❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چه‌ند هۆنراوه‌یه‌کی Firmeski Gulek (به‌شی دوو!)

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-04-16 14:00:28

xwncha e golan
خونچەی نوێ
شوێن: *Swed*
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-12
دواترین سه‌ردان: 2010-08-10
په‌یامه‌كان: 64
WindowsXPMSIE7

چه‌ند هۆنراوه‌یه‌کی Firmeski Gulek (به‌شی دوو!)

زۆر ئه‌ترسم

ئه‌ترسم رۆژێک بێت من و تۆ به‌ره‌و ژوان ببینه‌وه‌ و له‌ سه‌ر سنگت سه‌ر خه‌وێک بشکێنم

. وه‌ ده‌سته‌کانم له‌ ناو ده‌ستدا بئاڵێنم.

به‌ڵام زۆر ئه‌ترسم له‌ ناو خه‌ونه‌ خه‌یاڵیه‌ی خۆم به‌ ئاگا بێمه‌وه‌، هه‌مو شتێک وه‌ک جاران بێت، خۆم له‌ ژوره‌ سارده‌که‌ما ببینمه‌وه‌، له‌ به‌ر ده‌م په‌نجه‌ره‌ بێ هه‌سته‌که‌ما.. تۆش له‌ ده‌ستم رابکه‌یت و جارێکی تر نه‌تبینمه‌وه‌..

ئه‌ترسم له‌م خه‌ونه‌ گه‌رمه‌ به‌ ئاگا بێمه‌وه‌.. خۆم له‌ ژوره‌ سارده‌که‌ما ببینمه‌وه‌..

ده‌با بۆ چرکه‌یه‌کی تر له‌ باوه‌شی تۆیا بمێنمه‌وه‌..

زۆر ئه‌ترسم له‌ کۆتای ئه‌م خه‌ونه‌ ببمو جارێکی تر نه‌تبینمه‌وه‌..

ئه‌شقت

هێنده‌ هۆگری ئه‌شقت بوم که‌ هۆشم لای خۆم نه‌ماوه‌..

هێنده‌ بیرت ئه‌که‌م که‌ دوریت لام وه‌ک مه‌رگ وایه‌..

هێنده‌ فرمێسکم ڕشت که‌ فرمێسکیش تاقه‌تی نه‌ماوه‌..

هێنده‌ خۆشم ئه‌ویت هه‌ناسه‌که‌م، که‌ خۆشه‌ویستیش سه‌ری سوڕماوه‌..

گیانه‌که‌م ئه‌و ڕۆژانه‌ له‌ یاد ناکه‌م که‌ هێنده‌ هێنده‌ دلم تۆی ئه‌ویست..

ئێستاش ده‌ وه‌ره‌ له‌ ده‌رگای ماڵی دڵه‌ بجکۆلانه‌که‌م بده‌..

ئه‌م دڵه‌ بچکۆلانه‌ به‌ یادی تۆوه‌ ماوه‌..

هێنده‌ هاوار ئه‌کا ، هێنده‌ ئه‌سوتێ و ئه‌ناڵێنێ، که‌س نایه‌ به‌ فریای..

ده‌ تۆ ئازیزه‌که‌م گه‌ر بۆ جارێکیش بێت خه‌نده‌یه‌کتم پێ بخشه‌وه‌، با هه‌ناسه‌ی ساردی من له‌ گه‌ڵ هه‌ناسه‌تا گه‌رم بێته‌وه‌..

چاوه‌کانم له‌ ناو نیگاتا بزر بێت و نه‌یه‌ته‌وه‌.. دڵم له‌ گه‌ڵ دڵتا گه‌ش بێته‌وه‌..

هێنده‌ خۆشم ئه‌وێت ووشه‌ش لێم ‌ئاجز ئه‌بی که‌ ناتوانم ووشه‌یه‌ک شایانی ئه‌شقت بدۆزمه‌وه‌..

په‌روه‌ردگار

ئه‌ی خوای گه‌وره‌، جوانیت به‌ دونیا به‌خشیوه‌..

جوانیت به‌ ئینسان و ئاژه‌ڵ به‌خشیوه‌..

ڕه‌نگاو ره‌نگت کردوه‌ ناخمان و ده‌ورمان..

له‌ گه‌وره‌یتا تاساوم..

په‌یمان بێت په‌یمان، رێگای پێخه‌مبه‌رم بگرم..

پێخه‌مبه‌ر ئه‌زیزمانه‌و باوکمانه‌.

قورئانی پیرۆز خوێندنگه‌مانه‌..

ڕێگای ئیسلام ڕێ نیشه‌نده‌رمانه‌..

ده‌با هه‌مومان به‌ یه‌ک ده‌نگ هاوار بکه‌ین و بڵێین ئه‌ڵاهو ئه‌کبه‌ر..

گه‌وره‌ی بۆ تۆیه‌ یا ڕه‌ب..

بمان به‌خشه‌ که‌ جوانی دروست کراوی تۆ تێک ده‌ده‌ین..

گه‌وره‌ی هه‌ر بۆ تۆیه‌ یا ڕه‌ب…

ئاسمان و دره‌خت

ئاسمان هه‌وری ڕه‌شی هێناو، فرمێسک ئه‌رێژێت به‌ سه‌رما..

گریانی هه‌وره‌کان له‌ گریانی چاوه‌کانی من ئه‌چێت، به‌ خوڕ ده‌بارێت..

ئه‌و ده‌رده‌م تێدا به‌دی ده‌کرد که‌ دڵم پێوه‌ی ده‌ناڵێنێت ..

جاران باڵنده‌کان خۆیان له‌ ژێر گه‌ڵاکانی درخت مات ده‌دا..

ئێستا دره‌ختیش گه‌ڵاکانی وه‌رین..

وه‌رینی گه‌ڵاکان له‌ ده‌ستدانی خۆزگه‌کانی من ده‌چێت..

گه‌ڵا به‌ گه‌ڵا، خۆزگه‌کانی منیش ده‌وه‌رن..

هه‌وڵدانی باڵنده‌کان بۆ شوێنێکی بێ باران ، له‌ هه‌وڵدانی من ده‌چێت بۆ خۆزگه‌کانم..

ئاسمان بۆ من ده‌گری ۆ دره‌ختیش بۆ من ده‌وه‌رێت..



ده‌ردی دڵم

رۆژگاری من پڕ بیزاری و شه‌وانیشم پڕ فرمێسکه‌..

له‌ ناخه‌وه‌ ئه‌کوڵێت ئه‌م ده‌رده‌..

دله‌ بجکۆلانه‌که‌م چیتر به‌رگه‌ی ئه‌م هه‌مو ده‌رده‌ ناگرێت..

تاقه‌ هاوڕێم له‌ باخه‌که‌ما ووه‌ک گوڵێک وه‌ ری..

ته‌مه‌نی بردم و نایگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆم..

سه‌ر شێتی کردم ۆ چاکم ناکاته‌وه‌..

دڵی دزیم و نایهێنێته‌وه‌.. ئه‌ی له‌ ده‌ست ئه‌م ده‌رده‌ گرانه‌….

Kurdzhin
دوستت دارم چون تنهاترین فکر تنهایی منی
دوستت دارم چون زیباترین لحظات زندگی منی ....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-04-16 14:28:14

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215
WindowsXPMSIE7

Re: چه‌ند هۆنراوه‌یه‌کی Firmeski Gulek (به‌شی دوو!)

dast xosh   hawre gyan 
dasti nwsarish  xosh
sar kawtw bit   



darwnae
 

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net