.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






سڵاو ئازیزان دیاری ماڵپه‌ری یاریگا بۆ یاری کلاسیکۆ ڕاپۆرتێکی تێر و ته‌سه‌له سه‌باره‌ت به‌و رووداوه وه‌رزشیه گه‌وره‌یه .. به‌و هیوایه‌ی جێگای ڕه‌زامه‌ندی هه‌موولایه‌ک بێت
هێرش
زۆرێک پێی ده‌ڵێن کلاسیکۆ و هه‌ندێک دێربی و هه‌ندێکیش هه‌ن پێی ده‌ڵێن گراند دێربی ، ناوهێنانی به‌هه‌رشتێک که ئه‌ته‌وێت گرنگ نیه ، گوڵێک به هه‌رناوێک بێت هه‌ر به جوانی و هه‌ر به بۆن خۆشی ئه‌مێنێته‌وه ، وانیه ؟ له یادیان که .. ململانێی نێوان ئه‌رسناڵ و تۆتنهام له یاد بکه ، سه‌لتیک و ڕێنجه‌رز ، ئه‌نته‌ر میلان و ئه‌یسی میلان ، ڕۆما و لازیۆ ته‌نانه‌ت ئه‌توانی ململانێی بۆکا جۆنیرۆز و ڕیڤه‌رپله‌یت یش له یاد بکه‌یت چونکه له‌وان گه‌وره‌تر هه‌یه ئه‌ویش گه‌وره‌ترین ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌یه له ئاستی یانه‌که‌ن ئێمه باس له ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌ی به‌رشلۆنه و ریال مه‌درید ده‌که‌ین .
ئه‌و جه‌نگه‌یه که دوو تیپی دوژمنی یه‌کترن نه له یه‌ک شارن و نه له یه‌ک هه‌رێم ، ( خێو ) ه کۆنه‌کانی ڕابردوو له کونێکی ژه‌نگاوی قفڵی ده‌رگایه‌که‌وه دێنه ده‌ره‌وه ئێسک و پروسکه‌کان به پڕتاو له گۆڕه‌کانیان هه‌ڵده‌ستنه‌وه مێژوو ده‌توانێت به هه‌نووکه بگاته‌وه .بۆ ئه‌وه‌ی له کلاسیکۆ بێ به‌ش نه‌بن ئه‌وه کلاسیکۆیهی که هیچ کات له دووباره‌بوونه‌وه‌ی بێزارنابین ..
له ڕاستیا ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تا کلاسیکۆی دروست کرد بارودۆخی سیاسی ئه‌و وڵاته‌یه که کاتا‌لۆنیا هه‌رێمێکه داوای سه‌ربه‌خۆیی خۆی ده‌کات و لایه‌نگرانی پێیان ده‌وترێت ( کاتالانیسم ) و ریال مه‌درید یش یانه‌ی پایته‌ختی وڵاته‌که‌یه واته لایه‌نگری حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاته و شوێنکه‌وتووانی پێیان ده‌وترێت ( کاستیلانیسمۆ ) ، ڕکابه‌ری ئه‌م دوو یانه‌یه گه‌یشتۆته ڕاده‌یه‌ک له زۆر شوێنی هه‌رێمی کاتا‌لۆنیا ڕێگا نادرێت ڕه‌نگی سپی بپۆشرێت یان به‌کاربێت ، وێناکردنی ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌یان بۆ ئێمه ئاسان نیه . ئاسان نیه له بارودۆخی ئه‌و یاریه تێبگه‌ین که ته‌نها له تیڤیه‌کانه‌وه ٩٠ خوله‌ک سه‌یری یاریه‌که ده‌که‌ین به‌ڵام ململانێی نێوان هانده‌ران به درێژایی ساڵ کۆتایی نایه‌ت ..
سیامه‌ند كه‌ریم
مێژوو
ههرلهسهرهتاکانی تۆپی پێی ئیسپانیاوه هه‌ردوویانه{ڕیال مه‌درید و به‌رشه‌لۆنا} نوێنه‌ری هه‌ردوو ناوچه‌ی ناوه‌ڕاستی ئیسپانیا{ناوچه‌ی ره‌گه‌زی ئیسپانیه‌کان} و ناوچه‌ی که‌ته‌لۆنا{که‌ته‌لۆنیه‌کان} بوون، له‌هه‌مان کاتدا هه‌ردوو ناوچه بۆ خۆیان به‌دوو ئاڕاسته‌ی شارستانێتی و زمانی جیاواز ده‌ڕۆن. ئه‌م دیارده وه‌رزشیه کارێکی زۆر گه‌وره‌ی کردۆته سه‌ر هه‌ردوو بواری کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ئه‌م ووڵاته.
ڕیاڵ مه‌درید یانه‌یه‌کی سه‌ر به حوکمه‌ت و خێزانی مه‌لیکی ئیسپانیه و زیاتر له‌لایه‌ن ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌وه لایه‌ن گریان لێده‌کرێت و به‌ته‌یبه‌تیش له کات و سه‌رده‌می فرانکۆیست ئیرا که ڕابه‌رایه‌تی سوپای ناوه‌ڕاستی ئیسپانیای ده‌کرد.
ئیسپانیا له سه‌رده‌می فرانکۆیست له نێوان دووناوچه‌دا دابه‌ش بوو ناچه‌ی ئیسپانی نشینه‌کان و ناوچه‌ی که‌ته‌لانه‌کان وه هه‌روه‌ها ئیسپانیا به‌ره‌و شه‌ڕێکی ناو خۆی ده‌رۆیش ئه‌م دوو یانه‌یه‌ش بوون به‌به‌شێك له‌و شه‌رو ئاژاوه‌ی نێوان حوکمه‌ته دیکاتۆره‌که‌ی فرانکۆیست و دیکاتۆره‌کانی پاش ئه‌و له‌گه‌ڵ ناوچه‌کانی تری ئیسپانای، حوکمه‌ته‌کانی ئیسپانیا زیاتر لایه‌ن گری مه‌دریدیان ده‌کرد، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و شاره بنکه‌ی{به‌یسی} دامه‌زراندنی پارته جیاکان به‌ته‌یبه‌تیش پارتی سۆسیالیستی ئیسپان بوو، مه‌دید بوو به بنکهیهك فکره تازاکانی جیهانی وه‌ك{کۆماریسم، فیدارالیسم، ئه‌نارچیسم، سایندیکلالیسم، وه هه‌روه‌ها کۆمۆنیسم} له هه‌مان کاتدا که‌ته‌لۆنا یان بڵێین هه‌رێمی به‌رشه‌لۆنا هه‌رێمێکی فاشیۆن له بواری جل و به‌رگ و نیگار کێشان بوو وه ئاو هه‌وا سه‌رنج ڕاکێشه‌که‌ی.
له‌دوایدا و له‌سه‌رده‌می حوکم ڕانی فرانسیسکۆ فرانکۆدا بلوگرانیهکان توانیان شوین پێی خۆیان له گه‌ڵ حوکمه‌ته دیکاتۆره‌که‌ی فرانکۆدا به‌هێز بکه‌ن و زیاتر له یانه‌یه‌ك له ناوچه‌که‌دا هه‌بێت. له ماوه‌ی شه‌ری ناوخۆی ئیسپانیا هه‌ردوو سه‌رۆکه‌کانی به‌رشه‌لۆنه و ڕیاڵ مه‌درید{جۆسیف ساینۆڵ و رهفایهل سانچێز گۆره‌یه} توشی گێره‌و کێشه‌ی زۆر بوون له‌سه‌ر ده‌ستی لۆس ناشیۆنالیست.
له 1950 دا هه‌ردوو یانه موونافهسهیهکی تر له‌سه‌ر یاریزانی به‌ناو بانگی ئه‌رجه‌نتینی که‌وته به‌ینیان، دی ستیفانۆ گرنگی هه‌ردو یانه‌ی به‌لای خۆیدا ڕاکێشابوو ئه‌و کات یاری بۆیانه‌ی دیپۆرتیفۆ لۆس میلۆناریۆ له بۆگۆتا ده‌کرد هه‌ردوو یانه زه‌میان له‌سه‌ر یه‌کتری ده‌کرد کێشه‌یان له‌سه‌ری هه‌بوو هه‌ردوو یانه خۆی به‌خاوه‌نی ده‌زانی دی ستیفانۆ بۆنده‌که‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ره‌فز کرده‌وه‌و ڕووی کرده یانه‌ی ڕیال ئه‌وکات به‌رشه‌لۆنه هه‌وڵی دا له‌رێگه‌ی فرانکۆوه کارێك بکات وه مه‌دریدیش به‌رهه‌ڵه‌ستی کرد به دانی پاره‌و ئاماده‌کردنی خۆبه‌ش.
دی ستیفانۆ له‌یه‌كه‌م یاریدا به‌رامبه‌ر به‌رشه‌لۆنه دووگۆڵی بۆ مه‌درید تۆمار کرد، وه هه‌روه‌ها ڕیال له‌گه‌ڵ ستیفانۆ 5 نازناوی ئه‌وروپی به‌ده‌ست هێنا.
له‌ساڵه‌کانی 1960 دا هه‌ردوو به‌رهه‌ڵه‌ستی کار گه‌یشتنه قۆناغه‌کانی یاریه ئه‌وروپیه‌کان وه هه‌ردوو یانه دووجار به‌یه‌ك گه‌یشتن ئه‌ویش له جامی ئه‌وروپادا بوو که ڕیال مه‌درید 1960ی برده‌وه و به‌رشه‌لۆناشه 1961 ،جارێکی تر هه‌ردوو یانه له‌جامی چامپیۆن لیگدا به‌یه‌ك گه‌یشتن ئه‌ویش سالی 2002 بوو مه‌درید به‌رشه‌ی دا به‌زه‌ویدا و گه‌یشته یاری کۆتای و جامه‌که‌ی به‌ده‌ست هێنا.
له‌هه‌مانکاتدا هه‌ردوویانه کێشه‌یه‌کی تر له‌به‌ینیاندا هه‌یه ئه‌ویش یه‌کێکی تره له گه‌رم که‌ره‌وه‌ی کلاسیکۆ و خۆش کردنی ئه‌م یاریه له ئیسپانیا ئه‌و کێشه‌یه بریته له ڕفاندنی یاریزانه به‌ناو بانگه‌کانی یه‌کتری به‌تایبه‌تیش یانه‌ی ڕیال که لایه‌نی ئابووری باشتره هه‌میشه هه‌وڵی رفاندنی یاریزانه به‌ناو بانگه‌کانی به‌رشه‌ی داوه‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌نده‌ها ملیۆن دۆلاری سه‌رف کردووه، له‌ساڵی 1988 دا بێن شۆسته‌ری له‌به‌ر
شهلۆنهوه رفاند وه له‌ساڵی 1994دا یاریزان مایکڵ لاودرۆپیشی برده ڕیزه‌کانی پاشانیش ساڵی 2000 لیوس فیگۆی پورتوگالی برده ڕیزه‌کانی به‌رامبه‌ریش به‌رشه‌لۆنه لیوس ئه‌نریکی له‌ساڵی 1996 دا له‌ده‌ستی مه‌دریدیه‌کان فراند و پاشانیش کابتنی شین و سووری کرده باڵه‌کانی.
ئێستا ڕیال مه‌درید باڵادهتسی هه‌یه به‌وه‌ی زۆرترین هانده‌ری ئیسپانیای به‌لای خۆیدا ڕاکێشاوه‌و 32.8% هانده‌رانی ئیسپانیایه وه به‌رشه‌لۆنه‌ش له دوای ئه‌و دێت و ڕیزبه‌ندی دووه‌مه‌و زۆریش له مه‌درید دوور نیه ڕێژه‌ی هانده‌ره‌کانی 25.7% هانده‌ری تۆپی پێی ئیسپانیایه وه فالهنسیاش پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندیه‌که‌ی گرتووه که 5.3% هانده‌رانه ئه‌م سه‌ر ژمێریهش له ساڵی 2007 دا کراوه‌و دوایه‌مین سهرژمێریاریه.
1949-1950 ڕیال مه‌درید 6-1 به‌رشه‌لۆنه
1950-1951 به‌رشه‌لۆنه 7-2 ڕیال مه‌درید
1962-1963 به‌رشه‌لۆنه 1-7 ڕیال مه‌درید
2008-2009 ڕیال مه‌درید 2-6 به‌رشه‌لۆنه
لیستی به‌ناو بانگ ترین ئه‌و یاریزانانه‌ی یاریان بۆ هه‌ردوو یانه کردووه.
1- ئیفارێستۆ دی مارسیدۆ/به‌رازیل{به‌رشه‌لۆنه بۆ مه‌درید}{1962}
2- فێرناندۆ گۆفهرتێس/ئه‌ڵمانیا{به‌رشه‌لۆنه بۆ مه‌درید}{1965}
3- لیوشن مۆله‌ر/هۆڵه‌ندا{مه‌درید بۆ بهرشهلپنه}{1965}
4- بێن شۆسته‌ر/ئه‌ڵمانیا{به‌رشه‌لۆنه بۆ مه‌درید}{1988}
5- جۆرج حاجی/رۆمانیا{مه‌درید بۆ بریشیا بۆ به‌رشه‌لۆنه}{1991}
6- مایکڵ لاودرۆپ/ دانیمارك{به‌رشه‌لۆنه بۆ مه‌درید}
7- ڕۆبێرتۆ پڕۆسینچیك/کرواتیا{ڕیال مه‌دری بۆ ڕیال ئۆفیدیۆ بۆ به‌رشه‌لۆنه}{1995}
8- لیوس ئینریکی/ئیسپانیا{ ڕیال مه‌درید بۆ به‌رشه‌لۆنه}{1996}
9- دانێڵ گارسیا لارا/ئیسپانیا{مه‌درید بۆ ڕیال مایۆرکا بۆ به‌رشه‌لۆنه}{1999}
10- لیوس فیگۆ/پورتوگال{به‌رشه‌لۆنه بۆ مه‌درید}{2000}
11-ئه‌فۆنسۆ پیرێز{ڕیال مه‌درید بۆ ریال بیتس بۆ به‌رشه‌لۆنه}{2000}
12- ڕۆناڵدۆ/ به‌رازیل{به‌رشه‌لۆنه بۆ ئه‌نته‌رمیلان بۆ ڕیال مه‌درید}
13-سامیۆل ئیتۆ/کامیرۆن{ڕیال مه‌درید بۆ ڕیال مایۆرکا بۆ به‌رشه‌لۆنه}{2004}
14- خافیه‌ر سافیۆلا/ئه‌رجه‌نتی{به‌رشه‌لۆنه بۆ ڕیال مه‌دری}{2007}
ئه‌نجامی یاریه‌کانی هه‌ردوویانه له نێوان ساڵانی ١٩٩٤ تا ٢٠٠٧
دوا وته
له‌کۆتاییدا،کێ باڵاده‌ستی خۆی ده‌نوێنێت،ڕیاڵ مه‌درید ده‌توانێت تۆڵه‌ی دۆڕاندنه مێژووه‌یه‌که‌ی وه‌رزی ڕابردووی ناو یاریگای خۆی و دۆڕانی یاری جوون بکاته‌وه له‌لایه‌ک و له‌لایه‌کی دیکه ئه‌و پاره خه‌یاڵی و ئه‌ستێرانه‌ی پێریزی سه‌رۆک کڕیونی ده‌توانن به‌رشه‌لۆنه له‌نێو یاریگای خۆیان بده‌ن به‌زه‌ویدا…یاخود شێره‌کانی کاته‌لۆنیا به‌سه‌رکردایه‌تی میسی و چاڤی و ئینیێستا جارێکی دیکه ڕیاڵ مه‌درید شکست پێده‌هێنن و ئه‌نجامێکی هاوشێوه‌ی ئه‌نجامه مێژوویه‌که دووباره ده‌که‌نه‌وه،وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌م پرسیارانه له‌کلاسیکۆی ئه‌مجاره‌دا ده‌زانین.
سه‌رچاوه : ئه‌رشیڤی یاریگا


له‌سه‌ر هێڵ نییه








وةى ئه و ده ستانه و خؤشبى هاورى كيان
بابه تيكى زؤر به سودبوو

له‌سه‌ر هێڵ نییه