.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









توێژینه‌وه‌یه‌ك سه‌لماندوویه‌تی، ئه‌و دایناسۆرانه‌ی كه (65,000,000) شهستو پێنج ملیۆن ساڵ له‌ناوچوون، به‌هۆی گرفتی كه‌شوهه‌واوه بووه، نه‌ك به‌هۆی پیاكێشانی نهیزهكهوه.
ئه‌و توێژینه‌وه كه توێژه‌ر (مایكڵ براوس) زانای بواری (ژیان له‌چاخه كۆنه‌كان)دا له‌زانكۆی به‌رلین له‌ئه‌ڵمانیا ئه‌نجامیداوه، ڕوونیكردووه‌ته‌وه، ئه‌و نه‌یزه‌كه‌ی كه ده‌گوترێت، گوایا دایناسۆره‌كانی له‌ناوبردووه، دوا به‌شه له‌كاره‌ساتێك كه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه، بۆ ماوه‌ی (500) پێنجسه‌د ساڵ به‌به‌رده‌وامی كاریگه‌ری له‌سه‌ر گۆڕانی كه‌شوهه‌وا هه‌بووه‌و سیستمی ژینگه‌یی زۆر لاواز كردووه.
چه‌ند زانایه‌ك سه‌ره‌تای مانگی ئادار له‌گۆڤاری (ساینس)ی ئه‌مریكیدا بڵاویانكرده‌وه، دیارنه‌مانی دایناسۆره‌كان، به‌هۆی پیاكێشانی نهیزهكێكهوه بووه به‌زه‌ویدا، كه تیره‌كه‌ی (15) پانزده كیلۆمه‌ترو هێزه‌كه‌ی (1,000,000,000) ملیارێك جار زیاتر له‌هێزی بۆمبێكی ئه‌تۆمی بووه.
توێژینه‌وه‌ی باسی ئه‌وه‌شیكردووه، نهینهزهكهكه به‌ر (شیكسولوب) كه‌وتووه، كه ئێستا (یوكاتان) ناسراوه‌و پارێزگهیهكه له‌مه‌كسیك.
براوس ئاماده‌كاری توێژینه‌وه‌كه، ئه‌و زانیارییانه‌ی ڕه‌تكردووه‌ته‌وه كه گۆڤاری (ساینس)ی ئه‌مریكی له‌زاری چه‌ند زانایه‌كه‌وه بڵاویكردنهوهو به‌زانیاریی ساده لهقهڵهمیدان.
وتیشی:"كاره‌كه‌م پشت به‌خستنه‌ڕووی چه‌ند لایه‌نێك ده‌به‌ستێت، كه تا ئێستا شاراوه بوون‌و ڕێگه‌مان پێده‌دات كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، چاو به‌و بابه‌ته‌دا بخشێنینه‌وه".
مایكڵ براوس له‌ساڵی 2005وه له‌گه‌ڵ تیمێكی نێوده‌وڵه‌تیدا، كه له‌شه‌ش زانا پێكهاتوون، له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی ئاژانسی نیشتمانی ئه‌ڵمانیدا بۆ توێژینه‌وه ، كار ده‌كات.
ئه‌و تیمه كاری شیكردنه‌وه‌ی به‌ردو چه‌ند نموونه‌یه‌كی هێنراوی زه‌وی گرته ئه‌ستۆ، كه له‌ویلایه‌تی ته‌كساسی ئه‌مریكاوه، له‌دووری (1000) هه‌زار كیلۆمه‌تر له‌باكووری خۆرئاوای چاڵێكی گڕكانی، كه نه‌یزه‌كه‌كه دروستی كرد بوو، هێنرا بوو.
توێژینه‌وه‌كه ڕوونیكردووه‌ته‌وه، به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوی زانكۆی به‌رلینی ئازاد‌دا هاتووه، ماوه‌یه‌كی زۆر پێش پیاكێشانی نه‌یزه‌كه‌كه به‌زه‌ویدا، گۆڕانكاریی به‌رچاو له‌كه‌شوهه‌وادا ڕوویدا بووه، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌شی داناوه، هۆكاری گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا، گڕكانی (دیكان) بێت، نزیك ئه‌و شوێنه‌ی كه ئێستا پێی ده‌وترێت (هند)، كه بۆ ماوه‌ی ملیۆنان ساڵ چالاك بوو.
مایكڵ براوس وای بۆ ده‌چێت، فشاری كه‌شوهه‌وای درێژخایه‌ن، هۆكاری گۆڕانكارییه‌كان بوو بێت، پاشان پیاكێشانی نه‌یزه‌كه‌كه، هێنده‌ی تر پرۆسه‌كه‌ی فراوان كرد بێت، فشاری كه‌شوهه‌وا هۆكاری سه‌ره‌كی قه‌یرانی بوونه‌وه‌ره زیندووهكانو ئه‌و له‌ناوچوونه به‌رچاوه‌یان بووه، كه به‌سه‌ر زۆربه‌ی گیانهوهرهكاندا هاتووه.
پێشی وایه، ئه‌و ڕووداوه بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه گیانه‌وه‌ره مه‌مكداره‌كان، له‌ناویشیاندا مرۆڤ، ده‌ست كۆنترۆڵی زه‌وی بكه‌ن.
NNA..
له‌سه‌ر هێڵ نییه








dasto panjat xosh bet har sarkawto bet azezm

له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
