❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / باسی کورد

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2010-03-29 13:59:35

>DEWALI<
جوانی کوردژین
شوێن: کوردستان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-01
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 741
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

باسی کورد

سلاو
پێویستیم به بابه تێک هه یه که باس له کورد دکات
چین و چۆنن

سوپاس بۆ هاوکاریتان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

#2 2010-03-29 14:23:51

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: باسی کورد

سڵاو

به‌رێزم دیوالی فه‌رموو ئه‌مه‌ چه‌ند بابه‌تێک به‌و هیوایه‌ی سودی هه‌بێت بۆت..

فه‌ره‌یدون کونجرینی : بڕگه‌ی یه‌که‌م له‌ که‌سایه‌تی کورد بناسه 
به‌ڕێزان خۆشه‌ویستان له‌مڕۆ و له‌داهاتویه‌کی نزیکدا هه‌فتانه‌ ژیان نامه‌ی ناودارانی کورد بڵاوده‌که‌ینه‌وه‌
زۆرکه‌س پرسیار ده‌کا ئایه‌ فڵان که‌سایه‌تی کورد کێیه؟ ئێمه‌ش له‌ سه‌رۆك هه‌ڤاڵی تێکۆشه‌ر مام جه‌لال خۆشه‌ویستی کوردو کوردستاfن بابه‌‌ته‌که‌ داده‌ڕ‌ێژین.
http://kurdup.com/up/uploads/picture/0a1ccf2301.jpg

جه‌لال تاڵه‌بانى ناسراو به‌ مام جه‌لال، له‌ 6ى نیسان دواى ھه‌ڵبژاردنى له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌ى نیشتمانیى عێراقه‌وه‌ له‌ 2005 پۆستى سه‌رۆک کۆمارى عێراقى پێدرا، به‌وه‌ش بوو به‌ ‌یه‌که‌م سه‌رۆکى کوردى له‌ مێژووى سیاسى عێراقدا که‌ پۆستى سه‌رۆکى وڵاتى له‌ئه‌ستۆ گرت، ھه‌روه‌ھا یه‌که‌م سه‌رۆک کۆمارى ھه‌ڵبژێردراوه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌وه‌ته‌ى مێژووى دروستبوونى عێراقه‌وه‌ له‌ بیسته‌کانى سه‌ده‌ى رابردوه‌وه‌.

ژیان نامه‌

مام جه‌لال كوڕ‌ى شێخ حیسامه‌دین كوڕ‌ى شێخ نورى كوڕ‌ى شێخ غه‌ فوور. هاوینى ساڵى 1933 له‌ گوندى ( كه‌لكان ) ى قه‌تپاڵى چیاى كۆسره‌ت له‌ دایكبووه‌، كه‌ ده‌ڕ‌وانێته‌ ده‌ریاچه‌ى دوكان. چه‌ند ساڵێك ته‌مه‌نى منداڵى له‌و گونده‌ به‌سه‌ر بردووه‌و دواتر باوكى بووه‌ به‌ر ێبه‌رى ته‌كیه‌ى تاڵه‌بانى له‌ كۆیه‌. له‌وێ چۆته‌ قوتابخانه‌ى سه‌ره‌تایى و به‌ سه‌ركه‌وتوویى خوێندنى ته‌واو كردووه‌، خوێندكارێكى زیره‌ك لێهاتوو بووه‌، هه‌ر له‌ ته‌مه‌نى منداڵییه‌وه‌ نیشانه‌كانى سه‌ركردایه‌تى به‌ جۆرێ‌ لێده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ پێش هاوڕ‌ێكانى ده‌كه‌وت بۆ كۆڕ‌ى پرسه‌ و ئه‌و بۆنانه‌ى له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌ڕ‌ێوه‌ ده‌چوون، به‌یانیان له‌ كاتى ریزبوونى قوتابیاندا، مامۆستاكان پێش هه‌مووان ئه‌ویان هه‌ڵده‌بژارد بۆ خوێندنه‌وه‌ى شیعرى نیشتمانیى و نه‌ته‌وه‌یى.
له‌وێوه‌ بیرۆكه‌ى نه‌ته‌وایه‌تى لاى ئه‌و چه‌كه‌ره‌ى كرد تا واى لێهات ورده‌ ورده‌ به‌سه‌ریدا زاڵ بوو، كه‌ گه‌یشته‌ پۆلى چواره‌مى سه‌ره‌تایى یه‌كێك بوو له‌ پێشه‌نگه‌كانى خوێندكاران كه‌ به‌ په‌رۆشه‌وه‌ به‌شدارى له‌ چالاكیه‌كانى قوتابخانه‌ ده‌كرد و به‌شدارى له‌ وتار خوێندنه‌وه‌و شانۆدا ده‌كرد.
http://kurdup.com/up/uploads/picture/ec15603143.jpg

ئه‌گه‌رچى جه‌ژنى نه‌ورۆز له‌ لایه‌ن حكومه‌ته‌ یه‌ك له‌ دواى یه‌كه‌كانى عیراقه‌وه‌ یاساخ بوو، به‌ڵام له‌گه‌‌ڵ ئه‌وه‌شدا گه‌لى كوردستان له‌ 21 / ى ئادارى هه‌موو ساڵێك به‌ ئاهه‌نگ یادیان ده‌كرده‌ووه‌، ئه‌ویش به‌ هۆى پیرۆزیى ئه‌م جه‌ژنه‌ لاى كورد كه‌ به‌ رۆژى سه‌ركه‌وتنى گه‌لى كورد داده‌نێن به‌سه‌ر ئه‌و زاڵمانه‌ى ده‌یچه‌وساندنه‌وه‌.
* ساڵى 1945: ئاهه‌نگێكى میللى له‌ كۆیه‌ بۆ نه‌ورۆز سازكرا، تاڵه‌بانى كه‌ له‌ ته‌مه‌نى سیانزه‌ ساڵیدا بوو به‌شدارى تێدا كرد و وته‌ى حه‌ماسئامێزى خوێنده‌وه‌، بووه‌ مایه‌ى سه‌رسۆڕ‌مانى مامۆستا و به‌شداربووان.
* له‌ ساڵى 1946 دا له‌گه‌‌ڵ چه‌ند هاوڕ‌ێیه‌كى خوێندكار و به‌ ئامۆژگارى یه‌كێك له‌ مامۆستاكانى كۆمه‌ڵه‌یه‌كى فێركارى نهێنى دامه‌زراندبه‌ ناوى ( كۆمه‌ڵه‌ى پێشخستنى خوێندنه‌وه‌ ) ( K.P.X ) و مام جه‌لال به‌ سكرتێرى هه‌ڵبژاردرا، ئامانجێكى كۆمه‌ڵه‌كه‌ هاندانى خوێندكاران بوو بۆ خوێندنه‌وه‌ى ده‌ره‌كى.
* له‌ هه‌مان ساڵدا و دواى دامه‌زراندنى پارتى دیموكراتى كورد له‌f 16 / ى ئابى 1946 كه‌وته‌ ژێر كاریگه‌رى به‌رنامه‌ى پارتى و له‌ چوارچێوه‌ى رێكخستنه‌كانیدا كه‌وته‌ چالاكى خوێندكارانه‌.
* دواى چوونه‌ ناو كارى سیاسییه‌وه‌، رۆژنامه‌ى ( رزگارى ) كه‌ پارتى دیموكراتى كورد به‌ نهێنى ده‌ریده‌كرد، كورته‌ وتارى له‌ژێر نازناوى ( ئاگر ) دا بۆ بڵاو ده‌كرده‌وه‌.
* ساڵى 1947 بوو به‌ ئه‌ندام له‌ پارتى دیموكراتى كورد و چالاك و لێهاتوو بوو له‌و ئه‌رك و فه‌رمانه‌ حزبیانه‌ى پێی ده‌سپێردران.
* ساڵى 1948 خوێندنى سه‌ره‌تایى ته‌واو كرد و له‌ ناوه‌ندى كۆیه‌ بوو به‌ خوێندكار، ئه‌و ساڵه‌ به‌ ساڵى ( وه‌سبه‌ ) ( راپه‌ڕ‌ین ) ناسرابوو، كه‌ گه‌لى عیراق توانى په‌یماننامه‌ى ( پۆرتسماوس )هه‌ڵبووه‌شێنێته‌وه‌و حكومه‌تى ساڵح جه‌بر بڕ‌وخێنێ و حكومه‌تى محه‌مه‌د سه‌در دابمه‌زرێنێو له‌و كه‌ش و هه‌وا ئازادیه‌دا كه‌ له‌ سایه‌ى ئه‌م ( راپه‌ڕ‌ینه‌ ) هاته‌ كایه‌وه‌، هه‌ڵبژاردنێكى گشتى خوێ،دكاران ئه‌نجامدرا بۆ هه‌ڵبژادنى نوێنه‌رانى كۆنگره‌ى گشتى.
http://kurdup.com/up/uploads/picture/d872b0d954.jpg

ئه‌وه‌ بوو جه‌لال تاڵه‌بانى به‌ نوێنه‌رى خوێندكارانى كۆیه‌ هه‌ڵبژێردرا و به‌شدارى له‌ یه‌كه‌مین كۆنگره‌ى خوێندكارانى عیراقدا كرد كه‌ له‌ نیسانى 1948 له‌ گۆڕ‌ه‌پانى ( السباع ) ى شارى به‌غداد به‌سترا.
* له‌م كۆنگره‌یه‌دا بۆ یه‌كه‌مین جار گوێى له‌ شاعیرى مه‌زن ( محه‌مه‌د مه‌هدى جه‌واهیرى ) بوو، كه‌ شیعره‌ به‌ ناوبانگه‌كه‌ى ( رۆژى شه‌هید ) ى خوێنده‌وه‌، كه‌ بۆ جه‌ع فه‌رى براى و بۆ شه‌هیدانى وه‌سبه‌ وتبووى. ئه‌و ساتانه‌ له‌ ژیانى تاڵه‌بانیدا مێژوویى بوون و واى كرد ببێته‌ یه‌كێك له‌ مریده‌كانى شیعرى ئه‌و و دواتریش بوو به‌ ئازیزترین دۆستى و ئه‌و دۆستایه‌تیه‌ تا دوا ساته‌كانى ژیانى شاعیر به‌رده‌وام بوو.
* ساڵى 1949 و له‌ سایه‌ى حوكمى عور فى و تۆقاندن كه‌ كوردستان و عیراقى گرته‌وه‌، تاڵه‌بانى له‌ حزبدا سه‌ركه‌وت و بووه‌ ئه‌ندامى لیژنه‌ى ناوچه‌ى كۆیه‌.
* له‌ شوباتى 1951 دا و له‌ كۆنگره‌ى دووه‌مى پارتى دیموكراتى كورد، به‌ ئه‌ندامى لیژنه‌ى ناوه‌ندى هه‌ڵبژێردرا، به‌ڵام له‌به‌ر پاراستنى ریزه‌كانى پارتى پله‌كه‌ى خۆى به‌ هه‌ڤاڵێكى خۆى به‌خشى كه‌ دواى ده‌رچوونى له‌ زیندانى به‌شدارى له‌ كۆنگره‌دا كردبوو.
* له‌ ساڵى 1951 دا له‌گه‌‌ڵ چه‌ند هه‌ڤاڵێكدا گیراو بۆ شارى موسڵ دوور خرایه‌وه‌، له‌وێش له‌ خه‌باتى سیاسیدا به‌رده‌وام بوو و دواتر چووه‌ كه‌ركوك بۆ ته‌واوكردنى خوێندن و سه‌ر له‌نوێ دامه‌زراندنه‌وه‌ى رێكخستنه‌كانى حزب و بووه‌ به‌رپرسى رێكخستنه‌كانى كه‌ركوك. له‌ هه‌مان ساڵیشدا ئه‌ركى چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ى بڵاوكراوه‌كانى به‌ شێوه‌یه‌كى نهێنى گرته‌ ئه‌ستۆ تا ئه‌و رۆژه‌ى گیرایه‌وه‌.

http://kurdup.com/up/uploads/picture/86b1032991.jpg
* ساڵى 1952 چووه‌ كۆلیژى ماف ( حقوق ) له‌ به‌غداد كه‌ ئه‌و ده‌مه‌ رێكخستنه‌كانى پارتى دیموكراتى كورد په‌رته‌وازه‌ بوو، به‌ڵام مام جه‌لال توانیى رێكخستنه‌كانى حزب تۆكمه‌ بكاته‌وه‌.
* له‌ كانوونى دووه‌مى 1953 دا به‌شداریى كۆنگره‌ى سێیه‌مى پارتى دیموكراتى كوردستانى كرد و به‌ ئه‌ندامى كۆمیته‌ى ناوه‌ندى هه‌ڵبژێردرا و له‌ مانگى شوباتدا سه‌رپه‌رشتى یه‌كه‌مین كۆنگره‌ى یه‌كێتى قوتابیانى كوردستانى كرد و له‌ كۆنگره‌یه‌دا به‌ سكرتێرى گشتى قوتابیانى كوردستان هه‌ڵبژێردرا و له‌ هه‌مان ساڵیشدا یه‌كێك بوو له‌ دامه‌زرێنه‌رانى ( یه‌كێتیى لاوانى دیموكراتى كوردستان )، هه‌ر له‌و كاتانه‌دا نوێنه‌رى پارتى بوو لاى زۆربه‌ى حزبه‌ نهێنێ و ئاشكراكانى عیراقى.

* ساڵى 1954 به‌ ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى هه‌ڵبژێردرا.
* ساڵى 1955 سه‌ فه‌رى ده‌ره‌وه‌ى عیراقى كرد و له‌ فیستیڤاڵى لاوان و قوتابیانى جیهانى له‌ وارشۆ به‌شدارى كرد و له‌وێوه‌ سه‌ردانى یه‌كێتى شووره‌وى ئه‌وسا و چینى كرد.
* ساڵى 1956 له‌به‌ر چاوان وون بوو، كه‌وته‌ خه‌باتى ژێر زه‌مینى و ناچار بوو له‌ پۆلى چواره‌مى ما فدا خوێندن به‌جێبهێڵێت.
* ساڵى 1957 سه‌ فه‌رى سوریا و مۆسكۆى كرد و له‌ فیستیڤاڵى لاوان و قوتابیانى مۆسكۆ به‌شدارى كرد و هاتنى بۆ سوریا به‌ فرسه‌ت زانى بۆ په‌یوه‌ندى به‌ كورده‌كانى ئه‌وێوه‌ و په‌یوه‌ندیه‌كى سیاسى دروستبوو. له‌ هه‌مان ساڵیشدا گه‌ڕ‌ایه‌وه‌ عیراق و به‌شدارى له‌ كاره‌كانى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیموكراتى كوردستانى یه‌كگرتوو كرد و بوو به‌ به‌رپرسى رۆژنامه‌ى ( خه‌باتى كوردستان ) كه‌ له‌ سلێمانى به‌ نهێنى ده‌ریان ده‌كرد.
* له‌ یه‌كه‌مین رۆژى سه‌ركه‌وتنى شۆڕ‌شى 14 / ى گه‌لاوێژى ساڵى 1958، سه‌رپه‌رشتى رێكخستنى خۆپێشاندانى جه‌ماوه‌رى سلێمانى كرد و به‌ هاوكارى هه‌ڤاڵانى حزب له‌ نێو شاردا، پاشان چووه‌ به‌غداد و به‌شداریى له‌ كاروبارى مه‌كته‌بى سیاسى و ده‌ركردنى گۆڤارى ( رزگارى ) ( التحریر ) دا كرد، هه‌روه‌ها ئه‌ركى ئه‌و خه‌باته‌ى له‌ ئه‌ستۆ گرت كه‌ له‌ نێو ریزه‌كانى حزبدا فراوان ده‌بوو، وه‌ك پێویستییه‌كى بوونى حزبێكى پێشڕ‌ه‌وى كوردستانى و رێكخراوه‌ پێشه‌ییه‌كان به‌رهه‌ڵستكارى كردنى ئه‌و هه‌وڵانه‌ى كه‌ ده‌یانویست پارتى دیموكراتى كوردستان بكه‌نه‌ پاشكۆى حزبێكى عیراقى.
* ساڵى 1959 جارێكى تر به‌ ئه‌ندامى كۆمیته‌ى ناوه‌ندى پارتى دیموكراتى كوردستان و مه‌كته‌بى سیاسى هه‌ڵبژێردرا و له‌ هه‌مان كاتدا ئه‌ فسه‌رى یه‌ده‌كى كه‌تیبه‌ى چواره‌مى تانك بوو، هه‌روه‌ها به‌شدارى له‌ ده‌ركردنى رۆژنامه‌ى ( خه‌بات ) دا ده‌كرد كه‌ به‌ زمانى عه‌ره‌بى ده‌رده‌چوو، وه‌ به‌ ناوى ( پیرۆت ) ه‌وه‌ وتارى تێدا بڵاوده‌كرده‌وه‌.
* ساڵى 1960 به‌رپرسى لقى سلێمانى و ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى بوو كه‌ خولێكى هۆشیارى بۆ كادێره‌كان كرده‌وه‌.
* ساڵى 1961 بووه‌ سه‌رنووسه‌رى رۆژنامه‌ى ( كوردستان ) و دواى داخستنى رۆژنامه‌ى خه‌بات دووچارى راوونان بوو له‌ به‌غداد، به‌ڵام له‌ شه‌وى نه‌ورۆزى هه‌مان ساڵدا وتارێكى دژى دیكتاتۆریه‌ت خوێنده‌وه‌و به‌رگرى له‌ بارزانى خوالێخۆشبوو كرد كه‌ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ قاسم كۆمه‌ڵێك تاوانى دابۆوه‌ پاڵ له‌ ئه‌نجامى ئه‌وه‌دا فه‌رمانى گرتنى ده‌رچوو و به‌ نهێنى گه‌ڕ‌ایه‌وه‌ سلێمانى و خۆى شارده‌وه‌ و به‌شدارى له‌ رێكخستنى مانگرتنى گشتیدا كرد كه‌ له‌ شه‌شه‌ى ئه‌یلوولدا كرا.
* له‌ ئه‌یلولى 1961 دا كه‌ شۆڕ‌ش هه‌ڵگیرسا، به‌رپرسى ناوچه‌ى سلێمانى بوو، یه‌كه‌مین بنكه‌ى شۆڕ‌شى له‌ چه‌مى رێزان كرده‌وه‌و سه‌رپه‌رشتى كرد و فه‌رمانده‌یى هێزى پێشمه‌رگه‌ى لیواى سلێمانى كرد تا واى لێهات زۆر فراوان بوو و بووه‌ هێزێكى گه‌وره‌، ئه‌وه‌ بوو كرا به‌ لێپرسراوى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان.
* له‌ نه‌ورۆزى 1962 دا، سه‌ركردایه‌تى ئه‌و هێڕ‌شه‌ به‌ر فراوانه‌ى كرد بۆ سه‌ر ناوچه‌ى شارباژێڕ‌ و له‌ ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكدا ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو بنكه‌ى پۆلیسى ناحیه‌ى بناوه‌سووته‌ و چوارتادا گیرا و هێزه‌كانى به‌ره‌و‌ قه‌زاى پێنجوێن برد و ته‌واو ناوچه‌كه‌یان ئازاد كرد.
به‌م شێوه‌یه‌ هه‌ردوو ناوچه‌ى شارباژێڕ‌ و پێنجوین بوونه‌ دوو ناوه‌ندى شۆڕ‌ش و سه‌ركردایه‌تى. له‌ 1962 ـ 1963 زۆربه‌ى ناوچه‌كانى قه‌ره‌داغ و قه‌ڵاسێوكه‌ و گه‌رمیان و سه‌نگاو ئازاد كران. ئه‌و ده‌مه‌ مام جه‌لال فه‌رمانده‌ى هێزى رزگارى بوو، له‌ هه‌مان كاتیشدا سه‌رپه‌رشتى دامه‌زراندنى ناوه‌نده‌كانى به‌مۆ و هه‌ڵه‌بجه‌ و ته‌وێڵه‌ و بیاره‌ى ده‌كرد.

* ساڵێ 1963 و دواى كوده‌تا ره‌شه‌كه‌ى شوبات، مام جه‌لال به‌ سه‌رۆكى وه‌ فدى كوردى ده‌ستنیشان كرا بۆ گفتوگۆ له‌گه‌‌ڵ حكومه‌تى تازه‌دا كه‌ له‌ سه‌رتادا ره‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر گفتوگۆ و چاره‌سه‌رى ئاشتیانه‌ى كێشه‌ى ره‌واى كورد نیشاندا، هه‌روه‌ها سه‌ردانى كۆمارى میسرى و جه‌زائیرى كرد و چاوى به‌ عه‌بدولناسر و بن بێلا كه‌وت و له‌ هه‌مان ساڵیشدا سه‌ردانى ئه‌وروپاى كرد و نوێنه‌رایه‌تى شۆڕ‌شى كوردستانى كرد و سه‌ركه‌وتوو بوو بۆ ناساندنى كێشه‌ى كورد و ئاشكرا كردنى بارودۆخى كوردستان و كۆكردنه‌وه‌ى یارمه‌تى و هاوكارى بۆ شۆڕ‌ش له‌ وڵاتانى فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا، روسیا، چیكسلۆ فاكیا و نه‌مسا.
* ساڵى 1964 گه‌ڕ‌ایه‌وه‌ كوردستان و ئه‌ركى خۆى له‌ فه‌رمانده‌یى كردنى هێزى رزگارى گرته‌وه‌ ئه‌ستۆ.
* ساڵى 1967 به‌شدارى له‌ كۆڕ‌ى ( ئیشتراكیه‌كانى عه‌ره‌ب ) كرد له‌ جه‌زائیر و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى زۆر به‌ پێزى ده‌رباره‌ى كێشه‌ى كورد و شه‌رعیه‌تى بزووتنه‌وه‌ى رزگاریخوازى گه‌لى كورد و دۆستایه‌تى نێوان كورد و عه‌ره‌ب پێشكه‌شكرد.
* ساڵى 1970 رۆڵى كاریگه‌رى خۆى بینى له‌ یه‌كگرتنه‌وه‌ى هه‌ردوو باڵى پارتى دیموكراتى كوردستان كه‌ پێشتر ببوونه‌ دوو باڵ و ناكۆكیه‌كى تاڵ و خوێناوى له‌ نێوانیاندا هه‌بوو.
* ساڵى 1972 سه‌ فه‌رى ده‌ره‌وه‌ى عیراقى كرد و ماوه‌یه‌ك له‌ لوبنان و میسر و سوریا مایه‌وه‌ و دواى رووخاندنى شۆڕ‌شى كورد كه‌ له‌ ئه‌نجامى رێكه‌وتننامه‌ى نێوان سه‌دام و شاى ئێران له‌ ئادارى 1975 له‌ جه‌زائیر ئیمزا كرا، تاڵه‌بانى هه‌ر له‌و ناوچانه‌دا مایه‌وه‌.
* له‌ 01 / 06 / 1975 له‌ دیمه‌شق له‌گه‌‌ڵ ده‌سته‌یه‌ك له‌ هه‌ڤاڵانیدا یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستانیى دامه‌زراند و نه‌خشه‌ى بۆ هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ى شۆڕ‌شى نوێ دانا كه‌ له‌ 01 / ى حوزه‌یرانى 1976 راگه‌یه‌نرا و بووه‌ سكرتێرى گشتى یه‌كێتیى.
* له‌ ساڵانى دوای دامه‌زراندنى یه‌كێتى له‌سه‌ر چالاكى سیاسى و سه‌ركردایه‌تى حزب و شۆڕ‌ش به‌رده‌وام بوو له‌گه‌‌ڵ هه‌ڤاڵه‌كانى له‌ چیا و ئه‌شكه‌وته‌كانى كوردستاندا ده‌ژیا.
* به‌ گه‌واهى زۆر له‌ چاودێره‌ سیاسیه‌كان یه‌كێك بووه‌ له‌ بزوێنه‌رى سه‌ره‌كى بۆ لێك نزیك كردنه‌وه‌ى بۆچوونه‌كان له‌ نێو ریزى ئۆپۆزسیۆنى عیراقى له‌ كۆنگره‌كانى نیویۆرك و له‌نده‌ن و سه‌ڵاحه‌دین و هه‌موو دانیشتنه‌كانى دواى ئه‌وانه‌ش كه‌ په‌یوه‌ندى به‌ رێكخستن و نزیكبوونه‌وه‌ى ماڵى عیراقییه‌وه‌ هه‌بوو، میواندارى زۆربه‌ى زۆرى هێزه‌ عیراقیه‌كانى كرده‌وه‌ له‌ كوردستان و پشتگیرى هه‌مه‌ جۆره‌ى كردوون.
* له‌سه‌ر گۆڕ‌ه‌پانى نێوده‌وڵه‌تیش، تاڵه‌بانى به‌شدارى چه‌ندین كۆنگره‌ و كۆبوونه‌وه‌ى ئیشتراكى نێوده‌وڵ‌تى كرده‌وه‌ و چاوى به‌ سه‌ركرده‌ سیاسیه‌ نێو ده‌وڵه‌‌تیه‌كانى زۆر وڵاتانى جیهانى كه‌وتووه‌.
* جگه‌ له‌وه‌ى كه‌ كه‌سایه‌تیه‌كى سیاسییه‌ خه‌باتگێرێكى هۆشمه‌ند و نووسه‌ر و یاساناسه‌، وه‌ك رۆژنامه‌نووسێكیش له‌ رۆژنامه‌ى نهێنى و ئاشكرادا نووسیویه‌تى و له‌ ساڵى 1959 به‌ ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسانى عیراقى هه‌ڵبژێردرا كه‌ شاعیرى مه‌زن محه‌مه‌د مه‌هدى جه‌واهیرى نه‌قیبى بوو.
* تاڵه‌بانى جگه‌ له‌وه‌ى یه‌كێكه‌ له‌ سیاسى و دیپلۆماسى و رۆژنامه‌نووسه‌ره‌ دیاره‌كان، نووسه‌رێكى ناوداریشه‌ و به‌ شێوه‌یه‌كى كاریگه‌ر به‌شدارى له‌ تیشك خسته‌ سه‌ر تێكڕ‌اى بزووتنه‌وه‌ى سیاسى عیراق و ناوچه‌كه‌ و بزووتنه‌وه‌ى سیاسى كوردى كرده‌وه‌، له‌م بواره‌شدا چه‌ندین كتێبى له‌ سه‌رده‌مى جیاجیادا نووسیوه‌ كه‌ كتێبخانه‌ى عه‌ره‌بى و كوردى ده‌وڵه‌مه‌ند كرده‌وه‌ و بوونه‌ته‌ سه‌رچاوه‌یه‌كى گرنگ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ بوارى مێژووى جوڵانه‌وه‌ى سیاسى كوردى و عیراقیدا.
* دواى ئازادكردنى عیراق به‌ ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى حوكم هه‌ڵبژێردرا و له‌ مانگى نۆڤه‌مبه‌رى 2003 دا سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى كرد و له‌م ماوه‌یه‌دا كارامه‌یى خۆى له‌ هه‌ڵسوڕ‌اندنى كاروبارى حوكم نیشاندا.

http://kurdup.com/up/uploads/picture/b7010dac3e.jpg
* له‌ 06 / نیسانى 2005، مام جه‌لال 227 ده‌نگى له‌ كۆى 248 ده‌نگى ئه‌ندامانى كۆمه‌ڵه‌ى نیشتمانى عیراقى به‌ ده‌ستهێنا و به‌ هه‌ڵبژاردنێكى راسته‌وخۆ به‌ یه‌كه‌مین سه‌رۆكى هه‌ڵبژێراوى عیراق هه‌ڵبژێردرا، به‌م جۆره‌ تاڵه‌بانى له‌ فراوانترین ده‌روازه‌كانه‌وه‌ چووه‌ ناو مێژووى كورد و هه‌روه‌ها له‌ جوانترین ده‌روازه‌شه‌وه‌ چووه‌ ناو مێژووى عیراق و له‌ ناودارترین ده‌روازه‌شه‌وه‌ چووه‌ نێو مێژووى سیاسى و دیموكراسى جیهانه‌وه‌، ئێستاش به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر هه‌وڵى بێوچان و شه‌وده‌خاته‌ سه‌ر رۆژ بۆ هێنانه‌دى ما فه‌كانى كورد و گه‌شه‌كردنى عیراق و بیاتنانه‌وه‌ى و قه‌ڵاچۆكردنى تیرۆریستان و په‌یوه‌ندى فراوان په‌یداكردن له‌گه‌‌ڵ ده‌رو دراوسێ و ده‌وڵه‌تانى عه‌ره‌بى و ئیسلامى و رۆژئاواو هاوپه‌یمانان

وه‌رگیراوه‌

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-64c9bb37e3.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

#3 2010-03-29 14:26:43

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: باسی کورد

فه‌رموو ئه‌مه‌ش بابه‌تی دیکه‌...

مێژوی بوونی کورد له‌ کوردستان

بۆ تێگه‌یشتنێکی چرو پر له‌م بابه‌ ته‌ پێویسته‌ ئه‌م پرسیارانه‌ی خواره‌وه‌ وه‌ڵام بدرێنه‌نوه‌.

1- کورد کێیه‌ له‌ کوێ ‌هاتون؟

2-کام شوێن نیشتیمانی کورده؟

بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی" کورد کێیه‌ له‌ کوێ ‌هاتون؟" به‌ کورتی، ئه‌ی که‌ین به‌ سێ به‌ش. (ماده‌)کان ئه‌که‌ین به‌ نیشان  ، جونکه‌ سه‌رده‌می ماده‌ کان گه‌شه‌دارترحن سه‌رده‌مه‌ له‌ مێژووی کۆنو نوێ کورد. به‌ داخه‌وه‌ دوای ئیمپراتۆڕیه‌تی (ماد) تا ئێستاش ده‌سه‌ڵاتێکی کورد نه‌ بوه‌ وه‌ک (ماده‌)کان باهێز بێت.

پێش (ماده)‌ کان
له‌ کاتی(ماده)‌کان
دوای (ماده‌)کان
پێش (ماده)‌ کان

زانا کان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کۆکن که‌ هه‌ندێ گۆرانکاری جوغرافی به‌سه‌ر ناوجه‌ی ده‌وروبه‌ری ده‌ریای (قه‌زوێن) و شوێنی هۆزه‌کانی (قه‌فقاس) و (هیندۆ ئه‌ورووپایی) هاتو بۆته‌ هۆته‌هۆی که‌م بونی به‌ره‌که‌ت له‌ناوچه‌که‌یان‌، جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌وان که‌وتونه‌ته ململانێ له‌ به‌ینی یه‌کدا. هه‌ ندێک له‌ مانه‌ کۆچیان کردوه‌ بۆ سنوره‌کانی ده‌وروبه‌ری خۆیان.‌ ئه‌مه‌ ئاشکرایا ئه‌وکات وه‌ک ئێستا سنور نه‌بوه. به‌شێک له‌م هۆزانه‌‌ به‌ دوو جار کۆچیان کردۆته‌ ناوچه‌ی کوردستانی گه‌وره‌ی خۆمان.  ‌

جاری یه‌که‌م وه‌ ده‌سته‌ی یه‌که‌م بریتیبون له‌ ( عیلام، کاسی، گۆتی، لۆللۆ، سۆباری، میتانی)

زۆر له‌ مێژوو نوسه‌ بیانیه‌ کانش ناوی هه‌ندێ نه‌ته‌وه‌یان بردوه‌ که‌ له‌ کوردستان ژیاون له‌ ده‌ورو به‌ری سه‌ده‌ی شه‌شه‌مو ‌‌حه‌وته‌می پێش میلاد، که‌ ئه‌مانه‌ن ( کوردۆ، کاردا، کوردۆئه‌ن) وه‌ هه‌ندێ تابلۆ دۆزراونه‌ته‌وه‌ له‌ کوردستان نزیکه‌ی دوو هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ رباسی وڵاتێک ئه‌کا که‌ پێ ی وتراوه‌ ( کارداکا) وه‌ هه‌روه‌ها ئاشوریه‌کان له‌ نوسراوه‌ کانیان هاتوه‌ که‌ له‌گه‌ڵ میله‌تێک جه‌نگیون به‌ ناوی ( کورتی= گۆتی) ئه‌گه‌ر به‌ زانستیانا له‌م ناوانه‌ی سه‌ره‌وه‌ ورد بینه‌وه‌ به‌ ئاسانی بۆ مان ده‌رئه‌که‌وێ ئه‌مانا هه‌مویان یه‌ک ناون ه‌ وه‌ هه‌موشیان له‌گه‌ڵ ناوی (کورد) له‌ یه‌ک سه‌رچاوه‌ هاتون ( مێژووی گه‌ڵی کورد صاڵح قه‌فتان )

جاری دوه‌م وه‌ ده‌سته‌ی دوه‌م بریتیبون له‌( ماد، مانای، پارت، پارس(فارس)، کاردۆخۆ)

ئه‌و کاته‌ی که‌ پۆلی دووه‌م ڕووی کردۆته‌ ئه‌م ناوچه‌یه‌ ده‌ستیان کردوه‌ به‌ شه‌رو ململانێ له‌گه‌ل پۆلی یه‌که‌م له‌ ئه‌نچام پۆلی دووه‌م سه‌رکه‌وتون. چونکه‌ پۆلی یه‌که‌م له‌ شێوه‌ی دڕندایه‌تی هاتبوه‌ ده‌ره‌وه‌ شێوه‌ یکی شارستانیان وه‌رگرتبو له‌ژێر کاریگه‌ری شارستانیه‌تی (سۆمه‌ریه‌کان و بابلیه‌کانه‌، ئاشوریه‌کان) ده‌ستیان کردبو به‌ کشتوکاڵ. جا به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌ هه‌ر هۆزه‌و ده‌ستیگرت به‌ سه‌ر هۆزێک.

کاردۆخۆکان له‌ ناوچه‌ی سۆباری بڵاوبونه‌ته‌وه‌و ده‌ستیان به‌سه‌ر داگرتون. دوای ماوه‌یه‌ک تێکه‌ڵ یه‌ک بون و کاردۆخه‌کان به‌هێزتر بون وه‌ بونه‌ به‌ حاکمی سۆباریه‌کان تا له‌ناوچونی ئاشوره‌ کان له‌سه‌رده‌ستی ماده‌کان.
‌تایه‌فه‌ی ماد ناوچه‌ی لۆللۆ و گۆتی و کاسایان کردوه‌ به‌ نیشتمانی نوێی خۆیان به‌ سه‌ریان دا زاڵ بوون، به‌ڵام هه‌مویان که‌وته‌نه‌ته‌ ژێر ئاشوریه‌کان.
پارت ڕۆژهه‌ڵاتی ئێرانیان کرد به‌ نیشتمان وه‌ ئه‌ وانش دوایی ئه‌که‌ونه‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی ماده‌کان دوایی ئه‌توێنه‌وه‌ له‌ ناو ئه‌خه‌مینیه‌کان.
پارسه‌کانیش له‌ جنوب و جنوبی غه‌ڕبى ئێران نیشته‌ جێ بون تا ده‌سه‌ڵاتی ماد.

وه‌رگیراوه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

#4 2010-03-29 14:52:04

>DEWALI<
جوانی کوردژین
شوێن: کوردستان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-01
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 741
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: باسی کورد

زۆر سوپاس ئه گه ر چه ند بابه تێکی تریش هه بێت مه منون ده بم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

#5 2010-03-29 15:29:34

>DEWALI<
جوانی کوردژین
شوێن: کوردستان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-01
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 741
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: باسی کورد

شازاده گیان
من ده مه وێت بابه ته که گشتی باسی کورد بکات نه ک که سایه تیه ک
بابه تی دوه م باش بو به لام کورت بو

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

#6 2010-03-29 15:52:44

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: باسی کورد

به‌س ئه‌وه‌ش هه‌ر که‌سایه‌تیه‌کی گه‌وره‌ی کورده‌ ده‌یئ کێشه‌ نییه‌ ، فه‌رموو ئه‌م بابه‌ته‌ بزانه‌ چۆنه‌؟؟

هه‌موو ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی که‌ له‌ ده‌وری کورد دوورنه‌که‌وتۆته‌وه‌و هه‌رده‌م ڕۆژێك نه‌بووه‌ بێ خه‌م بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هۆکاری ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ زۆرجار هه‌ر کورده‌کان خۆیان بوون، چ وه‌ك که‌سانی ئاسایی و چ وه‌ك ده‌سته‌ڵاتداران، زۆر نه‌گه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ مێژووی کۆنی کورد هه‌ر باس له‌ کاتی ده‌سته‌ڵاتدارێتی ڕێژێمی به‌عسی له‌ناوچوو بکه‌ین، ده‌بینین زۆر له‌و کوشت و بڕانه‌ی که‌ ده‌کران له‌ خاکی کوردستاندا ده‌ستی کورد خۆی له‌ پشت بوو، هێنانی به‌عسی بۆ ناو کۆڵانه‌کانی کوردستان و پێشه‌نگیان بۆ سه‌رسنورو هه‌واڵی به‌ده‌سته‌وه‌دانی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌دا هه‌بووه‌و ئه‌وانه‌ی که‌وا ڕازی نه‌ده‌بوون که‌ به‌ به‌عسی بکرێن،
له‌و لاشه‌وه‌ هه‌ندێك له‌و ڕێکه‌وتنانه‌ی که‌ ده‌سته‌ڵاتدارانی کورد له‌گه‌ڵ ڕژێم ده‌یانکردوو ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی که‌ به‌ ده‌ره‌وه‌ هه‌یان بوو زۆربه‌ی جۆرێك له‌ لارسه‌نگ کردنی کوردی تێدا به‌دی کراوه‌، دوا به‌دوای پاك بوونه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌و خاکه‌ دیاری کراوه‌ی کوردستان و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ده‌ستی کورد خۆی لارسه‌نگتر مامه‌ڵه‌ی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و خاکه‌ ڕزگار کراوه‌دا کرد به‌شێوه‌یه‌ك زۆر له‌ گه‌نجانی نا ئومێد کردوو به‌ ناچاری ڕێگه‌ی هات و نه‌هاتیان گرته‌ به‌ر، به‌هه‌رجۆرێك بێت ئه‌وه‌ی که‌ ده‌رچوو له‌ ووڵاتانی ئه‌وروپا خۆیان گرته‌وه‌، گه‌نجیان له‌ پێناو خاك و بژێوی دایك و باوك و که‌سوکاریاندا داناو به‌ ئومێدی وه‌رگرتنی ئیقامه‌و به‌ده‌م کار کردنه‌وه‌و به‌ خه‌یاڵی کوردستانه‌وه‌ کورده‌کانی تاراوگه‌ ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و هیچ که‌سێك نی یه‌ له‌ ئه‌وروپادا له‌ ناخه‌وه‌ ئاسوده‌ بێت به‌ ژیانی غه‌ریبی،
به‌ڵام به‌ بیرکردنه‌وه‌ له‌ ژیانی کوردستان و نه‌بوونی ده‌رامه‌تی پێویست وای له‌ کورده‌کان کردووه‌ به‌ تاراوگه‌ ڕازی بن، به‌ شێوه‌یه‌کی گشتی مانه‌وه‌ی کورده‌کان له‌ ووڵاتانی ئه‌وروپا سودی زیاتری بۆ کوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و کورده‌کان له‌ ئه‌وروپاش ئه‌وه‌نده‌ی بۆ کوردستان ژیاون به‌ زۆر که‌متر له‌وه‌ بۆ خۆیان نه‌ژیاون، له‌گه‌ڵ ئه‌و گوله‌مه‌رگی و به‌ جه‌سته‌ له‌ ئه‌وروپاو به‌ خه‌یاڵ له‌ کوردستان خه‌و به‌ ئیقامه‌وه‌ ده‌بینین و تامه‌زرۆی بینینه‌وه‌ی خاکه‌ خۆشه‌ویسته‌که‌یانن، له‌به‌ر بۆ کوردستان ژیانی کورده‌کانی تاراوگه‌ ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان نه‌بووه‌ خۆیان ته‌کوین بکه‌ن، ئا له‌م بارودۆخه‌ نا ئارام و قه‌له‌قیه‌دا گرتنی کورده‌کان و به‌زۆر ناردنه‌وه‌یان ئه‌وه‌نده‌ی تر قه‌له‌قی کردوون و ده‌ستی حکوومه‌تی هه‌رێم له‌ ئاسانکاری و ڕێگه‌ کردنه‌وه‌ بۆ گه‌ڕانده‌نه‌وه‌ی کورده‌کان ئه‌وه‌نده‌ی تر به‌رانبه‌ری ده‌سته‌ڵاتداران توڕه‌یان ده‌کات، هه‌ربۆیه‌ ده‌بینین ئه‌و کوردانه‌ی که‌ له‌ ئه‌وروپان به‌شێوه‌یه‌کی گشتی خه‌ریکی کارکردن و که‌سانێکی سودمه‌ندن بۆ خۆیان و که‌سوکاریان به‌ڵام کاتێك به‌زۆر ده‌نێردرێنه‌وه‌ هه‌مووی پێچه‌وانه‌ ده‌بێته‌وه‌و که‌م نه‌بوون ئه‌وانه‌ی دوای گه‌ڕاندنه‌وه‌یان خۆیان کوشتووه‌،
کورده‌کانی ئه‌وروپاو به‌ تایبه‌ت به‌ریتانیا ئه‌وه‌ لایان ئاشکرایه‌ که‌ هه‌رکه‌س به‌ زۆر بنێردرێته‌وه‌ ده‌ستی حکوومه‌تی له‌ پشته‌و ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت ده‌توانن ده‌وری ئیجابی ببینین، ئه‌و که‌سه‌ی که‌ به‌ زۆرو به‌ شه‌ق له‌ فڕۆکه‌خانه‌ داده‌به‌زێنرێت له‌ ناخیاندا زیاتر تووڕه‌ ده‌بن به‌رانبه‌ر به‌ ده‌سته‌ڵاتی کوردی و له‌بری که‌سێكی سودمه‌ند هه‌رده‌م به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ بیر ده‌که‌نه‌وه‌ ئه‌مه‌ش به‌ زه‌ره‌ری کوردستاندا ده‌شکێته‌وه‌، ئێمه‌ چه‌ند خاڵێك ده‌خه‌ینه‌ به‌رده‌م حکوومه‌تی هه‌رێم له‌بری ڕه‌زامه‌ندی به‌رانبه‌ر ووڵاتانی ئه‌وروپا بۆ ناردنه‌وه‌ی کورده‌کان و ده‌رگا کردنه‌وه‌ بۆیان ئه‌م کارانه‌ بکه‌ن.

1-دابینکردنی کاری به‌رده‌وام بۆ ئاره‌زوومه‌ندانی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه‌.
2-وه‌رگرتنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ دابڕوان له‌سه‌ر کاره‌کانیان به‌هۆی سه‌فه‌ره‌که‌یانه‌وه‌.
3-دامه‌زراندنی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ پله‌کانی خوێندنیان له‌ ده‌ره‌و بڕیوه‌.
4-کردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی تایبه‌ت بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی که‌ له‌گه‌ڵ دایك و باوکیاندا ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌.
5-ده‌رکردنی یاسای تایبه‌ت بۆ هاوتاکردنه‌وه‌ی ئه‌وراقه‌کانیان به‌ هی عێراقی.
هه‌موو ئه‌وانه‌ له‌ ڕێگه‌ی ڕێکخراوی تایبه‌ت به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست بکرێت له‌ ئه‌وروپا پێش گه‌ڕانه‌وه‌یان، ئه‌وسا ده‌بینین کوردان خۆیان به‌خۆشحاڵیه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌و تواناکانیان له‌ خزمه‌ت کوردستاندا به‌گه‌ڕ ده‌خرێت و که‌سانێکی سودمه‌ند ده‌رده‌چن و هیوای زیاتر بۆ کوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و ئه‌و نا ئارامیه‌ی ئێسته‌ هه‌یه‌ به‌خۆشی ده‌ڕه‌وێته‌وه‌.

وه‌رگیراوه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

#7 2010-03-29 15:55:18

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: باسی کورد

فه‌رموو ئه‌مه‌ش بابه‌تێکی تر ، ئیتر نازانم تا چه‌ند به‌که‌ڵکی تۆ یه‌ت پێت باشه‌ ، هیواخوازم سودی لێوه‌رگریت..

زمانی كوردیی، یه‌كێ له‌ زمانه‌ كۆنه‌كانی ریشه‌ی هیند و ئورووپێیه‌ كه‌ له‌ بنه‌ماڵه‌ی زمانه‌ئێرانییه‌كانه‌! ئه‌م زمانه‌ خاوه‌نی چه‌ند زاراوه‌یه‌ كه‌ بنزاراوه‌شی زۆره‌!
وه‌كوو چۆن له‌ كۆندا هۆز‌گه‌لێکی وه‌كوو: (لۆلۆ، گۆتی، كاسی، مانایی، ناییری، سۆباری، ئۆرارتۆ، میتانی، كاردۆخ و ماد)مان هه‌بووه‌، ئه‌مڕۆش، كورد هۆز و تیره‌ی زۆری هه‌یه‌ كه‌ هۆزه‌‌کان، زاراوه‌ی تایبه‌ت به‌ خۆیان هه‌یه‌ و زمانی كوردیش به‌ پێی ئاخاوتنی ئه‌و هۆز و تیره‌گه‌له‌ دابه‌ش ده‌كرێ، وه‌کوو:
یه‌كه‌م كرمانجیی: كه‌ بنزاراوه‌كانی بریتین له‌: بۆتانیی، بایه‌زیدیی، بادینانیی، شه‌مدینانیی قۆچانیی، كه‌ شاره‌كانی قارس، ئه‌رزه‌ڕۆم، ئه‌رزنجان، مووش، ئه‌لعه‌زیز، وان، دیاربه‌كر، ئورفا، جزیر، ماردین، سیرت، بتلیس، قامیشلیی، حه‌سه‌كه‌، سه‌رێكانی، عه‌فرین، ماکۆ، بازرگان، قوتوور، کورده‌کانی ورمێ، كورده‌كانی خوراسان و ئازه‌رباییجان و گورجستان و قه‌زاقستان و ئه‌رمه‌نستان و تورکمه‌نستان و هیدیکه‌ قسه‌ی پیده‌كه‌ن!
دووهه‌م موکریی: كه‌ زاراوه‌ی (سۆران)ی به‌سه‌ردا بڕاوه‌ و بنزاراوه‌كانی بریتین له‌: موكوریانیی، سۆرانیی، شاره‌زووریی، جافیی، بابانیی، ئه‌رده‌ڵانیی، گه‌رمیانیی و هیدیکه‌! كه‌ شاره‌كانی شنۆ، نه‌غه‌ده‌، پیرانشار، سه‌رده‌شت، مه‌هاباد، بۆكان، سه‌قز، هه‌وشار، رانیه‌، قه‌ڵادزه‌، هه‌ولێر، رواندز، كۆیه‌، سلیمانی، هه‌ڵه‌بجه‌، كه‌ركووك، سنه‌، قوروه‌، بیجاڕ، مه‌ریوان، بانه‌، سه‌قز، دیوانده‌ره‌، کامیاران، سه رپیلی زه هاو .جووانڕۆ‌ و روانسه‌ر قسه‌ی پیده‌كه‌ن!
سیهه‌م گۆرانیی: كه‌ بنزاراوه‌كانی بریتین له‌ هه‌ورامیی، زازاكی، باجه‌ڵانی، شێخانی، زه‌نگه‌نه‌، سیامه‌نسووری و شه‌به‌ك. که‌ شاره‌كانی پاوه‌، نه‌وسوود، دزڵی، هه‌ورامانی ته‌خت، هه‌ورامانی لهۆن، ژاوه‌رۆ، که‌ داگری بێساران و هوویه‌ و سه‌رهوویه‌ و پاڵنگانه‌، هه‌روه‌ها بیاره‌ و ته‌ویڵێ و به‌شێک له‌ خورماڵ و هه‌ڵه‌بجه‌، قسه‌ی پیده‌كه‌ن!
چوواره‌م پاله‌وی (فه‌یلی): كه‌ بنزاراوه‌كانی بریتین له‌: كرماشانیی، له‌كیی، که‌ڵوڕیی، گه‌ڕووسیی، بیجاڕیی، شیروانیی، چه‌رداوڕیی، ئه‌رکه‌وازیی، که‌ شاره‌کانی: سه رپیلی زه هاو قه‌سری شیرین، شه‌هاباد، سه‌حه‌نه‌، كرند، که‌نگاوه‌ر، رێژاو، بێستوون، ئیلام، سه‌ڕه‌شار، نه‌هاوه‌ند، خانه‌قین، سۆمار، به‌دره‌، جه‌سان، زڕباتییه‌، كووت، عه‌ماره‌ و كورده‌كانی به‌غدا، قسه‌ی پیده‌كه‌ن!
پینجه‌م لوڕِی: دیاره‌ لوڕه‌کان به‌شێکیان خۆیان به‌ کورد ده‌زانن و به‌شێکیشیان ده‌ڵێن: ئێمه‌ لوڕی، نه‌ کوردین نه‌ فارس! بنزاراوه‌كانی زاراوه‌ی لوڕیی بریتین له:‌ خوڕه‌مابادی و به‌ختیاری و هه‌فتگوڵی و سووسه‌نگردیی. که‌ شاره‌كانی خوڕه‌ماباد، برووجرد، دزفوول، شاركورد، چووارمه‌حاڵ، ئه‌له‌شته‌ر، ئه‌لیگووده‌رز، سووسه‌نگرد و پێشكۆ، مێران و دێلوڕان قسه‌ی پیده‌كه‌ن!
وشه‌ی فه‌یلیی، واتای چییه‌؟
له‌راستیدا وشه‌ی فه‌یلیی به‌ هه‌ڵه‌ به‌سه‌ر ئه‌م به‌شه‌ له‌ كورد، که‌ کۆنترین تیره‌ی کوردن له‌ کوردستان داسه‌پاوه‌، من‌ له‌ ژێره‌وه‌ ئاماژه‌ی پیده‌كه‌م!
فه‌یلیی، تیره‌یه‌کن له‌ كورد که‌‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی ئیلامن و سه‌ر به‌ هۆزی که‌ڵوڕن، به‌ڵام نزیكه‌ی 400 ساڵ ده‌بێ كه‌ له‌ به‌غدا ده‌ژین و له‌به‌ر نه‌بوونی كار و باری ئابووری له‌ ئێران و له‌ هه‌مووی گرنگتر شه‌ڕی نێوان عوسمانیی و سه‌فه‌ویی، کۆچ دراونه‌ته‌ ئه‌وێ، یان هه‌ڵداژراونه‌ته‌ ئه‌وێ؛ هه‌ندێك كه‌س وا بیر ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ فه‌یلی یانێ‌: فێئه‌ت عه‌لی واته‌: په‌ێڕه‌وانی حه‌زره‌تی عه‌لی و زاراوه‌ گۆڕیویه‌تی؛ دیتنێكی دیكه‌ش هه‌یه‌ كه‌ ده‌ڵێن: له‌ به‌غدا به‌ كرێكاری كوردیان گوتووه‌: پاڵه‌ و فه‌له‌ و وشه‌ی فه‌یلی له‌به‌ر ئه‌و هۆیه‌ به‌ سه‌ر فه‌یلییه‌كاندا دابڕاوه‌؛ به‌ڵام گرنگتر له‌ هه‌مووی ئه‌مانه‌، فه‌یلی واته‌ ئه‌و كوردانه‌ی كه‌ به‌ زاراوه‌ی كه‌ڵوڕی یان پاله‌وی قسه‌ ده‌كه‌ن و وشه‌ی پاله‌وی عه‌ره‌ب كردوویه‌تی به‌ فه‌هله‌وی و به‌و تیره‌یه‌شیان گوتووه‌ فه‌یلی و ئه‌و نێوه‌یان به‌سه‌ردا بڕاوه‌؛ فه‌یلییه‌كان له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌ شیعه‌ن، سه‌ددام حسێن، به‌ تاوانی شیعه‌بوون، زڵمی زۆری لێكردوون و هه‌تا ئێستا به‌ هه‌زارنیان لێكوژراوه‌ و هه‌ڵداژراونه‌ته‌وه‌ بۆ ئێران. وشه‌ی فه‌یلی له‌راستێدا به‌ هه‌ڵه‌ لێکدراوه‌ته‌وه‌ و به‌سه‌ر ئه‌و به‌شه‌ له‌ كورددا داسه‌پاوه‌، كه‌ له‌ به‌غدا و گوندێكی ئیلام ده‌ژین! فه‌یلییه‌كان له‌ بنه‌ڕه‌تدا هه‌موویان ئیلامین كه‌ له‌ به‌غدا گیرساونه‌ته‌وه‌! ته‌واوی خاكی ئیلام سه‌روژوور بگه‌ڕیی، جگه‌ له‌ گوندێك نه‌بێ له‌ دووڕییانی سۆمار، شوینێكی دیكه‌ شك نابه‌ی كه‌ خه‌ڵكێكی لێ هه‌بێ به‌ نێوی فه‌یلی! ئه‌و گونده‌ش نێوی(زه‌ڕنه‌)یه‌ كه‌ 150 ماڵن!
فه‌یلی به‌ واتایه‌کی دیکه‌!
دیتنێکی دیکه‌ ده‌ڵێ: چه‌ند سه‌د ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، حاكمێك به‌ نێوی حوسین خانی عه‌باسی عه‌له‌وی، كه‌ له‌ شیعه‌كانی نه‌جه‌ف بووه‌، له‌ ئیلام حوكمی كردووه‌ و به‌م ده‌سه‌ڵا‌ته‌یان گوتووه‌: (فیئه‌ت عه‌لی) واته:‌ (جه‌ماعه‌تی عه‌لی، یان، په‌یڕۆیانی عه‌لی)! ئه‌م حاكمه‌ باسی خۆی وه‌كوو شه‌جه‌ره‌ له‌ سه‌ر به‌ردێك له‌(ده‌ڕه‌شار) هه‌ڵكه‌ندووه‌ و گوتوویه‌تی: ئێمه‌ عه‌ره‌بین و له‌ شیعه‌كانی نه‌جه‌ف و خه‌ڵكی ئه‌وێین! دوای چه‌ندساڵ ده‌سه‌ڵات له‌وێ، له‌ شه‌ڕی(رنوو)دا شكست ده‌خۆن! دوای ئه‌و شكسته‌ ئیلام به‌ جێدیڵن و ده‌چنه‌وه‌ نه‌جه‌ف! له‌و كۆچه‌شدا زۆر له‌ كورده‌كانی ئیلام ره‌گه‌ڵیان ده‌كه‌ون و ده‌چنه‌ كووت و به‌غدا! حوسین خان ده‌مرێ و قه‌بری له‌ نه‌جه‌فه‌! ئه‌مانه‌ كه‌ به‌ فیئه‌ت عه‌لی نێویان ده‌ڕوا، له‌ به‌غدا ده‌س ده‌كه‌ن به‌ ساتوسه‌ودا و بازرگانی و ده‌وڵه‌مه‌ن ده‌بن! كورده‌ شیعه‌كانی ئیلامیش كه‌ خۆیان به‌ په‌یڕه‌وی فیئه‌ت عه‌لی ده‌زانن، پاڵیان پێوه‌ ده‌ده‌ن و زۆربه‌ی شوێنه‌كانی به‌غدا و كووت ده‌خه‌نه‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان! له‌ راستیدا ئه‌مه‌ مێژووی فه‌یلییه‌کان نییه‌ و مێژووی ئه‌م تیره‌ گه‌وره‌یه‌ی کورد، زۆر دوور و درێژه‌ و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ زیاتر له‌ 4000 ساڵ.
(فه‌یلی)یه‌کان خه‌ڵکی كوێن‌؟
ئه‌و فه‌یلییانه‌ی که‌ له‌ به‌غدا‌ ده‌ژین،‌ خه‌ڵكی ئیلامن و شیعه‌ن و كوردی ره‌سه‌نن، ره‌گاژۆیه‌کی دوور و درێژی چه‌ندسه‌دساڵه‌یان هه‌یه‌ له‌و شاره‌دا و له‌ كاروباری ده‌وڵه‌تدا زۆر ده‌ستیان ده‌ڕوا‌ و،‌ زاراوه‌ی ئه‌م كورده‌فه‌یلییانه‌، كاری كردۆته‌ سه‌ر مۆسیقا و فه‌رهه‌نگی عه‌ره‌بیش! بۆ نموونه‌ من گۆرانیی فه‌یلیم له‌ (محمد قوببانچی) مه‌قامبێژی گه‌وره‌ی به‌غدا بیستووه‌ که‌ به‌ عه‌ره‌بی گوتوویه‌تی، ناوی ئه‌و گۆرانییه‌ به‌ کوردیی: (دڵه‌گه‌م خه‌مگینه‌)یه‌ که‌ فۆلکلۆری کۆنی که‌ڵوڕییه‌! کورده‌فه‌یلییه‌کان له‌ سه‌رده‌می عه‌بدولكه‌ریم قاسم و له‌ شۆڕشی بارزانیی و زۆر تێكۆشانی دیكه‌دا ده‌وریان هه‌بووه‌! به‌ڵام حوكوومه‌تی ئیراق، زه‌ربه‌ی قورس و گه‌وره‌ی لێدان و‌ هه‌زارانیانی له‌ زیندانه‌كانی ئیراقدا بێسه‌روشوێن کرد و مێژوویه‌كی پڕ له‌ كاره‌ساتیان هه‌یه‌ و زوڵموسته‌مێكی زۆریان لێكراوه،‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌ شیعه‌ن! بۆ باسکرددنی تیره‌ی فه‌یلیی و مێژووه‌که‌یان پێویسته‌ ئاوڕێک له‌ کۆن بدرێته‌وه‌ تا به‌ ئاکام بگه‌ین که‌ فه‌یلیی کێن و چین و له‌ کوێوه‌ هاتوونه‌ته‌ به‌غدا.
فه‌یلییه‌کان سه‌د له‌سه‌د ئیلامین؟!
ناوی هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یێکی سه‌ر رووزی زه‌وی، له‌سه‌ر زمانی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ تاپۆ ده‌کرێ، یان ناودێر ده‌کرێ، جیاواز له‌ هه‌ندێ وڵاتی درووستکراوی وه‌کوو: ئامریکا و ئوسترالیا و نییووزلاند و کاناد و هیدیکه‌، بۆ نموونه‌: فه‌رانسه‌یییه‌کان خه‌ڵکی فه‌رانسه‌ن و به‌ زمانی فه‌رانسه‌یی قسه‌ ده‌که‌ن، سپانیایییه‌کان خه‌ڵکی سپانیان و به‌ زمانی سپانیایی قسه‌ ده‌که‌ن. دیسان وه‌کوو: کورد کوردستان، تورکه‌مه‌ن تورکمه‌نستان، هند، هندووستان و هیدیکه‌. کوردستان وڵاتێ کوردانه‌ و کوردیی زمانی ئه‌و خه‌ڵکه‌یه‌ که‌ له‌وێ ده‌ژین، جگه‌ له‌و که‌مه‌نه‌ته‌وه‌گه‌له‌ی که‌ له‌وێن. وه‌ک له‌سه‌ره‌وه‌ نووسیمان، زمانی کوردیی خاوه‌نی چه‌ند زاراوه‌یه‌‌ که‌ پاله‌وی (فه‌یلی)، یه‌کێ له‌ زاراوه‌کۆنه‌کانی ئه‌م زمانه‌یه‌.
ئیلام و فه‌یلی!
فه‌یلییه‌کان سه‌تله‌سه‌ت ئیلامین و ئیلام هه‌رێمێكه‌ له‌ كوردستان كه‌ یه‌كێ له‌ زێده‌ كۆنه‌كانی كورد بووه‌ له‌ درێژه‌ی مێژوودا؛ زمانی خه‌ڵكی ئیلام پێکهاتووه‌ له‌ دوو بنزاراوه‌ی‌ زمانی كوردیی: كه‌ڵوڕی و له‌كیی، به‌ڵام له‌ راستیدا ده‌بێ به‌ زاراوه‌ی ئیلامییه‌كان بڵێین: فه‌یلی یان پاله‌وی كۆن كه‌ هه‌مان زاراوه‌ی كه‌لهوڕییه‌ و زاراوه‌یێکه‌ له‌و زمانه‌ی که‌ گاتاكانی زه‌ڕدشتی پێ نووسراوه‌ته‌وه‌‌؛ ئیلام له‌ كۆندا به‌رله‌وه‌ی ببێ به‌ ئوستان پێیگوتراوه‌: پشتكۆ؛ ئیلام له‌ كۆندا ده‌وڵه‌تێكی گه‌وره‌ بووه‌ و پایته‌خته‌كه‌ی شاری شووش بووه‌، ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ له‌ سه‌رده‌می خۆیدا داگری: خووزستان و لورستان و پشتكۆ و كێوه‌كانی به‌ختیاری بووه‌؛ له‌مه‌ کۆنتریش سنووری ده‌وڵه‌تی ئیلام له‌ رۆژهه‌ڵاته‌وه‌ رۆباری دیجله‌‌ بووه‌ و له‌ رۆژاواوه‌ ویلایه‌تی فارس یان شیراز، له‌ باكووره‌وه‌ بابل و هه‌مه‌دان و له‌ باشووریشه‌وه‌ كه‌نداوی فارس و بووشار، شاره‌ به‌نێوبانگه‌كانیشی: کارداکا (که‌رکووکی ئێستا، شووش و ماداكتۆ و خایدالوو، یا خاڵدا، یان (خوڕه‌ماوا)ی ئێستا بووه‌. خه‌ڵكی ئیلام زمان و خه‌تی تایبه‌ت به‌ خۆیان هه‌بووه‌ و بتپه‌رست بوونه، یان سه‌تله‌سه‌ت ره‌دووی ئایینی زه‌ڕده‌شت بوونه‌‌. مێژووی ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ سێ سه‌رده‌م بووه‌: سه‌رده‌می یه‌كه‌م، هاوسه‌رده‌می سۆمه‌رییه‌كان و ئه‌كه‌ده‌كان، سه‌رده‌می دووهه‌م، هاوسه‌رده‌می بابلییه‌كان و سه‌رده‌می سێهه‌میش هاوسه‌رده‌می ئاشووریه‌كان بوونه‌، به‌ڵام ساڵی 645ی به‌رله‌ زایین به‌ده‌ست ئاشوورییه‌كان ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان هه‌ڵده‌وه‌شرێ؛ دوای ئه‌وه‌ ئیلامییه‌كان كه‌ به‌ لۆلۆییه‌كانیش ناوبراون، له‌گه‌ڵ ماده‌كان و تیره‌كانی دیكه‌ی كوردستان یه‌ك ده‌گرن و له‌ ساڵی 580ی به‌رله‌ زایین ئاشوورییه‌كان له‌ناو ده‌به‌ن و ده‌وڵه‌تی ماد داده‌مه‌رزێنن و یه‌کێ له‌ دامه‌زرێنه‌رانی شاری کارداکۆ (که‌رکووک)ی ئێستان.
مۆسیقای ئیلامییه‌كان:
ئیلامییه‌كان له‌کۆندا، له‌كاتی گیڕانی ئاهه‌نگه‌مه‌زهه‌بییه‌كانیاندا مووزێكیان به‌كار بردووه‌! گێڕانی ئاهه‌نگه‌كانیان به‌ یه‌ك دوو جۆر چنگ و شمشاڵ و دووزه‌له‌ و هه‌ندێ ئامێری زه‌ربیی بووه‌! له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا سازێكیان هه‌بووه‌ وه‌كوو سه‌نتوور كه‌ دواتر ده‌ستی تیوه‌ردراوه‌ و، وه‌كوو خۆی نه‌ماوه‌ و کۆگر(كامڵ) بووه‌، وه‌ک ده‌رکه‌وتووه‌، سازگه‌لی كلاویه‌داری ئورووپایی، كه‌ كامڵترینیان پیانۆیه‌ له‌رووی ئه‌م سازه‌ درووست كراون! له‌ناو شوێنه‌واره‌كانی ئیلامیدا كه‌ دۆزراونه‌ته‌وه‌، دوو نه‌خشی به‌رجه‌سته‌ هه‌ن كه‌ دوو نموونه‌ی کۆگری ئوركیستره‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ن، یه‌كێكیان ده‌سته‌ی ژه‌نیاران و ئه‌وی دیكه‌شیان ده‌سته‌ی گۆرانیبێژانن و ئێستاكه‌ له‌(مووزه‌ی له‌نده‌ن)ن! ده‌سته‌ی ژه‌نیاران له‌ یازده‌ ژه‌نیار پێكهاتوون كه‌ حه‌وت كه‌سیان چنگ و دوو كه‌سیان دووزه‌له‌ و یه‌كێكیان سازێك له‌ شێوه‌ی سه‌نتوور لێده‌ده‌ن! ژه‌نیارێكی دیكه‌ش سازێكی زه‌ربی لێده‌دا! له‌ناو ده‌سته‌ی گۆرانیبێژه‌كاندا نۆ منداڵ و شه‌ش ژن به‌شدارن! ئه‌و ژنه‌ی كه‌ له‌ پێشه‌وه‌یه‌ رێنوینیكه‌ری ئه‌وانی دیكه‌یه‌ و ژنه‌كه‌ی دیكه‌، وه‌ك چۆن گۆرانیبێژه‌كانی رۆژاوا لێیڕاهاتوون ده‌ست ده‌نێنه‌ بناگوێیان، ده‌ستی ناوه‌ته‌ بناگوێی! ژن و منداڵه‌كانی دیكه‌ش چه‌پڵه‌ لێده‌ده‌ن! له‌ پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ (هۆره‌ و موور)یش، چه‌ند په‌یکه‌ری ده‌هۆڵ و زوڕنا و هیدیکه‌ له‌م ناوچه‌یه‌ دۆزراونه‌ته‌وه‌، که‌ نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه‌‌ چه‌مه‌ریی له‌ بنه‌ڕتدا هی ناوچه‌ی ئیلامه‌ و هه‌موویان به‌ زاراوه‌ی که‌ڵوڕیی به‌ڕێوه‌ ده‌برێن. فه‌یلییه‌کان خه‌ڵکی ئیلامی ئه‌مڕۆن و ئێستای ئیلام له‌باری زمان و فه‌رهه‌نگه‌وه‌، جیاوازه‌ له‌ ئیلامی 100 ساڵ به‌ر له‌ ئێستا، بۆ میناک ئێستا به‌ هۆی ته‌له‌ڤزیۆنی کوردییه‌وه‌، له‌ ئیلامی مه‌ڵبه‌ندی زمانی پاله‌ویدا، گۆرانیی سۆرانیی ریشه‌یه‌کی سه‌یر و به‌رچاوی داکوتاوه‌ و هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی له‌و ناوچه‌یه‌دا گه‌ییشتۆته‌ ئاستێکی به‌رچاو.
فه‌یلی، پاڵه‌ و پاڵه‌وان؟
وشه‌ی پاڵه‌وان واتاکه‌ی ده‌بێته‌: 1. رنجبه‌ر، پاڵه‌، سه‌پان؛ 2. په‌ڵه‌ ده‌خڵی نه‌دووراو؛ 3. مرۆڤی زۆردار و به‌هێز؛ 4. دارێ كه‌ ده‌خرێته‌ بن كاریته‌وه‌؛ 5. فه‌رمانبه‌ری شار؛ 6. شاری ئه‌و كوردانه‌ی كه‌ له‌ كۆندا سه‌ر به‌ ئایینی زه‌ڕده‌شتی بوونه‌؛ 7. شاری گۆرانه‌کان؛ 8. ده‌ربار و دیوه‌خانی گه‌وره‌پیاوان؛ 9. نێوی كۆنی زاراوه‌ی كه‌ڵوڕی كه‌ له‌ ئێراندا فارسه‌كان به‌ هه‌ڵه‌ پێی ده‌بێژن: زبان پهلوی (فارسی میانه!!)، که‌ له‌ راستیدا زووانی كورده‌كانی باشووری ئێرانه‌، نه‌ک فارسی میانه‌! هه‌رچه‌ند ئه‌م زاراوه‌یه‌ ئه‌شكانییه‌كان و ساسانییه‌كان به‌كاریان هێناوه‌ و قسه‌یان پێ كردووه‌؛ وشه‌ی (پاله‌وی)، زاراوه‌ی ئه‌و كوردانه‌ن كه‌ به‌ زاراوه‌ی (كه‌لهوڕیی) و (فه‌یلی) و (له‌كیی) قسه‌ ده‌كه‌ن و له‌ وشه‌ی (پاڵه‌) وه‌رگیراوه‌؛ (فه‌یلی)ش له‌ بنه‌ڕه‌تدا (پاله‌وی) بووه‌ و عه‌ره‌ب ئه‌م وشه‌یه‌ی گۆڕیوه‌ بۆ (فه‌هه‌له‌وی) و دواتر بووه‌ به‌ فه‌یلی!؛ دوكتۆر موعینیش له فه‌رهه‌نگه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی پێ كردووه‌ و ده‌ڵێ‌: پاڵه‌ یان په‌هله‌، واته‌: پارت و قه‌ومی فارس و پاڵه‌وان و دلێر و جه‌نگاوه‌ر و زۆری دیكه‌ و له‌وێش هۆنراوه‌یه‌كی فردۆسی به‌ نموونه‌ هێناوه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌ڵێ:
گـزین كرد ازان نامــداران ســــــوار
دلیـــــران جنـــگی ده و دوهـــــزار
هم از پهـلوی، پارس، كوچ و بلـوچ
ز گیــلان جنگی و دشـت و ســروچ
واته‌: له‌و ســـواره‌ ناودارانــه‌یـــان هه‌ڵبـــــژارد،
له‌و دلێــــره‌ شه‌ڕاشـــــۆیانه‌، دوازده‌ هــــه‌زار،
هه‌م پالـه‌وی و هه‌م پارت و كۆچه‌ر و به‌لووچ،
له‌ گێڵانی شـه‌ڕكه‌ر و ده‌شتییــه‌كان و سرووچ!
مه‌به‌ستی فردۆسی له‌ په‌هله‌وی (پاله‌وی) لێره‌دا فارس نییه‌ و به‌ڵكوو كورده‌ چونكه‌ به‌ كوردی كه‌ڵوڕی ئه‌و سه‌رده‌مه‌یان گوتووه‌ پاڵه‌ و پاڵه‌وان، پاله‌ویش ئه‌و كوردانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ وا به‌ زاراوه‌ی كه‌ڵوڕی قسه‌یان كردووه‌ و داگری شاره‌كانی ئیلام و به‌دره‌ و جه‌سان و كووت و عه‌ماره‌ و ته‌نانه‌ت كرماشانیشه‌! ره‌نگه‌ هه‌موو كوردیش بێ، چونكه‌ زمانی سه‌رده‌می ساسانی و ته‌نانه‌ت ئه‌شكانی و هیدیكه‌ش پاله‌وی بووه‌. بۆ نموونه‌ چوارینه‌كانی باباتاهیری هه‌مه‌دانی هه‌ر به‌و زاراوه‌یه‌ دانراوه‌ و دواتر له‌لایه‌ن عه‌ره‌به‌وه‌ كراوه‌ به‌: فه‌هله‌ویات! به‌راستی خه‌ڵكی فارس ده‌بێ ئه‌وه‌ بزان كه‌ (زبان پهلوی) كه‌ فارس بانگاشه‌ی بۆ ده‌كا و به‌ فارسی داده‌نێ، فارسی نییه‌ و یه‌كێ له‌ زاراوه‌ كۆنه‌كانی زمانی كوردییه‌ و به‌ زاراوه‌ی كه‌ڵوڕیی ناسراوه‌. من ده‌مه‌وی لێره‌دا بۆ سه‌لماندنی ئه‌و قسه‌یه‌ دوو به‌ند له‌ به‌نده‌كانی گاتاكانی زه‌ڕده‌شت به‌ نموونه‌ بێنمه‌وه‌ كه‌ تێکه‌ڵه‌یێکه‌ له‌ كوردیی هه‌ورامیی و که‌ڵوڕیی و جافیی و کرمانجیی، که‌ فارس له‌ ژێر په‌رده‌ی (زبان پهلوی) كه‌ ئه‌ویش هه‌ر که‌ڵوڕییه‌‌، وه‌ریانگیڕاوه‌ته‌ سه‌ر فارسیی، له‌ كاتێكدا وشه‌كان له‌ سه‌تا 70 زێده‌تری كوردین و تاكه‌تاكه‌ش وشه‌ی تێدایه‌ كه‌ ده‌توانین بڵیین وشه‌ی فارسیی و كوردیی هاوبه‌شن و هه‌ندێكیشی ئه‌مڕۆ له‌ کوردیدا شوێنه‌واریان ماوه‌ته‌وه‌! وه‌كوو ئه‌م به‌نده‌ له‌ به‌ندیێكی یه‌سنای گاتاكانی زه‌رده‌شت: ئه‌شاوۆ فـره‌ ده‌سای ئه‌ســپه‌رێـزه‌تا تواڤـــانه‌س مـــه‌زدا ئه‌هـــوورا یه‌دا
شاهۆ چیایه‌كه‌ له‌ كێوه‌كانی زاگرۆس له‌ هه‌ورامان! ئه‌سپه‌ریزیش کێوێكه‌‌ له‌ باوه‌شی شاهۆیه‌ و له‌ هه‌ورامانه‌ و له‌ نێوان سنه‌ و مه‌ریواندا هه‌ڵكه‌وتووه‌! ئه‌مه‌ هاتی (31)ه‌ له‌ به‌ندی 16ی‌‌ گاتاكانی زه‌ڕده‌شت! واتای ئه‌م شیعره‌‌ ئه‌وه‌یه له‌ خواره‌وه‌‌: شاهۆ هه‌تا ده‌گاته‌ ئه‌سپه‌رێز، ئه‌مبه‌ر و ئه‌وبه‌ر زنجیره‌ چیایه‌، چه‌می دووئاوانیش كه‌ له‌ خوارییانه‌وه‌ ده‌ڕوا، مه‌زدا ئه‌هوورا پێی به‌خشیوین! بۆ ئاگاداریی: ماده‌کان گوتوویانه‌: مه‌زدا ئه‌هوورا، به‌ڵان پارته‌کان گوتوویانه‌: ئـه‌هوورا مه‌زدا!
پاله‌ویی، که‌ڵوڕ؟
که‌ڵوڕ هۆزێکی گه‌وره‌یه‌‌ له‌ هۆزه‌‌ كۆنه‌كانی كورد، كه‌ به‌ زاراوه‌ی پاله‌وی قسه‌ ده‌كه‌ن و ئه‌م هۆزه‌ داگری چه‌ندین تیره‌یه‌ و شوێنه‌مێنگه‌یان باشووری كوردستانی مه‌زنه‌ كه‌ شاره‌کانی: به‌دره‌، جه‌سان، کووت، عه‌ماره‌، زڕباتییه‌، خانه‌قین، مه‌نده‌لی، كرماشان، سه‌حه‌نه‌، کرند، رێژاو، که‌نگاوه‌ر، قه‌سری شیرین، شائاوا (مه‌نه‌لی) کۆن، مێران، دێلۆڕان، سه‌رانسه‌ری ئیلام و به‌شێک له‌ لوڕستان و کورده‌کانی به‌غدا ‌ده‌گرێته‌وه‌. هۆزی که‌ڵوڕ له‌ هۆزی جاف گه‌وره‌تره‌ و ده‌توانین بڵێین گه‌وره‌ترین هۆزی کوردن که‌ به‌ پاله‌ویی قسه‌ ده‌که‌ن.
قه‌ڵه‌مڕه‌وی زاراوه‌ی پاله‌ویی!
له‌ شاری قه‌زوێن و ده‌وروبه‌ری بن زاراوه‌یه‌ك هه‌یه‌ كه‌ له‌ زمانی فارسیدا نییه‌ و ئه‌م شێوه‌ ئاخاوتنه‌ ته‌نیا له‌ كوردیدا هه‌یه‌ و ئه‌ویش له‌ زاراوه‌ی له‌كیی و كه‌ڵوڕیدا ماوه‌ته‌وه‌، وه‌كوو: كردمانی واته‌: ده‌مانكرد و كردتانی واته‌ ده‌تانكرد، كه‌ ته‌نانه‌ت له‌ شیعری فارسیی كۆنیشدا بوونی نییه‌!؛ له‌ كۆندا به‌مانه‌یان گوتووه‌: تیره‌ی مانی!؛ مانایه‌كی دیكه‌ی مانی واته‌: بێهاوتا و نادر؛ له‌ زاراوه‌ی پاله‌وی یان كه‌ڵوڕیی كۆندا گوتراوه‌ (مانیك)، واته‌ له‌مه‌ڕ خانوو، له‌باره‌ی خانووه‌وه‌؛ واتایه‌كی دیكه‌ی مانی، ئه‌وه‌یه‌ كه‌: (مانی) نیگاركێشێكی سه‌رده‌می ئه‌رده‌شێری پاپه‌كانی كورد بووه‌، كه‌ بانگاشه‌ی پێغه‌مبه‌ریی كردووه‌ و بارامپاشای كوڕی هورموز كوشتوویه‌تی! هه‌روه‌ها (مانه‌) كه‌ به‌ ریشه‌ی ئه‌م نێوه‌وه‌ نزیكه‌، یان ده‌توانین بڵێین: هاوریشه‌ن، نێوی گوندێكه‌ له‌ نێوان (ئه‌رمیان و سه‌مه‌لقان)، له‌ ناوچه‌ی بجنوورد كه‌ كوردن و له‌ هۆزی شادلوون؛ هه‌روه‌ها مانه‌ ناوچه‌یه‌كه‌ له‌ بجنوورد كه‌ داگری 27 گونده‌ و هه‌مووی كوردن؛ ده‌ڵێن: مانی له‌ گوندێك به‌ نێوی (مه‌ردینۆ) له‌ ناوچه‌ی بابل له‌ دایك بووه‌ و له‌ بنه‌ڕه‌تدا نێوی (كۆرنیكاس كوڕی كاتن) بووه‌ و شاگردی قادروونی چازان(حكیم) بووه‌، دینی زه‌ڕده‌شت و دینی مه‌سێحی پێكه‌وه‌ تێكه‌ڵ كردووه‌ و دینێكی لێدرووست كردووه‌ و خه‌ڵكی له‌ خڕ خۆ كۆ كردۆته‌وه‌ و چه‌ند كتێبی وه‌كوو: ئه‌نگلیۆن و شاپوورگان و كه‌نزولئه‌حیا و سه‌فه‌رولجه‌بابره‌ و كۆمه‌ڵێك گوتاری نووسیوه‌، ئه‌و كتێبانه‌ش دواتر له‌ لایه‌ن رۆسه‌م كوڕی مه‌رزه‌بان، له‌ كوردستان دۆزراونه‌ته‌وه‌ و ناردوویه‌ بۆ ئه‌بوو رێحانی بێروونی! مه‌ردینۆ هه‌ر شاری ئێستای (ماردین)ه‌ له‌ کوردستانی بنده‌ستی تورکیه‌.
بنه‌ و بنه‌چه‌ی پاله‌ویی!
هۆزی بازره‌نگی یا هۆزی بازرگان، یه‌كێكن له‌ هۆزه‌ گه‌وره‌ و دێرینه‌كانی كورد. له‌ كتێبی (المسالك و الممالك)دا، كه‌ ساڵی 846 ی زایین نووسراوه‌، هاتووه‌: له‌ ناوچه‌ی شووانكاره‌دا چووار هۆزی گه‌وره‌ی كورد ژیاون‌، به‌ نێوه‌كانی: هۆزی بازره‌نگی (بازرگان)، هۆزی ئه‌ردامی (هه‌ورامی)، هۆزی گۆریا (گۆران)، هۆ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

#8 2010-03-29 17:39:47

>DEWALI<
جوانی کوردژین
شوێن: کوردستان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-01
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 741
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: باسی کورد

ده سته کانتخۆش سودم لێدیت
زۆر سوپاس

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

#9 2010-03-30 11:41:30

>DEWALI<
جوانی کوردژین
شوێن: کوردستان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-01
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 741
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: باسی کورد

هاو رێیان
گه ر بابه تێکی تریش هه بێت مه منون ده بم وه ک ئه م بابه ته

shazada-shane نووسی:

هۆزی بازره‌نگی یا هۆزی بازرگان، یه‌كێكن له‌ هۆزه‌ گه‌وره‌ و دێرینه‌كانی كورد. له‌ كتێبی (المسالك و الممالك)دا، كه‌ ساڵی 846 ی زایین نووسراوه‌، هاتووه‌: له‌ ناوچه‌ی شووانكاره‌دا چووار هۆزی گه‌وره‌ی كورد ژیاون‌، به‌ نێوه‌كانی: هۆزی ?

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

#10 2010-03-30 15:00:00

Eng-Xalat
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-16
دواترین سه‌ردان: 2014-01-04
په‌یامه‌كان: 3706
WindowsXPFirefox

Re: باسی کورد

ئه‌م باسانه‌ پێویستن به‌ڵام باسی تاكه‌كه‌سی تێدا نه‌كرێت باشتره‌ ... ده‌ستت خۆش شازاده‌ شه‌نێ

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن X A L A T (2010-03-30 20:11:00)

Kurdzhin
له‌ 01-01-2011 ه‌وه‌ http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2929747&amp;c=8789554 جـــــار بابه‌ت و په‌یامه‌كانم بینراوه‌!
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-b19ac2cfbc.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net