❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ناسر : هونه‌ر له‌ سله‌یمانی له‌دایک ئه‌بێت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-04-11 16:49:17

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

ناسر : هونه‌ر له‌ سله‌یمانی له‌دایک ئه‌بێت





زانا دڵشاد دزەیی

سڤیل: بەبەراورد لەگەڵ هونەرمەندانی دیكە، تۆ زۆر باسی هونەری كورد دەكەی، دەكرێ بڵێی هونەری كوردی كامەیە؟
ناسر رەزازی: هونەری كوردی دەبێ هونەرێك بێت، لەسەر بنەمای زمانی كوردی، بۆ نموونە ئەگەر گوێ لەموزیكی عەرەبی و هێندی بگری، تێدەگەی ئەو مۆسیقایە هی چ نەتەوەیەكە، هەرچەندە ئێمە‌ مۆسیقاكەمان شێوێندراوە و‌ هونەرەكەمان توشی هەزار گێرە و كێشە‌ بووە، تەنیا بەرگریمان لەهونەرەكەمان كردووە، بەڵام نەمانتوانیووە خزمەتێكی ئەوتۆی بكەین، كە شانلەشانی مۆسیقای نەتەوەكانی دیكە بدا. بەڵام هونەری كوردی كامەیە؟ هونەری كوردی ئەوەیە، كە بتوانێ باس لەناوەڕۆكی ژیانی ئەو نەتەوەیە بكا، باس لەناوەڕۆكی شارەستانیەتی ئەو نەتەوەیە بكا. ئێمە‌ زۆر شتی وامان هەیە، وەك گۆرانییەكانی مامۆستا عەلی مەردان و تاهیر تۆفیق و حەسەن جزروای و كاوێس ئاغا و زۆری دیكەش، بەڵام بەداخەوە ئەو هونەرە شێوێندراوە.
سڤیل: كەواتە بەرای تۆ دەكرێ چەند كاسێتێكی فۆلكۆر كۆبكرێتەوە و وەك ئەساسی هونەری كوردی كاری لەسەر بكرێ؟
ناسر رەزازی: قسەكەت زۆر جوانە و دەكرێ ئەو كارە بكرێ، بەڵام تۆ دەبێ لەسەرچی ئەژماری بكەی؟ دەبێ لەسەر ئەوە ئەژماری بكەی، كە زمانی كوردی خاوەن پێنج زاراوەی جیاوازە، كەلهوڕی، كرمانجی و هەورامی كە زۆر كۆنن، موكریانی كە بەهەڵە پێیدەڵێن سۆرانی، پاشان زازاكی، هەروەها لوڕی. دەكرێ ئەكادیمیایەكی بۆ دروست بكەی، وەك چۆن لەبەغدا كۆڕێكی زانیاریی كورد هەبوو، هەروەها كۆڕێك بۆ موزیك دروست بكەین، بۆ هونەری گۆرانی، هەموویان كۆبكرێتەوە و پاشان لەسەری ئیش بكەی، چونكە چوارچێوەی مۆسیقای كوردی بۆئەوە دەبێت، موزیكی نەتەوەكانی دیكەشی تێكەڵ بكەی.
ئەگەر ئەمڕۆ سەیری مۆسیقا و گۆرانیی كوردی بكەین، گۆرانیی كوردی دەتوانرێ لەگەڵ ئیتاڵی و یۆنانی و ئیسپانی تێكەڵ بكرێ، بەڵام لەگەڵ عەرەبی زەحمەتە، تەنیا سوودی لێ وەربگرێ و ئەرابێسكی لێ دروست بكەی باشە، لەوە زیاتر هیچ شتێكی ترت پێ ناكرێ. ئیشی ئەرەبێسك كراوە، بەڵام بەشێوەیەكی خراپ كراوە، بۆیە ئەوكاتە زۆر هاوارم كرد، وا مەكەن، مەچن گۆرانیی فارسی بێنن و بیكەن بەكوردی، من ئێستا ناوی ئەو گۆرانیبێژانە ناهێنم، گۆرانیبێژی كوردی وا هەیە، ئێستا لەئەوروپا دانیشتووە و گۆرانیی فارسی دێنی و دەقاودەق دەیكاتەوە بەكوردی و پاشان دەینووسێ ئاوازی خۆم یان فڵانە كەس. ئەوە كفرە!!
سڤیل: ئاماژەت بۆ ئەوە كرد، كە دەبێ ئەكادیمیایەك هەبێ و بەزانستی ئیش لەسەر گۆرانییە كوردییەكان بكا، ئەگەر ئەو بنەما و ئەساسە عیلمیە لەگۆرانیی ئەرشیڤكراوی كوردیدا نییە، بۆچی تۆ دایم باسی ئەوە دەكەی، كە پێویستە گەنجەكان كاری هونەری كوردی بكەن؟
ناسر رەزازی: پێش ئەوەی وەڵامی پرسیارەكەت بدەمەوە، هونەر دنیایەكی ئازادە، من نەهاتووم بەزۆر داوایان لێ بكەم و بەرەخنەش ئەو داوایە ناكەم، من تكایان لێ دەكەم، بۆئەوەی میللەتی كورد میللەتێكی بندەستە، ئێمە‌ ئەنفالكراوین، ئێمە‌ هونەر و خاكەكەمان ئەنفال كراوە، من پێموایە دەبێ كۆڕێك دروست بكرێ، كۆڕەكەش كاری خەڵك نییە، بەڵكو دەبێ دەسەڵات بیكات. من نازانم دوو وەزارەتمان هەیە، وەزارەتی رۆشنبیری و وەزارەتی پەروەردە بۆ هونەریان نەكردووە بەپاشكۆی خۆیان؟ دەبێ ئەوە بخرێتە سەر یەكێكیان، چونكە هونەر تاكو ئێستا نازانرێ لەسەر چ وەزارەتێكە. لەئێران وەزارەتی فەرهەنگ و هونەر هەبوو، واتا هونەریان خستبووە پاڵ فەرهەنگ، لێرە دەبێ ئەو كارە بكرێ، ئەو گۆر انیانە لەسەر بنەمای زانستی كۆبكرێنەوە، پاشان هەر دەمانێك بەكارت هێنا، بەشێوەیەكی وا زیندووی بكەیتەوە، كە بەكەڵكی ئەمڕۆ بێ، تۆ دەزانی ئەمڕۆ گەنجەكان كەم گوێ دەگرن لەناسری رەزازی و حەسەن زیرەك و گۆرانیبێژانی كۆن، چونكە گەنجەكانی ئەمڕۆ حەزیان لەریتمە، دنیاكەش دنیای تەكنیك و تەكنەلۆژیایە. ئەی ئەمریكا بەچی بووەتە زلهێزی دنیا، خۆ تەنیا بەچەك نەبۆتە زلهیز، بەڵكو بەچوار مایكل جاكسۆن و بەو هەموو فیلمانەی كە دنیای داگیر كردووە،‌ بەكەلتوور ئەو كارەی كردووە. ئێمە‌ دەبێ فریای ئەوە بكەوین، كە وەڵامدەرەوەی خواست و ویستی گەنجەكانیشمان بین، بەداخەوە تائێستا ئەوە نەكراوە.
سڤیل: لەچاوپێكەوتنێكتدا گوتبووت "هونەر لەسلێمانی لەدایك دەبێ و لەهەولێر دەمرێ". بۆچی ئەو قسەیەت كرد، ئایا ئێستا لەسەر ئەو قسەیەت ماوی؟
ناسر رەزازی: ئەوە كێشە‌یەكی كۆن بوو، كێشە‌كەشیان گەورە كرد، ئەوە وەك دەستەواژە و میسال و مەتەڵۆك دروستكرا، كاتێك خەڵك خۆشەویستی و عەتفی بەرامبەر بەشتێك دەبێ، تۆزێك گەورەی دەكاتەوە، دەنا من ئەمڕۆ وای بۆ ناچم هەولێر وابێ، ئەگەر ئێستا سەیر بكەی، باشترین كۆڕی موزیك لەهەولێر دەركەوتووە، ئەگەر پێشتر سلێمانی دەیگوت: من خزمەتی زۆرم كردووە و گروپی باشم تێدایە، ئێستا ناتوانێ وا بڵێ، چونكە لەدهۆك و هەولێر و كەركووك و شارەكانی تریش كۆڕی مۆسیقای باش سەریان هەڵداوە.
سڤیل: وەك لەسەرەتادا باست كرد، بەردەوام رەخنەت هەبووە، لەسەر ئەو ستایلەی كە تۆ بەعەرەبی ناوی دەبەی، بەڵام دڵنیا رەزازی كچت بەهەمان ئەو ستایلە گۆرانی گوتووە؟
ناسر رەزازی: دڵنیا گۆرانیبیژ نەبوو، كاتێ مەرزییە كۆچی دوایی كرد، ئەو گۆرانیانەی كە مابوویەوە، وەك خۆشەویستییەك بەرامبەر بەدایكی تەواوی كرد، چونكە ئیشەكان كرابوون، ئەویش ناچاربوو بڵاوی بكاتەوە، دەشیزانی كە عەرەبییە، بەڵام با ئەوە بزانی دڵنیا ئەگەر ئێستا دەستبكاتەوە بەكاری هونەری، دەڵێ من ئیشی وا ناكەمەوە، وەك خۆت دەزانی باخان و ئەیوب عەلی و هێندیكەش تائەو جێگایەی من بیزانم، چەندین لەو گۆرانیبێژانە پەشیمان بوونەتەوە و گوتیان ئێمە‌ ئەو ئیشانە دووپات ناكەینەوە، واتا دەقاودەق گۆرانیی عەرەبی ناكەین بەكوردی، بەڵام ئەرەبیسك قەیناكا‌، كە خۆشم حەزم لەئەرەبێسكە، بەڵام بەشێوەی جوان و رێكوپێك‌.
سڤیل: بەڵام مەرزییە فەریقی گۆرانیبێژ بوو، ئەی چۆن قبووڵی ئەوەت كرد، خێزانەكەت ئەو گۆرانیانە بڵێت، كە تۆ بەعەرەبیان دەزانی؟
ناسر رەزازی: ئەوكاتە ئێمە‌ كێشە‌مان هەبوو،‌ هەندێ شت هەیە ناكرێ ئینسان بڕواتە سەری و باسی بكا، ئەوكاتەش كە مەرزییە دەستی كرد بەو گۆرانیانە من دڵكاو (رازی) نەبووم، پێمگوت: پیمخۆش نییە ئەو گۆرانییانە بڵێی، چونكە لەداهاتوودا لێی پەشیمان دەبیتەوە، بەڵام ئیتر خوا وایكرد، ئەو كۆچی كرد و دڵنیاش وەك رێزێك بۆ دایكی ئەو گۆرانیانەی تۆمار كرد.
سڤیل: ئەی دەگوترێ بڕیاربوو لەیلا فەریقی گۆرانییەكانی خوشكی تەواو بكا، بەڵام تۆ بەوە رازی نەبووی، بۆچی؟
ناسر رەزازی: نەخێر وانییە، ئەوكات لەیلا داوایەكی وای لەمن كرد و منیش رازی بووم، بەڵام كاك هەڵكەوت زاهیر و دڵنیا و چەند كەسێكی تر گوتیان دەبێ دڵنیا گۆرانییەكان تەواو بكا، منیش رۆچوونم تێدا نەكرد.
سڤیل: وەك باس دەكری، تۆ پەیوەندیت لەگەل لەیلا فەریقی نییە، خاڵی تێكنەگیشتنی نێوانتان چییە؟
ناسر رەزازی: دوای كۆچی دوایی مەرزییە نێوانمان نەبووە، بەڵام وەك (ئێران)ـی هاوسەرم دەیزانێ، لەشوێنێك یەكترمان بینیووە و چاكوچۆنیشمان كردووە و ئێستاش دڵنیا و منداڵەكان لەگەڵ لەیلا خان و خاڵیان پێوەندییان هەیە‌، ئەوە خەڵك ئەو قسانە دروست دەكا، دەنا من هیچ كێشە‌یەكم لەگەڵ لەیلا فەریقی نییە، من رێزم بۆی هەیە، ئەو وەك گۆرانیبێژیكی كچ یان ژن، هەمیشە گوتوومە و ئێستاش دەیڵێم دەنگی خۆشە و سەركەوتووە‌.
سڤیل: لەكاتی كۆچی مەرزییەی فەریقییدا تۆ گوتت، "بەنەمانی مەرزییە لەگۆرانیی گوتن دەڕەوێمەوە"، بەڵام تائێستا تۆ بەردەوامی لەكاری هونەری و ژنی تازەشت هێنایەوە، كە زۆرێك لەهونەرمەندان پێیان وایە لەبەرامبەر مەرزییەدا بێوەفابووی؟
ناسر رەزازی: لەكاتێكی ئاوهادا نەك هەر من، بەڵكو هەر ئینسانێكی دیكە لەناو بارودۆخ و لەناو هەلومەرجێكدا خۆی دەبینێتەوە، كە ئاگای لەهیچ شتێك نییە، ئەوە راستە من قسەی وام كردووە، نا‌ڵێم ئەوە قسەی من نییە، بەڵام ژیان هەر بەردەوامە، خۆ تۆ ناكرێ هاوسەرەكەت یاخود كەسێكی نزیكت بمرێ، تۆش خۆت بكوژی، تازە مەزرییە چوو، منیش بڕۆم؟ نەخێر ناكرێ، من وەك گۆرانیبێژێك تائەوكاتەی توانام هەبێ، كاری هونەری دەكەم.
سەبارەت بەبێوەفایی منیش، خەڵك مافی خۆیانە بەهەر جۆرێ بیربكەنەوە. باشە من پرسیارێك دەكەم، ئەگەر ژنم نەهێنابایەوە، خەڵك چۆن بیری دەكردەوە؟ كەسێك دەهات یارمەتی من بدا، كەسێك دەهات لەگەڵ مندا بژی و یارمەتیم بدا، (ئێران)ـی هاوسەری ئێستام، ئەویش وەك من مێردی لەدەستداوە، گۆرانیبێژیكی ناودارم و بەردەوام میوانم هەیە و خەڵك دەناسم، ناتوانم واز لەژیان بێنم. نە ئەو مێردەكەی لەبیر دەكا، نە من مەرزییە لەبیر دەكەم، ئەو لەمێردەكەی منداڵی هەیە و منیش لەمەرزییە منداڵم هەیە، چۆن دەتوانین لەبیریان بكەین، ئەوە زامێكە لەجەستەماندا، هەتا ماوین هەر لەگەڵماندایە.
سڤیل: پێشتر جیالەوەی پێشمەرگە بووی، بە هونەریش سیاسەتت دەكرد، بۆچی ئێستا ئەو روحیەتە شۆڕشگێرییە لەتۆدا نابینرێ، بەتایبەت بۆ رۆژهەڵاتی كوردستان، كە خۆت خەڵكی ئەوێی، سروود بۆ ریفراندۆم و ئازادی باشوور دەڵێی، بەڵام سروود بۆ مەهاباد و رۆژهەڵات ناڵێی؟
ناسر رەزازی: هەڵبەتە ئیشم كردووە و گیانە‌ شۆڕشگێڕیەكەشم تێداماوە، بەڵام پەرۆشم، بەداخەوە حیزبەكانی ئێمە‌‌ كارێكیان كرد، هەموویان دابەش بوون. لەكوردستانی بندەستی ئێران كۆمەڵە بوو بەچوار پێنج بەش، حیزبی دیموكرات بوو بەدوو بەش، یەكێتی شۆڕشگێڕان بوو بەدوو بەش، خەبات بوو بەدوو بەش، بۆچی؟ من دەڵێم ئەوانە دەبێ نەتەوەیی بن، هەندێكیان نەتەوەیی نین، یان دەتوانم بڵێم هەموویان تەواو نەتەوەیی نەبوون، بۆچی؟ بۆئەوەی كە ئەگەر حیزبی دیموكرات و كۆمەڵە وەك دوو حیزبی گەورە لەلای ئێمە‌، لەو چەند ساڵەی خەباتیاندا لانیكەم بیانتوانیبایە لەماوەی خەباتی 30 ساڵدا پڕۆژەیەكی نەتەوەیان بۆ كوردستانی رۆژهەڵات دانابایە، ئێستا حاڵمان ئەوە نەدەبوو، ئەو هەموو دۆڵ و دەشت و لادێ و شاریان بەدەستەوە بوو، نەیانتوانی هیچ بكەن، شەڕی براكوژی نێوان ئەو دوو حیزبە بوو بەگەورەترین كێشە‌ لەلای ئێمە‌، ئەگەرنا روحیەتی شۆڕشگێڕم هەر ماوە، بەڵام راستە دەكەی لەبەرئەوەی ئەو پارچەیەی ئێرە رزگار كراوە و نووریی چاوی هەموومانە، تا سروودێكم بۆ رۆژهەڵات گوتبێ، دوو سروودم بۆ باشوور گوتووە.
سڤیل: دەگوترێ ئەو ژیانەی كە یەكێتی لەدوكان بۆی دابینكردووی، بەبێ مەقابیل نییە، ئەو مەقابیلەی تۆ بۆ یەكێتی چییە؟
ناسر رەزازی: هیچ شتێكی وانییە، تائێستا نە نە‌شیدێكم بۆ یەكێتی گوتووە، نە گوتوومە بژی مام جەلال، بەڵام من لەكۆنەوە واتا لەساڵی 1977ـەوە دەیانناسم. نە ئەوان چاوەڕوانییەكیان لەمن هەبووە، نەمنیش چاوەڕێیەكم لەوان بووە، كاتێ ئەوان لەشاخ بوون، ئێمە یارمەتیمان داون، ئێستاش ئەوان دەسەڵاتن، لەسەریانە یارمەتیمان بدەن، ئەو ژیانەی ئەوان بۆیان دابینكردووم، سوپاسیان دەكەم، ئەگەر ئەوان نەبوونایە من چیم بكردایە، تۆ لەشوێنێك دابنیشی و خانوو و سەیارە و مووچەت هی ئەوان بێت، ئەوە كەم نییە، ئەی بۆ دەسەڵاتی كوردستان ئەوەی بۆ من نەكرد؟ ئەوە هەقی دەسەڵاتی كوردستان بوو، نەك حیزب.
سڤیل: ئەی بۆچی بەردەوام دوو پاسەوانت لەگەڵە، هیچ كێشە‌یەكت هەیە، تا لەژیانی خۆت بترسی؟
ناسر رەزازی: ئێمە‌ لەگەڵ كوردی باشوور هیچ كێشە‌یەكمان نییە، بەڵام من دوژمنی گەورەم هەیە، دوژمنی گەورەی من داگیركەرانی كوردستانە، با راست و رەوان پێت بڵێم: ئێمە‌ زۆر جار كە میوانمان دێت، بەتایبەت‌ لەرۆژهەڵات كاتێ خواردن دێنن، خۆشك و برا و كەسێكی زۆر نزیك و ئاشنا نەبێت، دەم لەو خواردنە نادەین و هەمووی فڕێدەدەین، دوور نییە سبەینێ دەرمانێكمان بۆ بخەنە ناو شتێك، پاشان من لەگەڵ كوردی باشوور یەك تۆز كێشە‌م نییە، بەڵام من لەودیو دەترسم، هەروەها ئەو پاسەوانانە من دابینم نەكردووە، من میوانی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستانم و ئەوان بۆ منیان دابین كردووە، چونكە ئەگەر بەیانی كێشە‌یەك بۆ من دروست بێ، یان من بكوژن، ئابڕووی یەكێتی دەچێ، بۆیە ئەوان پاسەوانیان بۆ من داناوە.


sarbast

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net