.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















بەردەوام لەگەڵ یادگاریەكانی یەكەم خۆشەویستم دەژیم، ناتوانم لەبیری بكەم، ئێستاش بە ئاواتی
گەڕانەوەم بۆ لای خۆشەویستەكەم، تاوەكو دان بە هەڵەی خۆم دابنێم، چونكە ئەوكات هەرزەكار بووم و زۆر لە خۆبایی بووم". سیروان كە ئێستا تەمەنی 24 ساڵە، بە ئاواتی گەڕانەوەیە بۆ لای ئەو كچەی بۆ یەكەمجار لە تەمەنی هەرزەكاریدا خۆشی‌ویست.
سیروان كە تائێستا دڵی چەند كچێكی بردووەو سووتاوی داوی خۆشەویستی چەند كچێكیش بووە دەڵێت " زۆر دڵداریم كردووە، ئێستا لە هەموو كچێك بێزارم، بەڵام زۆرجار دادەنیشم و بیر لەو كچە دەكەمەوە كە یەكەمجار خۆشمویست، ئەگەر جارێكی‌تر پێم رازی بێت ئامادەم ژیانی هاوسەری لەگەڵ پێكبێنم".
زۆر لەو كوڕانەی لە تەمەنیان كەوتوونەتە داوی خۆشەویستی چەند كچێكەوە، هیچ كام لە خۆشەویستەكانیان بە قەد ئەو كچەی یەكەمجار خۆشیان ویستووە، كاریگەری لەسەر خەیاڵی جێنەهێشتوون و ئێستا بە یادی یەكەم خۆشەویستیانەوە دەژین. كچانیش هاوشێوەی كوڕان دەڵێن یەكەم خۆشەویستیان بیر ناچێتەوە.
رووخۆش، 23 ساڵ، دەرچووی زانكۆیە، بەڵام بە شەرمەوە دەڵێ "دووجار خۆشەویستیم كردووە، بەڵام هەردووجار شكستم هێناوە، یەكەم خۆشەویستیم لە قۆناخی ئامادەیی بوو، بڕواناكەم هەرگیز بیرم بچێتەوە، ئێستاش لەنێو یادگاریەكانیدا دەژیم و سەرجەم دیاریەكانم پاراستوون، هەركاتێك بە تەنیا لە ماڵەوەم گەشتێك بەنێو دیاری و نامەكاندا دەكەم، تێر تێر دەگریم".
هەندێ كەس بۆ رێزگرتن لە خۆشەویستی یەكەمیان، وەك وەفا نیشاندان بۆی، ژن ناهێنن، یان دوای ماوەیەكی دوورودرێژ ژن دێنن. مامۆستا رێبوار، 32 ساڵ، سەربردەی خۆشەویستی خۆی گێڕایەوەو گوتی "یەكەمجار كە چوومە پەیمانگە كچێكم كەوتە دڵ و چوارجار داوای خۆشەویستیم لێ‌كرد، بەڵام رازینەبوو، بۆیە تاوەكو ئەوكاتەی خوێندنم تەواوكرد نەمتوانی كەسێكی دیكەم خۆشبوێت، دوای دوو ساڵ ئینجا ژیانی هاوسەریم پێكهێنا، ئێستاش كە سەیری وێنەكانی پەیمانگە دەكەم ئەو كچەم بیردەكەوێتەوەو تاوەكو چەند كاژێرێك هەر لەخەیاڵی ئەودا دەمێنمەوە".
بەڵام هەندێ گەنج هیچ باكیان بە یەكەم خۆشەویست نییە و زوو زوو خۆشەویستەكانیان لە بیر دەكەن. سەرباز یەكێكە لەو گەنجانە"من زیاتر لە 10 جار خۆشەویستیم كردووەو هیچیانم بیر نەماون بەوەی یەكەم جاریشەوە، تەنها ئەوەم لەبیرە كە ئێستا خۆشمدەوێت و پەیوەندیم لەگەڵی هەیە، ئەویش تا ئەوكاتەی كچێكیتر دەدۆزمەوە".
توێژەرانی كۆمەڵایەتی، هۆكاری لەبیرنەكردنی یەكەم خۆشەویستی بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە، كە یەكەم خۆشەویستی، خۆشەویستییەكی پاكە بۆیە لەبیر ناكرێ. كامەران خدر، توێژەری كۆمەڵایەتی لەو بارەیەوە دەڵێت "لە بیر نەچوونەوەی یەكەم خۆشەویستی دەگەڕێتەوە بۆ پاكیەكەی، بەڵام دواتر ترسی لە خۆشەویستی دەشكێت و لە دووەم و سێیەم خۆشەویستی كاڵ دەبێتەوەو بیری نامێنێ".
بەساڵاچووانیش، كە لە بارەی خۆشەویستییەوە خۆیان بە راستگۆتر دەزانن لە گەنجانی ئەو زەمانە، ئەوانیش دەڵێن سەرەڕای بەڕێكردنی تەمەنێكی زۆر، بەڵام یەكەم خۆشەویستیان بیر ناچێتەوە. ئەحمەد خدر، 65 ساڵ، كە لەسەر سوچی كۆڵانەكەیان دانیشتبوو لەگەڵ هاوڕێیەكی باسی ژیانی رابردوویان دەكرد. مام ئەحمەد تەسبیحەكانی لەدەستی وەردەداو دەڵێ "نزیكەی 8 ساڵ كچێكم خۆشدەویست، كەچی نەیاندامێ، دواتر ژن بە ژنەیان پێكرد، بەو خوایە بە من با ئێستاش ژنم نەهێنابا و تەنها ئەو بۆمن با، هێندە چاوم لە دووی بوو، ئێستاش یەك دەقە لەبیرم ناچێت، بەڵام بەداخەوە ئێستا ئەو مردووە، ئێستاش بەردەوام دوعای خێری بۆ دەكەم".
shafaq

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش بێت بابه‌تێکی جوانه
ئه‌م قسه‌یه زۆر جوانه چۆنکه دانی به‌هه‌ڵه‌که‌ی خۆ‌یا ناوه ...
بەردەوام لەگەڵ یادگاریەكانی یەكەم خۆشەویستم دەژیم، ناتوانم لەبیری بكەم، ئێستاش بە ئاواتی
گەڕانەوەم بۆ لای خۆشەویستەكەم، تاوەكو دان بە هەڵەی خۆم دابنێم، چونكە ئەوكات هەرزەكار بووم و زۆر لە خۆبایی بووم".
بژیت ،...

i feel lucky every day , when iam with YOU
له‌سه‌ر هێڵ نییه







ده‌ست خۆش بێت بابه‌تێکی جوانه
chawa xan nuse:
ئه‌م قسه‌یه زۆر جوانه چۆنکه دانی به‌هه‌ڵه‌که‌ی خۆ‌یا ناوه ...
بەردەوام لەگەڵ یادگاریەكانی یەكەم خۆشەویستم دەژیم، ناتوانم لەبیری بكەم، ئێستاش بە ئاواتی
گەڕانەوەم بۆ لای خۆشەویستەكەم، تاوەكو دان بە هەڵەی خۆم دابنێم، چونكە ئەوكات هەرزەكار بووم و زۆر لە خۆبایی بووم".
بژیت ،...

له‌سه‌ر هێڵ نییه









dastit xosh bet balam brin dakolenetawa

زیره‌کی سنوری هه‌یه،،به‌ڵام هیچ سنورێک نیه بۆ بێ ئه‌قڵی.
له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌ستت خۆشبێت بابه‌تێکی جوانه بژیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه



ده‌سته‌كانت خۆش كه بابه‌ته‌كه‌م خوینده‌وه یه‌كسه‌ر خه‌یالم رۆیشت وگریانم هات
چونكه ماوه‌ی 5 رۆژه یه‌كه‌م خۆشه‌ویستی ژیانم له ده‌ست دا ئه‌ویش به هۆی خوێندنه‌وه بوو
به‌هه‌ر حاڵ ئیستاش هیوادارم كه رۆژێك دابێت له كولێژ یان له‌هه‌ر شوێنێك بێت چاومان به‌یه‌كتر بكه‌ویت
و دووباره خۆشه‌ویستی پاك وبێگه‌رد و دوور له هه‌ر نیاز خراپیه‌كی بۆ دهرببرمهوه ....
له‌سه‌ر هێڵ نییه







dastakant xosh bet frishte geyan babeteki zorrrrrr jwana
serkaw tu bet azizakam


له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌ست خۆش هاوڕێ گیان سه‌رکه‌وتوبیت ئه‌زیزم بابه‌تێکی جوانه

له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌ستت خۆش گیانه‌که‌م ئه‌و ووته‌یه(خۆشه‌ويستی يه‌كه‌م بۆ ئه‌به‌د له‌بير ناكرێت)زۆر ڕاسته ...شکور جارێ توش نه‌بووم ، لای من خۆشه‌ویستی نه‌خۆشیه!!!!!!!!!!

له‌سه‌ر هێڵ نییه









chawa giyan zor supas gulakam bo peyamakat hiway sarkawtan bo toy gull axwazim her la xoshiya bit
zor supas kchi koya giyan dasti tosh xosh bet gulakam bo peyama razawakat her la xoshiya bit
zor supas bawannori dasti tosh xosh bet barezim her sarkawtu bit inshalla
zor supas tina gull dasti nasekakani tosh xosh bet bo peyama razawakat malakam her sarlkawtu bit inshalla
[b] haval giyan beray barezim dil tang maba inshalla xwa chawtan ba yekter abaxshitawa agan ba yekter be away hich astangeki beta niwantan hiwadarem begit ba awatakay xot inshalla xwa peshtiwani toya her sarkawtu bit inshalla[/b]
zor supas hadi giyan dasti tosh xosh bet barezim her sarkawtu bit inshalla
zor supas aramov her sarkawtu bit inshalla desti tosh xosh bet bo em peyama razawaya her la xoshiya bit
له‌سه‌ر هێڵ نییه







ده‌ست خۆش هاوڕێ گیان

له‌سه‌ر هێڵ نییه









zor supas chawshin giyan dasti tosh xosh bet bo em peyama razawaya her sarkawtu bit inshalla
له‌سه‌ر هێڵ نییه