.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















بوونی كۆرپه ژیانی هاوسه‌ری ده‌گۆڕێت؟بێگومان به‌ڵێ، له‌كاتی بوونی میوانێكی كاتی بۆ نێو ماڵ ژیانی
هاوسه‌ری ده‌گۆڕێت، منداڵ به‌شێكی جیانه‌بووه‌یه له‌به‌رنامه‌ی ژیانی هاوسه‌ریدا.
كاتژمێره‌كانی شه‌و‌و ڕۆژ ته‌نها بۆ خۆشی‌و كات به‌سه‌ربردنی هاوسه‌ره‌كان‌و پێداویستیه‌كانیان نیه، له‌دایكبوونی منداڵی نوێ زۆربه‌ی كاته‌كان داگیرده‌كات‌و وزه‌ی دایك‌و باوك ده‌بات، كاتی نووستنی دایك به‌ته‌واوی له‌مانگه‌كانی سه‌ره‌تایی له‌دایك بووندا تێكده‌دات، چوونه ده‌ره‌وه‌و سه‌ردان‌و بازاڕ كه‌مده‌كاته‌وه‌و پێویستی به‌به‌رنامه ڕێژی هه‌یه كاتێك كه ماڵ‌و منداڵ به‌جێبهێڵرێت، هه‌ندێك سه‌ردانیش ده‌بێت ڕه‌تبكرێته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی منداڵه‌كه پێویستیه‌كی تایبه‌تی به‌چاودێری دایكی هه‌یه.
زۆربه‌ی هاوسه‌ره‌كان به‌بێ ئه‌وه‌ی پێشتر بیر له‌زانینی چۆنێتی په‌روه‌رده بكه‌نه‌وه، ده‌خوازن منداڵیان ببێت، منداڵ پێویستی به‌وه‌یه دایك‌و باوكی له‌هه‌موو قۆناغه‌كانی ته‌مه‌نی‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی بزانن، ئه‌و زانینه‌ش یارمه‌تیانده‌دات بۆ هه‌ڵبژاردنی شێوازی په‌روه‌رده‌یه‌كی شیاو بۆ هه‌موو قۆناغه‌كان، زۆریك له‌باوان تووشی شۆك ده‌بن به‌وه‌ی پێشتر پێشبینیان نه‌كردووه تووشی كێشه‌یه‌كی ئاڵۆزی هاوسه‌ری ببن‌و كۆتاییه‌كه‌ی جیابوونه‌وه‌بێت، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌یانتوانیوه پێداویستیه‌كانی دابین بكه‌ن‌و به‌پێی پێویست خزمه‌تی منداڵه‌كه‌یان بكه‌ن.
زۆریك له‌هاوسه‌ره‌كان له‌ژیانیاندا له‌قۆناغێكی ڕۆمانسیه‌ت‌و خه‌یاڵیدا ده‌ژین، به‌هاتنی منداڵه كۆرپه‌كه‌یان تووشی شڵه‌ژان ده‌بن كه پێشتر بیریان لێنه‌كردبووه، به‌تایبه‌تی پیاو كه ژیانی ڕۆمانسیه‌تی لێده‌گۆڕێت، به‌ڵام له‌سروشتدا بوونی خودی كۆرپه ژیان به‌خته‌وه‌ر ده‌كات، كه ئه‌وه‌ش دانبه‌خۆداگری‌و شه‌ونخونی ده‌وێت.
ئه‌و باوك‌و دایكه‌ی پێش له‌دایكبوونی كۆرپه‌كه‌یان پلان‌و به‌رنامه‌یان داڕشتووه بارودۆخێكی دیكه‌یان هه‌یه‌و تووشی شۆك نابن، ده‌زانن خودا منداڵێكیان پێده‌به‌خشێت‌و ئاماده‌سازییه‌كی باشده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی په‌روه‌رده‌یه‌كی ته‌ندروست پێشكه‌ش به‌منداڵه‌كه‌یان بكه‌ن، له‌سه‌ر ڕێگه‌یه‌كی به‌رنامه‌ڕێژكراو كه باوه‌ڕو به‌خته‌وه‌رییان پێده‌به‌خشێت.
له‌كۆتایدا به‌بۆنه‌ی نزیكبوونه‌وه‌ی جه‌ژنی دایكه‌وه، هیوامان وایه سه‌رجه‌م دایكان شاره‌زایی‌و زانیاریان له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌یه‌كی ته‌ندروست هه‌بێت.
جه‌ژنی هه‌موو دایكێك پێرۆزبێت‌و ئه‌وه‌ی منداڵی نیه‌و له‌چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌دایه خودا كۆرپه‌یه‌كی پێببه‌خشێت، ئومێد ده‌كه‌ین بێبه‌ش نه‌بێت له‌سۆزی دایكایه‌تی‌و چێژ له‌تامی شیرنی دایكایه‌تی‌و به‌رپرسیارێتی وه‌ربگرێت.
shafaq

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه