❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / دایك‌و باوك... ‌و منداڵی‌ ده‌ ساڵ

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-04-11 10:03:20

ژینه‌ر کورد
خونچەی نوێ
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-08
دواترین سه‌ردان: 2011-07-12
په‌یامه‌كان: 148
WindowsXPOpera

دایك‌و باوك... ‌و منداڵی‌ ده‌ ساڵ

ئایا ده‌زانیت منداڵه‌كه‌ت به‌قۆناغی گواستنه‌وه‌دا تێده‌په‌ڕێت؟ هه‌ستت به‌وه‌كردووه‌ منداڵه‌كه‌ت گوێبیستی‌ هاوڕێكانی‌ زیاتر ده‌بێت‌و به‌قسه‌ی‌ ئه‌وان ده‌كات وه‌ك له‌تۆ؟ پێویسته‌ دایك‌و باوك زیاتر نزیك ببنه‌وه‌ له‌منداڵه‌كانیان، پێش ئه‌وه‌ی‌ زه‌نگی‌ هه‌رزه‌كاری‌ لێبده‌ن.

منداڵی‌ ته‌مه‌ن ده‌ساڵ له‌ڕووی‌ فیكری‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌ گه‌شه‌ ده‌كات، ده‌یه‌وێت‌و هه‌وڵده‌دات قورسایی‌ هه‌ڵسوكه‌وت‌و چالاكی كه‌سێتی‌ هه‌نگاو به‌هه‌نگا‌و بسه‌پێنێت‌و تێبنی‌ له‌سه‌رهه‌موو شتێكی‌ ده‌وروبه‌ر بدات، لاسایی‌ هه‌موو كه‌سێكی‌ له‌خۆی‌ گه‌وره‌تر بكاته‌وه‌، چێژ له‌سه‌ربه‌خۆبوون‌و خۆسه‌پاندن وه‌رده‌گرێت، له‌سه‌ر دایك‌و باوك پێویسته‌ منداڵه‌كانیان ڕابهێنن له‌سه‌ر پرسیار‌و ڕاوێژكردن، ئه‌وه‌ش به‌هاندان‌و حه‌زی‌ زۆری‌ بۆ زانینی‌ ڕوونكردنه‌وه‌ی‌ پرسیاره‌كان‌و به‌ستنه‌وه‌ی‌ به‌وشتانه‌ی‌ منداڵ ئاره‌زووی‌ لێیه‌تی‌‌و په‌یوه‌ندییان به‌ژیانه‌وه‌ هه‌یه‌، ئه‌وه‌ش وا له‌خێزان ده‌كات چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ منداڵی‌ ده‌ ساڵدا بكرێت.

له‌و ته‌مه‌نه‌دا به‌شێوه‌یه‌ك خۆیان ده‌رده‌خه‌ن كه‌ توانای‌ به‌رپرسیارێتی‌ هه‌موو شتێكیان هه‌یه‌، به‌ڵام كاتێك داواكارییه‌كیان هه‌یه‌ یان هه‌ڵه‌یه‌ك ده‌كه‌ن وه‌ك منداڵێكی‌ بچوك ڕه‌فتار ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ش ئاساییه‌، له‌قۆناغی‌ گواستنه‌وه‌ (ئینتیقالی‌) دا به‌قۆناغی‌ گۆڕانكاری‌ فیسۆلۆژی‌ جه‌سته‌یی‌‌و فیكری‌‌و هه‌ڵچووندا تێده‌په‌ڕن، له‌نێوان جیهانی‌ منداڵی‌‌و لێبورده‌یی‌‌و جیهانی‌ سه‌ربه‌خۆبوون‌و پێگه‌یه‌شتندا خۆیان ده‌بیننه‌وه‌، كه‌ ئه‌وه‌ش تووشی‌ شڵه‌ژانیان ده‌كات‌و كاریگه‌ری‌ ده‌بێت بۆ سه‌ر ڕه‌فتار‌و مامه‌ڵه‌و هه‌ڵسووكه‌وتی‌ له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ردا.

گرنگترین ئه‌و خاسێتانه‌ی‌ منداڵی‌ ته‌مه‌ن ده‌ساڵی‌ پێده‌ناسرێته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ زۆرترین هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌خێزانه‌كه‌یان ئه‌نجامده‌ده‌ن، زۆرترین داواكارییان هه‌یه‌‌و گرنگی‌ زۆریان ده‌وێت پێیان بدرێت، چێژ له‌و وزه‌ زۆره‌ی‌ هه‌یانه‌ وه‌رده‌گرن، له‌هه‌مانكاتدا پێویسته‌ خێزانیش ئه‌و وزه‌یه‌ی‌ منداڵه‌كه‌یان هه‌یه‌تی‌ قبوڵی‌ بكه‌ن‌و ئاراسته‌یان بكه‌ن به‌ به‌رده‌وامی‌ متمانه‌‌و باوه‌ڕیان به‌خۆیان هه‌بێت‌و خۆبه‌ڕێوه‌بردن‌و گرنگی‌ كاتیش بزانن.

1 ـ بنیاتنانی‌ سه‌ربه‌خۆیی‌ خودی‌:

منداڵی‌ ده‌ ساڵ له‌گه‌ڕانی‌ به‌رده‌وامدایه‌ بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانی‌‌و بڕیاردان به‌ته‌نها له‌شته‌كان‌و دوور له‌ده‌ستوه‌ردانی‌ دایك‌و باوك، زۆر به‌ڕاشكاوانه‌ بێزارییه‌كانی‌ ده‌خاته‌ڕوو، به‌تایبه‌تی‌ له‌گه‌ڵ دایكدا كاتێك كه‌ وه‌ك منداڵ مامه‌ڵه‌ی‌ له‌گه‌ڵ بكات، دایك به‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ی‌ منداڵه‌كه‌ی‌ له‌وكاته‌دا بێزار ده‌بێت، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ دایك‌و باوك به‌تایبه‌تی‌ له‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندێتی‌ ئه‌و قۆناغه‌ قسه‌ بكه‌ن كه‌ منداڵ پێیدا تێده‌په‌ڕێت، پێویستیشه‌ هه‌ندێك ئازادی‌ ڕاده‌ربڕین‌و هه‌ڵبژاردنی‌ شته‌كانی‌ بدرێتێ‌، ئه‌و خۆ ده‌رخستن‌و سه‌پاندنه‌ی‌ به‌سه‌ر دایكه‌وه‌ هه‌یه‌تی‌ نه‌هێڵرێت.

2 ـ هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی‌ چالاكیه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان:

هه‌ندێكجار له‌و ته‌مه‌نه‌دا باوك خۆی‌ دوورده‌خاته‌وه‌ له‌منداڵ، كه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ منداڵه‌كه‌ی‌ خۆی‌ زاڵبكات‌و حه‌ز به‌تایبه‌تمه‌ندێتی‌ بكات، منداڵی‌ ته‌مه‌ن ده‌ ساڵ هه‌ڵسوكه‌وت‌و ڕه‌فتاره‌كانیان ناجێگیره‌ كاتێك كه‌شه‌كه‌ له‌بار نه‌بوو ئارامن، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ گه‌ر كه‌شه‌كه‌ ئارامبوو سه‌ركێش ده‌بن‌و هه‌ڵده‌چن.

ئا: نیاز جه‌لال

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-04-11 18:58:50

SaRaB1
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: kurdstan_slimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-01
په‌یامه‌كان: 3657
WindowsXPMSIE

Re: دایك‌و باوك... ‌و منداڵی‌ ده‌ ساڵ

ده‌ست  خۆش بێت  گوڵی  من سه‌رکه‌ووتو بێت بابتیکی  جوانه‌

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-bcaa9e24f4.gif

کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە

ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net