه‌وریی‌‌و شه‌كر.
5. وه‌رزشكردن.
dstor

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن frishtaykurd (2010-03-15 15:51:23)

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-03-16 22:31:12

zhyar1983
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: dukan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-09
دواترین سه‌ردان: 2011-08-25
په‌یامه‌كان: 1754
WindowsXPFirefox

Re: كاریگه‌ری‌ نه‌خۆشی‌ شه‌كره‌ له‌ چاودا

dasto panjat xosh bet azaem har sarkawto bet

Kurdzhin
گوڵ بۆ که‌سێکه‌ که‌ خۆشی گوڵ بێت
وه‌ک تۆ وه‌فادار منی له‌ بیر بێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-03-17 08:40:03

suaam
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: Kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-14
دواترین سه‌ردان: 2013-12-08
په‌یامه‌كان: 1001
WindowsOpera

Re: كاریگه‌ری‌ نه‌خۆشی‌ شه‌كره‌ له‌ چاودا

dastakant xosh

Kurdzhin
? SMILE ! its so easy , :) see

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-03-17 12:21:22

KwEsTaN - HaWlErI
جوانی کوردژین
شوێن: Narwij
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-04
دواترین سه‌ردان: 2013-10-14
په‌یامه‌كان: 802
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: كاریگه‌ری‌ نه‌خۆشی‌ شه‌كره‌ له‌ چاودا

dastakant xosh bet frishte geyan bo am zaniyarya baswda
hamisha serkaw tu bet gullakam

Kurdzhin
چی لێهات خەندەو وەفای جارانت؟
کوا ئەو بەلێنەی ناو دێری نامەکانت؟


http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-ce9477a55a.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-03-18 17:59:26

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

Re: كاریگه‌ری‌ نه‌خۆشی‌ شه‌كره‌ له‌ چاودا

zor supas dasti ewash xosh bet her sarkawtu ben inshalla

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2010-03-20 11:09:31

HaDi-Kurd
جوانی کوردژین
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-11
دواترین سه‌ردان: 2013-08-07
په‌یامه‌كان: 705
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: كاریگه‌ری‌ نه‌خۆشی‌ شه‌كره‌ له‌ چاودا

ده‌سته‌ کانت خۆش هاورێ گیان سه‌رکه‌وتوبیت

Kurdzhin
'' گەر سوپاسی خوا ناکەیت دوای هەر زەردەخەنەیەک,
ئەوا مافی ئەوەت نیە لۆمەی بکەی بۆ هەر فرمێسکێک ''

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2010-03-22 16:41:43

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

Re: كاریگه‌ری‌ نه‌خۆشی‌ شه‌كره‌ له‌ چاودا

zor supas dasti tosh xosh bet her sarkawtu bit inshalla

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net