.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










دایک
بمبوره دایه گیان، بمبوره هه‌ناسه‌ی شیرینم..
ئازارت ئه‌ده‌م له گه‌ڵ زامه‌کانم.
بمبوره سه‌رتاپای ژیانم..
ناخم پڕه له بێزاری ، له بێ هه‌ستی و وشکانی..
دایه گیان دڵم نایه پێت بڵێم، دڵم وا خه‌ریکه ئه‌خنکێت..
زیندانی دونایه و وا خه‌ریکه ئه‌خنکێت..
بمبوره هه‌ناسه‌ی شیرینم..
به تۆوه ماوم هه‌ر له به‌ر تۆش ئه‌ژیم..
ئه‌م ژینه‌شم ناوێت تۆی تێدا نه‌بیت..
خه‌نده‌ی سه‌ر لێوه‌کانم بۆ تۆیه دایه‌ی شیرینم..
لێم مه‌پرسه بۆ ئه‌گریم ، لێم مه‌پرسه بۆ دڵ ته‌نگم..
لێم مه‌پرسه، چونکه خه‌م له ده‌رگای دڵمی داووه و پایزه ماڵی دڵم..
به بینینی تۆ گه‌ش ده‌بێته‌وه و ده‌بێت به به‌هار..
بمبوره هه‌ناسه‌ی شیرینم…
————————–
ئاگر
ئاگرێک له ڕه‌گه‌وه هه‌ڵه‌ستێ ، ئاگرێک به گڕێکی تینه‌وه ئه‌یسوتێنێ. ئه‌یسوتێنێ ئه‌م گوڵه ناسکه.
ئاخ هه‌ڵ ئه‌کێشێ و ئه‌پاڕێته‌وه که بۆ ئه‌بێ بسوتێندرێ،
خۆ ئه‌و جگه له بۆن خۆشی و جوانی بۆ باخه‌که‌ی هیج زه‌ره‌ری نیه
هه‌ر که خونچه بو ئه‌و ئاگره که‌وته جه‌سته‌ی
تێناگات که بۆ ئه‌بێ ئازار بچێژێت..
به‌ڵام گوڵ دڵی به په‌پوله خۆش بوو
جگه له‌م هه‌مو سوتاندنه‌شی.
په‌پوله هه‌مو کات وه‌ک خه‌یاڵێک به سه‌ر سه‌ری ئه‌سوڕایه‌وه،
ئه‌وه‌ش به‌ه‌س خه‌یاڵێک بوو
که گوڵ وای ئه‌زانی په‌پوله خۆشی ئه‌وێت و بۆیه بۆنی ئه‌کا دایم،
به‌ڵام هه‌تا په‌پوله‌ش ئازاری ئه‌دا،
دڕکی دروست ئه‌کرد و هه‌ر به‌م دڕکانه له گه‌ڵاکانی ئه‌چه‌قاند و خامۆشی ئه‌کرد په‌ڕه سوره‌کانی گوڵ..
تا سیس ئه‌بێ ، ئه‌بێ بسوتێندرێ گوڵی سور، بڕوا به په‌پوله‌ش نه‌ماوه لای گوڵی سور، چونکه ئه‌ویش هاوشانی ئاگره هه‌رچه‌نده که گوڵیشی خۆش بوێت… ئه‌وه چاره‌نوسی هه‌مو گوڵێکی سوره…….
———————————
پێنوس
پێنوسه‌که‌م لێم عاجزه
ده‌فته‌ری یادگاریه‌که‌م خامۆشه
لاپه‌ڕه‌کانی نامدوێنن
ئه‌وه خامۆشی و شیوه‌نی ئه‌شقێکه که ماڵ ئاوای لێ کردم
بڕوا بکه ئه‌و ماڵ ئاوایه هه‌ر له ده‌فته‌ره‌که‌ما دیاره
چونکه دڵم تا مردن سۆز‌و په‌یمانی داوه..
چۆن بتوانم ده‌ست بکه‌مه پێنوسه‌که‌م و بنوسم بیرت ئه‌که‌م هه‌ناسه‌که‌م
ده‌ستم برد بۆ پێنوسه‌که‌م تا بنوسم خۆشم ده‌وێی هه‌ناسه‌که‌م
به‌ڵام پێنوسه‌که‌م لێم توڕه بوو
وتی ئیتر به‌سه تۆ عاشقی که‌سێکی دڵ وه‌ک به‌ردی، چیتر دڵی خۆت مه‌که قوربانی ئه‌و

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








dast xosh hawre gyan
dasti nwsarish xosh
sar kawtw bit
darwnae

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه