.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














پێدابوو لەرۆژی دەنگداندا بەیەكیان بگەیێنێ . لاری. ف، 21 ساڵ، كە زۆر خۆی بە رازاندنەوەی خۆیەوە ماندووكردبوو، دڵخۆشی لێدەباری "دەنگم دا‌و بەو كوڕەش گەشتم، كە پێشتر هاوڕێ كچەكەم بەڵێنی دابوو بەیەكمان بناسێنێ ". هەرچەندە لاری لەرۆژی دەنگداندا بۆ یەكەم جار ئەو كوڕەی بینی، بەڵام گوتیشی "كە یەكترمان بینی، هەردوولا رێككەوتین".
رۆژی 7/3/2010 بوو بەشیرینترین رۆژی ئەو كوڕوكچانەی، كە بەتیری دەنگدانەوە جگە لەدەستنیشانكردنی كاندیدێك، كەپڵێكیشیان خستە داوەوەو لەئازارەكانی تەنیایی رزگاریان بوو. سەلیم حەسەن نایشارێتەوە، ئەو یەكێكە لەو گەنجانەی دەستكەوتی گەورەی رۆحی لەدەنگدان بەدەستهێناوەو دڵخۆشیشە بەشداری دەنگدانی كردووە "من بەهۆی ئیشكردنەوە لە رۆژانی دیكە ناپەرژێمە سەر ئەوەی پەیوەندی لەگەڵ كچان دروست بكەم ". سەلیمی تەمەن 24 ساڵ پێیوایە گرەوی خۆی بردووەتەوە بەوەی كە توانیویەتی كچێك رازی بكات "كچان لەم رۆژەدا واخۆیان دەڕازێننەوە، دەڵێی بۆ ئاهەنگ هاتوون".
ئەو كچ و كوڕانەی كە رۆژی 7/3یان كردە رۆژی كەپڵ پەیداكردن، پێیانوایە كارێكی زۆر باشیان كرد كە بەشداری هەڵبژاردنیان كرد. پێشیانوایە، ئەو رۆژە سینییەكی پڕ لەشیرینیە لەبەردەم ئەو كەسانەدا كە دەیانەوێ چیتر بەتەنهایی نەمێننەوە.
كاتێك هۆزان چووەتە نێو بنكەیەكی دەنگدان، تەنها بەئامانجی بەخشینی دەنگەكەی رۆیشتووە، بەڵام ئەو كاتێك هاتەدەرەوە، بە ئەڤینی كوڕێك بارگاوی ببوو "كوڕێك لەناو بنكەكەدا زۆر بەسەرنجراكێشانە سەیری دەكردم و پاشتر ژمارە تەلەفۆنەكەی بۆ هەڵدام". هۆزان ت، 19ساڵ، لە سلێمانی، كە ئێستا ئەوینداری ئەو كوڕەیە، خۆشبەختی رژابووە چاوەكانییەوە.
لەنزیك هەر بنكەیەكی دەنگدان، ژمارەیەك لەكوڕان دەبینران كە دوای دەنگدان لە نزیك ئەو بنكانە دەوەستان و نەدەڕۆیشتنەوەو مەرەكەبی دەنگدانیش بە پەنجەیانەوەبوو. پێدەچوو هەندێك لەوانە ئەو كوڕانە بن كە هیچ نێچیرێك نەكەوتبووە نێو تۆڕەكەیانەوەو، چاوەڕێ بوون جوانێك بكەوێتە داوی نیگاكانیانەوە.
نامیق تەنها لەماوەی 8 كاژێری دەنگداندا، 4 شەڕی تووشی خۆی كرد. ئەو باكی لەو شەڕانە نەبوو ئەگەر بهاتبایە و ئەنجامێكی ئەرێنی هەبووایە. بەڵام وەك نامیق حەمەی 21ساڵ دەڵێ، بەدەستی بەتاڵ دەگەڕێتەوە "خۆ توانجم لەكچان نەداوە، بەڵكو وشەی ناسكم داوە بەگوێیانداو دواتر لەگەڵ براو كەسە نزیكەكانیان بەشەڕ هاتم".
محەممەد سەردار، 18 ساڵ، كە لە بنكەیەكی شاری هەولێر دەنگیدا، بە ستایلێكی مۆدێرنەوە هاتبووە دەنگدان، بەڵام ئەو دەیویست لە پاڵ دەنگدان مەبەستەكەی خۆی بپێكێ "ئەگەر ئەمڕۆ یەك كچی جوان بگرم، هەزار دەنگی بەقوربان بێت". محەممەد كە لەگەڵ كچێك كەپڵاندبووی خۆی بە مەغدوور دەزانی "چاوەڕێ دەكەم كەپڵی دیكەش بگرم، برادەرم هەیە ئەمڕۆ لەگەڵ 3 كچ كەپڵاندوویەتی".
بەبڕوای توێژەرێكی كۆمەڵایەتی، باشترین هەل و كەرەستە لەبەردەم گەنجاندایە تا لەبنكەكانی دەنگداندا داوای پەیوەندی خۆشەویستی لەیەكتری بكەن، هەر بۆیە ئەو جۆرە شوێنانە بەكاردەهێنن. سامان شەریف، كە توێژەری كۆمەڵایەتییە دەڵێ زۆرترین كچ و كوڕ یەكتری دەبینن و هەرهەمووشیان لەڕووی جلوبەرگەوە بایەخێكی زۆر بەخۆیان دەدەن. ئەو توێژەرە كۆمەڵایەتییە گوتیشی "لەیەكتری دەپرسن كە ئاخۆ دەنگیان بەكێ داوەو لەوێوە هەلەكە دەقۆزنەوە بۆ دروستكردنی پەیوەندی".
هەندێك لەو گەنجانە بەهۆی بچووكی تەمەنیانەوە مافی دەنگدانیان نەبوو، بەڵام قەرەباڵغیان لە پێش بنكەكانی دەنگدان پەیدا كردبوو، رێژیار كەریم 16 ساڵ، لەبەردەم بنكەیەكی دەنگدان لە شاری هەولێر تۆڕی بۆ نیچیرەكەی دانابووەوە "باشبوو كەپڵێكم دەستكەوت و بە دەستی بە تاڵی نەگەڕامەوە
تیشك

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









ههههههههههههههههههههههههههههه له‌و ئه‌قڵیه‌ته
ئاخر له‌سه‌ر چ بنه‌مااااااااااایه‌ک ........
سه‌یرم له‌و که‌سانه هێت به بینین بڕیاری وائه‌یه‌ن هههههههههههه
ده‌ستت خۆشبێت هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








zor supas
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








هههههههههه...له‌و شته موهیمه..ههههه وه‌ڵا سه‌یرن
ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته.
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








ههههههههههههه تينا ئةلى لةر ج بنةمايةك (بنةماى دنكدان) جارةنووسى ديارى دةكات حياتم ههههههههه
دةستت خؤش بيا رةيان كوول


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه




هههههههههههههههههههه خؤش كةبلاندن
خوا رةحم كات ئيتر
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








zor supas hawreyan
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه