❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چیرۆكێكی كورت... به‌ڵام كاریگه‌ر ...

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-04-08 10:07:27

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPFirefox

چیرۆكێكی كورت... به‌ڵام كاریگه‌ر ...

چیرۆكێكی كورت... به‌ڵام كاریگه‌ر ...


دوای 21 ساڵ به‌سه‌ر ژنهێنانمدا، به‌ بریسكه‌یه‌كی نوێ له‌ خۆشه‌ویستی گه‌یشتم.



ماوه‌یه‌كه‌ ده‌ستم كردووه‌ به‌ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكی تر جگه‌ له‌ خێزانم، هۆكه‌شی خێزانم بوو ...  ئه‌و ئافره‌ته‌ی یاد هێنامه‌وه ‌و بیری خستمه‌وه‌گه‌ڕ تا په‌یوه‌ندی پێوه‌ بكه‌مه‌وه.‌

ئه‌ویش كاتێك كه‌ خێزانم ده‌ست پێش خه‌ری كردو وتی: ‌\"زۆر چاك ده‌زانم چه‌ندت خۆش ده‌وێت؟! \"... ئه‌و ئافره‌ته‌ی كه‌ خێزانم ده‌یویست له‌گه‌ڵیدا بچمه‌ ده‌ره‌وه‌ و كاتێكی له‌گه‌ڵ به‌سه‌ر به‌رم  دایكم بوو كه‌ ده‌مێك بوو - له‌و كاته‌وه‌ی که‌ پێش 21 ساڵ ژنم هێنا‌- ئیتر له‌گه‌ڵیدا نه‌چووبوومه‌ ده‌ره‌وه‌، به‌ڵێ سه‌رقاڵ بوونم به‌ ئیش و ژیانی رۆژانه ‌و سێ منداڵ و به‌رپرسیارێتیم له‌و ئه‌ركانه‌ی له‌ ئه‌ستۆمدان ئه‌مانه‌ هه‌مووی وایان لێكردبووم زۆر به‌ ده‌گمه‌ن سه‌ردانی بكه‌م.

رۆژێكیان په‌یوه‌ندیم به‌ دایكمه‌وه‌ كرد و بانگم كرد بۆ ژه‌می ئێواره‌ ئه‌ویش لێی پرسیم:



\"خێره‌ كوڕم تۆ باشیت\"؟

ده‌مزانی دایكم له‌ ته‌له‌فۆنی ناوه‌خت تا راده‌یه‌ك ده‌ترسێت و بێ ئارامی و په‌شۆكاوی تووش ده‌بێت. بۆیه‌ پێم وت: \"به‌ڵێ من زۆر باشم دایه‌گیان به‌ڵام ده‌مه‌وێت پێكه‌وه‌ بچینه‌ ده‌ره‌وه‌ و نه‌ختێك له‌گه‌ڵتدا دابنیشم\". دایكیشم وتی: \"هه‌رته‌نها هه‌ردووكمان؟\".

تۆزێك بیری كرده‌وه‌ و پاشان وتی: \"به‌ڵێ زۆریش حه‌ز ده‌كه‌م\"‌.

رۆژی پێنچ شه‌ممه‌ و پاش ته‌واو بوون له‌ كار، چووم بۆ لاى و دایكمم له‌گه‌ڵ خۆم برد، تۆزێك شپرزه‌ بووم، كاتێك گه‌یشتمه‌ لای دایكم بینیم ئه‌ویش وه‌ك من شڵه‌ژاوی پێوه‌ دیاره‌.

دایكم له‌ به‌ر ده‌رگا به‌ عه‌زیزییه‌كی جوانه‌وه‌ چاوه‌ڕێی ده‌كردم وا دیار بوو دواترین كراس بوو كه‌ باوكم پێش وه‌فاتى بۆی كڕیبوو.

  دایكم زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی كرد و وتی: \" له‌ ماڵه‌وه‌ به‌ هه‌موویانم وتووه‌‌ ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌مدا ده‌چمه‌ ده‌ره‌وه‌، هه‌موویان دڵخۆش بوون و، له‌ خۆشیدا خه‌ریكه‌ خۆیان پێ ناگیرێت تا بگه‌ڕێمه‌وه‌ و ده‌نگوباسی ئه‌م شه‌ویان بۆ باسبكه‌م،  ئیتر پێكه‌وه‌ چوین بۆ چێشتخانه‌یه‌كی نا ئاسایی به‌ڵام جوان و بێ ده‌نگ ... دایكیشم خان و مان و وه‌ك خاتوونی یه‌که‌م ده‌ستی گرتبووم، پاش ئه‌وه‌ی دانیشتین من ده‌ستم كرد به‌ خوێندنه‌وه‌ی لیسته‌ی جۆری خواردنه‌کان چونكه‌ دایكم ته‌نها پیته‌ گه‌وره‌كانی بۆ ده‌خوێنرایه‌وه‌.

له‌م كاته‌دا كه‌ من لیسته‌ی خواردنه‌کانم ده‌خوێنده‌وه‌ دایكم زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی گه‌وره‌ له‌سه‌ر لێوه‌ چرچ و لۆچه‌كانی بوو سه‌یری ده‌كردم و خوێندنه‌وه‌كه‌ی لێ بڕیم و وتی: \"رۆژگارێك بوو تۆ پچكۆله‌ بوویت من بۆ تۆم ده‌خوێنده‌وه‌‌\".

وه‌ڵامم دایه‌وه‌: \"ئیتر كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ شتێك له‌و قه‌رزه‌ی له‌سه‌رمه‌ بیده‌مه‌وه‌ ... تۆ پشوو بده‌ دایه‌ گیان\".

به‌ ده‌م نانخواردنه‌وه‌ زۆر قسه‌مان كرد و باسه‌كانمان زۆر ئاسایی بوون، باسی  به‌سه‌رهاتی كۆن و تازه‌ی خۆمانمان ده‌كرد به‌شێوه‌یه‌ك هه‌تا دوای تێپه‌ڕبوونی نیوه‌ شه‌و هه‌ستمان به‌ كات نه‌كرد كاتێك گه‌ڕاینه‌وه‌ و دایكم گه‌یانده‌وه‌ ماڵه‌وه‌ له‌ به‌رده‌رگادا دایكم وتی: \"رازیم جارێكی تریش هه‌ر پێكه‌وه‌ بچینه‌ ده‌ره‌وه‌، به‌مه‌رجێك نانخواردنی جاری داهاتوو له‌سه‌ر من بێت\"، منیش ده‌ستم ماچ كرد و به‌ خوام سپارد.

پاش چه‌ند رۆژێكی كه‌م دایكم به‌ سه‌كته‌ی دڵ وه‌فاتی كرد، ئه‌وه‌نده‌ خێرا كۆچی كرد نه‌متوانی هیچ شتێكی بۆ بكه‌م.

چه‌ند رۆژێكی تری نه‌خایاند به‌ به‌ریددا كاغه‌زێكم پێگه‌یشت له‌و چێشتخانه‌یه‌‌وه‌ كه‌ من و دایكم نانی شێوانمان لێخوارد به‌یه‌که‌وه‌، له‌سه‌ر كاغه‌زه‌كه‌ تێبینییه‌كی دایكمی له‌سه‌ر نووسرا بوو: \"نرخی لیسته‌ی حسابه‌كه‌تان پێشه‌کی دراوه‌ چونكه‌ ده‌مزانی جاری داهاتوو من له‌وێ نابم، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ پاره‌ی نانی شێوانم بۆ دوو كه‌س داوه‌ بۆ تۆ و بۆ خێزانت.

پێ ده‌چێت نه‌زانیت مانای ئه‌و شه‌وه‌‌ به‌لای منه‌وه‌ چه‌ندێك بوو.... خۆشم ده‌وێیت كوڕی خۆم ئه‌و ساته‌ له‌ شكۆمه‌ندی وشه‌ی \"خۆشه‌ویستی\" یان \"خۆشم ده‌وێیت\" تێگه‌یشتم.

هه‌ر ئه‌و كاته‌ش له‌ گه‌وره‌یی ئه‌و مانایه‌ تێگه‌یشتم كه‌ وابكه‌ین لای به‌رامبه‌ر هه‌ست به‌ خۆشه‌ویستی و دۆستایه‌تیمان بكات.

دایك و باوك رێزێكی گه‌وره‌یان هه‌یه‌ و که‌س جێی ئه‌وانت بۆ ناگرێته‌وه‌ به‌ تایبه‌ت دایك ..... بۆیه‌ ئه‌و كاته‌یان پێ ببه‌خشه‌ كه‌ ماف و شیاوی خۆیانه‌.

ئه‌وه‌ مافی خوای گه‌وره‌ و پاشان هی دایك و باوكه‌ و هه‌رگیز ئه‌و كارانه‌ دواخستنیان تێدا ناكرێت.







*** بۆ هه‌ر كه‌سێكی بنێره‌ كه‌ ده‌زانیت یه‌كێك له‌ دایك یان باوكی له‌ ژیاندا ماون **



  خوازیارم به‌م نووسینه‌ ببیینه‌ هۆكارێك بۆ گۆڕینی هه‌ڵسوكه‌وتی هه‌ندێك له‌وانه‌ی ئه‌م چیرۆكه‌ ده‌خوێننه‌وه‌ که‌ ره‌فتاریان له‌گه‌ڵ دایك و باوك یان یه‌كێكیاندا به‌ره‌و باشتر بچێت.






به‌خته‌وه‌ری

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-04-08 10:22:38

شیوه‌ن
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-29
دواترین سه‌ردان: 2012-05-27
په‌یامه‌كان: 1038
WindowsMSIE7

Re: چیرۆكێكی كورت... به‌ڵام كاریگه‌ر ...

ويييي خوا يه كيان به راستى جيروكيكى زور كاريكه ر بوو هه رله خومه وه دلم بر بوه فرميسك به جاوما يه ته خواره وه 46هيوادارم ئه و كه سانه ى كه له كه ل دايك وباوكياندا خرابن ئه م جيروكه كاريكه ره بخويينه وه
ده ستخوش تينا كيان به راستى جيروكيكى زووووووووووور زوووووووووور كاريكه ر بوو هه ربزيت كوله جوانه كه ى يانه ته مه ندريزبيت به قوربان

Kurdzhin
شار خامۆشه‌ کش و ماته‌ کۆڵان که‌سی لێوه‌ نایه‌ت
مه‌ره‌ گیان  ئاره‌ گیان برا جوانه‌ مه‌رگه‌کانم بیرتانه‌که م  ئاخر  ناتوانم باوه ر به خوم بينم كه ئيوه مردون  نائيوه نه مردون
ده‌ وه‌رنه‌وه‌ توخوا وه‌رنه‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-04-08 10:27:53

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPFirefox

Re: چیرۆكێكی كورت... به‌ڵام كاریگه‌ر ...

زۆر سوپاس ئازیزم ده‌ستی تۆی گوڵیش خۆشبێت هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت باوانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-04-08 11:07:20

چێنه‌ر
سونبولی یانه
شوێن: Shary Halmat w Qwrbany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-29
دواترین سه‌ردان: 2012-08-07
په‌یامه‌كان: 1906
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: چیرۆكێكی كورت... به‌ڵام كاریگه‌ر ...

ده‌سته‌كانت خۆشبێت تیناگیان به‌ڕاستی چیرۆكێكی زۆر كاریگه‌ر بوو فرمێسكی له‌چاوم هێنا كه‌ ئه‌مه‌یه‌كه‌م چیرۆكه‌ كه‌ئه‌وه‌نه‌كاریگه‌ربووبێت ده‌سته‌كانت نه‌یه‌شێت هه‌ربه‌رده‌وامبیت له‌ بابه‌ته‌ جوانه‌كانت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-04-08 11:10:26

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPFirefox

Re: چیرۆكێكی كورت... به‌ڵام كاریگه‌ر ...

سوپاسته‌که‌م کاکه‌ چێنه‌ر ده‌ستی تۆی به‌ڕێزیش خۆسبێت خۆشحاڵم به‌ دڵتان بوه‌ هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2010-04-08 18:05:49

*TaNyA*
پڕشنگی یانە
شوێن: سليمانى!!!
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-10
دواترین سه‌ردان: 2011-12-13
په‌یامه‌كان: 668
WindowsXPMSIE

Re: چیرۆكێكی كورت... به‌ڵام كاریگه‌ر ...

dastt xosh tina gyan  awa  wabzanm jareky
trish aw chirokam xwendotawa  har sarkatw bit

Kurdzhin
حه زه كه م دل به س تؤى بوئ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2010-04-08 18:09:17

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPFirefox

Re: چیرۆكێكی كورت... به‌ڵام كاریگه‌ر ...

ده‌ستی تۆس خۆشبێت به‌قوربان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2010-04-09 18:11:39

karyan
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-20
دواترین سه‌ردان: 2013-10-21
په‌یامه‌كان: 63
WindowsMSIE7

Re: چیرۆكێكی كورت... به‌ڵام كاریگه‌ر ...

ده‌ست خۆش بیت

Kurdzhin
که‌ده‌ت بینم ده‌نگی دڵم لێدانه‌کانی زیاد ئه‌کات
ئه‌و خه‌فه‌ته‌شی له‌ دڵمایه‌ گوزه‌ر ئه‌کات

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2010-04-09 19:00:18

HaDi-Kurd
جوانی کوردژین
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-11
دواترین سه‌ردان: 2013-08-07
په‌یامه‌كان: 705
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: چیرۆكێكی كورت... به‌ڵام كاریگه‌ر ...

ده‌سته‌ کانت خۆش تیناخان
هیوادارم که‌هیچ که‌سێک له‌گه‌ڵ دایک و باوکی داخراپ نه‌بێت چونکه‌ دیک و باوکمان حه‌زیه‌تی زۆریان له‌گه‌ڵ کێشاوین
به‌ڕاستی چیرۆکێکی کاریگه‌ره‌ هیوادارم سه‌رکه‌وتوبیت ئه‌زیزم

Kurdzhin
'' گەر سوپاسی خوا ناکەیت دوای هەر زەردەخەنەیەک,
ئەوا مافی ئەوەت نیە لۆمەی بکەی بۆ هەر فرمێسکێک ''

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2010-04-09 20:30:42

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPFirefox

Re: چیرۆكێكی كورت... به‌ڵام كاریگه‌ر ...

زۆر سوپاس ده‌ستی ئێوه‌ی به‌ڕیزیش خۆشبێت سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان هه‌ر بژین

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#11 2010-04-09 22:14:55

بـروسک
پڕشنگی یانە
شوێن: به‌ریتانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-06-06
دواترین سه‌ردان: 2013-01-22
په‌یامه‌كان: 1255
WindowsVistaMSIE7

Re: چیرۆكێكی كورت... به‌ڵام كاریگه‌ر ...

dastt xosh bit tina gyan barasty cherokiky karygar bu sarkautu bit

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-4de1c3b7b8.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#12 2010-04-10 09:07:24

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPFirefox

Re: چیرۆكێكی كورت... به‌ڵام كاریگه‌ر ...

سوپاسته‌که‌م ده‌ستی تۆش خۆشبێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#13 2010-04-10 18:59:11

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-30
په‌یامه‌كان: 5238
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: چیرۆكێكی كورت... به‌ڵام كاریگه‌ر ...

رۆژگارێك بوو تۆ پچكۆله‌ بوویت من بۆ تۆم ده‌خوێنده‌وه‌‌\".

که‌ ئه‌م دێره‌ی سه‌ره‌وه‌م بینی زۆر دڵم ته‌نگ بوو
ده‌سته‌کانت خۆش بێت تینا گیان به‌راستی کاریگه‌ر بوو..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#14 2010-04-10 19:13:32

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPFirefox

Re: چیرۆكێكی كورت... به‌ڵام كاریگه‌ر ...

سوپاس ئازیزم ده‌ستی تۆش خۆشبێت هه‌ر بژیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#15 2010-04-12 20:14:31

؟دنـــا ؟
کازیوەی یانە
شوێن: ♥ ســلێمانی دڵ♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-11
دواترین سه‌ردان: 2014-02-23
په‌یامه‌كان: 1483
WindowsXPFirefox

Re: چیرۆكێكی كورت... به‌ڵام كاریگه‌ر ...

دةستةكانت خوش خــــــــــاتوو تينا

ئى بةراستىىىىىىىىىىى  زورررررررر  كايةر بوو زور ناخوش بوو زور كوناح بوو   

سةركةوتوبيت

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-2830f3b407.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#16 2010-04-12 20:35:29

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPOpera

Re: چیرۆكێكی كورت... به‌ڵام كاریگه‌ر ...

ده‌ستی تۆش خۆشبێت زۆر سوپاس ئازیزم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net