❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / مه‌گنسیۆم كێشه‌ی‌ له‌ بیرچوونه‌وه‌ له‌ مرۆڤدا چاره‌سه‌ر ده‌كات

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-03-15 14:09:51

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

مه‌گنسیۆم كێشه‌ی‌ له‌ بیرچوونه‌وه‌ له‌ مرۆڤدا چاره‌سه‌ر ده‌كات

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-b8daeb7ec3.jpg
لاوازیی‌ له‌ توانای‌ عه‌قڵیی‌ یاخود كێشه‌ی‌ له‌بیرچوونه‌وه‌، یه‌كێكه‌ له‌و كێشه‌ سه‌ره‌كییانه‌ی‌ كه‌رێژه‌یه‌كی‌ زۆری‌ دانیشتوانی‌ جیهان به‌ ده‌ستییه‌وه‌ ده‌ناڵن، ئه‌مه‌ش وای له‌ زۆربه‌ی‌ لێكۆڵه‌ران كردووه‌ كه‌ گرنگی‌ زۆربه‌و بابه‌ته‌ بده‌ن.
وه‌ك ده‌ریش كه‌وتووه‌ زیادبوون له‌ بڕی‌ مادده‌ی‌ مه‌گنسیۆمی‌ ویستراو كه‌ ئه‌ویش مادده‌یه‌كی‌ كانزاییه‌ له‌ سه‌وزه‌وات و هه‌ندێك له‌ جۆره‌كانی‌ میوه‌ و پاقله‌مه‌نی و چه‌ره‌ساتدا  هه‌یه‌ و یارمه‌تیده‌رێكی‌ باشه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ له‌بیرچونه‌وه‌ و لاوازی‌ توانای‌ عه‌قڵی‌.
له‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی‌ نوێی‌ پسپۆرانی‌ كۆئه‌ندامی‌ ده‌مار كه‌  له‌ په‌یمانگای‌ ماساچوست و زانكۆی‌ چینگوای‌ په‌كین ئه‌نجامیاندا  له‌سه‌ر دوو مشكی‌ تاقیگه‌، بۆیان ده‌ركه‌وت  مه‌گنسیۆمی‌ ده‌ماغ ده‌تواندرێت بڕه‌كه‌ی‌ زیاد بكرێت به‌ به‌كارهێنانی‌ جۆرێكی‌ نوێ له‌ ئاوێته‌یه‌كی‌ تێكه‌ڵ كه‌ به‌  Magnesium -L-threonate   (MgT) ناو ده‌برێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆی‌ باشتركرنی‌ توانی‌ فێربوون و  وه‌رگرتن، هه‌روه‌ها توانای‌ زیره‌كی‌ به‌رز ده‌كاته‌وه‌.
جۆسینگ لیو كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ پسپۆرانی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ پێیوایه‌ سه‌ره‌رای‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر مشكی‌ تاقیگه‌ ئه‌نجامدراوه‌، به‌لاَم هه‌مان ئه‌نجامی‌ ده‌بێت ئه‌گه‌ر بێتو له‌سه‌ر مرۆڤیش بكرێت.
وتیشی‌: "زۆرینه‌ی‌ دانیشتوانی‌ ئه‌م جیهانه‌ به‌م ته‌كنه‌لۆژیا پێشكه‌وتووه‌ی‌ ئه‌مرۆ، به‌هۆی‌ كه‌می‌ مه‌گنسیۆمه‌وه‌ له‌ جه‌سته‌دا ده‌ناڵن، له‌م كاته‌شدا به‌كارهێنانی‌ (MgT) چاره‌سه‌رێكی‌ باشه‌ یۆ ئه‌و كێشه‌یه‌ و دڵنیابوون له‌وه‌ی‌ كه‌ به‌كارهێنانی‌ ئه‌م ماده‌یه‌  هیچ كاریگه‌ریه‌كی‌ خراپی‌ نابێت و ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی‌ روونیشی‌ ده‌بێت له‌ سه‌ر ته‌ندروستی‌ جیهان "
مه‌گنسیۆم كانزایه‌كی‌ بنه‌ڕه‌تییه‌ بۆ شانه‌ سروشتیه‌كان و ته‌ندرووستی‌ جه‌سته‌، كه‌میی‌ بری‌ ئه‌و مادده‌یه‌ش ده‌بێته‌ هۆی‌ لاوازی‌ له‌ چالاكیی و ئه‌ركه‌ جه‌سته‌ییه‌كان. 
به‌پێی‌ ئامۆژگاری‌ پزیشكه‌كانیش, ڕۆژانه‌ هه‌موو مرۆڤێكی‌ پێگه‌یشتووی‌ نێوان 30-19ساڵ پێویستی به‌ بڕی 400 ملی گرام بۆ پیاوان و 310 ملی گرام بۆ ئافره‌تێك كه‌ دووگیان نه‌بێت له‌ مه‌گنسیۆم ده‌بێت، ئه‌وانه‌ش كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ سه‌رو 31 ساڵه‌وه‌یه‌، هه‌موو پیاوێك رۆژانه‌ پێویستی به‌  420 ملی‌ گرام و ئافره‌تێك كه‌ سكپر نه‌بێت پێوویستی‌ 320 ملی گرام له‌و مادده‌ كانزاییه‌ ده‌بێت.
xendan

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-03-15 19:04:02

zhyar1983
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: dukan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-09
دواترین سه‌ردان: 2011-08-25
په‌یامه‌كان: 1754
WindowsXPFirefox

Re: مه‌گنسیۆم كێشه‌ی‌ له‌ بیرچوونه‌وه‌ له‌ مرۆڤدا چاره‌سه‌ر ده‌كات

dasto panjat xosh bet azezm har sarkawto bet

Kurdzhin
گوڵ بۆ که‌سێکه‌ که‌ خۆشی گوڵ بێت
وه‌ک تۆ وه‌فادار منی له‌ بیر بێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-03-18 17:57:00

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

Re: مه‌گنسیۆم كێشه‌ی‌ له‌ بیرچوونه‌وه‌ له‌ مرۆڤدا چاره‌سه‌ر ده‌كات

zor supas dasti tosh xosh bet her sarkawtu bit

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net