❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / له‌یلا فه‌رقی‌ گۆرانی‌ بۆ فیلمی‌ 88 ده‌ڵێت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-04-06 16:24:15

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

له‌یلا فه‌رقی‌ گۆرانی‌ بۆ فیلمی‌ 88 ده‌ڵێت

دوای‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ بۆ كوردستان خانمه‌ گۆرانی‌ بێژ (له‌یلا فه‌ریقی‌) سه‌ردانی‌ شاری‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ كرد، به‌مه‌ستی‌ پرۆژه‌یه‌كی‌ هونه‌ری‌.

به‌پێی‌ ئه‌و زانییارییانه‌ی‌ كه‌ ده‌ست ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ ناوخۆ كه‌وتووه‌، له‌یلا فه‌ریقی‌ له‌سه‌ردانه‌كه‌شیدا مۆنۆمێنتی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ به‌سه‌ركردووه‌ته‌وه‌، پاشان چاوه‌ی‌ به‌(سهیل سخن پوژه‌) ده‌رهێنه‌ری‌ سینه‌مای‌ ئێرانی‌ كه‌وتووه‌ كه‌ ئێستا سه‌رقاڵی‌ ده‌رهێنانی‌ فیلمێكه‌ به‌ناوی‌ (88) كه‌ فیلمێكی‌ درێژی‌ سینه‌مای‌ كوردییه‌و باس له‌و كاره‌ساته‌ ده‌كات كه‌ له‌ساڵی‌ 1988دا به‌سه‌ر شاری‌ هه‌ڵه‌بجه‌دا هاتووه‌، هه‌ر له‌فیلمه‌كه‌دا كۆمه‌ڵێك كوڕ‌و كچی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ به‌شداریی‌ تێدا ده‌كه‌ن.

به‌پێی‌ زانیارییه‌كان ئاماژه‌به‌وه‌ ده‌كات، كه‌ خانمه‌ گۆرانی‌ بێژ له‌یلا فه‌ریقی‌ دوای‌ بینینی‌ به‌شێك له‌فیلمه‌كه‌ ده‌ستخۆشی‌ له‌ستافی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ فیلمه‌كه‌كرد، بڕیاره‌شه‌ گۆرانییه‌ك بۆ فیلمه‌كه‌‌و كاره‌ساتی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ئاماده‌بكات.

فیلمی‌ 88 ماوه‌كه‌ی‌ (90) خوله‌كه‌‌و باس له‌چیرۆكێك ده‌كات كه‌ كچێك دوای‌ چه‌ندین ساڵ دووری‌ له‌هه‌ڵه‌بجه‌، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ژیان‌و ده‌یوێت ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر كاره‌ساتی‌ كیمیابارانی‌  هه‌ڵه‌بجه‌ ئاماده‌ بكات، دواترش چه‌ند منداڵێك ده‌بینێت‌و كه‌ شوێنه‌ جیاجیاكانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ پێشانده‌ده‌ن‌و ئه‌ویش له‌كاتی‌ سه‌ردانی‌ بۆ ئه‌و شوێنانه‌، بۆردومانكردنی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ دێته‌وه‌ یاد كه‌ خۆی‌ له‌وێ‌ بووه‌.

radoi nawxo

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net