.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









باشترین 7 گۆڵكارو یاریزان لە 7ساڵی رابردووی خولی یانەپاڵەوانەكانی ئەوروپا
زۆرێك وا پێشبینی دەكەن ئەمساڵیش میسی بتوانێت پارێزگاری لەئەستێرە بونی خۆی بكات لە دونیای تۆپی پێدا پاش ئەوەی ساڵی رابردوو یەكەیەكە دروێنەی نازناوەكانی كرد، بەڵام ئەمساڵ رەنگە هاوبەشی هەبێت ئەویش كیستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالیو یانەی ریاڵمەدریدە، بەڵام چونە دەرەوەی یانەی ریاڵمەدرید لە قۆناغی 16ی خولی یانەپاڵەوانەكانی ئەوروپا
چانسی ئەو یاریزانە كەم دەكاتەوەو رێگەی میسی چۆڵ دەكات بۆ پارێزگاری كردن لەو نازناوە.
چاوەرێ دەكرێت میسی لە وەرزی ئەمساڵی خولی یانەپاڵەوانەكانی ئەوروپا رۆڵی یەكلاكەرەوە ببینێت، هەرچەندە تاوەكو ئێستا 4 گۆڵی تۆمار كردووە بەرامبەر 7 گۆڵ بۆ رۆناڵدۆ، بەڵام میسی لەیاریەكاندا بەباشتر بەدەركەوتووە.
ئەگەر بگەرێیینەوە بۆ چەند ساڵی رابردوو ئەوا دەبینین كیشوەری پیری ئەوروپا چەندین
هێرشبەری بەتوانای پێشكەش بە جەماورەی یاری تۆپی پێ كردووەو توانیویانە ئەو جەماوەرە دڵخۆش بكەن كە هانیان دەدەن. ئەمانەش نمونەیەكن لەوانە كە بریتین لە 7 هێرشبەر لە ماوەی 7 سالێ رابردوودا:
میسی ئەستێرەی 2009
لیۆنێل میسی لە نوسخەی رابردووی خولی یانەپاڵەوانەكانی ئەوروپا بەباشی درەوشایەوە، سەلماندی بۆ جیهان كە باشترینە لەسەركردایەتی یانە كەتەلۆنیەكە بۆ بردنی نازناوەكە، هەروەها لەیاری كۆتایدا بەلێدانێكی سەری جوان توانی گۆڵێك لە ڤاندەرساری گۆڵچی یانەی
مانچستەریوناید بكات.
میسی لەو پاڵەوانیەتیەدا 9 گۆڵی تۆمار كرد، لەپێشەنگی گۆڵكاراندا بوو، پێش هەریەكە لە تۆرێسی لیڤەرپولو رۆنی مانچستەریونایتدو تێری هێنری هاورێی لەبەرشەلۆنە كەوت.
لەلایەن خۆشیەوە یەكێتی تۆپی پێی جیهانی بەبێ هیچ دودڵیەك میسی بەباشترین یاریزانی پاڵەوانیەتیەكە دیاری كرد پاش ئەوەی دەنگی سەرجەم راهێنەرەكانی بەدەست هێنا، بەمەش بووە دووەم یاریزانی ئەرژەنیتینی ئەو نازناوە بەدەست بهێنێت پاش ریدۆندۆی هاونیشتمانی لەساڵی 2000 ئەو كاتە كە بەرگی ریاڵمەدریدی دەپۆشت!
جگە لەو نازناوانە میسی خەڵاتی باشترین هێرشبەریشی بەركەوتو پێش هەریەكە لە ئیتۆو رۆناڵدۆ كەوت.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ 2008
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ساڵی 2008 توانی ببێتە باشترین یاریزانی خولی یانەپاڵەوانەكانی ئەوروپا پاش ئەوەی توانی ئەو خولە بۆ یانەكەی بباتەوە لەسەر حسابی چڵسی هاونیشتمانی بەلێدانی یەكلاكەرەوە، لەو پاڵەوانیەتیەدا رۆناڵدۆ 8 گۆڵی تۆمار كردو بووە گۆڵكاری خولەكە،
لەو خولەدا كەس نەبوو ركابەری رۆناڵدۆ بكات ئەگەرچی چەندین هێرشبەری وەك درۆگباو میسیو نیستلرۆیو ئیبراهیمۆڤیچی تێدابوو.
لەو پاڵەوانیەتیەدا رۆناڵدۆ سەرجەم شتەكانی كۆكردەوە، بەڵام كرانە دەرەوەی ریاڵمەدرید لەوەرزی ئەمساڵ دۆراوی یەكەم رۆناڵدۆ دەبێت، لەبەر ئەوە هیچ شتێك نیە لەبەردەم رۆناڵدۆدا تەنها خولی ئیسپانی نەبێت.
كاكا 2007
لەئێستادا حاڵی كاكا هیچ لەرۆناڵدوی هاورێی لەریزی ریاڵمەدرید باشتر نیە، بەڵام لەپێشتردا توانی سەركردایەتی یانەی میلان بكات بۆ بردنی نازناوی خولی یانەپاڵەوانەكانی ئەوروپا لەسەر حسابی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی.
كاكا لەساڵی 2007زۆربەی نازناوەكانی بەدەست هێنا، گرنگترینیان نازناوی باشترین یاریزانی جیهانو باشترین هێرشبەری خولی یانەپاڵەوانەكانی ئەوروپاو باشترین گۆڵكار بەتۆمار كردنی 10 گۆڵو پێش هەریەكە لەپیتەركراوچو ئینزاگی كەوت
رۆناڵدینۆ 2006
لەساڵی 2006دا رۆناڵدینۆی بەرازیلی تامو چێژی یاریكردنی بەجیهان بەخشی، ئەویش بەگۆڵەجوانو مەهارە نایابابەكانی، هەروەها توانی یانەی بەرشەلۆنە بەنازناوی خولی یانەپاڵەوانەكانی ئەوروپا شاد بكات كاتێك لەیاری كۆتایدا توانیان بەئەنجامی (2-1) لەیانەی ئارسیناڵ ببەنەوە، هەرچەندە لەو پاڵەوانیەتیەدا نەیتوانی ببێتە باشترین گۆڵكارو تەنها 7 گۆڵی تۆمار كردو شیف چینكۆ بەكۆی 9 گۆڵ بووە گۆڵكار، بەڵام رۆناڵدینۆ توانی سەركردایەتی بەشەلۆنە بكات بۆ بردنی نازناوەكە بەپێچەوانەی شیفاوە كەیانەكەی بەزویی
ماڵئاوایی كرد، جگە لەوەی رۆناڵدینۆ خاوەنی چەندین پاصی جوان بوو كە سەرەنجامەكەی گۆڵیان پێ تۆمار دەكرا تاوەكو توانیان نازناوەكە بەدەست بهێنن.
جیرارد 2005
ستیڤن جیراردی ئینگلیزی ساڵی 2005 سەرنجی هەموولایەكی بەلای خۆیدا راكێشاو لەو ساڵەدا ماڵئاوایی بە ئەستێرە بەرازیلیەكان كرد.
لەو ساڵەدا جیرارد جێگەی گومانی باشی هەموولایەك بوو، توانی سەركردایەتی یانەی لیڤەرپول بكات لەیاری كۆتایی خولی یانەڵەوانەكانی ئەوروپا كە بەیەكێك لەیاریە گرنگەكانی دادەنرێت لەمێژووی ئەم خولەداو سینایۆریەكی زۆر سەرسوڕهێنەری هەبوو. لەوساڵەدا ئەدریانۆی بەرازیلی توانی بەباشی بەدەربكەوێتو ببێتە گۆڵكار بە 10 گۆڵ بەڵام لاوازی یانەكەی چانسی زیاتری بەجیرارد بەخشی ببێتە باشترین یاریزانی خولەكە.
مۆریانتس 2004
پاش ئەوەی فێرناندۆ مۆریانتس زانی كە شوێنی یاری كردنی لەپێگەی سەرەكیدا لەریزی ریاڵمەدرید نەماوە، بۆیە بریاریدا یانەكە بەجێ بهێڵێتو رووبكاتە یانەیەكی ترەوە، ئەو یانەیەش كە مۆریانتس رووی تێكرد بریتی بوو لە یانەی مۆناكۆی فەرەنسی، مۆریانتس لەگەڵا راهێنەرە لاوەكەی كە دیدیە دیشامپ بوو توانیان یانەیەكی بێ ناوی وەك یانەی مۆناكۆ بگەیەننە یاری كۆتایی خولی یانەپاڵەوانەكانی ئەوروپا بەو 10 گۆڵەی كە تۆماری كردو بووە
گۆڵكاری خولەكە. هەرچەندە یانەی مۆناكۆ لەیاری كۆتایدا بەرامبەر یانەی پۆرتۆ توشی شكت هات، بەڵام مۆریانتس بەیەكێك لەیاریزانە گرنگەكانی ئەو پاڵەوانیەتیە ئەژمار كراو لەرێگەی مۆناكۆوە جارێكی تر رووی لەئەستێرەبونی خۆی كردەوە.
نیستلرۆی 2003
هەرچەندە یانەی مانچستەریونایتدی ئینگلیزی لە وەرزی 2002-2003 نەیتوانی بگاتە یاریەكانی نیوەی كۆتایی، بەڵام رۆدڤان نیستلرۆی هۆڵەندی ئاسارێكی باشی لەو
پاڵەوانیەتیەدا داناو توانی 14 گۆڵ تۆمار بكاتو یانەكەی بگەیەنێتە چارەكی كۆتایی، بەڵام میلانی ئیتالی نەیهێشت بگەنە نیوەی كۆتایی.
لەوساڵەدا نستلرۆی پێش هەریەكە لە گەورە هێرشبەرەكان كەوت نمونەیان فلیپۆ ئینزاگی یانەی میلان بە 12 گۆڵو هێرنان كریسپۆی ئەرژەنتینی بە 10 گۆڵ.
یاریگا


♥..... BesT FriendS ArE HArD To FinD CuZ ThE VerY BesT OnE Is AlreadY MinE......♥
لهسهر هێڵ نییه








دهست خۆش هاوڕێ گیان بابهتێکی جوانه هیوای بهردهوامیت بۆ ئهخوازم سهرکهوتوبیت له کارهکانتدا هیوای لهش ساخی و بهختهوهریت بۆ ئهخوازم ههمیشه له ئاسودهیدا بیت ،،

بــه گهنجــــی مهستی به پیری سستـــی
ئهی کـــهی خــودا ئهپرستـــی
لهسهر هێڵ نییه








زۆر سوپاس کاکه نامۆ گیان
دهستی تۆش خۆش بێت
لهسهر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
