.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









پالێرمۆ وانه‌یه‌کی تۆپی پێی به ئه‌نته‌رمیلان ـدا،به‌ڵام یه‌کسانبوو!
له‌یارییه‌کی زۆر به‌چێژ و پڕ له‌جوڵه‌ی هونه‌ریدا،یانه‌ی پالێرمۆ له‌نێو یاریگا و هانده‌رانیدا وانه‌یه‌کی تۆپی پێی به‌یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلان ـدا،به‌ڵام ئه‌نجامی یارییه‌که له‌به‌رژه‌وه‌ندی نه‌بوو و هه‌ردوو یانه به‌گۆڵێک و خاڵێک ڕازیبوون.هه‌رچه‌نده له‌خوله‌کی 10ـی یارییه‌که‌دا به‌لێدانێکی سزای گوماناوی دیێگۆ ئه‌لبێرتۆ میلیتۆ گۆڵه‌که‌ی ئه‌نته‌رمیلانی تۆمارکرد و کۆی گۆڵه‌کانی گه‌یانده 17 گۆڵ له‌م وه‌رزه‌دا،به‌ڵام له‌خوله‌کی 24ـدا فابریستیمۆ میکۆلی دوو یارزانی ئه‌نته‌رمیلانی به‌جوانی بڕ و به‌شێوه‌یه‌کی زۆر جوان و چاوه‌ڕواننه‌کراو تۆپه‌که‌ی ئاراسته‌ی کاڤانی هێرشبه‌ری یانه‌که کرد و ئه‌ویش گۆڵی یه‌کسانبوونی یانه‌که‌یانی پێ تۆمارکرد.له‌دوای ئه‌و گۆڵه‌وه یانه‌ی پالێرمۆ به‌ته‌واوی کۆنترۆڵی یاریگا و هێڵی ناوه‌ڕاستی یاریگایان کرد و میکۆلیی ئه‌ستێره‌ی یارییه‌که چه‌ندین جوڵه‌ی هونه‌ری سه‌رنجڕاکێشی پێشکه‌شکرد له‌گه‌ڵ پاستووری یاریزانی لاوی ئه‌رجه‌نتینی پالێرمۆ و گه‌ر خراپی ئاستی کاڤانی له‌و یارییه‌دا نه‌بوایه و له‌ده‌ستنه‌دانی ئه‌و هه‌موو تۆپانه له‌لایه‌ن کاڤانیی ئۆرۆگواییه‌وه،ئێستا یارییه‌که به‌ئه‌نجامێکی گه‌وره له‌به‌رژه‌وه‌ندی پالێرمۆ کۆتای ده‌هات.
ئه‌م یه‌کسانبوونه‌ی ئه‌نته‌رمیلان،ڕێگه بۆ ئه‌یسی میلانی هاوشاری خۆش ده‌کات،گه‌ر ئه‌مڕۆ له‌یانه‌ی ناپۆلی بباته‌وه،دوای ماوه‌یه‌کی دوور،ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پله‌ی یه‌که‌می ڕیزبه‌ند.


یاریگا


♥..... BesT FriendS ArE HArD To FinD CuZ ThE VerY BesT OnE Is AlreadY MinE......♥
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
