❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / گرنگترین تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ئیسلام ...

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-03-31 11:40:12

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPFirefox

گرنگترین تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ئیسلام ...

گرنگترین تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ئیسلام ...

ئه‌م ئیسلامه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ نه‌گۆڕه‌ (الثبات) نه‌گۆڕ به‌مانای ئه‌وه‌ نیه‌ که‌ هه‌موو شتێکی به‌ڵکو شته‌ سه‌ره‌کیه‌کان بۆ نمونه‌ بیروباوه‌ڕ(العقیدة) هه‌موو ئه‌و بیروباوه‌ڕانه‌ی هه‌مانه‌ هه‌ر وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه‌ باوه‌ڕ به‌خوا،پێغه‌مبه‌ر،فریشته‌کان،ڕۆژی دوای،حساب و لێ پرسینه‌وه‌، به‌هه‌شت و جه‌هه‌نه‌م، چاکه‌و خرایه‌...هتد، وه‌هه‌روه‌ها ئه‌خلاق کرده‌وه‌کانمان هه‌رشتێك که‌ فه‌رمان به‌نه‌کردنی کرابێت ده‌بێت وه‌ك خۆی بێت وه‌ هه‌ر وه‌ك خۆشی ده‌مێنێته‌وه‌ ئیتر هه‌رچه‌ند ڕؤژگار بگۆڕدرێت ئه‌و هه‌ر وه‌ك خۆی وایه‌ بۆ نمونه‌ خواردنه‌وه‌ی مه‌ی و کاری به‌د ڕه‌وشتی شتێکی نه‌گۆڕه‌، ناکرێت بڵێین ئێستا زه‌مانێکی تره‌و ئاسایه ...



ئاینی پیرۆزی ئیسلام کۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌ وه‌ جیای ده‌کاته‌وه‌ له‌ ئاین و به‌رنامه‌کانی تر.
یه‌که‌م تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م ئیسلامه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ هاتووه‌ ‌(الربانیة) وه ئه‌مه،‌ تایبه‌تدمه‌ندیه‌کی زۆر گرنگ و جێی تێڕامانه‌ خوایه‌ك دروست که‌رو ڕاگری ئه‌م بونه‌وه‌ره‌ به‌هه‌موو ئه‌و شتانه‌وه‌ی که‌تیایدایه‌، وه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شێوه‌یه‌کی دادوه‌رانه‌، بێ جیاوازی له‌ نێوان باوه‌ڕدارو بێ باورڕدا، خوایه‌ك که‌ دروست که‌رو به‌ڕێوه‌به‌ر بێت به‌ڕاستی هه‌ر خۆیشی شاره‌زایه‌ به‌ پێداویستیه‌کانی هه‌موو مرۆڤایه‌تی ڕابوردو ئێستاو داهاتوو، وه‌ ئه‌وه‌ی له‌م خاڵه‌دا وه‌رده‌گیرێ پاك و بێ گه‌ردی و بێ که‌موکوڕی و وه‌ بێ هیچ ده‌مارگیریه‌ك، به‌پێچه‌وانه‌ی به‌رنامه‌کانی تر، ئه‌گه‌ر بێت و وردانه‌ سه‌رنجێکی هه‌ر به‌رنامه‌یه‌ك له‌و به‌رنامانه‌ی که‌ له‌ ‌غه‌یری خوا هه‌یه‌، هه‌مووی بۆ سه‌رده‌مێك ده‌خوات له‌گه‌ڵ جیاوازیه‌کی زۆردا به‌پێچه‌وانه‌ی ئیسلام.وه‌ سه‌رچاوه‌ی ئه‌م دینه‌ له‌لایه‌ن خواوه‌وه‌یه‌، به‌شێوه‌ی ئیلهام (وحی) هاتووه‌ بۆ پێغه‌مبه‌رمان درودوی خوای له‌سه‌ر بێت، به‌ ده‌ق و ماناوه‌ وه‌ ئه‌وه‌ش قورئانه‌. وه‌ سه‌رچاوه‌ی حوکمه‌ته‌ ده‌ستکرده‌کان مرۆڤه.‌ به‌ڵام سه‌رچاوه‌ی ئیسلام دروست که‌ری مرۆڤه‌. ئه‌مه‌یه‌ گرفتی نێوان ئیسلامیه‌کان و عه‌لمانیه‌کان. چونکه‌ ئێمه‌ بیرو باوه‌ڕمان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ دامه‌زراوه‌ که‌ ئه‌م دینه‌ لای خوای گه‌وره‌وه‌ هاتووه‌، وه‌ باده‌م لای خواوه‌ هاتووه‌ هه‌ر ئه‌مه‌ شیاو تره‌، وه‌ ئه‌مه‌ ڕاستیه‌که‌ ناتوانین نکۆڵی لێ بکه‌ین. وه‌که‌سیش ناتوانێت به‌شێوه‌یه‌کی زانستیانه‌ ڕوو به‌ڕووی بێته‌وه‌، وه‌ قورئان خۆی ڕووبه‌ڕووی هه‌موو خه‌ڵك ده‌بێته‌وه‌و  به‌ ته‌حه‌داوه‌ ئه‌و پرسیاره‌یان لێ ده‌کات. وه‌ به‌ڵگه‌شمان هه‌ر قورئانه‌که‌ خۆیه‌تی ئه‌گه‌ر وانیه‌ سوره‌تێك بهێنن،{وان کنتم فی ریبی مما نزلنا علی عبدنا فاتوا بسورة من مثله‌ }البقرة 23 به‌ڵام له‌ به‌رنامه‌کانی تردا ده‌بینین ئه‌مڕۆ شتێك داده‌نێن دوای ماوه‌یه‌کی که‌م هه‌ر خۆشیان باوه‌ڕیان پێی نامێنیت و به‌شیاوی نازانن، به‌کورتی ئه‌م ئاینه‌ له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ هاتووه‌ بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی له‌ سه‌ره‌تایه‌وه‌ تا کۆتای.
دووه‌م تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م ئیسلامه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ نه‌گۆڕه‌ (الثبات) نه‌گۆڕ به‌مانای ئه‌وه‌ نیه‌ که‌ هه‌موو شتێکی به‌ڵکو شته‌ سه‌ره‌کیه‌کان بۆ نمونه‌ بیروباوه‌ڕ(العقیدة) هه‌موو ئه‌و بیروباوه‌ڕانه‌ی هه‌مانه‌ هه‌ر وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه‌ باوه‌ڕ به‌خوا،پێغه‌مبه‌ر،فریشته‌کان،ڕۆژی دوای،حساب و لێ پرسینه‌وه‌، به‌هه‌شت و جه‌هه‌نه‌م، چاکه‌و خرایه‌...هتد
وه‌هه‌روه‌ها ئه‌خلاق کرده‌وه‌کانمان هه‌رشتێك که‌ فه‌رمان به‌نه‌کردنی کرابێت ده‌بێت وه‌ك خۆی بێت وه‌ هه‌ر وه‌ك خۆشی ده‌مێنێته‌وه‌ ئیتر هه‌رچه‌ند ڕؤژگار بگۆڕدرێت ئه‌و هه‌ر وه‌ك خۆی وایه‌ بۆ نمونه‌ خواردنه‌وه‌ی مه‌ی و کاری به‌د ڕه‌وشتی شتێکی نه‌گۆڕه‌، ناکرێت بڵێین ئێستا زه‌مانێکی تره‌و ئاسایه!‌

وه‌هه‌روه‌ها په‌رستشه‌ ئاینیه‌کان نوێژ، ڕۆژو،زه‌کات، حه‌ج، وه‌هه‌روه‌ها ئه‌مانه‌ هه‌مووی نه‌گۆڕه‌ وه‌ وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه‌ به‌ به‌رده‌وامی ناکرێت بڵێین ئێسته‌ زه‌مانی ئه‌مانه‌ نیه‌، مسوڵمان ده‌بیت په‌یوه‌نی له‌گه‌ڵ خوای خۆیدا به‌رده‌وام بته‌و بێت وه‌ چۆن ئه‌م ئامانجه‌ دێته‌ دی به‌ عیباده‌ت وه‌ به‌رده‌وام بوونی په‌یوه‌ندیه‌تی به‌ خواوه‌، وه‌به‌لاواز بوونی کاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر شتی تر...
سێیه‌م تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م ئیسلامه‌ هاوسه‌نگی یه‌ ته‌وازنه‌(التوازن) له‌به‌ین ڕۆح و جه‌سته‌، دونیاو دواڕۆژ، شتێکی نه‌گونجاوه‌ له‌ ئیسلامدا گرتنی یه‌ك لایه‌ن، ئه‌گه‌ر بێت و سه‌یری جه‌سته‌و رۆح بکه‌ین هه‌ردوکیان پێویستیان به‌ په‌رده‌رده‌کردن هه‌یه‌ جه‌سته‌ به‌ خواردنی به‌سودو فیتامین دارو وه‌ به‌رده‌م، وه‌ هه‌روه‌ها ڕۆحیش به‌ عیباده‌ت و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌دا ئه‌مه‌ ده‌بێته‌‌ خواردنی ڕۆح. جا ده‌بێت هاوسه‌نگیه‌ك هه‌بێت له‌ نیوان دونیاو دوارۆژدا وه‌ له‌ نێوان ڕۆح و جه‌سته‌دا وه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ له‌ کاره‌کانی تردا وه‌ کوردی خۆشمان وتویانه‌ ( نه‌شیش بسوتێ و نه‌ که‌باب ) جا ده‌بێت هاوسه‌نگیه‌ك هه‌بێت له‌ نێوان هه‌ردولادا.
چواره‌م تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م ئیسلامه‌ ڕاست بینیی یه‌ (الواقعیة) یانی چ واقعی یانی  شتێکی خه‌یاڵی نیه‌ خه‌ون نیه‌ ئه‌وه‌ی که‌داوای ده‌کات گونجاوه‌ وه‌ کاری پێکراوه‌و به‌رده‌وامیش شایسته‌ی کار پێکردنه‌، وه‌ ئه‌وه‌ی که‌داوای ده‌کات گو‌نجاوه‌ له‌گه‌ڵ ژیریماندا، هه‌رگیز ئیسلام داوای شتێکی نه‌کردووه‌ که‌ گونجاو نه‌بێت،وه‌یان له‌توانادا نه‌بێت.
پێنجه‌م تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م ئیسلامه‌ گشت گیریه‌(الشمول) ئاشکرایه‌ ئاینی ئیسلام ئاینێکی گشت گیره‌ وه‌هه‌موو لایه‌نه‌کانی ژیان ده‌گرێته‌وه‌،  هێچ شتێك نیه‌ که‌ له‌ئیسلام به‌ده‌ربێت،وه‌ لێره‌دا پرسیارێك دروست ده‌بێت، یه‌کێ ده‌ڵی: شتی وا هه‌یه‌ که‌ له‌ئیسلامدا باس نه‌کراوه‌، وه‌ڵامه‌که‌ی ئه‌وه‌یه‌، ئه‌وه‌ی که‌ له‌ ئیسلامدا حه‌ڵاڵه‌ حه‌ڵاڵه‌، وه‌ ئه‌وه‌ی که‌ حه‌رامه‌ حه‌رامه‌، وه‌ ئه‌وه‌شی که‌باس نه‌کراوه‌ موباحه‌ ئینسان سه‌رپشکه‌ تیایدا له‌ کردن و نه‌کردنیا، وه‌ سزای بۆ نیه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌ سه‌ره‌کی و گرنگه‌ باس کراوه‌، وه‌ چه‌نده‌ها شتێش هه‌یه‌ که‌زانایان قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌که‌ن به‌ هۆی تێگه‌یشتنیان له‌ ئیسلامه‌که‌و خوێندنه‌وه‌یان بۆ‌ ده‌قه‌ شه‌رعیه‌کان. وه‌ ئه‌م گشت گیریه‌ هه‌موو ئه‌م لایه‌نانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ نێوان به‌نده‌و خوا، مرۆڤ و مرۆڤ، مرۆڤ و ده‌وڵه‌ت ،ده‌وڵه‌ت و مرۆڤ، نێوان ده‌وڵه‌ت و ده‌وڵه‌ت، مسوڵمان به‌ غه‌یری مسوڵمانه‌وه‌، ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به‌ ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه‌وه‌، ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به‌ غه‌یری ئیسلایه‌وه‌....هتد
شه‌شه‌م تایبه‌تمه‌ندی ئاسانه‌(الیسر) دینی ئیسلام دینێکی ئاسانه‌ وه‌ ئه‌وه‌ی داوای کردووی له‌ توانای مرۆڤه‌کان به‌ده‌ر نیه‌، وه‌ هه‌رگیز خوای گه‌وره‌ که‌س سزا نادات له‌سه‌ر شتێك که‌ له‌توانای به‌ده‌ر بێت. وه‌ك له‌سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌مان پێ کرد،وه‌ ئه‌گه‌ر گرفتێکیش وه‌یان هۆیه‌ك هه‌بوو ئاسانکاری تریش هه‌یه‌‌، بۆ نمونه‌ که‌ نه‌توانرا نوێژ به‌ ڕاوه‌ستانه‌وه‌ بکریت ده‌توانرێت به‌دانیشتنه‌وه‌ بکرێت ...وه‌یان له‌ سه‌فه‌ردا کورت ده‌کرێته‌وه‌ ..هتد وه‌ ئه‌گه‌ر گرانیش بێت ده‌بێت ته‌حامولی بکریت مادام له‌ توانا به‌ده‌ر نه‌بوو، وه‌ بۆ له‌پێناو دنیادا زۆر ئیش ده‌که‌ین به‌لاشمانه‌وه‌ زۆر گرانه‌ به‌ڵام ته‌حه‌مولی ده‌که‌ین له‌به‌ر ماده‌ ...بۆ، بۆ ئیسلامه‌که‌ ته‌حه‌مولی نه‌که‌ین ئایا پاداشتی کامیان گه‌وره‌تره‌! هه‌ندێك که‌س ده‌ڵێن نوێژی سبه‌ینیان گرانه‌ به‌ڵام ئێمه‌ش ئه‌وه‌ ده‌ڵێین نابینن بێ باوه‌ر زۆرێکی پێش نوێژی به‌یانیان هه‌ڵ ده‌ستن بۆ کار کردن وه‌ ڕێگه‌یه‌کی درێژیش ده‌بڕن، بۆ ئێمه‌ به‌ گران سه‌یری بکه‌ین پاداشتی کامیان گه‌وره‌ تره‌! وه‌ هه‌ر ئه‌و پرسیاره‌ ده‌که‌ین توخوا ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌کێك له‌ ئێمه‌ مه‌وعیدی سه‌فه‌ری هه‌بیت وه‌ یان کار زوو وه‌ له‌کاتی خۆیدا هه‌ڵناستین ئه‌ی بۆ، بۆ نوێژه‌که‌ به‌ گران بزانین له‌کاتیكدا کاتێکی زۆر که‌ممان لێ ده‌گرێت.


به‌خته‌وه‌ری

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-03-31 13:46:29

suaam
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: Kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-14
دواترین سه‌ردان: 2013-12-08
په‌یامه‌كان: 1001
WindowsOpera

Re: گرنگترین تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ئیسلام ...

ده‌سته‌كانت خۆش تینا خان... به‌ راستی بابه‌ تێكی به‌ هێز و گرینگه‌ به‌ هیوای ئه‌وه‌ین بێ به‌شمان نه‌كه‌یت له‌ بابه‌ ته‌كانت....دووبارده‌ست خۆش هه‌ر بژیت

Kurdzhin
? SMILE ! its so easy , :) see

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-03-31 14:02:23

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPFirefox

Re: گرنگترین تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ئیسلام ...

ده‌ستی تۆش خۆشبێت سوپاسته‌که‌م  هیوادارم سودی هه‌بێت هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-03-31 14:17:43

Ashqi_Mn
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: رِانيـــــــــه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-31
دواترین سه‌ردان: 2013-12-03
په‌یامه‌كان: 539
WindowsMSIE7

Re: گرنگترین تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ئیسلام ...

ده‌ست خۆش  بۆ ئه‌و بابه‌ته‌   هه‌ر بژی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-03-31 15:41:19

ONE
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-13
دواترین سه‌ردان: 2012-08-17
په‌یامه‌كان: 198
WindowsXPSafari

Re: گرنگترین تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ئیسلام ...

ده‌ستت خۆش بێ به‌راستی هه‌ریه‌ك له‌م تایبه‌تمه‌ندانه‌ شتێك ده‌کات بۆ که‌سه‌که‌ هه‌مووش ته‌واو که‌ری یه‌کترین  خوای گه‌وره‌ش شتێکی بۆ ئێمه‌ دانه‌ناوه‌ که‌ له‌هێزی خۆمان بێ 
دووباره‌ ده‌ستت خۆش

Kurdzhin
خوايه من ستةمم له نةفسى خوم كردووه ستةميكى زورو كةس له كوناهو تاوان خوش نابيت جكه له زاتى تو,ساخوايه ليم خوش ببه بةليخوشبونى خوت و رةحمم بى بكه ,بةراستى خوت ليبورده و بةخشندةيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2010-03-31 16:08:35

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPFirefox

Re: گرنگترین تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ئیسلام ...

ده‌ستی ئێوه‌ی به‌ڕێزیش خۆشبێت سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2010-03-31 19:05:16

lanya
جوانی کوردژین
شوێن: ئه‌مه‌ریکا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-22
دواترین سه‌ردان: 2012-12-09
په‌یامه‌كان: 429
WindowsVistaMSIE7

Re: گرنگترین تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ئیسلام ...

ده‌سته‌کانت خۆش تینا گیان زۆر زۆر جوان بوو ئه‌و بابه‌ته‌ سه‌رکه‌وت و بیت ئه‌زیزم

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-ea95d9f356.jpg

نامۆبون حه‌سره‌تێکه‌ له‌ روئیا گۆرانیه‌که‌ مه‌رگی پێ ڕائه‌هێنرێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2010-04-01 09:44:11

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPFirefox

Re: گرنگترین تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ئیسلام ...

ده‌ستی تۆش خۆشبێت گوڵه‌ گیان هه‌ر بژیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net