.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















سه‌د هێنده‌ی تر
په‌نجه‌ره‌كان بسڕیته‌وه
خۆشبه‌ختیت به‌رچاو ناكه‌وێت
ده‌سڕه‌كه‌ی ده‌ستت فڕێده
من و تۆ
دوو عاشقی سه‌رمه‌ستین
*****
جوانترین كار
بردنی پوشێكه به دیاری
بۆ هێلانه‌ی كوكوختییه‌ك
باشترین پرۆژه
دوورخستنه‌وه‌ی
چۆڕاوی باراناوه
له نزیك ماڵی مێرووله
******
من شمشاڵێكی كه‌مه‌ر باریكه‌م
پڕم له ئاوازی حه‌زین
ڕۆحم سه‌هۆڵبه‌ندانی گرتووه‌و
سینه‌م ته‌ژییه له ژه‌نین
گه‌ر ژنێكی عاشق هه‌بێت
جوان بمژه‌نێ
ئه‌م دڵه‌م ژیان جوان ده‌كا‌و
ئه‌م ڕۆحه‌شم
چرۆ به گوڵ ده‌كاته‌وه‌و
باخچه‌ش ئاوه‌دان
*****
ئا له‌م ژووره تاریكه‌دا
په‌نجه‌ره‌كه بكه‌مه‌وه
ته‌نیاییم ده‌شڵه‌قێ‌و
نه‌شیكه‌مه‌وه
ده هێنده‌ی تر
هه‌ناسه‌م ته‌نگ ده‌بێت
ده‌بووایه ئینجانه‌یه‌ك بوومایه
له ماڵی ته‌نیاییدا
*****
له‌پشت تابلۆكه‌وه
سیگارێكم پێكردو
له ڕووت و قوتیی
فیگه‌رێك رامام
*****
كورسییه‌ك ڕاكێشه‌و
له پاڵ ئه‌م هه‌ورانه‌دا دانیشه
تا گوێت له قاقای باران بێت
*****
ئیشێكی خراپ نی‌یه
سه‌رت پڕ بێت له كۆتر‌و
ده‌ستیشت له ده‌نكه هه‌نار
گرنگ ئه‌وه‌یه
له شیعر بگه‌یت
*****
ئاوابوونێك له دڵی ئه‌و كچه‌دایه
نه ده‌یه‌ڵێت ته‌ماشای بكه‌م و
نه ده‌توانم بیخوێنمه‌وه
ڕه‌نگه له خێڵی ماسیی بێت
ئه‌و ڕوومه‌ت لووسه
*****
ته‌نیا بووم
كه خودا هاته دیده‌نیم
دانیشت‌و له‌گه‌ڵمدا
قاوه‌یه‌كی نۆشكرد‌و
مژده‌یه‌كی خۆشی داپێم
به‌لام به هیچ كه‌سێك ناڵێم
*****
پێموابێت هێشتا نه‌گه‌یشتووه
ئه‌و ئاوازه عه‌نتیكه‌یه‌ی
له گوێچكه‌ی گرانی
(بتهۆڤن) به‌جێما
به‌لام
دوور.....دوور
گوێم له هاڕه‌ی ژه‌نینێكه
*****
جووتێك ده‌ستكێشم هه‌یه
به‌فر به‌ر له‌وه‌ی بتۆرێ
پێشكه‌شی كردم
كراسێكی شینم هه‌یه
زستان به‌ر له‌وه‌ی كۆچ بكات
دابوویه ده‌ستی كوڕێنیم
جانتایه‌كیش
له پیره شیعرێكه‌وه
به میراتی بۆم به‌جێ‌ماوه
*****
له‌سه‌ر ئاوازێكی حه‌زین
په‌نجه‌كانی خۆم راهێنا‌و
كه‌وتمه ژه‌نین
ژه‌نین...ژه‌نین
هه‌تا دواجار
شیعرێك له زارم پژا‌و
دیوانێك له ده‌ستما رووا.
زانا سامان

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









ده‌ستت خۆش بێت فریشته گیان هه‌ر زۆر جوانه


کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە
ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








dastakant xosh hawre gyan
honrawayaki jwane dastakant har xosh
zhyant aswda

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









zor supas azizan dast u penjay nasekakani ewash xosh bet bo peyama jowanakatan hiway bardawami u sarkawtan bo eway gull axwazim her la baxtawarida bezhin inshalla
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه




dastw panjakant xoshbyt azizm har sarkawtwbyt baheway bardawamyt barez

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








dastt xosh frishta gyan sarkaw honrawa yake zor jwana

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






dast xosh a bo aw honrawa jwana

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









zpr supas azizan dasti ewash xosh bet bo em peyama jowanatan hiway bardawami bo eway gulish axwazim her la baxtawarida bazhin inshalla
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه