❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چۆنیه‌تى زال بوون به‌ سه‌ر دڵه‌راوكێ‌.

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-03-27 06:07:40

سورێن
سونبولی یانه
Kurdzhin: Grupy peshangy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-08
دواترین سه‌ردان: 2025-02-10
په‌یامه‌كان: 953
WindowsXPFirefox

چۆنیه‌تى زال بوون به‌ سه‌ر دڵه‌راوكێ‌.

چۆنیه‌تى زال بوون به‌ سه‌ر دڵه‌راوكێ‌.

دله‌راوكێ‌ یاخود گوشارى نه‌فسى،حه‌قیقه‌تێكى باوه‌ر پێكراوه‌ له‌ ژیان و له‌ زۆربه‌ى حاڵات به‌ رێژه‌ى جیاواز بوونى ده‌بێت. دڵه‌راوكێ‌ كۆمه‌لێك هه‌لوێستى ناجێگیرى ده‌رونى مرۆڤه‌ كه‌ سه‌ر هه‌ڵده‌دات.هۆیه‌كانى دڵه‌راوكێ‌ یاخود سه‌رچاوه‌كانى دروست بوونى بریتین له‌ گۆرانكاریه‌كانى ژیان وه‌ك بێكارى ، له‌ده‌ست دان و مردنى ئازیزێكى ژیان، هاوسه‌رگیرى ودۆراندنه‌كانى بابه‌تى ژیان، سه‌رنه‌كه‌وتن، نه‌دارى و نه‌بوونى، بریارى یه‌ك لا كه‌ره‌وه‌، ترس له‌ روودانى كاره‌ساتى جۆراو جۆر و هتد...، سه‌رنه‌كه‌وتن و بێ‌ هیوا بوون كاتێك روو ده‌دات كه‌ رێگا چاره‌كان بزرن و كۆسپى جیاواز هه‌یه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ مه‌به‌ست. دوو دڵى و دڵه‌راوكێ‌ ئه‌و كاته‌ دروست ده‌بێت كه‌ مرۆڤ له‌ نێوان دوو رێگا نازانێ‌ كامه‌ى هه‌لبژێرێ‌ و له‌ نێوان پرۆسه‌ یاخود بابه‌تێك كه‌ ناتوانێ‌ بریارى كۆتایى بدات.
باگراوندى دڵه‌راكێ‌ كه‌ به‌ شێوازى جۆراو جۆره‌ ، عاده‌تن به‌م شێوانه‌ دیار ده‌بن وه‌كو: ژانه‌ سه‌ر، سه‌ریع بوونى لێدانى دڵ، هه‌ناسه‌ گیران، له‌رزین و بێ‌ تاقه‌تى، نیگه‌رانى و تورِه‌بوون، له‌ بیرچونه‌وه‌و دوباره‌ كردنه‌وه‌ى هه‌ندێك قسه‌ یان حه‌ره‌كه‌، له‌ بیر چوون و داڵغه‌ لێدان و ....


هه‌ندێك خاڵ هه‌یه‌ كه‌  ده‌توانى به‌ به‌ره‌چاو گردنیان، تا حه‌دێك زاڵ بێت به‌ سه‌رِ دڵه‌رِاوكه‌ له‌ حاله‌ته‌ جیاوازه‌كان دا:
1-    ده‌ست نیشان كردنى دله‌ راوكێ‌:
كاتێك توشى دڵه‌راوكرێ‌ ده‌بن نیشانه‌كانى جسمى و عاتیفى له‌ مرۆڤ دروست ده‌بێت كه‌ ده‌بێته‌ هۆى په‌رێشانى و نیگه‌رانى كه‌ نازانن چى بكه‌ن و بۆ واتان لێ‌ هات و ده‌بێ‌ چ بكه‌ن و چ نه‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ن و نیشانه‌كانى دڵه‌راوكێ‌ بدۆزنه‌وه‌، ده‌بینن كه‌ ئێوه‌ تووشى دڵه‌راوكێ‌ هاتوون.

2-    دیارى كردنى هۆكاره‌كانى دروست بوونى دڵه‌راوكێ‌:
كاتێك ئێوه‌ نیشانه‌كانى دڵه‌راوكێتان هه‌ست پێ‌ كرد سه‌رنج بده‌ن كه‌ ئه‌م حاله‌ته‌ له‌ چ كات و له‌ چ شوێنێك و له‌ چ بارودۆخێك دا رووده‌دات.


3-    به‌كارهێنانى رێگایه‌ك بۆ دۆزینه‌وه‌ى چاره‌ بۆ بابه‌ته‌كان:
  ئه‌گه‌ر  هۆكاره‌كانى دروست بوون و هه‌ڵسه‌نگاندنى به‌ شێوازه‌ جۆراو جۆره‌كان بۆ بكه‌ین و به‌ عه‌قل و بیرێكى تیژ هه‌وڵى چاره‌سه‌ر  بده‌ین به‌ دڵنیایه‌وه‌ توانامان هه‌یه‌.

4-    كه‌م كردنه‌وه‌ى دڵه‌رِاوكێ‌ به‌ رێگاى ورزش كردن:
چالاكى وه‌رزشى رێك خراو وه‌كو به‌ پێ‌ رۆیشتن له‌ كه‌شێكى ئازاد ده‌توانێ‌ كاریگه‌ر بێت هه‌روه‌ها هه‌ڵكێشانى هه‌ناسه‌ى قول كه‌ به‌ لوت هه‌وا هه‌ڵمژى و به‌ ده‌م ده‌ریده‌یه‌وه‌، راكشان و پاڵ كه‌وتن به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ جسمت شل بكه‌ى، یارمه‌تیتان كه‌ به‌ رێژه‌یه‌كى به‌ر چاو دڵه‌راوكێ‌ تان كه‌م بكات.


5-    گرنگى پێدانى كات:
ئیش و كاره‌كانى به‌ شێوه‌ى ته‌نزیمى كات و به‌ دانانى به‌رنامه‌ ئه‌نجام بده‌ن چونكه‌ به‌ فێر ۆ چونى كات كاره‌ساته‌.

6-    ئاگادارى خۆتان بن و به‌ خۆشى بژین:
شێوه‌ى ژیانى خۆش و هونه‌رى به‌ رێك و پێكى و به‌ شادى ژیان تێپه‌راِندن فێر بن. له‌ كاتى نان خواردن نان بخۆن و له‌ كاتى خه‌وتن دا ئیسراحه‌ت بكه‌ن. به‌ خواردن و ئیسراحه‌ت و پێویستیه‌كانى خۆتان گرنگى بده‌ن و سه‌فره‌ كردن و ئیسراحه‌ت كردن به‌ به‌شێكى گرنگ له‌ ژیانى خۆتان بزانن. هه‌موو شتێك له‌ كات و شوێنى گونجاوى خۆى ئه‌نجام بده‌ن.


چه‌ند رێنمایى تر كه‌ یارمه‌تیتان بدات بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌:

-    به‌كارهێنانى قاوه‌، چوكولیات، بیبسیه‌ غازداره‌كان و چا كه‌م بكه‌نه‌وه‌.
-    خواردن و كێشانى جگه‌ره‌ هیچ سودێك و قازانجێكى نییه‌ بۆ زاڵ بوون به‌ سه‌ر دڵه‌رِاوكى دا، به‌ڵكو زه‌ره‌رى زیاتره‌.
-     شه‌كرو خواردنه‌ شه‌كراوییه‌كان و خواردنه‌ چه‌وره‌كان كه‌متر بخۆن.
-    به‌ ئاوێكى شیله‌تێن خۆتان بشۆن كه‌ زیاتر گه‌رم بێت، كه‌ یارمه‌تى هێور بونه‌وه‌تان ده‌دات له‌ كاتى دڵه‌رِاوكێ‌.
-    خۆتان به‌ ئیش و كارى ساده‌ مشغول بكه‌ن.
-    بۆ ژیانتان واتا و مه‌عناتان هه‌بێت.
-    ژیان و چۆنیه‌تى به‌رێوه‌چونى ژیان به‌ قورسى وه‌رمه‌گرن و تا ده‌توانن به‌ ساده‌یى بژین.


ئاماده‌کردنی سورێن88
تایبه‌ت به‌کوردژین

Kurdzhin
http://www.kurdupload.com/images/1Qhi3D1340444249/i4.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net