❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / كلاسیكۆی ئیسپانیا لەنێوان تۆڵەی ریاڵمەدرید‌و پارێزگاری بەرشەلۆنەدا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-04-10 06:33:58

شؤرش!!!
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: سليمانى -سه رجنا?
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-23
دواترین سه‌ردان: 2010-04-22
په‌یامه‌كان: 300
WindowsMSIE7

كلاسیكۆی ئیسپانیا لەنێوان تۆڵەی ریاڵمەدرید‌و پارێزگاری بەرشەلۆنەدا

بەرە بەرە یاری كلاسیكۆی خولی ئیسپانی لەنێوان ریاڵمەدرید‌و بەرشەلۆنە نزیك دەبێتەوەو راگەیاندنەكانی جیهان‌و ئیسپانیا كەوتونەتە بلاو كردنەوەی هەواڵەكانی تایبەت بەو یاریە، رەنگە بردنەوە لەم یاریەدا بردنی نازناوەكە بێت، چونكە خولی ئیسپانی رووەو كۆتا دەچێت، ریاڵمەدرید بەهەر نرخێك بێت دەیەوێت براوەی ئەم یاریە بێت، چونكە باش دەزانێت شكستی ئەم یاریە شكستی بردنەوەی نازناوەكەیە، شكستی نازناوەكەش داڕمانی یانەكەیە بەو هەموو
ئەستێرانەی كە وەرزی ئەمساڵ روویان لە كۆشكی سپی كردووە‌و پێرێزی سەرۆكی یانەكە پارەكانی لەپێناویاندا بەخەرج داوە، یانەی ریاڵمەدرید دوو نازناوی ئەمساڵی لەكیس چووە، لەبەر ئەوە نایەوێت سێهەمیش لەدەست بدات، رۆناڵدۆ رایگەیاندووە” دەتوانن لەم یاریەدا بردنەوە دەستەبەر بكەن” بەڵام ئەم یاریزانە بۆیاری چونیش هەمان قسەی هەبوو، كەچی توشی شكست هاتن! ئەوەی زیاتر گرنگی بەم یاریە دەدات ئامادەبونی ئەستێرەكانە، بەتایبەتی رۆناڵدۆ‌و میسی‌و چاڤی‌و هیگواین، لەهەفتەی رابردووش چەند یاریزانێك لەهەردوولا
بەئەنقەست یەكی كارتێكی زەردیان وەرگرت لەپێناو رزگاربونیان لەوەستان‌و پشوو وەرگرتن لەم هەفتەیەدا بۆ ئەوەی فریای یاری كلاسیكۆ بكەون، نمونەیان ئاڵڤێس‌و رامۆس‌و ئەلۆنسۆیە، هەروەها هەندێك یاریزان لە هەردوو یانە كە توشی پێكان هاتبوون ئەگەری گەرانەوەیان لەم یاریەدا زۆرە، ئیریك ئەبیدال كە یەكێكە لە بەرگریكارە بەهێزەكانی یانەكە لەو یاریزانانەیە كە بەشدای كلاسیكۆناكات، هەروەها ریكاردۆ كاكا دەستی بەراهێنانەكان كردووەتەوەو كێبڕكێ
لەگەڵ كات دەكات لەپێناو ئامادەبونی لەو یاریەدا، بن زیمەو لاسانا دیاراش هەمان حاڵی كاكایان هەیە، بەڵام ئینێستا بەشداری دەكات بەهۆی باش بونەوەی لەپێكانەكەی.
بەسەیركردنێكی خێراش دەبینین یانەی ریاڵمەدرید لەهێڵی پێشەوە باشتر یاری كردووە كە تاوەكو هەفتەی 30 توانیویەتی 25 بردنەوە بەدەست بهێنێت‌و 83 گۆڵ تۆمار بكات، كەچی بەرشەلۆنە 24 بردنەوەی هەیەو 75 گۆڵی تۆمار كردووە، بەڵام مسی توانیویەتی یەكەمی گۆڵكاران بگرێت بە26 گۆڵ بەرامبەر 23 گۆڵ بۆ هیگواینی ریاڵمەدرید، لەهیڵی بەرگریدا
بەپێچەوانەوە بەرشەلۆنە باشترە كە تەنها یەك یاری دۆراندووە‌و 19 گۆڵیان لەسەر تۆمار كراوە، بەلام ریاڵمەدرید لە 3 یاریدا توشی شكست هاتووە‌و 26 گۆڵیان لەسەر تۆمار كراوە.
وەرزی ئەمساڵیش جیاوازیەكی زۆری تێدا بەدی ناكریچت لەوەدا كە هەمیشە پێكەوە كێبرَكێی لالیگا دەەكەن‌و هەر یاریزانەو لەلای خۆشیەوە یانەكەی بەبراوە دادەنێت، بەلام یاریگا ئەوراستیە دەسەلمێنێت كە بەهێزی ئەمساڵ كێیە؟


yariga

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-04-10 06:52:02

kosar 95
جوانی کوردژین
شوێن: Stockholm Sweedn
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-11
دواترین سه‌ردان: 2011-11-14
په‌یامه‌كان: 754
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: كلاسیكۆی ئیسپانیا لەنێوان تۆڵەی ریاڵمەدرید‌و پارێزگاری بەرشەلۆنەدا

dastakant xosh bet kaka shorsh gian har sarkawtu bi hiwa darm realmadrid  2-0bibatawa

Kurdzhin
لەناو جوانانان هیواى خۆت هەیە
            چونکە جوانی تۆ زۆر بێ وێنەیە
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-83f995511c.jpg
                                    ilove yuo the girl

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-04-10 07:20:38

suaam
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: Kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-14
دواترین سه‌ردان: 2013-12-08
په‌یامه‌كان: 1001
WindowsOpera

Re: كلاسیكۆی ئیسپانیا لەنێوان تۆڵەی ریاڵمەدرید‌و پارێزگاری بەرشەلۆنەدا

ده‌سته‌كانت خۆش ..هه‌ر بژیت ..هیوادارم به‌رشلۆنه‌ 5 به‌ 0 بباته‌وه‌.

Kurdzhin
? SMILE ! its so easy , :) see

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-04-10 09:41:14

Hamwar A.Ali
کازیوەی یانە
شوێن: ☻ کوردستان☺
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-16
دواترین سه‌ردان: 2014-01-25
په‌یامه‌كان: 2537
WindowsXPMSIE

Re: كلاسیكۆی ئیسپانیا لەنێوان تۆڵەی ریاڵمەدرید‌و پارێزگاری بەرشەلۆنەدا

ده‌ست خۆش بێت
هیوادارم مه‌له‌کی بیباته‌وه‌

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-d60e1e0a34.jpg
♥..... BesT FriendS ArE HArD To FinD CuZ ThE VerY BesT OnE Is AlreadY MinE......♥

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net