.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














ڕۆماننوسی ناوداری ڕووس “نیکۆلای گۆگۆڵ 1809ز – 1852ز”
باوکی ڕیالیزم له ئه‌ده‌بیاتی ڕوسیدا :
ڕۆماننوسی ناوداری ڕوس نیکۆلای گۆگۆڵ له 21 ئاداری 1809 چاوی به‌ژیان هه‌ڵێناوه و زۆربه‌ی ڕه‌خنه‌گران به باوکی ڕیالیزم له‌ئه‌ده‌بی ڕوسیدا داده‌نێن .
هه‌رچه‌نده له‌یه‌که‌م به‌رهه‌می شانۆیی له ساڵی 1829دا هه‌ستی به شکستی و سه‌رنه‌که‌وتن کرد ، به‌ڵام دوای دوو ساڵ له 1831 دا که کۆمه‌ڵه چیرۆکێکی ئۆکرانی به‌ناونیشانی ( چه‌ند ئێواره وه‌ختێک له چاندنگه‌یه‌کی نزیک دیکانگادا ) ی بڵاوکرده‌وه ، ناوبانگێکی باشی بۆ خۆی په‌یدا کرد و شاعیر و نوسه‌ری ناوداری وه‌کو ( پوشکین و جۆکۆڤسکی و ئه‌کساکۆڤ و بلنیسکی ) په‌سه‌ندیان کرد و به‌نوسه‌رێکی ڕیالیستی سه‌رکه‌وتوویان له‌قه‌ڵه‌مدا و دوای ته‌واوکردنی به‌رگی یه‌که‌می به‌رهه‌مێکی نایابی به‌ناوی ( گیانه مردووه‌کان ) له‌ساڵی 1842 که ڕۆمانێکی ڕیالیستی سه‌رکه‌وتووبوو ، هێرشێکی توند و تیژی بردبووه سه‌ر داب و نه‌ریتی کۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌ڵس و که‌وتی خه‌ڵکه‌که و ژیانی جوتیاران به‌کارتێکردنی قه‌شه‌یه‌کی که‌له‌ڕه‌ق ، هزرێکی ڕه‌ش بینانه ده‌ستی به‌سه‌ر هه‌ست و هۆشی داگرت و خستییه سه‌ر بارێکی نیگه‌رانی و هاته سه‌ر ئه‌و قه‌ناعه‌ته که خۆی به‌رامبه‌ر خوا به تاوانبار بزانێ و ئه‌مه وایلێکرد به‌رگی دووه‌می ( گیانه مردووه‌کان )ی به‌ر له‌چاپکردنی سووتاند و له‌ناوی برد و ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی به خاڵێکی تاریک له‌ژیانی داده‌نرێت .
گۆگۆڵ له ڕوانگه‌ی ڕه‌خنه‌گرانییه‌وه :
ڕه‌خنه‌گرانی ئه‌ده‌بی ڕوسی به‌م جۆره‌ی خواره‌وه له‌م نوسه‌ره ناوداره ده‌دوێن و ده‌ڵێن :
گۆگۆڵ نوسه‌رێکی ناوداری ڕوسه ، دانه‌ری چیرۆکی کورت و ڕۆمانی پته‌و و شانۆگه‌ری سه‌رکه‌وتووه ، یه‌که‌مجار ناوبانگی له‌نوسینی چیرۆکی ڕۆمانسی پڕ خه‌یاڵی ژیانی سه‌رده‌می کۆنی قۆزاقه‌کان ده‌رکرد ، به‌ڵام له دواییدا شێوه‌ی نوسینی گۆڕی ، به‌تایبه‌تی له چیرۆکی ( پاڵتۆ )دا ، کردییه شێوه‌یه‌کی ڕیالیستی ته‌واو ، بابه‌ته‌کانی خۆی له‌ژیانی ناخۆشی چینی هه‌ژار و کڵۆڵه‌کانی شاری به‌تروسبۆرگ هه‌ڵ ده‌هێنجا و جوانترین ڕۆمانی نوسی به‌تایبه‌تی ڕۆمانه درێژه‌که‌ی ( گیانه مردووه‌کان ) و ژیانی جوتیارانی لادێی ڕوسیای تێدا ده‌ربڕی ، که‌چۆن بووه به‌ر له‌ڕزگاربوونیان چنگی چه‌وساندنه‌وه‌ی موڵکداره زه‌بربه‌ده‌سته‌کان . به‌م ڕۆمانه به‌هێزه‌ی گۆگۆڵ بنچینه‌ی ڕێبازی ڕیالیزمی له‌ئه‌ده‌بی ڕوسیدا چه‌سپاند .
گۆگۆڵ و نوسینی شانۆگه‌ری :
گۆگۆڵ جگه له‌چیرۆکی کورت و ڕۆمان ، کۆمه‌ڵه شانۆگه‌ریه‌کی ڕیالیستی به‌هێزی نوسی دیارترینیان ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن :
شانۆگه‌ری ( جه‌نابی موفه‌تیشی گشتی ) له‌ساڵی 1836 نوسی و ده‌ریچواند و سه‌رکه‌وتنێکی باشی به‌ده‌ست هێنا و هێرشێکی توند و تیژی پێکه‌نیناوی برده‌سه‌ر چینی فه‌رمانبه‌ره‌کانی حکومه‌تی ڕوسیای قه‌یسه‌ری ، هه‌روه‌ها له‌ساڵی 1842 شانۆگه‌ریه‌کی سه‌رکه‌وتووتری نوسی به‌ناوی ( ژنهێنان ) و ، کارێکی ته‌واوی له‌نوسه‌رانی دوای خۆی کرد و ، له‌هه‌مان ساڵ شانۆگه‌ری ( قومارچییه‌کان )یشی نوسی و له‌زۆر لاوه په‌سه‌ندکرا .
به‌رهه‌مه‌کانی گۆگۆڵ و وه‌رگێڕانیان بۆسه‌ر زمانی تر :
زۆربه‌ی به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌کانی گۆگۆڵ وه‌رگێڕاونه‌ته سه‌ر زمانی ئینگلیزی و فه‌ڕه‌نسی له‌وانه‌ی کۆمه‌ڵه چیرۆکێکیه‌تی به‌ناوی ( میرگورد ) سێ شانۆگه‌ری نایابی دیکه‌ی که ئه‌مانه‌ن :
1- پاڵتۆ : یه‌که‌مین ڕۆمانه له‌ئه‌ده‌بی ڕوسی به‌زه‌یی به مرۆڤی چه‌وساوه‌دا بێته‌وه
2- تاراس بۆلبا : داستانێکه له‌باره‌ی ژیانی قۆزاقه‌کان له‌سه‌ده‌ی پانزه‌هه‌مدا .
3- جه‌نابی موفه‌تیش : که شانۆگه‌ریه‌کی کۆمیدی خۆش و سه‌رکه‌وتووه .
له‌کۆتاییشدا ده‌بێ ئه‌وه بڵێین که گۆگۆڵ له‌ته‌مه‌نی 43 ساڵیدا له 21 شوباتی 1852 کۆچی دوایی کرد و تۆماری گه‌وره‌ترین نوسه‌ری ڕیالیست له ئه‌ده‌بی ڕوسیدا پێچرایه‌وه .


♥..... BesT FriendS ArE HArD To FinD CuZ ThE VerY BesT OnE Is AlreadY MinE......♥
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه