.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















سۆزی دایكایه‌تی زاڵه به‌سه‌ر خۆكوشتندا
كاتێك مرۆڤه‌كان بێزارده‌بن له‌ژیان‌و هیچ ده‌سه‌ڵاتێكیان نامێنێت، لاواز ده‌بن‌و په‌ناده‌به‌نه به‌ر خۆكوشتن، بێگومان ئه‌وه‌ش دیارده‌یه‌كه له‌نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌كه‌ی مرۆڤ له‌جیهاندا بوونی هه‌یه‌و به‌رده‌وامیش به‌هۆكاره جیاوازه‌كانی وه‌ك (خۆسوتاندن، خۆخنكاندن، خۆده‌رمانخواردكردن‌و.... هتد) خۆیانده‌كوژن، بۆ ئاشكراكردنی ئه‌و ڕێژه‌یه‌ش ئاماره‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن، ژنان كه‌متر بڕیاری خۆكوشتن جێبه‌جێده‌كه‌ن، هۆكه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ژنان زیاتر هه‌ست به به‌رپرسیارێتی ده‌كه‌ن له‌به‌خێوكردنی منداڵه‌كانیاندا، تا چه‌ند ژماره‌ی منداڵ زیاد بێت ژنان كه‌متر بیر له‌جێبه‌جێكردنی خۆكوشتن ده‌كه‌نه‌وه.
زانایانی (تایوان) ی به‌پشت به‌ستن به‌لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی كۆن، كه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی (1897)، كه تێیدا زانای كۆمه‌ڵناسی (ئه‌میل دروكهایم) وتبووی:"باوكایه‌تی له‌خۆكوشتن ده‌تپارێزێت".
ئێستا زانایان بۆ سه‌لماندنی ئه‌و وته‌یه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامداوه، بۆ ته‌ئكیدكردنه‌وه له‌و بۆچوونانه‌ش، توێژه‌ره‌وانی كۆلێژی پزیشكی (كاوشیونج) له (تایوان) چاودێری زیاتر له‌یه‌ك ملیۆن‌و بیست‌و سێ هه‌زار ژنیان له‌بیست ساڵی ڕابردوودا كردووه.
ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه به‌یه‌كێك له‌گه‌وره‌ترین لێكۆڵینه‌وه‌كان داده‌نرێت، كه بابه‌تێكی وا ده‌وروژێنێت‌و به‌دواداچوونی بۆ ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌و ژنانه‌ی گه‌ر دوو منداڵیان هه‌بێت ڕێژه‌ی خۆكوشتن له‌نێویاندا به به‌راورد به‌و ژنانه‌ی یه‌ك منداڵیان هه‌یه (40%) كه‌متره، سه‌باره‌ت به‌و ژنانه‌ی سێ منداڵیان هه‌یه، ئاستی خۆكوشتن به‌ڕێژه‌ی (60%) داده‌به‌زێت.
له‌هه‌مانكاتدا توێژه‌ران به‌راوردێكیان له‌نێوان ڕێژه‌ی خۆكوشتن له‌تایوان‌و وڵاته خۆرئاواییه‌كاندا كردووه‌و ئاشكرایانكردووه، حاڵه‌تی خۆكوشتن له‌نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا‌و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له‌تایواندا زیادیكردووه، له‌كاتێكدا ڕێژه‌كه جێگیر‌و دابه‌زیووه له‌خۆرئاوادا.
به‌راورده‌كان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، ژنانی تایوان زیاتر له‌ژنانی خۆرئاوا خۆیان ده‌كوژن، به‌جۆرێك ڕێژه‌ی خۆكوشتن له‌نێوان پیاو ژن‌دا له‌خۆرئاوا (1/3)ه‌و له (تایوان) یش ڕێژه‌كه (1/2).
ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه كه (تچان یوه یانج) سه‌رپه‌رشتیاریی كردووه، له‌گۆڤاری (كنادیان میدیكال ئه‌سوشییشن جۆرناڵ) ی مانگانه بڵاوكرایه‌وه‌و تێیدا باس له‌وه‌كراوه، له‌گه‌ڵ زۆربوونی ژماره‌ی منداڵدا مه‌یلی خۆكوشتن كه‌مده‌بێته‌وه، سه‌رباری ناله‌باری بارودۆخی له‌دایكبوونی منداڵ‌و حاڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابوری، دایك به‌هۆكارێك داده‌نرێت بۆ پارێزگاریكردن له‌ئاینده‌ی منداڵ‌و خۆپاراستن له‌خۆكوشتن، دایك گرنگیه‌كی زۆر به‌سۆزداریی ده‌دات‌و ڕۆڵی گرنگی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌گێڕێت له‌ژیانی منداڵدا، هه‌موو ئه‌و هۆكارانه‌ش یارمه‌تیده‌رن بۆ ئاسووده‌بوونی ده‌روونی‌و پاراستن له‌خۆكوشتن.
radoi nawxo

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






..............dast xo6 freshta gian har bzhit........


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









zor supas laya giyan dastakani tosh xosh bet gula jowan bo em peyama razawaya her sarkawtu bit inshalla
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








ده‌ست خۆش هاوڕێ گیان به‌م ئومێده ئه‌م دیارده‌ی خۆ کوشتن و سوتاندنه به‌ره‌و نه‌مان بچێت
سه‌ر فراز بیت
ده‌رونه‌یی

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









zor supas gula giyan dasti tosh xosh bet bo peyama jowanakat hiway sarkawtan bo tosh axwazim her la xoshiya bit inshalla
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه