❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / تكايه رابورتيكم ئه وى له سه ر زيانى شه ره فخانى بدليسى

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

  •  » هــاوکـــاری
  •  » تكايه رابورتيكم ئه وى له سه ر زيانى شه ره فخانى بدليسى


#1 2010-03-31 16:33:29

sinoha
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-23
دواترین سه‌ردان: 2011-02-28
په‌یامه‌كان: 222
WindowsXPFirefox

تكايه رابورتيكم ئه وى له سه ر زيانى شه ره فخانى بدليسى

سلاو هاورييان تكايه رابورتيكم ئه وى له سه ر زيانى شه ره فخانى بدليسى زور مه منون ئه بم .......
ئه كه ر بكريت زياتر له شه ش به ره  بيت

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن sinoha (2010-03-31 16:51:09)

Kurdzhin
پێم بلێ هاورێی  کێی ؟ تا پێت بلێم تۆ  کێی..
(شـــــــــــــــــــــــکســــــــــــــپیـــــــــــــــــــــــر)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-03-31 16:50:26

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: تكايه رابورتيكم ئه وى له سه ر زيانى شه ره فخانى بدليسى

سڵاو

فه‌رموو به‌ڕێزم ، ئه‌مه‌م ده‌ست که‌وت به‌ هیوای سودی هه‌بێت..

http://kurdup.com/up/uploads/picture/b20f298d01.jpg
هه‌روه‌ك ئاشكرایه كه شه‌ره‌فنامه‌ به‌ گه‌وره‌ترین شاكاری مێژووی گه‌لی كوردستان داده‌نرێ، به‌سه‌ره‌تاو ده‌سپێكی مێژووی نوێی گه‌لی كورد داده‌نرێت.

شه‌رفخانی به‌دلیسی خۆی له خۆیدا وه‌رچه‌رخانێكی گرنگی مێژووی ڕامیاری و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و كلتووری گه‌لی كوردستانه‌، شه‌رفخانه‌ی به‌دلیسی كه گه‌وره‌ترین ڕووناكبیرو نووسه‌ری سه‌رده‌می خۆیه‌تی به‌نووسینی شه‌ره‌فنامه‌ نه‌ك هه‌ر زانیاری زۆرو زه‌به‌ندی له‌مه‌ڕ جوگرافیاو ژیانی ڕامیاری و ده‌سه‌ڵاتی كوردو زمان و ڕووه هه‌مه‌جۆره‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردی بۆ تۆماركردوین.

شه‌رفخان كوڕی شه‌مسه‌دین به‌دلیس له ساڵی 1543.02.25 له گوندی "گه‌رمه‌ڕووی" سه‌ر به‌شاری "قوم" له ئێرانی ‌عه‌جه‌م له دایكبووه.

له‌دیوه‌خانی "شاته‌همان سپی یه‌كه‌م" له‌ساڵی (1543 تا 1576) له‌گه‌ڵ كوڕه‌كانی ئه‌ودا ژیاوه. له ئێران شا ئیسماعیلی سه‌فه‌وی ساڵی 1576 پایه‌و نازناوی میری میران ده‌به‌خشێته شه‌ره‌فخان و ده‌یكاته سه‌رۆكی هۆزی كورده‌كانی ئێران.

له كانوونی دووه‌می ساڵی 1578 له جه‌نگی نێوان ئێرانییه‌كان و عوسمانییه‌كان دا پشتی ئێرانییه‌كان به‌رده‌دات و لایه‌نگری عوسمانییه‌كان ده‌كات به‌خۆی و 400 چه‌كداره‌وه دژ به ئێران ده‌وه‌ستێ سه‌ركردایه‌تی عوسمانییه‌كان ده‌كات له ساڵی 1589 سوڵتان مورادی سێیه‌م دژ به ئێرانییه‌كان پایه‌و نازناوی خان ده‌به‌خشێته شه‌ره‌فخان و ده‌یكاته میری ویلایه‌تی به‌دلیس له ساڵی 1590 واتا له ته‌مه‌نی 53 ساڵیدا جڵه‌وی فه‌رمانڕه‌وایی خۆی ده‌داته ده‌ست كوڕه‌كه‌ی خۆی شه‌مسه‌دین به‌گ.

له ساڵی 1591 تا 1592 ده‌ست ده‌كات به‌ نووسینی شه‌ره‌فنامه‌و له 1597.08.04 له نووسینی شه‌ره‌فنامه ته‌واو ده‌بێت و پوخته‌ی نووسینه‌كانی له‌دوا دوای ساڵی 1597دا كۆتایی پێهێنا به‌م جۆره پڕۆژه‌ی تۆماركردنی كوردی ئه‌نجامدا.

میر شه‌ره‌فخان له ساڵی 1012ی كۆچی دا به‌رامبه‌ر به‌ ساڵانی 1603-1604ز كۆچی دوایی كردووه‌. به‌ساڵنامه‌ی زایینی 60 ساڵ ژیاوه‌و به ساڵنامه‌ی كۆچیش 63 ساڵ ژیاوه.

شه‌رفنامه گه‌لێ بابه‌تی سه‌ره‌كی و گرنگی گرتۆته‌خۆ وه‌كو ئه‌مانه‌ی خواره‌وه:

1- حكوومه‌ته كوردییه‌كانی مه‌ڕوانی و حه‌سنه‌وی و فه‌ضله‌وی و ئه‌یووبی.
2- حاكمه كوردییه‌كانی پشتاوپشت حوكمڕانیان كردووه.
3- ئه‌و حاكمه كوردانه‌ی پاره‌یان لێداوه‌و وتاریان به‌ناو خوێندراوه‌ته‌وه.
4- جگه له‌مانه‌ش به‌دوورو درێژی باسی حكوومه‌تی بتلیسی كردووه.

ئه‌م په‌رتووكه‌ی شه‌رفنامه له كۆنه‌وه گرنگییه‌كی زۆری پێدراوه له ساڵی 1978ی كۆچی به‌رامبه‌ری 1667ی زایینی له‌زمانی فارسیه‌وه له‌لایه‌ن شامی ناوێكه‌وه وه‌رگێڕدراوه‌ته‌ سه‌ر زمانی توركی و له دواییدا "ولیامینۆف"ی ڕووسی كردوویه‌تییه ڕووسی و به‌ چاپی گه‌یاندووه‌ و "كارمۆی" مێژوونووسی فه‌ڕه‌نسیش كردوییته‌تیه فه‌ڕه‌نسی و له میسریش مێژوونووسی كورد له چله‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو به‌فارسی چاپی كردوه‌و مه‌لا جه‌میل ڕۆژبه‌یانی له‌ساڵی 1953دا به په‌راوێزی به‌نرخه‌وه كردوویه‌تییه عه‌ره‌بی و به‌چاپی گه‌یاندووه دواجاریش هه‌ژار موكریانی به په‌راوێزو پێشه‌كیه‌كی درێژه‌وه كردوویه‌تییه كوردی و له‌ساڵی 1972دا له چاپخامژگی كۆڕی زانیاری كورد له به‌غدا له چاپ دراوه.

وه‌رگیراوه‌

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-64c9bb37e3.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-03-31 16:56:58

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: تكايه رابورتيكم ئه وى له سه ر زيانى شه ره فخانى بدليسى

ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌کی دیکه‌ ، ..

مێژوونووسی‌ ناوداری‌ کورد شه‌ره‌فخانی‌ به‌دلیسی‌، ناوی‌ شه‌ره‌ف کوڕی‌ شه‌مسه‌دینه‌ و له‌ رۆژی‌ 25 شوباتی‌ ساڵی‌ 1543 له‌دایک بووه‌و به‌ منداڵی‌ خراوه‌ته‌ به‌ر خوێندن و شاره‌زاییه‌کی‌ زۆری‌ له‌بواری‌ مێژوودا په‌یدا کردووه‌.

سه‌رگوزشته‌ی‌ میره‌مه‌زنه‌کانی‌ پێش خۆی‌ خوێندۆته‌وه‌ وسوودی‌ لێ‌ وه‌رگرتوون.

شه‌ره‌فخان یه‌کێک بووه‌ له‌میره‌ گه‌وره‌کانی‌ حکومه‌تی‌ ناوچه‌ی‌ به‌دلیس، له‌رووی‌ خوێنده‌وارییه‌وه‌ له‌ریزی‌ پێشه‌وه‌ی‌ مرۆڤه‌ تازه‌ پێگه‌یشتووه‌کانی‌ سه‌رده‌می‌ خۆی‌ بووه‌.

کاره‌کانی‌ شه‌ره‌فخان له‌باره‌ی‌ مه‌سه‌له‌کانی‌ مێژوو، ئه‌تنۆگرافیا، کۆمه‌ڵناسی‌، کلتووری‌ وجوگرافیای‌ سیاسی‌ بایه‌خی‌ زانستی‌ هه‌یه‌، چونکه‌ خۆی‌ شایه‌تی‌ حاڵ و باری‌ سه‌ر زه‌وی‌ کوردستان بووه‌، ئه‌م کارانه‌ی‌ له‌لایه‌ن زۆر له‌ مه‌ڵبه‌نده‌کانی‌ لێکۆڵینه‌وه‌ی‌ جیهانه‌وه‌ په‌سه‌ند کراوه‌.

گرنگترین به‌رهه‌می‌ شه‌ره‌فخانی‌ به‌دلیسی‌ (شه‌ره‌فنامه‌)یه‌ که‌ به‌یه‌که‌مین به‌رهه‌می‌ مێژووی‌ کورد داده‌نرێت و به‌شێوازێکی‌ زانستییانه‌ نووسراوه‌ته‌وه‌ که‌ زانیاری‌ مێژووی‌ ئازه‌ربایجان و تورکیاو ئێران له‌سه‌ده‌ی‌شانزه‌هه‌م دا ده‌خاته‌ روو، به‌ یه‌که‌م سه‌رچاوه‌ داده‌نرێت بۆ مێژووی‌ کوردو کوردستان.

ئه‌م مێژوو نووسه‌ گه‌وره‌یه‌ی‌ کورد له‌ ساڵی‌ 1604 کۆچی‌ دوایی‌ کردووه‌.

وه‌رگیراوه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-03-31 17:33:09

sinoha
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-23
دواترین سه‌ردان: 2011-02-28
په‌یامه‌كان: 222
WindowsXPFirefox

Re: تكايه رابورتيكم ئه وى له سه ر زيانى شه ره فخانى بدليسى

ده سته كان خوش بيت شه رمه زارت كردم  زور به سود بوو بو من زور  مه منون بو هاوكاريه كه ت هيواى سه ركه وتن بو ئه خوازم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-03-31 17:51:13

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: تكايه رابورتيكم ئه وى له سه ر زيانى شه ره فخانى بدليسى

سوپاس بۆتۆ هاورێ، هیچ نییه‌ به‌ڕێزم ،پێویست به‌ سوپاس و مه‌منونی ناکات ، ئه‌رکی سه‌رشانمه‌ گرنگ ئه‌وه‌ توانیبێتم سودێک وه‌رگریت لێی .. هیوای سه‌رکه‌وتنت و کامه‌ران بیت..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 
  •  » هــاوکـــاری
  •  » تكايه رابورتيكم ئه وى له سه ر زيانى شه ره فخانى بدليسى


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net