.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













کیژێ دوربه له من
ئه‌ی وه‌رزی جوانی ناوه‌ختم شه‌ماڵی ئێواره‌ی نامۆ
له‌من دووربه به ڕوخساری خهندهلێوم فریو مه‌خۆ
منێک ده‌ستی شوومی قه‌ده‌ر فڕێیدامه کونجی نامۆ
بڕۆ و دوای ژینی خۆتکهوه به من خۆت مه‌که ده‌سخه‌رۆ
له‌ژێر داری هیوای منا سه‌رخه‌وی ئه‌وین مه‌شکێنه
به‌گومانم له‌سێبه‌ری بڕۆ داری خۆت بچێنه
گوڵی باخچه‌ی من وه‌ریوه بۆنی عه‌تری من ژاکاوه
بای هه‌ناسه‌ی سییه‌کانم ڕه‌شه‌بای ده‌ریای زوخاوه
ڕێی من پڕه له دڕکوداڵ بۆ ده‌بیته ئاوێته‌ی ژان
خۆت مه‌ده له چاره‌نوسم من هاوه‌ڵم له‌گه‌ڵ گریان
ئاسمانی من له‌وه‌ته‌ی هه‌م ساماڵی به‌خۆ نه‌دیوه
ئه‌م ده‌واره شه‌ق وشڕهم ته‌م ته‌نگی پێ هه‌ڵچنیوه
چی له تامی ژیانم دی، خۆ هه‌ر تاریکی بوو ماڵم
کێ له‌تۆ زیاتر په‌رۆشه، بێت بۆ پرسینی هه‌واڵم
له دونیادا چی شکدهبهم جگه له خامه و تیانووسم
بڕۆ با ڕه‌ش نه‌بێ به‌ختت به قه‌قنه‌سی چاره‌نوسم
به‌کرحه‌بیب
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ڕێی من پڕه له دڕکوداڵ بۆ ده‌بیته ئاوێته‌ی ژان
خۆت مه‌ده له چاره‌نوسم من هاوه‌ڵم له‌گه‌ڵ گریان
ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه حه‌بیب گیان بۆ نوسینه‌وه ئه‌و هۆنراوه پر له ئه‌حساس و پر له جوانیه‌ت ئه‌زیزم ، به‌راستی وشه‌کان جێ تێرامانن زۆر جوان و پر له مانان ، یاخوا ئه‌و ده‌ستانه‌ت وشه‌ی ره‌نگینی هه‌رگیز لێ نه‌برێت و هه‌میشه باخچه‌ی ژیانت له‌گه‌ڵ وشه‌ی جوان‌دا ده‌سته هاورێ بن ، یاخوا ته‌مه‌ن درێژ و سه‌رکه‌وتوو له‌ش ساغ بیت هاورێ گیان له ژیاندا ، هه‌ر بمێنیت به خۆشی و شادی له ژیاندا ، رێزم هه‌یه بۆت کاتت شاد به‌قوربان ،،

له‌سه‌ر هێڵ نییه







سڵاو کاک یادگار
زۆر سوپاسی هه‌ستی ناسک و وشه پر پێزه‌کانت ده‌که‌م ،دیاره ژیان خۆشه و دونیای جوانیش پره له شتی به به‌ها و یه‌کێک
له‌و بونه‌وه‌ره جوانانه‌ش ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ره و ئێمه‌ی مرۆیش چی ترمان نییه بۆ ی زیاد له سوتان و
خه‌مڵاندنی هۆنراوه و چنینی په‌یڤی ناسک له شێوه‌ی هۆنراوه‌دا. دوباره سوپاس بۆ تۆی ئازیز
به‌کر حه‌بیب
له‌سه‌ر هێڵ نییه








dast xosh hawre gyan bo am honrawa jwana
bahyway barhami jwantr
sar kawtw bit gyani mn

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نییه