❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چۆن منداڵ فێری‌ پاره‌ پاشه‌كه‌وتكردن ده‌كه‌یت؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-04-06 16:17:54

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

چۆن منداڵ فێری‌ پاره‌ پاشه‌كه‌وتكردن ده‌كه‌یت؟


منداڵ فێری‌ پاره‌ پاشه‌كه‌وتكردن بكه‌




پاره‌ بناغه‌ی‌ كڕینه‌، بێگومان پاره‌ گه‌ڵا نییه‌ له‌دارودره‌خته‌وه‌ بكه‌وێته‌ خواره‌وه‌‌و به‌سه‌رماندا ببارێت، ئه‌و بۆچوونانه‌ له‌سه‌ر پاره‌ باوه‌‌و له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌وترێت، به‌ڵام په‌یامی‌ تۆ له‌سه‌ر پاره‌ پاشه‌كه‌وتكردن چییه‌ بۆ منداڵه‌كه‌ت؟

هه‌رچه‌نده‌ دركی‌ پێبكه‌یت یان نا، له‌ڕێگه‌ی‌ مامه‌ڵه‌ی‌ تۆوه‌ بۆ پاره‌، منداڵ زیاتر له‌وه‌ ده‌زانن كه‌ تۆ پێیان ده‌ڵێیت، كاتێك شتێك په‌یوه‌ندیی‌ به‌پاره‌وه‌ هه‌یه‌ بۆ نمونه‌ به‌رپرسیارێتی‌ پاره‌‌و بودجه‌، پێویسته‌ به‌جدی‌ بیر له‌كات‌و شوێنی‌ ئه‌وه‌ بكرێته‌وه‌، چۆن منداڵ فێری‌ ئه‌و وانه‌ گرنگه‌ی‌ ژیان بكرێت، چونكه‌ به‌ته‌ئكید له‌قوتابخانه‌ فێر ناكرێن.

سه‌ره‌تا پێویسته‌ له‌سه‌ر باوان، پلانێكی‌ ڕوون دابڕێژن بۆ فێركردنی‌ منداڵ سه‌باره‌ت به‌به‌ڕێوه‌بردنی‌ پاره‌ له‌ته‌مه‌نی‌ منداڵییه‌وه‌، دواتر به‌تێپه‌ڕبوونی‌ ساڵ چاودێرییان بكرێت‌و ڕێنماییان بكه‌ن به‌چ شێوازێك مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ پاره‌دا بكه‌ن، پێویسته‌ له‌و ماوه‌یه‌دا بوار بۆ منداڵ بڕه‌خسێنرێت بۆ ده‌رخستنی‌ ئه‌وه‌ی‌ ڕایه‌كی‌ سه‌ربه‌خۆیانه‌ی‌ هه‌بێت‌و بڕیاره‌كان‌و به‌رپرسیارێتی كه‌سێتییان ده‌ستنیشان بكات.

به‌داخه‌وه‌، زۆربه‌ی‌ باوان كێشه‌و مامه‌ڵه‌ی‌ پاره‌ له‌به‌رچاوی‌ منداڵدا به‌شێوه‌یه‌كی‌ نه‌رێنی‌ باس ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش وا له‌منداڵ ده‌كات تێڕوانینیان بۆ پاره‌ نه‌رێنی‌ بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ یه‌كه‌م هه‌نگاو بۆ به‌ڕێوه‌بردنی‌ پاره‌، ده‌بێت دایك‌و باوك پێشه‌نگ بن بۆ منداڵه‌كانیان له‌ڕێگه‌ی‌ كۆنترۆڵكردنی‌ هه‌موو خه‌رجییه‌كانه‌وه‌‌و دانه‌وه‌ی‌ پاره‌ی‌ ئه‌و بلیته‌ی‌ مانگانه‌ دێته‌وه‌ بۆ كرێی‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی‌ وه‌ك (ئاو، كاره‌با‌و ته‌له‌فۆن‌و...) له‌كاتی‌ خۆیدا، هه‌روه‌ها پاشه‌كه‌وتكردن بۆ پێكانی‌ ئامانجه‌ دووره‌كان، خه‌رجییه‌كان باشترین ڕێگه‌یه‌ بۆ سه‌ره‌تای فێربوونی‌ منداڵ له‌ئیداره‌ی‌ پاره‌دا، چونكه‌ له‌گیرفانی‌ تایبه‌ته‌وه‌ فێربوون ده‌ست پێده‌كات.

كه‌ی‌ پاره‌ بدرێته‌ ده‌ست منداڵ بۆ خه‌رجیی‌ تایبه‌تی‌؟

بناغه‌ی‌ ئه‌وه‌ به‌پشتبه‌ستن به‌ئاستی‌ پێگه‌یشتوویی‌ منداڵ ده‌بێت، به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌ ماوه‌ی گونجاو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ته‌مه‌نی‌ (8 ـ10) هه‌شت بۆ ده‌ ساڵییه‌.

به‌ڵام پێش ده‌ستنیشانكردن، ئه‌م پرسیارانه‌ له‌خۆت بكه‌:
1 ـ ئایا منداڵه‌كه‌ت هاوكێشه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كانی‌ ژماردن ده‌زانێت، وه‌ك ( كۆكردنه‌وه‌، لێكدان، دابه‌شكردن‌و لێده‌ركردن).
2 ـ ئایا منداڵه‌كه‌ت ده‌توانێت خه‌مڵاندن بۆ نرخی‌ ماده‌كان بكات، وه‌ك (شه‌ربه‌ت، خوارده‌مه‌نی‌‌و یارییه‌كان).

3 ـ ئایا منداڵه‌كه‌ت به‌رگری‌ هه‌یه‌ بۆ شته‌كان، گه‌ر داوات لێكرد شیرنی‌ نه‌خوات تا ژه‌مه‌ خۆراكیۆه‌كه‌ی‌ ته‌واو ده‌كات، یان یاری‌ نه‌كات تا ئه‌و كاته‌ی‌ له‌كاره‌ تایبه‌تییه‌كانی‌ ماڵ ده‌بێته‌وه‌، به‌مانایه‌كی‌ دیكه‌ ئایا ده‌توانێت زاڵبێت به‌سه‌ر پێداویستییه‌كانیدا.

گه‌ر وه‌ڵامه‌كانت بۆ پرسیاره‌كان (به‌ڵی‌) بوون، گه‌ر منداڵه‌كه‌ت ئاماده‌یه‌ خه‌رجیبه‌كان وه‌ربگرێت، ئه‌وا پێویسته‌ خه‌رجییه‌كانی‌ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی‌ پێداویستییه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كانی‌ بێت له‌گه‌ڵ ده‌سته‌به‌ركردنی‌ ئاستێكی‌ باش بۆ فه‌راهه‌مكردنی‌ ئه‌و مادانه‌ی‌ ده‌ستنیشانی‌ ده‌كات پاره‌ خه‌رج بكات، وه‌ك یاری‌‌و شیرنی‌.

له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ت دابنیشه‌ بزانه‌ چه‌ند پاره‌ خه‌رج ده‌كات له‌مانگێكدا بۆ كڕینی‌ (یاری‌، شیرنی‌، كتێب، قژبڕین، كه‌لوپه‌لی‌ قوتابخانه‌‌و سی‌ دی‌ فیلم كارتۆن)، دواتر داوای‌ لێبكه‌ خۆی‌ كاروباره‌كانی‌ سه‌رفكردنی‌ خه‌رجییه‌كان به‌ڕێوه‌ ببات له‌سه‌ر پێدانی‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی‌ كه‌ خۆی‌ داوای‌ كردووه‌، بۆ نمونه‌، له‌مانگێكدا بۆ خواردن پێویستی‌ به‌چه‌نده‌ پاره‌ هه‌یه‌، یاخود بۆ كه‌لوپه‌لی‌ قوتابخانه‌ چه‌ندی‌ تری‌ پێویسته‌، بۆ قژبڕینی‌ كوڕان جارێك له‌مانگێكدا‌و كچانیش دووسێ‌ مانگ جارێك پێویستیان به‌چه‌ند پاره‌ هه‌یه‌، هه‌روه‌ها بۆ كڕینی‌ كتێبی چیرۆك‌و گۆڤار، له‌دوای‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ بۆ پاشه‌كه‌وتكردن تۆ بڕێك پاره‌ی‌ تری‌ بۆ بخه‌ سه‌ر پاره‌كه‌ی‌، به‌وه‌ش تێكڕای‌ بودجه‌ی‌ پاره‌ی‌ مانگێكی‌ منداڵه‌كه‌ت ده‌ده‌كه‌وێت چه‌نده‌.

ئه‌وه‌ش بزانن منداڵ به‌رده‌وام بڕیاره‌كانی‌ ڕاست نیین، ئه‌وه‌ ته‌نها تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی‌ فێركارییه‌ بۆ ده‌ستنیشانكردنی‌ بودجه‌ی‌ تایبه‌تی‌ منداڵ بۆ خه‌رجی‌و پاشه‌كه‌وت.

radoi nawxo

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net