.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














PNA- زۆر له وڵاتان لایه‌نی به‌رپرس له پیسی و پاكی شار‌و ئاوه‌دانی رێنمایی و رێگه‌ی تایبه‌ت ده‌گرێنه به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر چۆنێك بێت شاره‌كه‌یان له پیس بوون به‌دوور بگرێن، هه‌ڵبه‌ت هه‌وڵه‌كانی ئه‌م لایه‌نه‌ش به ته‌نیا بڕ ناكات، به‌ڵكو گوێڕایه‌ڵی و به ده‌نگه‌وه چوونی هاوڵاتیان له سه‌رووی هه‌موو رێنمایی و بڕیارێكه بۆ پاراستنی پاكی شار و ئاوه‌دانی.
شاره‌وانی سه‌ره‌كیترین شاری وڵاتی كۆریای باشوور وا پێده‌چێت سه‌ره‌ڕۆیی دانیشتووانی شاره‌كه و گوێنه‌دان به رێنماییه‌كانی پاراستنی پاك و خاوێنی به‌جۆرێك توڕه‌ی كردبێت كه تا سه‌ر ئێسقانی به‌رپرسانی شاره‌وانی ئێشیان دروست كردبێت، هه‌ر بۆیه بڕیارێكیان ده‌ركردووه كه بۆته جێگه‌ی سه‌رنجی ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان و كردوویانه به هه‌واڵ.
له‌مباره‌یه‌وه ئاژانسی هه‌واڵی كۆریایی باشوور (یۆنهاب) بڵاویكردۆته‌وه، شاره‌وانی (سیئۆل)ی پایته‌ختی كۆریای باشوور بڕیاریداوه، هه‌ر كه‌سێك كه له كاتی فڕێدان یاخود نوساندنی بنێشت له شه‌قام و شوێنه گشتییه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر بكرێت، ئه‌وه به پێی یاسا سزا ده‌درێت.
له بڕیاره‌كه‌ی شاره‌وانی سیئۆل دا هاتووه، سزاكه جیاوازه له سزای فڕێدانی پاشماوه و جگه‌ره له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان، به‌ڵكو سزای فڕێدانی بنێشتێك یاخود فیلته‌رێكی جگه‌ره‌ی كێشراو 26 دۆلاری ئه‌مه‌ریكاییه.
ئه‌م بڕیاره‌ی شاره‌وانی (سیئۆل)یش له میانه‌ی هه‌وڵی پاكوخاوێنی له‌و شاره دێت، كه له 20ی مانگی تشرینی دووه‌می داهاتوودا میوانداری كۆبوونه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ره‌كی ده‌كات.
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن sazy (2010-03-25 11:15:31)


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







DaSt XoSh GyaNa Bzhi
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه