.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















تەمەن هۆكاری سەرەكی لۆچبوونی پێستە
زۆربەی حاڵەتەكانی چرچبوونی یان لۆچبوونی پێست Wrinkles لەگەڵ بەرەو سەرچوونی تەمەن سەرهەڵدەدەن، ئەمەش پرۆسێسێكی ئاسایی تەمەنە. تا ئێستا شتێك نییە كە بتوانێت ئەم كردارە سروشتییەی بەتەمەنبوونی پێست رابگرێت. بەڵام هۆكارەكانی دەورووبەر دەستیان هەیە لە خێرایی كرداری لۆچبوونەكەدا. ئەو هۆكارانەی وادەكەن لۆچبوونی پێست لە تەمەنێكی زووتردا دەست پێبكات بریتین لە: زیاد بەركەوتنی پێست بە تیشكی خۆر، دوكەڵی جگەرە، زیاد بەكارهێنانی ئاوێتەكانی جوانكاری. لە ئافرەتدا بە گشتی كرداری لۆچبوونی پێست لە دەوروبەری تەمەنی 30 ساڵیدا سەرهەڵدەدات، سەرەتا بە وشكبوونی پێست دەستپێدەكات، پاشان هێڵەكانی وشكبوون دەبنە بناغە بۆ لۆچبوون. كەواتە دەكرێ كەمێك كرداری سروشتی لۆچبوونی پێست دوابخرێت بە رێگای گرنگیدان بە تەندروستی گشتی، خۆراكی هاوسەنگ كە بڕێكی زۆری لە سەوزە و میوە تێدابێت، خۆپاراستن لە تیشكی خۆر، دووركەوتنەوە لە جگەرە، كەم بەكارهێنانی ئاوێتەكانی جوانكاری بە ئارایشتیشەوە. ئافرەتی جگەرەكێش زووتر یان لە تەمەنێكی گەنجتر تووشی چرچبوونی پێست دەبێت، دەكرێ چرچبوونی پێست بە ئارایشت بیشارێتەوە بەڵام ناتوانێت خۆی لە زیانەكانی جگەرە بۆ سەر پێست بپارێزێت. بێگومان بە وازهێنان لە جگەرەكێشان پێست بەرەو باشتر دەچێت. وەرزشكردن، هەوای پاك، تەندروستییەكی دەروونی هاوسەنگ، خۆراكێكی هاوسەنگ كە پڕبێت لە سەوزە و میوەی جۆراوجۆر، خواردنەوەی بڕێكی زۆری ئاو رۆژانە، نووستنێكی ئارام، خۆپاراستن لە تیشكی راستەوخۆی هەتاو، دووركەوتنەوە لە بەكارهێنانی ئاوێتەكانی جوانكاری و كەمكردنەوەی ئارایشت، ئەمانە هەموویان هەنگاوی سروشتی و سەلمێنراون بۆ خۆپاراستن لە لۆچبوونی پێست یان بەلای كەم دواخستنی كرداری لۆچبوونی پێست.
gulan

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه