.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









گرێبه‌ستێكی دوو سه‌د ملیۆن دۆلاری بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی مایكل جه‌كسن
پارێزه‌ری "مایكل جه‌كسن" ئه‌ستێره‌ی كۆچكردووی موزیكی "پۆپ"، گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای "سۆنی موزیك ئێنتێرتێمێنت" مۆر كردووه، له پێناو بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و گۆرانیبێژه.
برِیار وایه به پێی ئه‌و گرێبه‌سته كه تیایدا ماوه‌ی (7) ساڵ ده‌ستنیشان كراوه و (10) پرۆژه له خۆده‌گرێت، تیایدا به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و گۆرانیبێژه ناوداره‌ی موزیكی "پۆپ" له لایه‌ن ئه‌و كۆمپانیایه بڵاو بكرێته‌وه.
چاوه‌روان ده‌كرێت ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مانه له‌بار بێت، نرخی گرێبه‌سته‌كه له (200) ملیۆن دۆلار زیاد بكات بۆ (250) ملیۆن دۆلار.
یه‌كێك له‌و (10) پرۆژه‌یه له به‌رهه‌مه‌كانی هونه‌ری "مایكل جه‌كسن"، بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌لبومێكه له گۆرانییه‌كانی ئه‌و گۆرانیبێژه كه تاكو ئێستا بڵاونه‌كراونه‌ته‌وه و برِیار وایه له مانگی نۆڤێمبه‌ر بڵاو بكرێنه‌وه.
له پرۆژه‌كانی دیكه‌ش ده‌توانین ئاماژه به بڵاوكردنه‌وه‌ی "DVD"ی ئه‌لبومی "خواره‌وه‌ی دیوار" بده‌ین كه به پێنجه‌مین ئه‌لبومی ستۆدیۆی "مایكل جه‌كسن" دێته هه‌ژمار و یه‌كه‌م جار له ساڵی (1979) بڵاو كرایه‌وه.
هه‌روه‌ها برِیار وایه فیلمی دۆكیۆمێنتی "ئه‌وه هه‌مانه" بۆ جارێكی دیكه له رێگای ئه‌و كۆمپانیایه بڵاو بكرێته‌وه، ئه‌و پرۆژانه و چه‌ندین پرۆژه‌ی دیكه، ئه‌و ده پرۆژه‌یه له‌خۆ ده‌گرن كه برِیار وایه له رێگای ئه‌و كۆمپانیایه ئه‌نجام بدرێت.
زیاتر له (5) میلیۆن به‌رگ له فیلمی "ئه‌وه هه‌مانه" فرۆشراون. دوای كۆچی دوایی ئه‌و گۆرانیبێژه، زیاتر له (31) ملیۆن به‌رگ له ئه‌لبومه‌كانی فرۆشراون.
په‌یامنێر
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن كاكا (2010-03-20 15:52:49)


♥..... BesT FriendS ArE HArD To FinD CuZ ThE VerY BesT OnE Is AlreadY MinE......♥
له‌سه‌ر هێڵ نییه








dasto panjat xosh bet azezm har sarkawto bet

له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر سوپاس ژیار گیان
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
