❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / لە ئەوروپا ئەستێرەی نوێ بەرهەم هات

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-03-27 15:00:36

Hamwar A.Ali
کازیوەی یانە
شوێن: ☻ کوردستان☺
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-16
دواترین سه‌ردان: 2014-01-25
په‌یامه‌كان: 2537
WindowsXPMSIE

لە ئەوروپا ئەستێرەی نوێ بەرهەم هات

لە ئەوروپا ئەستێرەی نوێ بەرهەم هات

http://kurdup.com/up/uploads/picture/2408771d43.jpg

هەریەكە لەمەروان شەماخ‌و سەمیر ناصری پاڵێواون بۆ ئەوەی میسی‌و رۆنی بێزار بكەن لەسەر درەوشانەوەیان دوای ئەوەی هەریەكە لەرۆناڵدۆ‌و كاكا‌و درۆگبا نەیانتوانی بگەنە چارەكی كۆتایی خولی یانەپاڵەوانەكانی ئەوروپا.
لە ئێستادا جەماوەری تۆپی پێ بەتایبەتی لەئەوروپا نزیكە لەوەی ئەستێرەی نوێی بكەوێتە بەرچاویان ئەمەش لەیاریەكانی خولی یانەپاڵەوانەكای ئەوروپا، ئەو یاریزانانەش ئەمجارە
لەلاوەكانن كە ئێستا میسی بەتەنها پێشەنگی ئەستێرەكانی گرتووە بەبێ ركابەری راستەقینە.
یاریەكانی قۆناغی دووەمی خولی یانەپاڵەوزانەكانی ئەوروپا هەندێك لە ئەستێرەكانی دۆزیەوە‌و پیشانی جەماوەری دان‌و تارادەیەكیش جەماوەری بۆ پەیدا كردن، لەو یاریزانانەش یاریزانی یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی سەمیر ناصری فەرەنسی كە بەرەگەز جەزائیریە‌و تەنها 22 ساڵە، هەروەها یاریزانی یانەی بۆردۆی فەرەنسی مەروان شەماخی مەغریبی تەمەنی 26 ساڵە،
میرالیم بیاتیچی صربی‌و یانەی لیۆن كە 19 ساڵە لەگەڵا بافێمی گۆمێسی هەمان یانە كە ئەویش تەمەنی 24 ساڵە.

ناصری: بەرەگەز جەزائیری‌و پەروەردەی مارسیلیا
ئەم یاریزانە لەیاری یانەی ئارسیناڵا‌و پۆرتۆی پورتوگالی یەكێك لەئاستە باشەكانی پیشاندا‌و یانەكەی سەرخست بۆ یاریەكانی چارەكی كۆتایی بە پێنج گۆڵی پاك، لەو یاریەدا
سەمیر ناصری گۆڵێكی زۆر جوانی تۆمار كردو كۆی گۆڵەكانی كردە 3 گۆڵ لە پاڵەوانیەتیەكەدا.
ناصری بەیەكێك لەباشترین مەوهیبە فەرەەنسیەكان دادەنرێت كە یاری بۆ سەرجەم قۆناغە تەمەنیەكانی هەڵبژاردەی فەرەنسا كردووە بەهەڵبژاردەی یەكەمیشەوە، زۆرێك بە جێگرەوەی زێدانی دەبینن بەتایبەتی لە‌و سیفاتانەی كە هەردوكیان هەیان بووە لەتۆپی پێداو هەروەها گەشەكردن‌و گەیشتن بە‌و ئاستە بەرزە.

ناصری لە هاوینی 2008 بەبری 20 ملیۆن یۆرۆ گوازرایەوە بۆ ئارسیناڵ، لەو یانەیەدا زۆر باش درەو شاوەتەوە‌و سەلماندی كە شیاوی ئەو برە پارەیەیە. باوكی ناصری لە قوستەنتینیە لەدایك بووە‌و دایكیشی لە ویلایەتی بەسكەرە لە جەزائیر لەدایك بووە، بەڵام پاش ئەوەی دایك‌و باوكی بۆ فەرەنسا كۆچ دەكەن ئیتر لەوێ رەگەزنامەی فەرەنسی وەردەگرێت لەیەكێك لە لادێكانی مارسیلیا.

مەروان شەماخ

یانەی بۆردۆ لەوەرزی ئەمساڵ لەخولی یانەاڵەوانەكانی ئەوروپا نمایشێكی جوانی پێشكەش كردووە‌و بۆچونەكانی پێچەوانە كردەوە كاتێك پێشەنگی كۆمەڵەی یەكەمی گرت لەسەر حسابی یۆڤانتۆس‌و بایەرمیونخ، هەروەها بەسەر یانەی ئۆڵۆمپیاكۆسی یۆنانیشدا گەیشتە چارەكی كۆتایی، لەیاری گەرانەوەی قۆناغی 16دا مەروان شەماخی مەغریبی توانی گۆڵی دووەم‌و بردنەوە بۆیانەی بۆردۆ دژی یانەی ئۆڵۆمپیاكۆسی یۆنانی تۆمار بكات‌و گۆڵەكانی بگەیەنێتە 3گۆڵ لەم پاڵەوانیەیتەدا,
ئەم یاریزانە لەو راپرسیەی كە رۆژنامەی (حەدەسی) لوبنانی ساڵانە ئەنجامی دەدات بەدووەم باشترین یاریزانی عەرەب دیاری كرا بۆ ساڵی 2009.

كوژانەوەی گەورەكان لە خولی یانەپاڵەوانەكانی ئەوروپا
لەبەردەم دەرگا كرانەوە بۆ دەركەوتنی ئەستێرەی نوێ، لەگەل ئەوەشدا خولی یانەپاڵەوانەكانی ئەوروپا هەندێك ئەستێرەو ناوی گەورەی تێدا كوژایەوە نمونەیان
كریستیانۆ رۆناڵدۆی یاریزانی ریاڵمەدرید‌و ریكاردۆ كاكای هەمان یانە‌و درۆگبای یاریزانی یانەی چڵسی‌و فرانك لامپاردی هەمان یانە.
لەگەڵ ئامادەنەبونی چاوەڕوان نەكراوی ئەو ئەستێرانە ئیتر یاریگا بە چۆڵی لەبەردەم میسیدا ماوەتەوە بۆ ئەوەی درێژە بەسەركەوتنەكانی بدات‌و نازناوەكە بەدەست بهێنێت، ئەگەرچی واین رۆنیش لەگەڵا مانچستەریونایتد ماوەتەوە‌و رەنگیشە مەروان شەماخ‌و ناصری قسەی تریان هەبێت!


yaryga

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-d60e1e0a34.jpg
♥..... BesT FriendS ArE HArD To FinD CuZ ThE VerY BesT OnE Is AlreadY MinE......♥

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net