❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چه‌دنین هۆنراوه‌ی دۆستان جاف به‌شی….1

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-04-16 13:54:48

xwncha e golan
خونچەی نوێ
شوێن: *Swed*
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-12
دواترین سه‌ردان: 2010-08-10
په‌یامه‌كان: 64
WindowsXPMSIE7

چه‌دنین هۆنراوه‌ی دۆستان جاف به‌شی….1

وه‌ها تۆم خۆشئه‌وێ

خۆشم نازانم چۆن خۆشم  ویستی
نازانم چۆنه‌ وا به‌ دڵه‌وه‌ په‌یوه‌ستی
وه‌ها ئاشقت کردم به‌ ته‌نها شه‌وێ
پێنوسه‌که‌شم شیعری تازه‌ی لێم ئه‌وێ

****

هه‌ر خه‌یاڵێک بکه‌م تۆش وای له‌وێ
چرکه‌یه‌کیش بێ تۆ چاوم ناچێته‌ خه‌وێ
هه‌ر جێگه‌یه‌ک ئه‌رۆم خۆت ده‌مبه‌ی بۆ
ئه‌وێ
تۆ له‌گه‌ڵما نه‌بیت ذڵیشم لێی ناسره‌وێ

****

ئه‌مشه‌و  هۆنراوه‌یه‌کم  وه‌ها بۆت نوسیوه‌
پێت وابێت هه‌تا ئێستاش منت نه‌ناسیوه‌
تاوانه‌ گوڵم که‌ زیاتر تۆم خۆش بوێ
ئه‌ترسم ڕۆژێک ذڵم له‌ لێدان بکه‌وێ

****

ئه‌وسا کێ بێت وه‌ک من تۆی خۆش بوێ
نه‌با تۆش دڵت له‌ ترپه‌ی لێدان بکه‌وێ
پێم بڵێ ئه‌شق چیتری له‌ من ئه‌وێ
که‌ من به‌م جۆره‌ تۆم خۆش ئه‌وێ

…………

خه‌می شیعر


هه‌موو ژیانم هه‌ر ته‌نهایی
خوربه‌تیشم ناگات به‌ کۆتای
کێ تێبگات له‌ چاوی گریاوم
بۆ کێ باسکه م چرپه‌ی هه‌ناوم

****

لێت شێواندم کۆڵانی شار
بێده‌نگیت سپارد به‌ روخسار
خه‌می دڵ به‌دواتا دێت و ده‌‌گری
تۆش رۆشتیت نیگاکانت لێ بری
****

شیعرم ناوت دێنن به‌ ئه‌سپای
جێماون له‌ هه‌واری ماڵئاوای
ژیانت له‌ به‌ر چاو شێواندوین
من و شیعر هیلاک و ماندوین

****

زۆر ئه‌ترسم که‌ ئیتر نه‌تبینمه‌وه‌
له‌گه‌ڵ خه‌می سه‌فه‌رت بتوێمه‌وه‌
ئه‌ترسم  نه‌گه‌ڕێیته‌وه‌ بۆ‌ شه‌قامی شار
شیعرم ته‌نها بنوسێت بۆ خه‌م و ئازار

………….
تاسه‌ی دووریت

شه‌وگارێکی چه‌ند تاریکه‌
هه‌وری ته‌ماوی به‌ری روناکی گرتوه‌

منیش چرای ته‌مانم ..
بۆ ڕۆشنای به‌ر پێت داگیرساندوه‌

تاسه‌ی دووریت ئه‌که‌م
ڕوحم به‌به‌ری یادگاریه‌کانتا کردوه‌

ته‌نها یادی تۆیه‌
بێده‌نگی ئه‌مشه‌ومی ئاوه‌دان کردوه‌

ئه‌و نامانه‌ی که‌ بۆت ناردوم
هه‌موو یانم له‌ دڵما چاپ کردوه‌
……………..

ئێستا له‌ کوێی
ئێستا له‌ کوێی ئه‌ی په‌روانه‌ی خه‌یاڵم
له‌کوێ له‌نگه‌رت گرتوه‌ من بێ هه‌واڵم
خۆ بریار بوو بگه‌رێیته‌وه‌ شاری خامۆش
له‌  خۆت بیستم ئیتر بۆ ئه‌مکه‌ی فه‌رامۆش
گۆڵم ناکا په‌یمانه‌که‌ی خۆت له‌ یاد چوبێت
وه‌ک گه‌ڵای ده‌مه‌و پایز له‌ هۆش خۆی چوبێت

خۆت ئه‌زانی چه‌نێکه‌ چاوه‌ڕێی
گه‌رانه‌وه‌ی تۆم
ده‌ئیتر به‌سه‌ با ئه‌وه‌نده‌ خه‌می دوری
تۆش نه‌خۆم

وه‌ره‌وه‌ باوانم ئه‌ی دوا هه‌ناسه‌ی
ته‌نیای شه‌وانم
گیانه‌ پێم بڵێ ته‌که‌ی بۆ خۆری چاوانت بروانم

چی بکه‌مه‌ پێشوازی بۆ گه‌رانه‌وه‌ت له‌م
سه‌فه‌ره‌
له‌ مێژه‌‌ لێم ونی وێرانه‌یه‌ ئه‌م
ده‌ڤه‌ره‌

…………

ڕێبواڕێکی ماندوو

باڵنده‌یه‌کی سه‌رشێتی به‌ ئاسمانا ئه‌روانی
زه‌ریایه‌کی کپ و وێڵی بۆ  روباره‌کانی

چۆن پێت بڵێم ڕێبوارێکی هیلاک و ماندوی
له‌ رێگایه‌کی سه‌خت و دووره‌وه‌ بۆ ئێره‌
هاتوی

ئه‌زانم بۆ ماڵی دڵ هه‌نگاو ئه‌نێی پاکی له‌
ناختایه‌
ئه‌شق و خۆشه‌ویستیت پاسارێکی بێ هاوتایه‌

نوسراوی ناو له‌پی ده‌ستت ئاشکرایه‌ ڕون
دییاره‌
هاوار ئه‌که‌ی ئه‌ناڵێنی،هاوار له‌ منی  بێ
چاره‌

هاوار خۆت وات لێکردم که‌ خۆشم بوێیت
ئیتر بۆ ئه‌ڵێی ڕیبوارێکی  خه‌سته‌ و ماندویت
ئه‌زیزم ئاخر چۆن پێت بڵێم من   په‌یوه‌ند کراوم
به‌ موژگانی که‌سێکی تر ئه‌سیر و نیشان کراوم

به‌کام زمان پێت بڵێم شۆخێکی ترم خۆشئه‌وێ
ئاخر چۆن دوو ئه‌وین له‌ ذڵێکدا ئه‌سره‌وێ

………

ئێوارانی تۆ

نیشانه‌ی  ده‌رده‌ دڵی  من تۆی
به‌م  ئێواره‌یه‌ بۆ کوێ ئه‌رۆی
له‌ مێژه‌ چاوه‌روانیم  ئه‌کردی
تا تێپه‌ری بروانم لێت به‌ وردی

نازانم چۆن بڵێم،چه‌ند حه‌زم لێته‌
گییانه‌ تا دوا نه‌فه‌سم چاوام له‌رێته‌
ئه‌و ساتانه‌ی تۆ ذێی چاو ناتروکێنم
ئه‌ڵێم نه‌کا‌ بێو بچێ،ئه‌مرۆ نه‌یبینم

هاتوم هه‌تا له‌مه‌ زییاتر بمهه‌ژێنی
هه‌ر به‌یاک جاری دڵم لێ بستێنی

به‌بێگه‌ردی خۆمت پێش که‌ش ئه‌که‌م
په‌یمان بێ دوای تۆ ده‌رگام واڵا نه‌که‌م

له‌و رۆژه‌وه‌ دڵی خۆم خستۆته‌ ژێر پێت
ئارا مم نیه‌ دێم و ده‌چم هه‌روه‌ک و شێت

Kurdzhin
دوستت دارم چون تنهاترین فکر تنهایی منی
دوستت دارم چون زیباترین لحظات زندگی منی ....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-04-16 14:33:32

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215
WindowsXPMSIE7

Re: چه‌دنین هۆنراوه‌ی دۆستان جاف به‌شی….1

dastt xosh   sar fraz bit   hawre gyan

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net