❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چۆپی و ئه‌ژده‌ر لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کرێ

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-04-11 16:45:13

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

چۆپی و ئه‌ژده‌ر لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کرێ

بەمەبەستی هاوكاریكردنیان بۆ بەرهەمهێنانی ئەلبوومەكانیان، چۆپی فەتاح 27 ملیۆن و ئەژدەر وەهبیش 19 ملیۆن و 500 هەزار دیناریان لەوەزارەتی رۆشنبیری وەرگرتووە، بەڵام دوو ساڵ تێپەڕیوە و تا ئێستا مەرجەكانی وەزارەتی رۆشنبیرییان جێبەجێ نەكردووە، داواش لە وەزارەتی رۆشنبیریش دەكرێ ئیجرائاتی یاسایی خۆی بگرێتەبەر.
دوای ئەوەی لەساڵی 2008 گۆرانیبێژ (چۆپی ئیحسان فەتاح) بە مەبەستی بەرهەمهێنانی ئەلبوومێكی گۆرانی بڕی (27)ملیۆن دیناری لەوەزارەتی رۆشنبیری وەرگرتووە، بەڵام تائێستا ئەلبوومەكەی بەرهەم نەهێناوە، لەلایەكی ترەوە ئەژدەر وەهبی لە ساڵی (2008)ـدا بە بڕی (23) ملیۆن و (500) هەزار دینار هاوكاری كراوە، بۆ دوا ئەلبوومی، كەچی ئەویش تائێستا ژمارەیەكی زۆر لەنوسخەی ئەلبوومەكەی بەوەزارەتی رۆشنبیری نەداوە، كە مەرجێكی هاوكارییەكە بووە.
شێرزاد سەرسپی بەڕێوەبەری هونەرەكانی موزیك بە (سڤیل)ـی راگەیاند، كە ئەژدەر وەهبی لەساڵی (2008)ـدا بڕی 23500000 دیناری بۆ هاوكاری دوا ئەلبوومی سەرفكراوە، دەبێ لەبەرامبەر ئەو هاوكارییەدا نۆ هەزار دانە لەو نوسخەی پێشكەش بەوەزارەتی رۆشنبیری بكات، كەچی تائێستا نەیهێناوە، دەڵێت "لەنوسراوی هاوكارییەكەی ئەژدەر وەهبیدا هاتووە، دەبێ نۆ هەزار دانە لەنوسخەی ئەلبوومەكەی بداتە وەزارەتی رۆشنبیری، دوو ساڵە لەكۆی 23 ملیۆن دیناری بۆ سەرفكراوە، 19 ملیۆن دیناری وەرگرتووە، بەڵام تائێستا ئەلبوومەكانی تەسلیم نەكردووە".
سەرسپی راشیگەیاند، ئەگەر هاتوو ئەلبوومەكانی نەهێنا، ئەوان ئیجرائاتی یاسایی لەگەڵ ئەژدەر وەهبی دەكەن، گوتی "ئێمە بە نوسراوێك وەزارەتی رۆشنبیری ئاگادار دەكەینەوە، بۆئەوەی ئیجرائات بكەن، چونكە ئەو پارەی ئەژدەر وەهبی وەریگرتووە، هی حكومەتە، نەك هی كەسێكی دیاریكراو، لەبەرئەوە ئیجرائاتی یاسایی چییە، ئەو رێگەیە بەكاردێنین، هیوادارم نەشگاتە ئەو ئاستە"، بەڕێوەبەری هونەرەكانی موزیك ئاماژەی بەوەش كرد "ئەژدەر لەسەر داواكاری خۆی، بڕیار بوو نۆ هەزار دانە لەنوسخەی ئۆرجیناڵی ئەلبومەكەی پێشكەش بەوەزارەتی رۆشنبیری بكات، لەبەرئەوە دەبێ ئەلبوومەكان تەسلیم بكات".
لە لایەكی ترەوە سەرچاوەیەكی ئاگادار لە وەزارەتی رۆشنبیری بە (سڤیل)ـی راگەیاند "گۆرانیبێژ (چۆپی ئیحسان فەتاح) بەمەبەستی بەرهەمهێنانی ئەلبوومێكی گۆرانی، لەساڵی (2008)ـدا بەوەكالەت بڕی 27 ملیۆن دیناری لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەر، سەر بەوەزارەتی رۆشنبیری وەرگرتووە، بەڵام تائێستا ئەو ئەلبوومەی تەسلیم بەوەزارەتی رۆشنبیری نەكردووە"، كە بەگوتەی ئەو سەرچاوەیە "بۆ ئەلبوومەكەی (چۆپی فەتاح) رەزامەندی لەسەر سەرفكردنی بڕی 35 ملیۆن دینار دراوە، وەك هەنگاوی یەكەم لەساڵی (2008)ـدا تەنیا بڕی 27 ملیۆن دیناری بەوەكالەت پێدراوە، كە دەبوو لەكۆتایی ساڵی (2008) چۆپی فەتاح ئەلبوومەكەی تەسلیم بەوەزارەتی رۆشنبیری بكا، هەروەها بەپێی گرێبەستەكەش "نیوەی داهاتی فرۆشتنەوەی ئەلبوومەكە بۆ وەزارەتی رۆشنبیری دەبێت".
سەرچاوەكە ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، كە تائێستا دوو ساڵ بەسەر وادەی تەسلیمكردنی ئەلبوومەكە تێپەڕیووە و چۆپی فەتاحیش ئەلبوومەكەی نەهێناوە. ئەو سەرچاوەیە ئاشكراشی كرد، كە بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەر، ئاگادارنامەیەكی ئاراستەی وەزارەتی رۆشنبیری كردووە، كە رێگای یاسایی لەبەرامبەر وەكیلەكەی چۆپی فەتاح بگرنەبەر، هەر لەو ئاگاداركردنەوەیەشدا داوای ئەلبوومەكەی چۆپی فەتاح كراوە.
لەوبارەیەوە (سڤیل) پەیوەندی كرد بە هادی مەحموود، وەزیری رۆشنبیری و لاوان، بەڵام ناوبراو سەرباری پشتڕاستكردنەوەی هەواڵەكە، ئامادە نەبوو هیچ لێدوانێك لەوبارەیەوە بدات و گوتیشی "لەسەر ئەو بابەتە لەگەڵ چۆپی قسەمان كردووە، ئەوە ئیشی ئێمەیە، كە بەدواداچوونی لەسەر بكەین، نەك سەحافە".
سڤیل پەیوەندی بە ئیحسان فەتاح بەڕێوەبەری كارەكانی چۆپییەوە كرد، بەڵام ئامادە نەبوو لەو بارەوە هیچ لێدوانێك بدات.


sarbast

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-05-14 12:10:30

((( شاڵاو )))
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: قه‌ڵاو مناره‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-07
دواترین سه‌ردان: 2013-12-29
په‌یامه‌كان: 576
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: چۆپی و ئه‌ژده‌ر لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کرێ

ده ست خؤش

Kurdzhin
ده‌گریام چونکه‌ پێڵاووم نه‌بوو
که‌چی که‌سێکم بینی هه‌ردوو قاچی نه‌بوو

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-05-14 19:27:12

xhambar
پڕشنگی یانە
شوێن: Sulimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-15
دواترین سه‌ردان: 2013-03-09
په‌یامه‌كان: 1329
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: چۆپی و ئه‌ژده‌ر لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کرێ

dastt xhosh

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-b043ae5d7d.jpg

هه‌موو جیهان به‌ من پێده‌كه‌نی كه‌چی من به‌ قه‌د هه‌موو پێكه‌نینی ئه‌وان گریاوم...!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-05-15 17:46:30

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

Re: چۆپی و ئه‌ژده‌ر لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کرێ

zor supas dasti ewash xosh bet her sarkawtu ben inshalla

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net