❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / دانیاڵ كراس زه‌ردێ له‌نه‌ورۆز بڵاوده‌كاته‌وه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-03-18 10:00:43

chraxan
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-24
دواترین سه‌ردان: 2013-08-20
په‌یامه‌كان: 1078
WindowsXPMSIE7

دانیاڵ كراس زه‌ردێ له‌نه‌ورۆز بڵاوده‌كاته‌وه‌

دانیاڵ دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی كلیپی گۆرانی "كه ‌دڵم پیـت دا" ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری له ‌نێو هه‌وادارانی گۆرانی كوردی هه‌بوو و ئێستا پێنج ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و به‌رهه‌مه‌دا تێپه‌رِیووه‌ و به‌زیندوویی ماوه‌ته‌وه‌. له ‌په‌یوه‌ندیه‌كی هونه‌ری هونه‌رمه‌ند دانیاڵ به‌ لێزان نێت ڕاگه‌یاند "ئێستا كلیپێكی تازه‌م بۆ گۆرانی "كراس زه‌ردێ" ئاماده‌كردووه ‌و به‌ بیرۆكه‌یه‌كی نوێ و به‌شێوازی كورته‌فلیمێك كه‌له‌گه‌ڵ كورد پرۆدوكشیۆن (سیپان عادل) له‌هه‌ولێر به‌رهه‌مهاتووه‌و به‌به‌شداری ئه‌كته‌ری كۆمێدی ‌ئه‌یام ئه‌كره‌م ناسراو به‌(شه‌مۆ)و خاتو سارای كچه ‌گۆرانیبێژی عه‌ره‌ب كه‌ كوردیش ده‌زانێت". له‌باره‌ی ناوه‌ڕِۆكی ئه‌و گۆرانیه ‌گووتی "گۆرانی كراس زه‌ردێ كه ‌له‌لایه‌ن بژار دیلان ه‌وه‌ كاری موزیك و دابه‌شكردن و تۆماركردنی بۆ كراوه‌، به‌شێوه‌یه‌كی زۆر تازه ‌و پێشكه‌وتوو كاری بۆ كراوه‌". دانیاڵ ئه‌م گۆرانییه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی تازه‌و به‌هه‌ردو زاراوه‌ی سۆرانی و بادینی گوتووه‌ته‌وه‌، بڕِیار وایه‌ كلیپی ئه‌و گۆرانییه‌ له‌ ڕۆژی نه‌ورۆز له‌ زۆربه‌ی كه‌ناڵه‌كان بڵاوبكرێته‌وه‌، هه‌روه‌ك خۆی ڕایگه‌یاند. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ئێستا دانیاڵ له‌زۆربه‌ی كه‌ناڵه ‌ئاسمانییه‌كانی كوردستان میوانداری ده‌كرێت و له‌و ماوه‌یه‌دا له‌كه‌ناڵ 4 و كۆمه‌ڵێك به‌رنامه‌ی له‌نه‌ورۆز و كوردسات و كۆره‌ك و سوپه‌ر مه‌گه‌زین بۆ كراوه‌و به‌مزوانه‌بڵاوده‌كرێته‌وه‌. هه‌روه‌ها چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی ڕادیۆكاندا ئه‌نجام داوه‌و خه‌ڵكانێكی زۆر په‌یوه‌ندیان به‌و به‌رنامانه‌وه‌كردبوو. جێگه‌ی ئاماژه‌ بۆ كردنه‌، دانیاڵ كه ‌زۆربه‌ی  ئاوازو هۆنراوه‌كان خۆی ده‌یان نووسێت و به‌ڵێنی به‌چه‌ند هونه‌رمه‌ندی دیكه‌ش داوه‌ كه‌ ئاواز و هۆنراوه‌یان بۆ دابنێت. ئێمه‌ش به‌ناوی ماڵپه‌ڕی لێزان نێت هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامی بۆ هونه‌رمه‌ندی به‌ڕێز دانیاڵ هاوکارانی ده‌خوازین.

ئاماده‌کردن په یامنێر  شۆخان به رزنجی
lezan.net

Kurdzhin
گەورەترین هەڵە کە لەلایەن زۆرینەی مرۆڤەکانەوە دەکرێت ئەوەیە :
تەنها گوێ لە نیوەی دەگرن، لە چارەكێکی تێدەگەن و دوو ئەوەندەش قسەدەکەن !!!!!! "

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net