.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1











سروشتی ژیانی مرۆڤه‌كان وه‌هایه كه هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی نێر و مێ به‌دوای به‌رامبه‌ری خۆیدا ده‌گه‌ڕێت تا
ژیانێكی ئاسووده و خێزانێكی به‌خته‌وه‌ری له‌گه‌ڵ پێكبهێنێت و گه‌شتی ته‌مه‌نی له‌گه‌ڵ ته‌واو بكات , به‌ڵام زۆرجار ڕێكده‌كه‌وێت كه یه‌كێك له‌و دوو ڕه‌گه‌زه به‌ڕه‌به‌نی ده‌مێنێته‌وه , یان هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ژیانی هاوسهرێتیانهوه به‌هۆی یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی وه‌ك مردن , یان ته‌ڵاقه‌وه له‌یه‌كتری ده‌پچڕێن و ئه‌و ماوه‌ی هاوسه‌رێتیه زوو كۆتایی پێدێت و مۆمی پێكهوهبووینان ده‌كوژێته‌وه .
به‌ڵام به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانی زانایانی پسپۆڕی بواری ده‌روونی ئه‌وه دووپاتده‌كه‌نه‌وه كه ئافره‌تان و كچان نازناو و شۆره‌تی ( بـێـوهژن ) یـیان له ( قـهیـرهیـی ) پێخۆشتره و به شۆره‌تی قه‌یره‌یی زۆر قه‌ڵس و توڕه‌ن و هه‌ر ئه‌و هۆكاره‌شه كه ههندێكـجار بۆ خۆڕزگار كردن لێی په‌نا بـۆ خۆكوشتن , یان خۆ خستنه نێو چاڵ و ته‌نگژه‌كانی ژیانه‌وه ده‌به‌ن .
ئه‌و پسپۆڕانه پێیان وابوو كه له‌پێناو خۆڕزگار كردن لهشۆرهتی قه‌یره‌یی و بوون بهدایكدا زۆرێك له كچان به‌هه‌موو جۆره پیاو و خوازبێنیكهرێك ڕازی ده‌بن , ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و پیاوه مه‌رجه‌كانی پێشووتری ئه‌و كچه‌شی تێدا نه‌بێت , كه له‌كاتی گه‌نجی و جوانیهكهیدا دایده‌نان له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی كه بیویستایه بچێته خوازبێنیی , به‌ڵام ئێستا ئاماده‌یه ده‌ست له‌سه‌رجه‌میان هه‌ڵبگرێت , ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی كه‌خۆی له‌و نازناوه ناقۆڵایه ڕزگار بكات .
ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له‌و پسپۆڕانه له‌دوای توێژینه‌وه و چاوپێكه‌وتن و لێكۆڵینه‌وه‌كانیان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌وه‌ی كه زۆرێك له كچانی قه‌یره به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خۆیان ناكه‌نه خاوه‌نی ئه‌و مه‌رجانه‌ی پێشوویان و ئه‌وه‌ی له‌و ته‌مه‌نه‌دا به‌لایانه‌وه گرنگه ته‌نها ئه‌وه‌یه كه بڵێت ( گرنگ ئه‌وه‌یه كه شووم كردووه ) , كه هه‌ندێك له هۆكاره‌كانی ئه‌وه‌شیان بۆ خۆ بادان له‌نێو هاوڕێكانیان , یان نه‌كه‌وتنه به‌رده‌ستی برا و براژن له‌دوای مردنی باوكان و دایكان , یان دوور كه‌وتنه‌وه‌یان له‌خراپه و تاوان و لهكـه و شورهییهكانی كۆمه‌ڵگا گه‌ڕانده‌وه , جا ئه‌گه‌ر ئه‌و ماوه‌ی هاوسه‌رێتیه كه‌مێكیش بخایه‌نێت هه‌ر ئه‌وه‌یان له ووشه‌ی نه‌خوازراوی – قه‌یره‌یی – پێباشتره
shafaq

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
