.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه







له‌مه‌ودوا كه‌سانی نابینا به كه‌ڵك وه‌رگرتن له ئامێرێكی نوێ ده‌توانن له رێگه‌ی زمانیانه‌وه ببینن.
سه‌ربازێكی به‌ریتانی به ناوی (لانس لهندبهرگ) كه ساڵی 2007 له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی شاری به‌سره‌ی عێراقدا بینایی له‌ده‌ست دابوو، ئێستا به كه‌ڵك وه‌رگرتن له ئامێرێك به ناوی (بره‌ین پۆرت – Brain Port) ده‌توانێ وشه‌كان بخوێنێته‌وه، هه‌ست به دیتنی شته‌كانی ده‌وروبه‌ری بكات و به بێ یارمه‌تی گۆچان به رێگه‌دا بڕوات.
وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌ریتانیا ئه‌و سه‌ربازه‌ی وه‌ك یه‌كه‌مین نموونه بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی ئامێره‌كه هه‌ڵبژاردووه كه تازه به‌رهه‌م هاتووه و ده‌توانێت یارمه‌تیه‌كی زۆر به كه‌سانی نابینا بدات.
ئامێری (بره‌ین پۆرت) بریتیه له كامێرایه‌كی بچووك كه به چاویلكه‌یه‌كه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه و له رێگه‌ی كێبڵێكی باریكیشهوه ده‌گاته‌وه سه‌ر مادده‌یه‌كی پلاستیكی بچووك كه كه‌سی نابینا ده‌بێ بیخاته سه‌ر زمانی و ئیتر به‌و شێوه‌یه له رێگه‌ی زمانیه‌وه هه‌ست به‌و شتانه ده‌كات كه كامێراكه وێنه‌كه‌یان تۆمار ده‌كات. Nawa

له‌سه‌ر هێڵ نییه







walla shteki basha
dastakant xosh bet serkaw tu bet


له‌سه‌ر هێڵ نییه