.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














ئه‌و ناوهستێو هه‌میشه له دره‌وشانه‌وه‌دایه، ئه‌لبومه نوێیه‌كه‌ی "به‌كێ بڕوابكهین"، له ڕووی سهركهوتنو جوانییه‌وه، هیچی له ئه‌لبومه‌كانی پێشووی كه‌مترنییه، گۆرانییه‌كانی ئه‌م ئه‌لبومه‌ی له‌نێوان خۆشهویستیو برینداری‌و شكانه‌وه‌ی سۆزداریدایه، له هه‌موو ئه‌م بارهنهشدا، بێ سێ‌و دوو، ئه‌لیسا شاژنی ڕۆمانسیبوونه. ئه‌لیسا دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له كوردستان ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی سازدا.
چۆن گوزارشت له ئه‌لبومه نوێیه‌كه‌ت ده‌كه‌ی؟
ــ له ئه‌لبومی "به‌كێ بڕوابكهین"، به پێوه‌رێكی قورس‌و پڕجورئهت، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌لبومه‌كانی پێشوومدا، كاره‌كانم پێشكه‌شكردووه، چوونه‌ده‌ر له‌نێو ئه‌و بازنه سواوه‌ی هه‌مان ناوه‌ڕۆكی غهزهلكردن بهخۆشهویستو بیركردن بۆی‌و لێكجیابوونه‌وه تا دوایی له‌م مه‌سه‌لانه.
له قسه‌كانتدا باس له جورئه‌ت ده‌كه‌ی، تۆ به‌جورئه‌تی؟
ــ ویستم ئه‌وه بڵێم، كه زۆر بابه‌تی گرنگم به‌كارهێناوه، وه‌كو به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی توندوتیژیی دژی ژنان‌و مافی قسه‌كردنیان، به‌ده‌نگێكی به‌رز له هه‌موو ئه‌و نههامتیانهوه، كه دووچاریدهبنهوه به‌ده‌ستی پیاوان.
گۆرانیی "عالبالی حبیبی"، كه سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی له‌نێو ئه‌لبومه‌كه‌دا به‌ده‌ستهێناوه، چۆن ئه‌م گۆرانییه‌ت دۆزییه‌وه؟
ــ ئه‌م گۆرانییه چیرۆكی كچه عاشقێكه، كه وتووێژ له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی دهكاتو به‌ڵێنی ده‌داتێ پۆشاكی سپی بۆ له‌به‌ربكات، به‌تایبه‌تی ئه‌م گۆرانییه له‌لای باڵقهكان جێگای بایه‌خپێدان بوو، كه له تێكستی (فارس ئه‌سكه‌نده‌ر)هو دنیابینییه‌كی تازه‌ی بۆ چه‌مكی عیشق خوڵقاندووه، ئاوازی ئه‌م گۆرانییه‌ش هی (سلیم سلامه)یه، كه به ستایله ڕۆمانسییهكهی به‌ناوبانگه.
ئایا تۆ له حاڵه‌تی خۆشه‌ویستیدایت، تا وات لێ بكات سپی بپۆشیت؟
ــ من له‌گه‌ڵ خۆشهویستیو پێكهێنانی خێزاندام، به‌ڵام ئێستا له حاڵه‌تی خۆشه‌ویستیدا نیم.
بابه‌تی توندوتێژیی دژی ژنانت له گۆرانیی "من غیر مناسبه" هێنایه‌وه، ئه‌و په‌یامه چییه كه ده‌ته‌وێت بیگه‌یه‌نیت؟
ــ ویستم دۆزی ئه‌و توندوتیژییه دژی ژنان، ئه‌و گرفته‌ی پێشتر باس نه‌كراوه، بخه‌مه‌ڕوو، كه ئێستا خۆشبه‌ختانه له‌سه‌ر ده‌ستی (مه‌روان خوری) واژووكراوه.
دیسانه‌وه له گۆرانی "أمری لربی" له‌لایه‌ن (مه‌روان خوری) هاوكاریكراوی، جیاوازیی ئه‌م دوو ئیشه چییه؟
ــ ئه‌م گۆرانییه زیاتر له پاڕانه‌وه‌ی موسڵمانان‌و نوێژی مه‌سیحییه‌كان ده‌چێت، زمانی ڕۆژانه‌ی نێوان مرۆڤ‌و خواوهندهكهیهتی.
له‌كاتی گوێبیستی گۆرانی "سلملی علیه"دا، زۆر كه‌س له‌و بڕوایه‌دان كه ئه‌مه كۆپیی گۆرانی "سلملی علیه" زیاد ڕهحبانییه، ئایا هیچ لێكچوونێك له‌نێوان ئه‌م دوو گۆرانییه‌دا هه‌یه؟
ــ لێره‌دا كه‌شه‌كه جیاوازه‌و ده‌گۆڕێت. له‌م گۆرانییه‌دا مه‌روان خوری له قورسترین مه‌قامی میوزیكدا، كه ئه‌ویش مه‌قامی (كورد)ه، توانیویه‌تی داهێنانێك تۆماربكات‌و له‌سه‌ر ده‌ستی (سه‌لیم سلامه) ئه‌م ئاوازه ته‌واوكراوه، به پشتبه‌ستنی به مه‌قامی نه‌هاوه‌ند.
بۆچی له ئهلبومهكهتدا گۆرانیی "لو فیی"ت تۆماركردۆتهوه، كه پێشتر به ده‌نگی خانمه هونه‌رمه‌ند (عایده شلهوب) پێشكه‌شكراوه؟
ــ چونكه ئه‌م گۆرانییه‌م زۆر خۆشده‌وێت، هه‌میشه له ئاهه‌نگه‌كانی خۆمدا پێشكهشیدهكهم. ئه‌م گۆرانییه، كه ئاوازی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره (ئه‌لیاس ڕه‌حبانی)یه، بڕیارم دا تۆماری بكه‌مه‌وه، بهدابهشكردنێكی نوێ كه له‌لایه‌ن (جاد ڕه‌حبانی)یه‌وه كاری بۆ كراوه.
له گۆرانییه‌كانتدا به خۆشهویستتیهكی گه‌وره‌وه باس له پیاو ده‌كه‌یت، جگه له گۆرانیی "مصدومه" كه شۆڕشێكی گه‌وره‌ی له‌خۆگرتووه، تۆ ئه‌م دوو دژه بۆچوونه چۆن لێكده‌ده‌یته‌وه؟
ــ ئه‌مه لێكجیا نییه، هه‌موو ژنێك، كه له‌گه‌ڵ پیاودا ده‌ژی، ساتی خۆشبهختیو ئه‌وینی هه‌یه، له‌هه‌مان كاتیش‌دا به‌هۆی ئه‌و لوتبه‌رزییه‌ی پیاو هه‌یه‌تی، تووشی گازنده‌و گله‌یی ده‌بێته‌وه، به‌م پێوه‌ره گۆرانیشم بۆ خۆشهویستیو خۆشنوودی ئه‌و به‌رامبه‌ره‌ش وتووه، به‌ڵام ئه‌م گۆرانییه جیاوازه، چونكه باس له مه‌ینه‌تیی ژنان ده‌كات، به‌وه‌ی پیاوان تۆمه‌تباریان ده‌كه‌ن به ساردوسڕی له ههستو سۆزدا، ئه‌مه‌ش ئه‌و كێشانه‌یه كه له‌مڕۆدا دووچاری ژنان ده‌بنه‌وه‌و من هه‌وڵمداوه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو تیشكی بخه‌مه‌سه‌ر.
ئه‌ی ئه‌و دیوتهت له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ (فه‌زڵ شاكر)؟
ــ دیوتهكه له‌گه‌ڵ ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌دا زۆر جیابوو، به‌ڵام له‌چاو دیوتهكانی تردا، كه له‌لایه‌ن من‌و ئه‌وانه‌ی تریش كه دیوتدهكهن، ئاستی لاوازتربوو، ئێمه هه‌ستاین به كلیپكردنی ئه‌م گۆرانییه، له‌گه‌ڵ وه‌لید ناسفی ده‌رهێنه‌ردا، كه‌چی له‌ناكاو (فه‌زڵ) ونبوو، ئه‌مه‌ش وایكرد به‌شێوه‌یه‌كی پێویست وێنه‌ی نهگرینو پشتگیریی نه‌كه‌ین.
په‌شیمان نیت له‌م هه‌نگاوه؟
ــ په‌شیمان نیم، به‌ڵام پێم باش بوو ئه‌زموونێكی چاكترم له‌گه‌ڵ (فه‌زڵ)دا بكردایه، چونكه له‌پێشتردا هه‌میشه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بووم له‌گه‌ڵیدا گۆرانیم بوتایه.
بۆچی ستایلی شێوه‌ت ناگۆڕیت، به‌پێچه‌وانه‌ی خانمه هونه‌رمه‌نده‌كانی تره‌وه، كه هه‌میشه له‌گه‌ڵ هه‌ر ئه‌لبومێكی نوێ‌دا، لوكێكی نوێ داده‌نێن؟
ــ من تا ئه‌ندازه‌یه‌ك له قژ بڕینمدا كلاسیكیمو نامه‌وێت ڕهنگو شێوه‌ی داهێنانی بگۆڕم.
هه‌فتانه
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌سته‌کانت خۆش کاک مه‌به‌ست هیوادارم هه‌رسه‌رکه‌وتوبیت ئه‌زیزم

له‌سه‌ر هێڵ نییه