.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















سەرسووڕان و دابەزیــنی پەســتانی خوێن
هەرگیز مەرج نییە كە هۆی سەرسووڕان Dizziness تەنها دابەزینی پەستانی خوێن بێت. لە گەنجەكاندا پەستی و نیگەرانی هۆكارێكی زەقی سەرسووڕانە. نەخۆشییەكانی گوێ هۆكارێكی ترە كە سەرسووڕان پەیدا دەكات. سەرسووڕان بە یەكەمین نیشانەی دابەزینی پەستانی خوێن Hypotension دادەنرێت. دابەزینی پەستانی خوێن تا نەگاتە 90\60 میللیمەتر جیوە یان كەمتر، نیشانەكانی دەرناكەون. دابەزینی پەستانی خوێن چەندین نیشانەی تایبەتی هەیە كە بە ئاسانی دەناسرێنەوە و بریتین لە: سەرسووڕان یان گێژبوون، كەوتن Fainting، گۆڕان لە فرمانەكانی مێشك (وەكو شێوان و كەمبوونەوە یان نەمانی تەركیز)، پەستی، گۆڕان لە هەناسە وەرگرتندا (خێرابوون و تەنكبوونی هەناسەوەرگرتن)، هێڵنج كە هەندێك جار رشانەوەی لەدوا دێت، هەستكردنێكی كتوپڕ بە سەرما یان رەنگ زەردبوونێكی لەناكاو. گەلێك هۆكار دەبنە ئەگەری دابەزینی پەستانی خوێن، لە دووگیانییەوە بگرە تا دەگاتە نەخۆشی دڵ و گرفتە هۆرمۆنییەكان. هۆكارە سادەكان بریتین لە: كەمبوونی شلەی لەش لەبەر رشانەوە یان وەرزشی توند یان وەرگرتنی ئەو دەرمانانەی كە میزكردن زیاد دەكەن Diuretics. لێكۆڵینەوەكان دەڵێن كە كەمبوونەوەی شلەی لەش ئەگەر بگاتە 1%ی كێشی لەش دەبێتە هۆی سەرسووڕان و شێوان و نیشانەكانی تری دابەزینی پەستانی خوێن. هەڵسانی لەناكاو پاش پاڵكەوتن یان دانیشتن بۆ ماوەیەكی زۆر. هۆكارەكانی دیكەی دابەزینی پەستانی خوێن بریتین لە: نەخۆشی دڵ كە دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی لێدانەكانی دڵ، گۆڕانە فسیۆلۆژیەكان كە بە شێوەیەكی ئاسایی لە مانگەكانی یەكەم و دووەمی دووگیانیدا روودەدەن، دەبنە ئەگەری دابەزینی پەستانی خوێن، زیانی لابەلای هەندێك دەرمان وەكو دەرمانەكانی دابەزاندنی پەستانی خوێن، ڤیاگرا، دەرمانە ئارامبەخشەكان، گرفتە هۆرمۆنییەكان وەكو نەخۆشی لە گلاندی تایرۆید و گلاندی ئەدرینالدا، راوەستان بۆ ماوەیەكی زۆر، كەمی فۆلیك ئەسید كە دەبێتە هۆی جۆرێكی كەم خوێنی، هەڵبەزین و دابەزینی ئاستی شەكری خوێن وەكو ئەوەی كە لە نەخۆشانی شەكرەدا روودەدەن، پیربوون لە هەندێك كەسدا بە تایبەتی ئەوانەی كە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێنیان هەیە زۆر جار لەپاش ژەمێكی خواردنی گەورەدا پەستانی خوێنیان بە كتوپڕی دادەبەزێت.
gulan

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه









ده سستت خؤش بيت فريشته خان بؤ ئه م بابه ته جوانه ت


لهسهر هێڵ نییه









zor supas barezim dasti tosh xosh bet her sarkawtu bit inshalla
لهسهر هێڵ نییه