.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















كوڕێك: كچە ئامۆزاكەم هێندە جوان بوو، بۆیە كردم بەهاوسەری خۆم و نەمهێشت بۆ بێگانەیەك بێت
هەندێك لەكچان و كوڕان پێیان وایە، پێكهێنانی ژیانی هاوسەری لەنێوان خزماندا باش نییە، بەڵام لەبەرامبەردا، بەشێكی دیكەش پێیان وایە پێكهێنانی ژیانی هاوسەری نێوان خزمان زۆریش تەندروستە و هیچ كێشەیەك دروست ناكات". "خزم گەر گۆشتیشت بخوا، بەڵام ئێسقانت ناشكێنێ"، زانا ئاینیەكانیش ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە لەئاینی ئیسلام" هاوسەرگیری لەنێوان خزمان رێگەی پێدراوە، بەڵام باش نییە".
زۆربەی كچان حەز بە هاوسەرگیری نێوان خزمانیان ناكەن، ئەمەش بە پلە یەك بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە كه گۆڕانێكی ئەوتۆ لە ژیانیاندا دروست ناكات. شەهێن عەلی، ئافرەتێكی تەمەن 38 ساڵەو ژیانی هاوسەری لەگەڵ كوڕە مامەكەی پێكهێناوە، ئەو ژنە باس لەوە دەكات كە لەدوای شوكردنییەوەش هیچ گۆڕانكاریەك لەژیانی ئەودا رووی نەداوە، "تەنها ئەوە نەبێت لەماڵی خۆمان هاتومەتە ماڵی مامم كە بەر لەژیانی هاوسەریش، بەسەدان جار هاتومەتە ماڵی مامم، بۆیە لەدوای زەواجیشم هەمان ئەو ژیانەی لەكچێنیمدا بەڕێم كردبوو، هاتەوە پێشم"، ئەو ئافرەتە روونی دەكاتەوە، كە یەكێ لەخراپیەكانی ژیانی هاوسەری لەنێوان دوو خزمدا ئەوەیە، كە لەكاتی روودانی هەر كێشەیەكی خێزانی، نهێنییەكانی ژیانت لەلای هاوسەرەكەت هەیەو هەر كە توڕە بوو، یەكسەر بەڕووتدا دەداتەوە، كە وەكو ئەو پێشبینی دەكات و دەڵێت "لەوانەیە پیاوێكی بێگانە بەم وردەكارییانەی ژیانی ژنەكەی ئاشنا نەبێت، كە هاوسەرە خزمەكەت بەم شێوەیە شارەزاتە".
لەڕوانگەی تەندروستی
ئاڤان هۆشیار، ئافرەتێكی دیكەی تەمەن 30 ساڵەو خاوەنی دوو منداڵە، وەك خۆی ئاماژەی بۆ دەكات ئێستا كچێك و كورێكی هەیە، ئاڤان دەڵێت "كچەكەم تەمەنی7 ساڵەو تەندروستی زۆرباشە، بەڵام كوڕەكەم تەمەنی 4 ساڵەو تائێستا پێی نەگرتووە، كە ئەمەش زۆر بێتاقەتی كردووم"، ئەم ئافرەتە بۆچوونی وایەو هۆكارەكەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە خۆیی و مێردەكەی ئامۆزای یەكترن. گوتیشی "هیچ كێشەیەكمان نییە، تەنها ئەو منداڵەمان نەبێت كە پێی خۆی نەگرتووە، چونكە لەو تەمەنە تێپەڕیوە كە پێی خۆی نەگرێ، دكتۆرەكانیش دەڵێن، ئێسكەنەرمەی هەیە، واتە ئێسقانی نەرمە"، ئاڤان روونی دەكاتەوە كە زۆربەی ئەو دكتۆرانەی كە سەردانیان كردوون لەئەنجامی پشكنیی خوێن، بۆیان دەركەوتووە كە هۆكاری ئەم نەخۆشییەی منداڵەكەی ئەوەیە، كە "ئێمە خزمی یەكترین، هەندێكی دیكەش، لەدكتۆرەكان دەڵێن، منداڵی دیكەشتان پەیدا ببێت، هەر بەم شێوەیە ناتەواو دەردەچن".
بەپێی وتەی بەشێك لەو كچانەی كە هەر لەتەمەنی پێگەیشتنەوە دراون بەئامۆزا و كوڕی خاڵی خۆیان، هەندێكیان ژیانێكی ئاسایی بەڕێدەكەن و منداڵەكانیان ساخ و سەلامەتن و هیچ كێشەیەكیان نییە، وەك (گوڵستان)ی تەمەن 25 ساڵ باسی لێوە دەكات لەتەمەنی 20 ساڵییەوە شووی كردووە، بەكوڕی خاڵی خۆی و گوتی "منداڵێكمان هەیەو شوكر بۆ خودا هیچ كێشەیەكی نییەو تەندروستی زۆرباشە"، ئەوەشی نەشاردەوە كە هیچ كاتێ پێشبینی ئەوەی نەدەكرد شوو بەكوڕە خاڵەكەی بكات، گوتیشی "سەرەتا زۆرم پێ‌ناخۆش بوو، بەڵام دواتر شتەكە ئاسایی بۆوە"، ئەوەشی گەڕاندەوە بۆ ئەو پەیوەندەییە خێزانیەی كە لەنێوان خۆی و كوڕە خاڵەكەیدا هەیە.
ژیانی هاوسەری سۆز و خۆشەویستیە
ئارەزوو، قوتابی زانكۆیەو دەڵێت "هاوسەرێتی سۆز و خۆشەویستیە، ئەو سۆز و خۆشەویستیە لەئەنجامی پێكەوەبوونی زۆر و شارەزایی لەنهێنیەكانی یەكتری، كاڵ دەبێتەوە". ئەم كچە قوتابیە گوتیشی "هەندێجار خزم نەك هەر ئێسقانت دەشكێنێت بەڵكو لەناوت دەبات"، بەڵام وەكو ئەو ئاماژەی بۆ دەكات، لەسەر ئەو حالەش "بەڵام هەندێ لەكچان هێشتا پێیان خۆشە شوو بەخزمەكانی خۆیان بكەن".
شیلان یاسین، بەپێچەوانەی تێڕوانینەكانی (ئارەزوو) ژیانی هاوسەری لەگەڵ كوڕێكی خزمیان پێكهێناوەو، دەڵێت "من هەر لەسەرەتاوە حەزم دەكرد هاوسەرەكەم خزمێكی نزیكی خۆم بێت"، ئەو هۆكارەكەی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە كە هاوسەرگیری لەگەڵ خزماندا بكرێت باشترە، چونكە "تەواو شارەزای یەكترن"، پێشی وابوو شارەزایی لەهەڵسوكەوت و سروشتی ئەو پیاوەی كچ شووی پێ دەكات لەگەڵ ئەو خێزانەی دەچێتە لایان زۆر پێویستە، بۆیە ئەگەر خزم بێت، پێویست ناكات پرسیاری ئەو كەسە لەكەس بكەیت.
لەڕووی ئاینی تاچەند رێگەی پێدراوە
شارەزایانی بواری ئاینی ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە لەچوارچێوەی ئاین، هاوسەرگیری باشترە لەگەڵ كەسی دووردا بكرێ، (مەلا تەها ئەحمەد چیوەیی) پێشنوێژ‌و وتارخوێن، سەبارەت بەهاوسەرگیری لەنێوان خزمە نزیكەكاندا، گوتی "ئەم جۆرە زەواجە لەئاینی ئیسلامدا رێگەی پێدراوەو دەكرێ بكرێت، بەڵام تا دەكرێت دوو هاوسەرەكە كەسی نزیكی یەك نەبن باشترە"، ئەم زانایەی بواری ئاینی، گوتیشی "هۆكارەكەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە لەوانەیە ئەم وەچەییەی دروست دەبێت، بەشێك لەجەستەی كەمئەندام و ناتەواو بێت".
بەشێك لەكوڕان لەسەر داوای ماڵەوەیان و بەبێ ویستی خۆیان، كچە ناسیاوی خۆیان هێناوە، وەك بەشێك لەكوڕان روونی دەكەنەوە، هۆكارێكی گرنگی ئەو زەواجانە "بەهۆی جوانی كچە خزمەكانیان بووە"، جەواد عەزیز، كوڕە گەنجێكی تەمەن 24 ساڵەو باس لەوە دەكات كە ماوەی ساڵێكە ژیانی هاوسەری لەگەڵ كچە خزمێكی خۆی پێكهێناوەو، ئەو دەڵێت "هاوسەرگیرییەكە لەسەر داوای دایكم بوو"، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەندێكی دیكە لەكوڕەكان بەویستی خۆیان ژیانی هاوسەریان لەگەڵ خزماندا دروست كردووە، ( كاروان)ی تەمەن25 ساڵ، دەڵێت "كچە خزمەكانم ئەوەندە جوانن زۆر چووبوونە دڵمەوە، هەر بۆیەش بەردەوام لەبەر خۆمەوە دەمگوتەوە (ئامۆزا تۆ باڵابەرزی، ئامۆزا تۆ بۆ من فەرزی)"، جەواد، بەپێكەنینەوە دەشڵێت "لەسەر داوای خۆم ئامۆزاكەی خۆم هێناو زۆریشم بەدڵی بوو، بۆیە پێم باشتربوو بۆ من بێت نەك بۆ كەسێكی بێگانە، تا دواتر من ئاخی بۆ هەڵبكێشم"، وەك ئەم كوڕە گەنجە باسی لێوە دەكات، ئێستا ژیانێكی زۆر خۆش بەسەر دەبەن و گوتیشی "هەندێك كێشەی خێزانی هەردەبێت، بەڵام هی ئەوە نییە شیرازەی خێزانی لەسەر تێكبچێت"، بەڵام ئەوەشی نەشاردەوە كەوا خێزانەكەی "لەوەتەی ئەمەی زانیوە كە گوایە منداڵ لەخزمانی نزیك بەیەك، كەمئەندام دەردەچێت، خەمی كەوتۆتە دڵ و لەچارەنووسی ئەو كۆرپەیەی كە ئێستا لەسكی دایە، زۆر دەترسێت"، ئەو كوڕە دەشڵێت "بۆ ئەم مەبەستە بەردەوام سەردانی پزیشكی تایبەت دەكەین بۆ ئەوەی تەندروستی منداڵەكەمان باش بێت".
لەڕووی دەروونییەوە
رەمەزان سلێمان خەیلانی، توێژەری دەروونی، لەبارەی ئەم زەواجەی كە لەنێوان خزماندا دەكرێت، گوتی "زەواجی نێوان خزمان داهێنان و تازەگەری نییە لەرووی دەروونیەوە، چونكە كچەكە خۆی بۆ داهاتوویەكی نادیار ئامادە ناكات، لەبەر ئەوەی وا بیر دەكاتەوە كەتەنها لەماڵی باوكیەوە دەچێتە ماڵی مامی یاخود خاڵی"، ئەم توێژەرە دەرونییە پێشی وابوو، كە یەكێ لەهۆكارە دەرونی و كۆمەڵایەتیە خراپەكانی هاوسەرگیری نێوان خزمان ئەوەیە كە لەتەواوی نهێنیەكانی یەكتری شارەزان و لەهەندێك كاتدا دەیدەنەوە بەڕووی یەكتری، رەمەزان گوتیشی "هەموو خێزانێك زۆر تا كەم ڕووبەڕوی كێشەی خێزانی دەبێتەوە، بەڵام خزم كەمتر شەرم لەیەكتری دەكەن، بەتایبەتی ئەگەر پیاوەكە ئاستی ڕۆشنبیری وەك پێویست نەبێت، لەوانەیە هەزار و یەك وشەی نابەجێ بدات بەڕووی ئەو كچە ناسیاوەی كە ژیانی هاوسەری لەگەڵ پێك هێناوە
shafaq

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









ده‌سته‌کانت خۆشبێت ئازیزم بابه‌تێکی زۆۆۆۆۆر جوانبوو منیش ئیمانم به زه‌واجکردن نیه له‌گه‌ڵ خزما تا دوربێت باشتره هه‌ربژیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









zor supas tina giyan dasti tosh xosh bet gula jowanakam ray mnish wak ray toya mnish alim chand dor bet awna bashtara hiway sarkawtan bo toy aziz akwazim hiwa xwazim hemo kch u kuraik began ba awati xoyan
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
ده‌ستت خۆش بێت فریشته گیان بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته به‌سودانه‌ت بۆ نێو یانه‌ی کوردژین له‌ش ساغ و ته‌مه‌ن درێژ بیت هاورێ گیان ، هیوام وایه هه‌موو کات له ژیاندا و له کارووباره‌کانی رۆژانه‌تدا سه‌رکه‌وتوو بیت به‌رێزم ،،
بێگومان هاوسه‌رگیر له ژیانی هه‌موو تاکێکدا پرۆسه‌یه‌کی هه‌روا ئاسان نیه چ ئه‌گه‌ر خزم بێت یاخود بێگانه ئه‌بێت ئه‌و دووکه‌سه جوان بیر له‌و جۆره برایارانه بکه‌نه‌وه باش یه‌کتر هه‌ڵبسه‌نگێنن ئه‌و کات بریار بده‌ن ، وه زۆر پێویسته له‌م حاڵه‌تاد له رووی سۆز و عاتیفه بیر نه‌که‌یته‌وه له پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری ئه‌بێت عه‌قڵ بریا بدات و بریاره‌کان هه‌ڵبسه‌نگێنێت ،،
دووباره ده‌ستت خۆش بێت هاورێ گیان ، ته‌مه‌نای ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ک له پرۆسه‌ی هاوسه‌ر گیریدا ژیانێکی خۆشگوزه‌ران به‌رنه سه‌ر دوور له هه‌موو کێشه و گرفتێکی ناخۆش ،،،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
ده‌سته کانت خۆش فریشته‌گیان هه‌رسه‌رکه‌وتوبیت ئه‌زیزم
به‌ڕاستی ژیانی هاوسه‌ری شتێکی وائاسان نیه که هه‌ربه ئاسای بیری لێبکه‌ینه‌و چونکه ژیانی هاسه‌ری له‌ژیانت دا ته‌نها یه‌کجاره بۆیه پێویسته به‌باشی بیری ڵێبکه‌ینه‌وه بۆئه‌وه له‌کۆتای دا په‌شیمان نه‌بینه‌وه بۆئه‌و کاره‌ی که‌کردومانه جاژیانی هاوسه‌ری پێویسته که‌سه‌کان به‌ته‌واوی شاره‌زای یه‌کتری بن وه‌هه‌ردوو کیان سۆز‌و خۆش ویستیان له‌نیوان داهه‌بێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









zor supas kak yadgar bo em peyama razawaya qsakanat zor rastan dast xoshi em birkerdnawkani to akam barasti zor jowann mn wak xom ka kchim zorbay kchian 7az nakan shw ba xezim bekan wgar la roy zanistiyawash siri bekin egar la pesporani pezishki bepersin alin aw kch u kuranay ka perosay hawsargiri peik aheninn ziyani ziyatera la roy mndal bonawada balam wak barztan wet marj niya xzim bet yaxud begana mohim awaya birkerdnawayan wak yek bet yanish piwandi xoshawistiyan habet dobara supasi em penjanat akam bo em peyama razawayat mnish hiway zhiyanaki asuda bo hemo layak axwazim[/b]
[b]zor supas kak hadi barz dastakani tosh xosh bet bo bazhdarit hiway bardawami u sarkawtan bo toy barezish axwazim her la baxtawarida bit inshalla
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








ده‌ست و په‌نجه‌کانت خۆش هاوڕێ گیان بۆ ئه‌م بابه‌ته ...
پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیری یه‌کێکه له پڕۆسه بنچینه‌یه‌کانی ژیان بۆیه هه‌موو تاکێک به‌ر له ئه‌نجامدانی زۆر ڕێوشوێنی پێویستی بۆ ئه‌گرێته به‌ر بۆ ئه‌وه له ئاینده‌دا له ڕه‌فاهیه‌تا بژیت...
بۆیه به‌ڕای من له‌م ڕوانگه‌وه هیچ کاریگه‌ریه‌کی ئه‌وتۆی نیه که ئه‌م دوانه خزم یان غه‌یره خزم بن...
به‌م هیوایه هه‌موو لایه‌ک له‌م پڕۆسه یه‌دا ژیرانه بڕیاربده‌ن ...وه هیوادارم به‌خته‌وه‌ر بن له ژیان ...
ده‌رونه‌یی

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه





دست خوش بو ام بابته kurd angel
براستی که قصکانی کاک یادگار زور راسته
بلام به لای اوه اوه فکرکی زور کونه پرستانه نه ؟

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
کاک یادگار نوسی ده‌ستت خۆش بێت فریشته گیان بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته به‌سودانه‌ت بۆ نێو یانه‌ی کوردژین له‌ش ساغ و ته‌مه‌ن درێژ بیت هاورێ گیان ، هیوام وایه هه‌موو کات له ژیاندا و له کارووباره‌کانی رۆژانه‌تدا سه‌رکه‌وتوو بیت به‌رێزم ،، بێگومان هاوسه‌رگیر له ژیانی هه‌موو تاکێکدا پرۆسه‌یه‌کی هه‌روا ئاسان نیه چ ئه‌گه‌ر خزم بێت یاخود بێگانه ئه‌بێت ئه‌و دووکه‌سه جوان بیر له‌و جۆره برایارانه بکه‌نه‌وه باش یه‌کتر هه‌ڵبسه‌نگێنن ئه‌و کات بریار بده‌ن ، وه زۆر پێویسته له‌م حاڵه‌تاد له رووی سۆز و عاتیفه بیر نه‌که‌یته‌وه له پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری ئه‌بێت عه‌قڵ بریا بدات و بریاره‌کان هه‌ڵبسه‌نگێنێت ،، دووباره ده‌ستت خۆش بێت هاورێ گیان ، ته‌مه‌نای ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ک له پرۆسه‌ی هاوسه‌ر گیریدا ژیانێکی خۆشگوزه‌ران به‌رنه سه‌ر دوور له هه‌موو کێشه و گرفتێکی ناخۆش ،،،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








dasttt xosh bet ...............mn b rwam bam dnyaya nya nak awawi ka to basi akai

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









zor supas hawreyan bo em raya jiyajiyatan mnish alim marj niya xzim bet yan begana bet mohim awaya ka her do la be yakawa razi ben hiway zhiyanaki baxtawar bo hemo layak axwazim her la xoshiya ben inshalla la xwy gawrash axwazim hemo kchu kurik began ba awat u xoziyakani xoyan
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه