❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / سلاو.رابؤرتيكم دةويَ

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-04-01 07:39:16

arena93
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-26
دواترین سه‌ردان: 2010-04-05
په‌یامه‌كان: 4
WindowsMSIE7

سلاو.رابؤرتيكم دةويَ

سلاوزمن بيَويستيم بة رابؤرتيَكة بؤ جكرافيا لة سةر نةوت لةهةريَمى كوردستان.يان.دانيشتوانى كوردستان.


زؤر سوباس بؤ ئةوكةسةى يارمةتيم دةدات................................2

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-04-03 10:28:54

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: سلاو.رابؤرتيكم دةويَ

سڵاو

فه‌رموو به‌ڕێزم ، له‌سه‌ر نه‌وت له‌هه‌رێمی کورستان به‌و هیوایه‌ی سودی لێوه‌رگریت..



جینۆسایدی نه‌وت له‌هه‌رێمی کوردستاندا ..به‌شی 4








پێشه کی: له سه رده می ئیستیعماردا هێزه ئیستیعماری یه کان به شێوه یه کی ڕاسته وخۆ سامانی گه لانی ژێرده ستیان تاڵان ده کرد له ڕێگای به کارهێنانی هێزه وه و به هاوکاری توێژێکی خۆماڵی به کرێگیراو (کۆمپرادۆر Compradore)، به ڵام پاش به سه رچونی سه رده می ئیستیعماری ڕاسته وخۆ، هه مان هه وڵی ئیستیعمارانه له ئارادایه بۆ دزینی سامانی گه لان، به ڵام پڕۆسه که به ڕێکی شه رعی یه تی به سه را ده درێت ئه میش به زۆری له ڕێگای ئه م گریبه نده نه وتیو گازی یانه ی له گه ڵ لێپرسراوانی وڵاتانی به رهه مهێنه ر ده یبه ستن به جۆرێک که وا پشکی هه ره گه وره ی به رهه مه که ده ست خۆیان بکه وێت، به شێکیشی وه کو به رتیل ده درێت به م لێپرسراوه گه نده ڵانه، به رماوه که شی بۆ گه له، وه کو گرێبه نده نه وتی یه کانی هه رێم بۆ نمونه. به ڕای به نده ئه وه ی ئێستا له کوردستاندا له بواری به رهه مهێنانی نه وتو گازدا ڕوده دات ده چێته هه مان چوارچێوه ی تاڵانی ئیستیعماری یه وه، وه یا هه تا جینۆسایدکردنی گه لی کوردستان به چه کی ئابوری یه وه. شاره زایه کی بواری نه وتو گازی کوردستان، که وا چه ند ساڵ ئه زمونی له به رهه مهێنانی نه وتو گازی کوردستان هه یه وه ئێستا وڵاتی جێهێشتوه چونکه قایل نه بوه به رتیل له کۆمپانیا بیانی یه کان وه رگرێت به رامبه ر هه راجکردنی سامانی نه تو گازی گه لی کوردستان، پێ ی ڕاگه یاندم که وا لێپرسراوانی هه رێم هه مو سامانی ژێرزه مینی کورستانیان هه راج کردوه وه ئه گه ر ئه مه سه ر بگرێت گه لی کوردستان تاکه داهاتی ئابوری خۆی له ده ستده دات وه گه نجانی کوڕوکچی کوردستان له ئاینده دا ناچار ده بن وه کو به نگلادێشێو هیندی یه کان ڕوو له هه نده ران بکه ن بۆ کاری نۆکه ریی نێو ماڵانو کرێکاری. جا تا ئه و ڕۆژه ڕه شه نه هاتوه با هه مو تواناکان یه کخه ین بۆ گه ڕاندنه وه ی مافه ئابوری یه کانی گه لی کوردستان وه سه روه ری ئه و گه له به سه ر سامانه سروشتی یه کانیدا که وا پرنسیپێکی سه ره کی یاسای نێوده وڵه تی یه. بۆ تێگه یشتنی سیستمو میتۆدی تاڵانکردنی نه وتو گازی هه رێمی کوردستان، ده بێت له م به شه دا به شێوه یه کی گشتی باسی سیستمه باوه کانی به رهه مهێنانی نه وت بکه ین له جیهاندا له گه ڵ خستنه ڕوی چه ند ئامارو نمونه یه ک. له به شی داهاتوشدا له ژێر تیشکی ئه م زانیارانه و یاسای نه وتو گازی هه رێم، نمونه یه ک له گرێبه نده نه وتی یه کانی حکومه تی هه رێم شرۆڤه ده که ین. سیستمه کانی به رهه مهێنانی نه وتو گاز: له سه ر ئاستی جیهاندا پێنج سیستمی سه ره کی به رهه مهێنانی نه وتو گاز په یڕه و ده کرێن، ئه مانیش:

1. به رهه مهێنانی خۆیی: کاتێ ده وڵه ت خۆی له ڕێگای کۆمپانیا پسپۆری یه کانی خۆیه وه نه وتو گازی هه رێمه که ی به ر ێوه ده بات، له گه ڕانو دۆزینه وه دا بگره، تاکو به رهه مهێنانو گواستنه وه و فرۆشتنی، که وا له بواری یاسای نه وتو گازدا به‌ UPSTREAM AND DOWNSTREAM OPERATION ناسراوه.

2. لایسێنس LICENCE: ئه م سیسته مه یان وه کو گواستنه وه ی خاوه نداری یه تی گازو نه وتی وڵاتێکه بۆ کۆمپانیا ده ره کی یه کان، ئه وانیش به رامبه ر به بردنی خێروبێراته که ی نه ختێک پاره ده ده ن به وڵاته که، یا باشتره بڵین به و لێپرسراوانه ی سه ربه خۆیانن. ئه م سیستمه به زۆری له سه رده می ئیستیعماردا په یڕه وده کرا له عێراقیش تا سه ره تای سالانی شه سته کانی سه ده ی ڕابردو کارابو به ڵام ئێستا ته نها له ئیماراتی عه ره بی ماوه.

3. به رهه مهێنانی هاوبه ش joint venture: کاتێ کۆمپانیای ده ره کی له گه ڵ کۆمپانیای وڵاتی به رهه مهێنه ر له ئۆپه راسیۆنێکی هاوبه شدا نه وتو گازی کێڵگه یه ک به رهه مدێنن. لێره دا به پێ ی ڕێککه وتنامه که هه م خه رجیو هه م به رهه میش به ڕێژه ی جیا جیا له نێوان هه ردولادا دابه شده کرێت.

4. خزمه تگوزاری ته کنیکی Technical Service Contract TSC: به گوێره ی ئه م سیستمه وڵاتی به رهه مهێنه ر کۆمپانیایه کی نه وتی ده ره کی به کرێ ده گرێت بۆ به رهه مهێنانی نه وتو گازی کێڵگه یه کی دیاریکراو به پێ ی گرێبه ندێک وه له جیاتی هه ریه که یه کی به رهه مهاتوش، بۆ نمونه به رمیلێک نه وت یا مه تری سێجایه ک له گاز، بڕێ پاره ده داته ئه و کۆمپانیایه. ئه م سیستمه بڵاوترینو عادیلانه ترین سیستمه له جیهاندا وه له عێراقی فدراڵیش به کار دێت. هه ر بۆ نمونه به پێ ی گرێبه نده نوێ یه کانی عێراق له گه ڵ کۆمپانیا نه وته بیانی یه کان عێراق به رامبه ر هه ر به رمیلێک نه وتی به رهه مهێنراو 2 دۆلار ده داته کۆمپانیاکه.

5. سیستمی دابه شکردنی به رهه م Production Sharing Contract PSC: میکانیزمی کارکردنی ئه م سیستمه زۆر ساکاره وه له ئه سڵدا له سیستمی (نیوه تۆ) له بواری کشتوکاڵیدا وه رگیراوه. کارکردنه که شی به م جۆره ده بێت که وا لێپرسراوانی وڵاتی به رهه مهێنه ر ده که ونه گفتوگۆ له گه ڵ نوێنه رانی کۆمپانیا بیانی یه کان بۆ به رهه مهێنانی نه وتو گازی کێڵگه یه کی تایبه ت به مه رجێ کۆمپانیاکه هه مو خه رجی یه کانی گه ڕانو به رهه مهێنانی نه وتو گازی دۆزراوه بگرێته ئه ستۆی خۆی، به رامبه ر به مه له قۆناغی به رهه مهێناندا کۆمپانیا بیانی یه که خه رجی یه کانی خۆیو به شێکی تریش له نه وتی قازانج بۆ خۆی ده گێڕێته وه به پێ ی ئه و ڕێژه و مه رجانه ی که وا له ڕێککه وتنامه که دیاری کراون. جا لێره دا به دیار ده که وێت چۆن ئه گه ر لێپرسراوانی ولاتی به رهه مهێنه ر به رتیلۆخۆر، یا له گه ڵ کۆمپانیای به رهه مهێنه ر هاوپشکبن، ده توانن گرێبه نده که به شێوه یه ک دابڕێژن که وا ته نها پشکێکی که م له داهاتی نه وتو گازی وڵات به ر گه ل بکه وێت، هه روه کو له خواره وه به درێژی باسی لێوه ده که ین. ئه م سیستمه له ساڵانی شه سته کانی ڕابردودا داهێنراوه به تایبه تیش له ئه نده نوسیا ئه میش هۆکاریکی سیاسی له پشت بو وه کو ئامرازێک بۆ کپکردنه وه ی ناڕه زایی خه ڵک به رامبه ر به سیستمی به رهه مهێنانی لایسێنسی ئیستیعماری وه به ده ستهێنانی پشکی گه وره تر له به روبومی نه وتو گازی ولات. له گه ڵ ئه وه شدا که وا ئه م سیستمه له سیستمی لایسێنس پێشکه وتوتره، به ڵام ئه گه ر گرێبه نده که گه نده ڵی تیا بکرێت، ده توانرێت بۆ هه مان ئامانجی ئیستیعماری تاڵانی نه وتو گاز به کار بێت، به تایبه تیش ئه گه ر گرێبه نده که نهێنی بێت وه لێپرسراوانی وڵاتی به رهه مهێنه ر مه یلی گه نده ڵیان هه بێت. ئه م سیستمه بوه هۆی کاولکردنی وڵاتی ئه نده نوسیا وه به تاڵانبردنی داهاتی نه وته که ی له لایه ن کۆمپانیا ده ره کی یه کانو لێپرسراوه گه نده ڵه کانی هاوپه یمان له گه ڵیانا. هه مان ئه م سیستمه ش ئێستا له هه رێمی کوردستان په یڕه و ده کرێت بۆیه چاوه ڕوان ناکرێت ده رئه نجامه که ی له ئه نده نوسیا باشتر بێت، له ڕاستیشدا ئه گه ر ئه و گرێبه نده نه وتی یانه ی هه رێم به پێوه ر وه رگرین که وا تا ئێستا ئاشکرا بونه، سیستمه که ی هه رێم زۆر له وه ی ئه نده نوسیا دواکه وتوتره، چونکه له سه روی 80% ی داهاتی نه وتی هه رێم بۆ کۆمپانیا بیانی یه کان دابین ده کات، ئه وه ی ده مێنێته وه ش به شێکی لێپرسراوانی گه نده ڵ ده یدزن، به شێکی هه ره بچوکیشی بۆ گه لی کوردستانه، که چی به گوێره ی ئاماره کانی له ده ستدان، پشکی کۆمپانیا بیانی یه کان له نه وتی به رهه مهێنراوی هه رێمدا نه ده بوایه له 5% ڕه تبدات. له خواره وه باسێکی کورتی پێکهاته سه ره کی یه کانی ئه م سیستمه ده که ین:

1. قۆناغه کانی به رهه مهێنان:

ئه م سیستمه به دوو قۆناغ کارده کات:

1- قۆناغی گه ڕان یا Exploration Period، وه

2- قۆناغی به رهه مهێنان Production Period.

قۆناغی گه ڕان به شێوه یه کی مامناوه ندی ساڵێک تا حه وت ساڵ ده بات، جا ئه گه ر له م قۆناغه دا نه وت یا گاز دۆزرایه وه، ئه وا قۆناغی به رهه مهێنان ده ستپێده کات که وا گرنگترین قۆناغه ئه میش به ڕێژه یه کی مامناوه ندی 20-30 ساڵی بۆ دیاری ده کرێت. له م قۆناغه دا نه وتی به رهه مهێنراو پاش ئه وه ی کرێ ی لێ ده رده هێنرێت، ئه گه ر کرێ هه بێت، ده کرێته دوو به ش:

1- نه وتی خه رجی یا Cost Oil واته ئه و بڕه نه وته ی که وا بۆ قه ره بوکردنه وه ی خه رجی یه کانی کۆمپانیای بیانی به کار دێت، که وا نابێ بگاته 50% له نه وتی به رهه مهێنراو وه بۆ ماوه یه کی دیاریکراویش، وه

2- نه وتی قازانج Profit Oil، ئه میش ئه و بڕه نه وته یه که وا پاش لێده رکردنی نه وتی خه رجی ده مێنێته وه. ئه م بڕه نه وته به پێ ی ڕێژه ی دیاریکراو له گرێبه نده نه وتی یه که له نێوان کۆمپانیای بیانیو وڵاتی به رهه مهێنه ر دابه شده کرێت. پشکی کۆمپانیای بیانی به ڕێژه یه کی مامناوه ندی له ڕۆژهه ڵاتی ناوه ڕاستدا له 16% تێپه ڕناکات، وه له عێراقیشدا به هۆی ئاسانی ده رهێنانی نه وته که ی نابێت پشکی کۆمپانیای بیانی له نه وتی قازانج بگاته 5%، که چی ئه م ڕێژه یه له هه رێمی کوردستاندا ده گاته 80% که وا له جهیاندا نمونه ی نی یه، به ڵکو بریتی یه له به خشینی نه وته که به کۆمپانیای بیانی. بۆ نمونه ئه گه ر کۆمپانیایه کی بیانی له کێڵگه یه کی نه وتی هه رێمدا به رمیلێک نه وت به رهه مبهێنێت بایی 100 دۆلار بێت، ئه وا یه که مجار کرێ ی Royalty لێ ده رده کرێت با بڵێین له حاله تی هه رێمی کوردستاندا 20%، واته 20 دۆلار لێره دا ده چێته خه زینه ی هه رێم، له و 80 دۆلاره ی ده مێنێته وه 40 دۆلاری وه کو قه ره بوکردنه وه ی خه رجی ده چێته گیرفانی کۆمپانیا بیانی یه که، له و 40 دۆلاره ی ده مێنیته وه وه کو نه وتی قازانج 8 دۆلاری بۆ حکومه تی هه رێمه وه 32 دۆلاری تریش بۆ کۆمپانیا بیانی یه که. لێره ده ده بینین که وا له م 100 دۆلاره 28 دۆلاری بۆ حکومه تی هه رێمه وه 72 دۆلاریش بۆ کۆمپانیای بیانی. که چی ئه گه ر سیستمی خزمه تگوزاری ته کنیکی وه کو ئه وه ی له عێراق په یڕه و ده کرێت له هه رێمدا کاری پێکرابا، ئه وا له جیاتی به رهه مهێنانی ئه م به رمیله ته نها 2 دۆلار ده درا به کۆمپانیا بیانی یه که.

6. کرێ یا Royalty: ئه و ڕێژه سه دی یه یه له کۆی نه وتی به رهه مهێنراو که وا کۆمپانیای بیانی ده بێت بیدات به وڵاتی به رهه مهێنه ر وه کو کرێ ی به کارهێنانی هه رێمه که ی. حکومه تی هه رێمی کوردستان ئه م ڕێژه یه ی به 20% دیاری کردوه.

7. خه رجی کۆمپانیاکه: له سه ره وه باسمان کرد که وا خه رجی کۆمپانیاکه له قۆناغی گه ڕانا هه موی له به شه نه وتی خه رجی ده گێڕدرێته وه که وا ئه میش نه وتی وڵاتی به رهه مهێنه ره، جا لێره دا ئه گه ر گرێبه نده که کۆسپ بۆ ته ماعی کۆمپانیا بیانی یه که دانه نێت له ڕێگای په یڕه و کردنی چه ند پێوه رو میکانیزمێک بۆ داننان به خه رجی یه کان وه ڕاگرتنیان له ئاستێکی ماقوڵدا، ئه وا کۆمپانیای بیانی بۆی هه یه هه ر له ڕێگه ی زیاده ڕۆیی له تۆماردکردنی خه رجی یه کانی به شی گه وره ی نه وتی به رهه مهێنراو له شێوه ی نه وتی خه رجی بۆ ماوه یه کی دورودرێژ بۆ خۆی به رێت. بۆ نمونه ئه گه ر کۆمپانیایه کی بیانی له هه رێمی کوردستان کارمه ندانی خۆی له ده ره وه بێنێت وه موچه ی خه یاڵیان به ناو تۆمار کات وه بۆ هه ر ماشێنێکو پارچه یه کی یه ده کی ده قاتو سه دقاتی نرخ حساب بکات، ئه وه دانه وه ی هه ر ئه م هه مو خه رجیانه له نه وتی کوردستان ده رده کرێت. خه رجی یه کان چه ند زۆر بن وه قۆناغی گه ڕان چه ند درێژ بێت، ڕێژه ی به شه نه وتی خه رجی ئه وه نده به رزده بێته وه وه ماوه ی قه ره بوکردنه وه ی خه رجی یه که ش به هه مان ڕاده درێژ ده کرێته وه. باشترین ڕێگا لێره دا دانانی کۆمیسیۆنیکی هاوبه شه که وا به ڕێگایه کی شه فاف خه رجی یه کان یه ک به یه ک فلته ر بکاتو ماوه ماوه ش بڵاویان کاته وه.

8. شیرینی یا Bonus: شیرینی بڕه پاره یه که که وا کۆمپانیای ده ره کی ده یداته حکومه تی وڵاتی به رهه مهێنه ر له کاتی ئیمزاکردنی گرێبه ندی به رهه مهێنان یا له گه ڵ ده ستپێکردنی به رهه مهێنان، ئه م بڕه ش به گوێره ی گرێبه ند ده گۆڕێت. له هه ندێ حاڵه تدا ئه م شیرینی یه وه کو جۆرێک له به رتیل به کار دێت بۆ سه روخوار چه ورکردنی لێپرسراوه گه نده ڵه کانی حکومه تی ولاتی به رهه مهێنه ر تاکو به مه رجی زۆر گونجاوو قازانجبه خش بۆ کۆمپانیاکانیان له سه ر حسابی گه لانی ئه م وڵاتانه قایلیان بکه ن. حکومه تی هه رێم بۆ واژو کردنی هه ر گریبه ندێک بڕێک پاره له کۆمپانیا بیانی یه که وه رده گرێت که وا به Signature Bonus ناسراوه، به ڵام که س نازانێت ده چێته سه ر کۆنتۆی کێو، کێ لێی سودمه نده.

9. سنوری نر خ یا Price Cap: وه کو ئاشکرایه نرخی نه وت به رزیو نزمی به خۆیه وه ده بینێت وه نرخ زیاتر له به زبونه وه دایه بۆی ده بێت له کاتی مۆردکردنی هه ر گرێبه ندێک نرخێکی دیاریکراو وه کو پێوه ر وه ربگیرێت بۆ نمونه 40 دۆلار بۆ هه ر به رمیلێک، وه ئه گه ر نرخی نه وت له م ئاسته به رزتر بوه وه ئه وا هه مو داهاته زیاده که ده درێته وڵاتی به رهه مهێنه ر، ئه گه رنا کۆمپانیای بیانی له گه ڵ هه ر به رزبونه وه یه کی نرخی نه وت داهاتی زیاتر ده کات. حکومه تی هه رێم ئه م ئاسته ی به 60 دۆلار بۆ هه ر به رمیلێک خه مڵاندوه که و زۆر له به رژه وه ندی کۆمپانیای بیانی یه ده بوایه له نێوان 20-30 دۆلار بوایه، چونکه ده رهێنانی نه وت له کوردستاندا له ده رهێنانی ئاو ئاسانتره.

10. باج: جۆره کانی با جو ڕێژه یان له وڵاتێک بۆ وڵاتێک ده گۆڕێن به ڵام لێره دا مه به ستی سه ره کی باجی داهاتی ئه و کۆمپانیانه یه که وا له کوردستان له بواری به رهه مهێنانی نه وتا کار ده که ن. داهاتی ئه م کۆمپانیانه به هۆی ئه و ئاسنکاری یه ی بۆیان ده کرێتو ئه و ڕێژه به رزه ی نه وتی قازانج که وا به پێ ی گرێبه نده کان بۆیان دابین ده کرێت، زۆر به رزه بۆیه سه پاندنی باجی داهات به سه ریانا به شێک له داهاتی هه رێمی کوردستان بۆ خه ڵکی کوردستان ده گه ڕێنێته وه، به ڵام چونکه گرێبه نده کان نهێنین، زه حمه ته بزانرێت ئه م کۆمپانیانه ده بێت باجی داهات بده ن به حکومه ت یا نا. له کۆماری ئازه ربایجان کۆمپانیاکانی به رهه مهێنانی نه وتی بیانی ده بێت نزیکه ی له 35% ی داهاتی نه وتیان له شێوه ی باجدا بۆ خه زینه ی ده وڵه ت بگێڕنه وه. ئه گه ر له هه رێمی کوردستاندا ئه م باجه هه بوایه ئه وا به گوێره ی نمونه که ی سه ره وه له بڕی 32 دۆلاری نه وتی قازانجی له هه ر به رمیلێک نزیکه ی 11 دۆلاری تر بۆ حکومه تی هه رێم ده گه ڕایه وه.

11. دابینکردنی پێداویستی ناوخۆ یا Domestic Market Obligation: وڵاتی به رهه مهێنه ر جگه له وه ی پێویستی به داهاتی نه وتو گازه، پێویستی به ڕێژه یه کیش له م نه وتو گازه هه یه بۆ دابینکردنی پێداویستی ناوخۆ، جا لێره دا زۆر گرنگه نرخی هه ر یه که یه کی نه وت یا گازی به رهه مهێنراو بۆ پێداویستی ناوخۆ دیاری بکرێت، چونکه مه حاڵه ئه م نرخه له سه ر بناغه ی نرخ له بازاڕی نێوده وڵه تی دیاری بکرێت، ئه گه رنا هه مدیسان به قازانجی کۆمپانیا ده ره کی یه که ده که وێته وه. بۆ نمونه ئێستا دیار نی یه حکومه تی هه رێم له به رامبه ر هه ر 1000متر سێجا له و گازه ی له کێڵگه کانی خورمه ڵه و چه مچه ماڵ ڕه وانه ی ویستگه کانی به رهه مهێنانی کاره با ده کرێت له هه وڵیرو سلێمانی، چه ند دۆلار ده دات به کۆمپانیای پێرل پێترۆلێۆم، یا به رامبه ر هه ر به رمیلێ له نه وتی پێداویستی ناوخۆ له کێڵگه کانی ته قته قو تاوقی.

12. پاراستنی ژینگه: پرۆسه ی به رهه مهێنانی نه وتو گاز له هه ر شوێنێک کاریگه ری به ڕاده ی جیا جیا ده بێت له ژینگه ی ئه م ناوچه یه، به تایبه تیش ئه گه ر کۆمپانیاکه بیانی بێت ته نها ئامانجی قازانجی خێرا بێت، وه گرێبه نده که و یاساکانی ئه م وڵاته ش پابه ندی نه که ن به پاراستنی ژینگه. به پێ ڕاپۆرتی ئه منیستی ئینته رناشێنال کۆمپانیا نه وتی یه ده ره کی یه کان هۆکاری سه ره کی ژه هراوی کردنی ژینگه ن له ناوچه نه وتی یه کانی نێجیریا که وا تا ئێستا چه ند کاری ناڕه زایی هاوڵاتیانو هه تا توندوتیژیشی لێکه وتۆته وه.

13. شه رعی یه تی یاسایی گرێبه نده نه وتی یه کان: گرێبه نده کانی به رهه مهێنانی نه وت ئه وه نده چاره نوسسازو کاریگه رن به سه ر سه روه ری وڵاتو ئاسایشی نه ته وه یی ئه م وڵاته، ده بێت پێش مۆرکردنیان له لایه نی حکومه تو پاش ئه وه ش به چه ند فلته رێکدا تێپه ڕن، له هه ڵسه نگاندنی پسپۆرانی ته کنیکیو ئابوریو یاسایی یه وه تاکو په رله مانی ئه م وڵاته بۆ ته سدیق کردنی. بۆ نمونه هه ر گرێبه ندێکی به رهه مهێنانی نه وت له کۆماری ئازه ربایجان ده بێت پاش مۆرکردنی له شێوه ی یاسایه کی تایبه ت له لایه ن په رله مانی ئه م وڵاته وه ته سدیق بکرێت. له عێراقیشدا به م دوایی یه دیمان چۆن حکومه ت له پرۆسه یه کی که مکردنه وه ی (مناقه سه) ی ئاشکراو شه فافدا گرێبه ندی به رهه مهێنانی له گه ڵ چه ند کۆمپانیایه کی به ریتانیو، مالیزیو چینی به ست له سه ر بناغه ی ئه وه ی که وا له ژێر گونجاوترین مه رجا بۆ عێراق داوای که مترین کرێ یان کردبو بۆ هه ر به رمیلێک، به پێچه وانه ی گرێبه نده نه وتی یه کانی هه رێم که وا له پرۆسه یه کی نهێنیدا له نێوان لێپرسراوانی پله به رزی هه ردو حزبی سه ره کیو کۆمپانیا بیانی یه کان مۆر ده کرێن، که وا ته نها هۆکاری سه ره کی ده توانێت بونی گه نده ڵی زۆر بێت له م گرێبه ندانه دا. ئه م کۆمپانیا نه وتی بیانی یانه له وه ده چێت ته نها ڕوی ده ره وه (واجهه) بن، له پشت ئه وانیشه و که سانی تری خاوه ن ده سه ڵاتی سیاسیو ئابوری هه بن، به تایبه تی ئه وانه ی له پشت شه ڕی عێراقه وه بون، ئێستاش به دیارکه وت ئامانجی سه ره کی ئه م شه ڕه بۆ هه ندێ لێپرسراوان چی بو. هه وڵه کانی فه رهودکردنی نه وتی عێراق له ناوچه عه ره بی یه کان شکستی هێنا به هۆی خۆڕاگری لێپرسراوانی سیاسیو مه رجه عیه تی ئاینی هه ردو تایه فه ی سوننه و شیعه ی عه ره ب، که چی فشاری ده ره کیو به رتیلخوار کردن بۆ هه مان ئامانج له هه رێمی کوردستاندا تا ئێستا سه ری گرتوه، مه گه ر په رله مانی کوردستان داوای ڕه تکردنه وه ی ئه م گرێبه ندانه بکات. من له م باوه ڕه م که وا فشارو هه ڕه شه ی ڕاسته وخۆو ناڕاسته وخۆ دژ به لێپرسراوانی هه ردو حزبی سه ره کی رۆڵی سه ره کی بینیوه له سازشکردنیان له مافه نه وتی یه کانی هه رێم، ئه گه رنا ماقوڵ نی یه لێپرسراوێک که وا خه باتی پێشمه رگایه تی کردبێت به خۆشی خۆی ڕێژه ی 80% له داهاتی نه وتی هه رێم ببه خشێته کۆمپانیا بیانی یه کان.

له گه ڵ ئه وه شدا ئه مه عوزر نی یه، ئه وانیش ده بوایه وه کو لێپرسراوانی عه ره ب خۆڕاگر بونایه. سه باره ت به شی رعی یه تبونی ئه م گرێبه ندانه ش، ئه وا هه رچه نده له به شێکی تایبه تدا به تێروته سه لی تاوتۆی ده که ین، به ڵام لێره دا وه کو پێشه کی، به پشتبه ستن به یاسای نێو ده وڵه تی، به تایبه تیش ڕێککه وتنامه ی ڤیه نای نێوده وڵه تی له سه ر یاسای گرێبه نده کان، وه پرنسیپه گشتی یه کانی یاساو، یاساکانی عێراقی کار پێکراو له هه رێمی کوردستاندا به تایبه تیش یاسای شارستانی عێراقی، ده ڵێین که وا ئه م گرێبه ندانه له لایه نی یاسایی وه پوچه ڵن (باتیل) (null and void)، چونکه دژی بنه ماکانی ئه خلاقن هه روه کو چۆن گرێبه ندی دزی کردن یا به کوێڵه کردنو داگیرکردن پوچه ڵه. جگه له وه ش گه لی کوردستان هیچ که سێکی ته خویل نه کردوه به ناوی ئه وانه وه نه وتو گازی کوردستان ببه خشنه هیچ که سێکو لایه نێک، به ڵکو ئه و لێپرسراوانه ی گه ل هه ڵیبژاردون سوێندی یاسایی یان خواردوه خزمه تی به رژه وه ندی یه کانی گه لی کوردستان بکه ن وه لادان له م هێڵه خراپ به کارهێنانی ئه م ته خویله یه. جگه له وه ش پێده چێت فشارو به رتیلدان به کار هاتبێت بۆ به ده ستهێنانی ڕه زامه ندی لێپرسراوانی حکومه تی هه رێم له سه ر ئه م گرێبه ندانه ئه مه ش هۆکارێکی تری بنه ڕه تی پوچه ڵبونه وه ی ئه م گرێبه ندانه یه. له سه روی ئه مانه ش هه موی ئه گه ر حکومه تی هه رێمی کوردستان، یا لێپرسراوان خۆیان پشکیان له و کۆمپانیا نه وتی یه بیانیانه هه بێت که وا گرێبه ندیان له گه ڵدا مۆر ده که ن، ئه وا دیسان گرێبه نده کان پوچه ڵن، چونکه که سێک ناتوانێت گرێبه ند له گه ڵ خۆیدا مۆر بکات له سه ر مامه ڵه کردن به موڵکی لایه نێکی تر که وا له م حاڵه ته دا خه ڵکی کوردستانه وه کو خاوه نی ڕاسته قینه ی نه وتو گازی هه رێم. په رله مانیش وه کو نوێنه ری هه ڵبژێردراوی گه لی کوردستان ئاگاداری ئه م گرێبه ندانه نی یه، بۆیه ده بێت له ئێستاوه ناشه رعی یه تی ئه م گرێبه ندانه ڕابگه یه نێت. ئه گه ر ئه م په رله مانه ش ئه م کاره نه کات بۆی هه یه په رله مانی داهاتو به م ئه رکه ی خۆی هه ڵسێت.

کۆمپانیا بیانی یه کان بێگومان له م حاڵه ته دا په نا بۆ دادگای ته حکیمی نێوده وڵه تی ده به ن که وا هه رده م له به رژه وه ندی کۆمپانیاکانی نه وت بڕیارده ده ن، به ڵام ئه گه ر پێشتر لایه نی کوردستانی پوچه ڵی ئه م گرێبه ندانه ڕابگه یه نێت، ئه وا هیچ ئامرازێکیان له ده ست نابێت دژ به هه رێمی کوردستان بۆ داوای قه ره بوکردنه وه.


وه‌رگیراوه‌

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-64c9bb37e3.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net